ئاماژه‌كانی دوای ده‌ستنیشانكردنی مالیكی
پاش مشتومڕو جه‌ده‌لێكی زۆری هێزه سیاسیه عێراقیه‌كان كه نزیكه‌ی حه‌وت مانگی خایاند، به گوشاره ناوهخۆیو ده‌ره‌كیه‌كان رۆژی هه‌ینی هاوپه‌یمانی نیشتمانی، یاخود ووردتر بلێین هاوپه‌یمانی شیعه‌كان گه‌یشتنه رێكه‌وتنێك له‌سه‌ر ده‌سنیشانكردنی كاندیدێك بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه ئه‌ویش نوری مالیكی بوو، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش پاش ئه‌و مكوربوونو ملنهدانهی مالیكی دێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌نگه زۆرانه‌ی كه دژی كاندیدكردنه‌وه‌ی ئه‌و بوون بۆ خولێكی تری سه‌رۆكایه‌تی، ملنهدانو ته‌سلیم نه‌بوون له سیاسه‌تدا هه‌میشه جورئهتو ته‌كنیكێكی سیاسیش پێویسته كه هه‌موو كه‌س ئه‌م سه‌برو هێزه‌ی تیادا نیه، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی بارودۆخی بابه‌تی‌و زاتیشی گه‌ره‌كه، ده‌كرێت ئه‌مه بۆ ئێمه‌ی كوردیش دهرسو ئه‌زمونێكی سیاسی باش بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانمان له‌گه‌ڵ برا عه‌ره‌به‌كاندا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه له پرۆسه‌ی سیاسی پێكهێنانی حكومه‌تتدا ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌م دهستنیشانكردنهی هاوپه‌یمانی شیعه‌كان ده‌توانێت كۆتای به كێشه‌ی پێكهینانی حكومه‌ت بێنێت؟ به‌و واته‌ی ئایا ئه‌مه كۆتایی ئه‌و یاریه بوو كه پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت نیو ساڵ زیاتره چاوه‌ڕێیه‌تی؟، له وه‌ڵامدا ده‌توانین بلێن، ئه‌مه ئه‌گه‌ر كۆتایی یاریه‌كه‌ش نه‌بێت، به‌ڵام سێ به‌شی یاریه‌كه‌بوو، چه‌نكه به‌شێكی زۆری ئه‌م جه‌ده‌له په‌یوه‌ست بوو به ده‌ستكه‌وتی خودی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مه‌ش نه‌ك وه‌ك پۆستێكی موئه‌سساتی بێت، به‌ڵكو وه‌ك پۆستێكی كه‌سی‌و تائیفی، چونكه كێشه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقی ئێستادا به‌شێكیشی بریتیه له هه‌ژموونی ده‌ركه‌وتنی ئه‌و سیمبول‌و سه‌ركرده سیاسیه‌كان كه ده‌یانه‌وێت هه‌ریه‌كه‌و له رێگایه‌وه ده‌ستبگرن به‌سه‌ر جه‌مسه‌ره هه‌ستیاره‌كانی ده‌وڵه‌تدا، كه دواتر كاریگه‌ریان ده‌بێت به‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی ده‌وله‌تی عێراقی كه له‌سه‌ره‌تای دارشتنه‌وه‌و دروستبووندایه له ئێستادا، ههوروهك بینیمان عه‌لاوی له رێگای ئه‌و پێگه‌یه‌وه چۆن توانی خۆی بسه‌پێنێت، یاخود وه‌ك بینیمان مالیكی چۆن توانی به‌رده‌وام بێت له خۆ سه‌پاندن، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌شمان بینی كه ئه‌وانه‌ی دوورخرانه‌وه له پۆسته هه‌ستیاره‌كان چۆن لاوازبوون‌و چوونه‌ته په‌راوێزی ئه‌م یاریه‌وه. بێگومان ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و رۆله زه‌به‌لاحه‌ی كه ده‌سه‌ڵات به‌گشتی له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستدا ده‌یگێڕێت ده‌گه. وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێدا ده‌كرێت ئه‌م دهستنیشانكردنهی مالیكی به‌شێكی زۆری سیناریۆكان كۆتای پێبێنێت، به‌ڵام به‌شه‌كه‌ی تری هێشتا ماوه، كه ئه‌ویش خۆی له‌و جێكه‌وته سیاسیانه ده‌بینێته‌وه كه دوای ده‌ستنیشانكردنی مالیكی دێنه ئاراوه، به تایبه‌ت ئێمه ده‌بینین تا ئێستا لیستی ئه‌لعیراقیه سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان خاوه‌ن مافی ده‌ستوری پێكهینانی حكومه‌تن‌و، هه‌روه‌ها وه‌ك پاش دهستنیشانركدنی مالیكیش جه‌ختیان لسه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان به‌شداری له حكومه‌تێكدا ناكه‌ن كه مالكی سه‌رۆكه‌كه‌ی بێت، ئه‌م ههلوێسهتهی ئه‌لعێراقیه توانی ده‌نگێكی تری ناو هاوپه‌یمانی شیعه‌كانیش بۆخۆی راكێشێتو ئه‌نجومه‌نی باڵا‌و پارتی فه‌زیله‌ش به‌شدار نه‌بێت له كاندیدكردنه‌وه‌ی مالیكی، كه ئه‌مانیش هێزێكی كهمنین له كاریگه‌ری به‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له عیراقدا، تا ئه‌و ئاسته‌ی كه سروشتی سیاسی‌و كولتوری عێراقی تازه ئه‌سته‌مه بتوانێت به‌سه‌ر ئه‌م دۆخه پاس بدات، ترسانی ئه‌مریكیه‌كانیش تا ئێستا له‌م دۆخه بووه،واتا په‌راوێزكردنی سوننه‌كان، چونكه ئه‌مه دیسان عیراق ده‌خاته به‌ر پرسیاری دروستبوونی ناسهقامگیریو كه‌لێنێكی ئه‌منی كه ناتوانین له ئیستادا به‌روونی مه‌زه‌نده‌ی بكه‌ین، ئه‌مریكیه‌كانیش تا ئێستا چه‌ند جار لایه‌نه سیاسیه عیراقیهكانیان له‌م دۆخه وشیار كردۆته‌وه، هه‌روه‌ك رۆژێك پێش ده‌سنیشانكردنی مالكی جۆ بایدن پێوه‌ندی به عهلاویو بارزانی كرد بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ئێستاش به‌هه‌ر نرخێك بێت ده‌بێت ئه‌و لایه‌نه‌ی كه گوزارشت له پێكهاته‌ی سونه‌كان ده‌كه‌ت به‌شدار بكرێن له حكومه‌تی نوێ‌دا، ئه‌گینا كێرڤی سه‌ركه‌وتنی حكومه‌ته‌كه زۆر لاواز ده‌بێت، هه‌ڵبه‌ته سه‌باره‌ت به ئه‌نجومه‌نی باڵا‌و پارتی فه‌زیله كاریگه‌ریێكی ئه‌وتۆیان نابێت له‌سه‌ر قه‌باره‌ی حكومه‌ت، چونكه ئه‌مان گوزارشت له ده‌نگی شیعه‌كان ده‌كه‌ن له‌سه‌رێكه‌وه، له‌سه‌ره‌كه‌ی تریشیان قه‌باره‌ی كورسیه‌كانیان كه‌مه به‌تایبه‌ت كه بالی رێكخراوی به‌در به‌شداربووه له كاندیدكردنه‌وه‌ی مالیكی، ئه‌وه‌ی تایبه‌تیشه به لایه‌نی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان هه‌روه‌ك رایانگه‌یاندووه كه ئه‌وان كێشه‌یان له‌گه‌ل مالیكی نیه ئه‌گه‌ر به‌ده‌نگ داخوازیهكانیانهوه بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به نسبه‌ت كورد پۆزه‌تیڤ نه‌بوو به‌شدارینه‌كردنی ئه‌نجوومه‌نی باڵا بوو چونكه ئه‌م لایه‌نه هه‌میشه هه‌لوێستی باشیان هه‌بووه سه‌باره‌ت به كورده‌وه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین كه چانسی كورد تا دێت لاوازتر ده‌بێت له‌گه‌ل لیستی ئه‌لعیراقیه به‌تایبه‌ت پاش ئاشكرابوونی ئه‌و كارنامه نهێنیه‌ی نێوان عیراقیه‌و ده‌وڵه‌تی یاسا. به‌گشتی تا ئێستا هه‌نگاوه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوردان چونكه چانسی یه‌كگرتنی لیستی عیراقیه‌و ده‌وڵه‌تی یاسا نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتوو بێت كه یه‌كگرتنی ئه‌م دوو لیسته جێگای مه‌ترسی بوو، هه‌روه‌ها پێده‌چێت مالیكیش ده‌رسێكی سیاسی وه‌رگرتبێت كه ئه‌مجاره‌یان ههولبدات نه‌رمی بنوێنێت به‌رامبه‌ر لایه‌نی كوردی چونكه مالیكی له میانه‌ی هه‌لبژاردنه پهرلهمانیهكهدا بۆی ده‌ركه‌وت كه ئه‌و ناوچانه‌ی جێگای ناكۆكین شوینی هێزی لیستی عیراقیهن، نه‌ك هی ئه‌و، بۆیه لایه‌نه كوردوستانیهكان پێویسته ته‌كانێك بده‌نه هێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی مالیكی بۆ ئه‌وه‌ی له چانسی لیستی ئه‌لعێراقیه كه‌مبكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ته‌كانه ده‌بێت به مهرجو پراكتیزه‌كردنی سیاسه‌تێكی نهرمو نیانانه بێت كه جێگای ئیستیفزازكردنی لایه‌نه‌كانی تر نه بێت هه‌روه‌كو تا ئێستا توانیویانه له‌م سیاسه‌ته‌دا سه‌ركه‌وتوو بن.
زوبێر ره‌سوڵ