
له ئه‌وروپاش ژنان له‌ژێر چاودێری داب‌و نه‌ریته داڕزیوه‌كاندان
له رابردودا هه‌ندێ خو و ره‌وشتی نه‌شیاو و ناشایسته به ماف و ژیانی مرڤه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چون ببنه دیارده‌و خۆیان تیكه‌ڵاوی كلتور‌و داب‌و نه‌ریتی كۆمه‌لگا بكه‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌و ره‌وشت و خووانه په‌یوه‌ستن به تاك و خێزان و جۆر‌و شێوه‌ی په‌روه‌رده‌كردنه‌وه، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا بۆ ته‌شه‌نه و گه‌شه‌كردنی كۆمه‌لگه‌یش رۆڵی خۆی تێدا هه‌یه به‌وه‌ی كه ئایا رێگری لیبكه‌ن یان ئه‌وه‌تا به هه‌ندی وه‌رنه‌گرن و په‌راوێزی بخه‌ن یاخود ببنه دژ بۆی و به‌كاریكی عه‌یبه و پیشتیلكردنی مافی به‌رانبه‌ره‌كانی ئه‌ژمار بكه‌ن و رێگری لێبكه‌ن.. رنگه خووی ئیره‌یی و زه‌مكردنی كه‌سانی به‌رانبه‌ر و تانه‌و ته‌شه‌ر لێدان له‌گه‌ڵ سروشتی مرۆڤه‌كه‌دا پێگه‌یشتبێت و نه‌توانیت ده‌ستبه‌رداری بیت مه‌گه‌ر له كاتیكدا به زه‌ره‌رێكی گه‌وره بۆی بشكێته‌وه‌و ئه‌و ده‌م هه‌ست به په‌شیمانی و پێشیلكردنی مافی به‌رانبه‌ری بزانیت.. ئه‌مه‌ش له خودی مرۆڤه‌كاندا حاڵه‌تێكی رێژه‌ییه و په‌یوه‌ندیه‌كی زۆری به ئاستی هۆشیاریه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌ت ته‌جاوز نه‌كردنه سه‌ر مافی كه‌سانی دی و زڕاندنی ناو و ناوبانگیان.
له‌گه‌ل كرانه‌وه‌ی وڵات به‌ڕوی جیهانداو په‌یدابونی عه‌وله‌مه‌و بڕینی سنوره‌كان به‌تایبه‌ت له روی راگه‌یاندن و ئاشكراییه‌ك بۆ خۆیندنه‌وه‌یه‌كی نوێی كۆمه‌لگاكان، ولاتی خۆشمان بێبه‌ش نه‌بوو له‌و تێكه‌ڵاوییه و به‌تایبه‌تیش كۆچی تاكی كورد بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و تێكه‌ڵاوبونیان به كولتورو كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كان.. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر تاكه‌كان دانا به‌و تێكه‌ڵاوییه‌و گۆڕینی زۆریك له ئینسانه‌كان و دوور خستنه‌وه‌یان له هه‌ندی كاریگه‌ری دواكه‌وتویی كۆمه‌ڵَگای شه‌رقی و داسه‌پاوی دینی كۆن و هه‌ڵگرتن و قه‌بوڵكردن و خوێندنه‌وه‌ی مافی به‌رانبه‌ر و تاكه‌كانی تر. كه بێگومان ئه‌وه‌ش به‌رای من ده‌چیته خانه‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌وه كه له ئه‌نجامی كۆچكردندا ره‌وشیكی پیشكه‌وتنخوازانه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
ئه‌وه‌ی بۆ من جێگه‌ی سه‌رنج و گومانه‌و مایه‌ی بێزاری زۆرێكه له هه‌ندێك شوێن و كه‌سانی كورد كه ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژه وڵاته ئه‌وروپیه‌كان بۆته شوێنی ژیانیان و مانه‌وه‌یان لێی كه‌چی هێشتا به‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی رابردوه‌وه بیر ده‌كه‌نه‌وه و هه‌مان كرداری ناشرین و خووی نابوتیان له ده‌رون و مێشكیاندا پاراستوه.. بۆ نمونه مافی كچیك یاخود ژنی كورد له ئه‌وروپا به روا نابینن به ته‌نها ژیان بكات كه‌چی بۆ ئه‌وروپیه‌كی به شایسته ده‌زانن.. یاخود ئه‌گه‌ر ببینن ژنیكی كورد خه‌ریكی بژیوی خیزانه‌كه‌یه‌تی و كارده‌كات به‌لام مێردی نیه ئه‌مه‌یشیان پی قه‌بوڵ ناكریت و به هه‌مانشێوه ده‌كه‌ونه تانه‌و ته‌شه‌ر لێدانی و دروستكردنی قسه‌و قسه‌لۆك بۆی. سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه ژن هه‌ر ژنه و كاركردن و په‌روه‌رده‌و منداڵ به‌خێوكردنیش هه‌ر یه‌كه و كه‌چی كه‌سانیكی ناخ بۆگه‌ن هه‌ن جیاوازیان ده‌كه‌ن و ده‌یكه‌نه بنیشته‌خۆشه‌ی ژێر دانیان بۆ ئه‌وان به‌رواو بۆ خۆشمان به عه‌یبه‌ی ده‌زانن و ته‌داخول له ژیانی كه‌سانێكدا ده‌كه‌ن كه مافی ئه‌وه‌یان نیه.. له هه‌موی سه‌یرتر ره‌نگه هه‌ندیك له‌وانه خۆیان به خوێنده‌وارو رۆشنبیریش بزانن كه له‌گه‌ڵ ریزی زۆرم بۆ ئه‌و توێژانه چونكه به هه‌مانشێوه ئه‌وه‌ی ده‌یڵیم ریژه‌ییه و ره‌نگه سه‌قه‌ت وه‌ریان گرتبیت و له‌به‌رگی ئه‌و دیاریكردنانه‌مدابن..
دیاره ئه‌مه‌ی كه ده‌یڵیم و نوسیومه راستیه‌و حه‌سره‌تی ژنانیكن له ئه‌وروپا و هه‌مان كه‌سانی لای خۆمان بونه‌ته ریگر له‌به‌رده‌م ماف و ئازادیه‌كانیاندا .. بۆیه ده‌ڵێم كۆنه‌به‌رست و بوده‌ڵه‌كان له ئه‌وروپاش واز له ره‌فتاره ناشرینه‌كانیان ناهینن و بیری دۆگمایان هه‌میشه جه‌قبه‌ستوه‌و شایانی ریزی ده‌وروبه‌رنین لیێان بگرێت.