ئه‌و گۆڵه‌ی پارتی له لێكۆڵینه‌وه‌ی تیرۆر كردنی سه‌رده‌شت عوسماندا كردی
ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه نامه‌نتقییه‌كه‌ی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له شه‌هید كردنی سه‌رده‌شت عوسمان، بۆ خه‌ڵكی كوردستان و به‌شێك له ڕۆژنامه‌نووسان و ڕۆشنبیران شتێكی نائاسایی بوو و چاوه‌ڕوانی وه‌ها ده‌رئه‌نجامێكیان نه‌ده‌كرد به‌تایبه‌ت ناساندنی سه‌رده‌شت به تیرۆریست و هاوكار یا ئه‌ندامی گروپێكی تیرۆریستی وه‌ك ئه‌نسارلئیسلام، به‌ڵام لای من ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی ناڕه‌حه‌تی و نیگه‌رانییه ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌و ڕێكخستنی سیناریۆ و به تیرۆریست ناوبردنی شه‌هید سه‌رده‌شت نییه، به‌ڵكو نیگه‌رانی من له‌و بێ هه‌ڵویستییه‌ی شه‌قام و به تایبه‌تیش ڕۆژنامه‌نووسان و ڕۆشنبیرانه كه ئه‌و سیناریۆیه‌ی پارتییان به‌سه‌ر دا تێپه‌ڕی.
تیرۆر كردنی ئه‌و ته‌نها تیرۆر كردنی مرڤێك نه‌بوو، به‌ڵكو تیرۆر كردنی ئه‌و به‌و شێوه‌ی كه ڕوویدا، تیرۆر كردنی مرۆڤێكی ئازادی خواز و هاوكات تیرۆركردنی قه‌ڵه‌م و ئازادی بیر‌و ڕاو و چاو ترساندنی ڕۆژنامه‌نووسان و هه‌وڵدان بۆ به‌رته‌سك كردنه‌وه ئازادی كاری ڕۆژنامه‌نووسی و ڕاگه‌یاندن بوو له هه‌رێمی له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر ته‌نها له به‌ر ئه‌مه‌بوو تیرۆر كردنی سه‌رده‌شت عوسمان به جارێك شه‌قامیی كوردی و ناوه‌نده‌كانی خوێندن به تایبه‌ت زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی وورووژاند و شه‌پۆله‌كانی ناڕه‌زایه‌تی و ده‌ربڕینی به شێوه‌ی خۆپیشاندان و وتنه‌وه‌ی ده‌یان دروشم ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی هه‌ژاند، ئه‌وه ده‌بوو ئه‌و ئه‌نجامه گاڵته جاڕییه‌ی لیژنه‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه ڕاگه‌یاندووه‌و شه‌هیدێكی قه‌ڵه‌م به تیرۆریست تاوانبار ده‌كات، ده‌بوو نه‌ك هه‌ر له زانكۆكان و چه‌ند شوێنێكی دیاری كراوی وه‌ك ئه‌وه‌ی شه‌هید بوونی ، به‌ڵكو ده‌بوو شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌كان ته‌نانه‌ت لادێكانی ئه‌م وڵاته‌شی بگرتایه‌ته‌وه، هه‌ر وه‌ك ده‌بوو ڕۆژنامه‌نووسان داینه‌مۆی ئه‌و شه‌پۆله ناڕه‌زایه‌تییه بوونایه، چونكه ئه‌گه‌ر تیرۆر كردنی كاكه سه‌رده‌شت له سه‌ر چه‌ند پارچه نوسینێك مه‌رگی پێ ڕه‌واببینرێت به مانای تیرۆر كردنی ئازادی بیر‌و ڕا بێت، ئه‌وه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه ئه‌وه‌مان پێ ئێژێت كه ئیتر هه‌ر كه‌سێك “زمان درێژیی” بكات و ده‌ست بۆ “بڤه”كان ببات و “پیرۆزییه‌كان” بخاته ژێر پرسیار‌و ده‌ستیان بۆ ببات و “هێڵه سوره‌كان” ببه‌زێنێت نه‌ك هه‌ر تیرۆر ده‌كرێت و ناو ده‌می به‌ر گولله ده‌درێت، به‌ڵكو ئه‌وه تیرۆریسته‌و ڕه‌واش نییه كه‌س پشتیوانی له تیرۆریست بكات، مه‌گه‌ر ته‌نها تیرۆریستان و هه‌ر كه‌سێكیش دژی بڕیار بێت بێگومان پشتیوانی تیرۆره.
به‌داخه‌وه كه ئه‌مه به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نووساندا تێپه‌ڕی به‌تایبه‌ت ڕۆژنامه ئه‌هلی و ئازاده‌كان، به‌ڵام دیاره پارتی زۆر له‌وه دوور بین تره‌و وه‌ك یاریزانێكی به ئه‌زموون له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ده‌ستی به‌یارییه‌كانی كرد و له ڕێگه‌ی سكرتێره‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه به تۆمار كردنی چه‌ند سكاڵایه‌ك كه ڕه‌نگه بۆ خۆشیان پێكه‌نینیان پێ بێت داوای قه‌ره‌بووی خه‌یاڵییان كرد، به‌ڵام ئاشكرایه كه پارتی مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ئه‌و قه‌ره‌بووه نییه، ئه‌وه‌نده‌ی كه مه‌به‌ستی مراوغه‌و سه‌رقاڵكردنی میدیای ئه‌هلی و ئازاد بوو به كێشه‌كانی خۆیانه‌وه تا نه‌یان په‌رژێته سه‌ر دۆسیه‌ی لێكۆڵنه‌وه‌ی تیرۆر كردنی سه‌رده‌شت و به كێشه‌كانی خۆیانه‌وه سه‌ر قاڵ بن، ئه‌ویش بۆ خۆی ئه‌و ئه‌نجامه ڕابگه‌یه‌نێت كه ڕایگه‌یاند و هه‌مووشمان بینیمان كه وه‌ك یاریزانێكی به ئه‌زموون چۆن گۆڵی خۆی كرد‌و به‌فریودانی گۆڵچییه‌كانی میدیای ئازاد نازناوه‌كه‌ی برده‌وه.