نوێترین رۆمانی عه‌تا محه‌مه‌د له هه‌فته‌ی داهاتوو بڵاو ده‌بێته‌وه
بڕیاره نوێترین رۆمانی عه‌تا محه‌مه‌د له هه‌فته‌ی داهاتوو بڵاو ده‌بێته‌وه، ئه‌م رۆمانه‌ی عه‌تا محه‌مه‌د به‌ناونیشانی (خواجه نه‌سره‌دین، كه له پێناو پێكه‌نینێكدا ده‌كوژرێت)ه، كه باس له به‌سه‌رهاتی خواجه نه‌سرین ده‌كات كه له شاری سلێمانیدا ژیانێكی ئه‌ندێشه‌یی ژیاوه. نووسه‌ر له‌سه‌ر به‌رگی پشته‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م رۆمانه‌وه ده‌نوسێت: ئه‌مه به‌سه‌رهاتی پڕ سه‌یر و سه‌مه‌ری خواجه نه‌سره‌دینی ناسراو به مه‌لای مه‌شهوره، له كتێبێكی سه‌یر و سه‌مه‌ری وه‌كو خۆیدا، كه هه‌رگیز ته‌واو ناكرێت و هه‌ر یه‌كێكمان ده‌توانێت كۆتاییه‌ك بۆ چاره‌نووسه خه‌مباره‌كه‌ی بنوسێته‌وه، به‌و پێیه‌ی كه‌س نوسه‌ری یه‌كه‌می كتێبه‌كه نییه و هه‌موومان ده‌بینه نوسه‌ره‌وه‌ی، چونكه هه‌ر یه‌كه‌مان وێنه‌یه‌كی خۆی ده‌بینێته‌وه له ژیان و مه‌رگه تۆقێنه‌ره‌كه‌ی خواجه نه‌سره‌دیندا، كه له ساتی مردنیدا بۆ چواره‌مین جار خودا پێده‌كه‌نێت.
شایانی وتنه ئه‌م رۆمانه به قه‌باره‌ی نیو ئه‌ی فۆڕ و له دوتوێی (157) لاپه‌ڕه‌دا و له‌لایه‌ن یانه‌ی قه‌ڵه‌مه‌وه چاپ ده‌كرێت..