چۆنیه‌تی ڕزگار کردنی کرێکارانی کانی مه‌عده‌نی له شیلی ،له‌دووهه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ست پێده‌کات.
33کرێکاره گیر بووه‌کان له قووڵایی 700 م له ژێر زه‌وی له کانی زێڕومس له شیلی ،که بۆ ماوه‌ی 2مانگه له ژێر زه‌وی گیر بوون به هۆی داڕمانی ده‌روازه‌کانی ئه‌و کانه،له‌ڕێگای ئه‌م لووله‌وه،که بریتیه له قه‌فه‌سێکی پۆڵایین ده‌یانهێننه ده‌ره‌وه. به‌رپرسه حکومیه‌کان ،ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو ڕوونیان کرده‌وه که کاری سه‌ختی ڕزگار کردن،ده‌کرێت له کاتێکی زۆرزووتر له‌وه‌ی که مه‌زه‌نده کرابوو له ڕابردوو ده‌ست پێ‌بکات.وه‌زیری کانه‌کان له شیلی” لۆرانس غولبۆرن” پێشبینی ده‌کات له نیوه‌ی دووه‌می ئه‌م مانگه بێت و گووتی:” من گه‌شبینم وبه‌هیوام له نیوه‌ی دووه‌می ئۆکتۆبه‌ر/تشرینی دووه‌م ی ئه‌م مانگه ئه‌و کاره ئه‌نجام بدرێت”.
پشبینی ئه‌وه‌ش ده‌کرێت کاره‌کانی پرۆسه‌ی ڕزگار کردنه‌که، به به‌رچاوی خانه‌واده‌ی کرێکاره گیر بووه‌کانه‌وه ئه‌نجام بدرێت. هه‌روه‌ها ڕۆژی پێشترکه ده‌کاته 5شه‌ممه،له داواکاریهکیاندا له خاوه‌ن کانه‌کان کردویانه بۆ قهرهبوکرندوهیان به بڕی 12ملیۆن دۆلار.
کاره‌کانی ڕزگار کردن ،به ته‌واو بوونی هه‌ڵکۆلینی ئه‌و کونه له زه‌وی، که جێگه‌ی لووله‌که‌ی بێته‌وه ده‌ست پێده‌کات.پێشبینی ده‌کرێت که بۆ ڕزگار کردنی ههرکریکاریک یه‌ک به‌دوای یه‌ک بۆ سه‌ر زه‌وی له ڕێگه‌ی لووله‌که‌وه،20-30 ده‌قیقه بخایه‌نێت.
ئاراس ڕه‌شید
سه‌رچاوه‌کان/سایتی ئیرۆنیوس،حوار المتمدن
4/10/2010