Skip to Content

Friday, April 26th, 2024
هه‌ڵاتنی قاسم ئاغای تاوانبار بۆ ولاتێکی ئەوڕپی  شه‌رمه‌زارییه‌ بۆ ده‌سته‌ڵاتی کوردی

هه‌ڵاتنی قاسم ئاغای تاوانبار بۆ ولاتێکی ئەوڕپی شه‌رمه‌زارییه‌ بۆ ده‌سته‌ڵاتی کوردی

Closed
by October 4, 2010 جینۆساید

 
دوێنێ  هه‌واڵێک له‌ ده‌زگاکانی راگه‌یاندنه‌وه‌ بڵاوکرایه‌وه‌، که‌ کۆنه‌ مەفرەزەی تایبەتی رژێم   و تاوانباری ناوچه‌ی کۆیه‌ و ده‌وروبه‌ری قاسم ئاغا‌، یان راسترر بڵێێن، ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم کراوه‌. کەبەپێێ  ئەو زانیاریانەی بەردەست ئێمە کەوتوە  ،   ڕۆژی شەممە لەرێگای فرۆکەخانەی هەولێرەوە رەوانەی ولاتێکی ئەوڕپا کراوە . هه‌ڵبه‌ت به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌ که‌ ئه‌م کاره‌ ناکرێت و رێی تێ ناچێت بێ ئاگاداری و یارمه‌تی ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌وڵێر ئه‌نجامدرابێت. به‌تایبه‌ت که‌ چه‌ند رۆژێک  له‌مه‌وبه‌رپارێزگاری هه‌ولێر چاوی له‌ناوبراو پۆشی و هیچ هه‌وڵێکی نه‌دا بۆ ده‌سگیرکردنی وە  لەبڕی ئەوەی بلێت بادادگا سەروەر بێت لەبەرامبەریدا گوتی (ئەو کەسێکی مەرغوب نیە با هه‌رێمی کوردستان  جێ بهێلێت!!!!) کەئەمە لەئاخافتنی خەلکێکی  بەرپرس ناچێت .
ئێمه‌ له‌ کاتێکیدا ئه‌و په‌ڕی ناره‌زایی و ناخۆشحاڵی خۆمان به ده‌ربازبوونی ناوبراو له‌ده‌ست داد و داگا راده‌گه‌یه‌نین، باوه‌ریشمان وایه‌، که‌ ئه‌و کاره‌ په‌ڵه‌یه‌‌کی ره‌شه‌ به‌ رووی ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌، له‌ پێش هه‌موویانه‌وه‌ وه‌زیری ناوخۆ و پارێزگاری هه‌ولێر، لاشمان وایه‌ که‌ یارمه‌تیدان و
ئاسانکاریی بۆ هه‌ڵاتنی ناوبراو له‌ ده‌ست یاسا، سوکایه‌تیه‌ به‌ خوێنی شه‌هیدان و ناپاکیه‌ به‌ یاسا و دادوه‌ری له‌ هه‌رێمی کوردستاندا، هه‌روه‌ها هاودژییه‌کیشه‌ به‌و دروشمانه‌ی له‌سه‌ر سه‌روه‌ری یاسا و ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌کرێت.
 
ئێمه‌ وه‌ک چاودێری کوردۆساید – چاک لێره‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نین، به‌ چاوێکی کراوه‌وه‌ به‌ دوای سۆراخ و هه‌واڵی ناوبراو ده‌که‌وین  کە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا ناتوانین سەرجەم زانیاریەکانی بەدەستمان گەیشتوە  بلاو بکەینەوە   بەلام پەیمان دەدەین دوای بەدواچونی زیاتر   وەلە ئایندەدا زانیاری   زیاتر بلاو  بکەینەوە ، وە هه‌رچیمان له‌ ده‌ست بێت بۆ گه‌یاندنی ئه‌و تاوانباره‌ بۆ بەردەم  دادگا  درێغی نەکەین ،  وەهیوادارین دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی گه‌له‌که‌مان له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان هاوکارمان بن، له‌ پێدانی زانیاری زیاتر .
 هاوکات دەستخۆشی لەبنەمالەی قوربانیانی  تاوانەکانی  قاسم ئاغا دەکەین کە توانیان بەنارەزایەتیەکانیان بوار نەدەن قاسم ئاغا بە ئازادانە لەکوردستان بسوڕێتەوە  و پلەیەکی ئیداری و سیاسی وەربگرێت  .
 
چاودێری کوردۆساید – چاک
                                     
    2010-10-04
kurdocide@hotmail.com  
       http://www.kurdocide.com         

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.