
كێ ئاگاداریی تۆڕی ئینته‌رنێته له‌كوردستان
شوخت
له‌مرۆژانه براده‌رێك ووتی چه‌ند شه‌وێكه هه‌وڵده‌ده‌م چه‌ند وێبسایتێكی ئینته‌رنێت ناكرێته‌وه، سه‌ردانی كۆمپانیای ئینته‌رنێتم كردووه ئه‌ڵێن ئێمه بایكۆتی ئه‌م وێبسایتانهمان نه‌كردووه كه‌چی له‌گه‌ڵ لێپرسراوی یه‌كێك له سایته‌كان قسه‌مكردووه پێی ووتوم به‌لێ له‌هه‌ولێر له‌لایه‌ن به‌شێك له كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت بایكۆتكراوین به‌ڵام ده‌توانن به‌م لینكه سایته‌كه‌مان ببینن‌و بیخوێننه‌وه.
له‌ساڵی 1995 یاسای چاودێریی كردنی ئینته‌رنێت له‌ئه‌مریكا هه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی نایه‌وه چونكه به‌شێكی زۆر له‌یاسا دنهرانو داكۆكیكاران پێیانوابو ئه‌مه ده‌چێته خانه‌ی به‌رگرتن له‌ئازادی تاكه‌كه‌س، له‌كاتێكدا یاساكه ته‌نها بۆ به‌رگرتن بوو له‌كاری تیرۆرستیی، به‌ر له‌دوو ساڵیش ئه‌ماره‌تی ئه‌بوزه‌بی (ئیمارات) به‌ره‌سمیی داوای له كۆمپانیای بلاك بێری ئه‌مریكایی كرد ئه‌گه‌ر سێرڤسی چاودێریی كردنی ئینته‌رنێتی بۆ نه‌كاته‌وه ئه‌وا ئیشوكاره‌كانی له‌و ئه‌ماره‌ته راده‌گرێت، دوای كه‌متر له‌ساڵێك حكومه‌تی سعودیه‌ش بهڕسمیی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌هه‌مان كۆمپانیا كرد ئه‌گه‌ر سێرڤسی چاودێریی كردنی هێڵی ئینتهرتێتی پێنه‌دات ئه‌وا له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته كۆمپانیاكه له‌سعودیه داده‌خات.
له‌كوردستان تائێستا یاسایه‌كمان نییه كاروباری ئینته‌رنێت رێكبخات، به‌ومانایه‌ی وورده‌كارییه‌كانی رونبكاته‌وه، به‌ڵام هه‌ر كۆمپانیایه‌ك هه‌ر وێبسایتێك یان پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی دابخات له‌سه‌ر سێرڤه‌ره‌كه‌ی خۆی ئه‌وا پێویسته پشت به‌ستو به‌یاسا ئه‌م كاره بكات، نه‌ك هۆكاری دیكه پاڵنه‌ری ئه‌م كاره‌ی بێت، چونكه بیرمان نه‌چێت وێبسایت وه‌ك رۆژنامه یان ته‌لفزیۆن یان هه‌ر كه‌ناڵێكی دیكه‌ی میدیا پهخشو بڵاوكردنهوهیهو رۆڵی خۆی ده‌گێڕێت، بۆیه بایكۆت یان داخستنی له‌سه‌ر هه‌ر سێرڤه‌رێك به‌مانای داخستنی كه‌ناڵه‌كه دێت.
حاله‌تی راگرتنی چه‌ند سایتێك له‌سه‌ر سێرڤه‌ری كۆمپانیایه‌ك ئاماژه‌یه‌كی نه‌خوازراوه‌و پێویسته له‌ئێستاوه به‌جددی قسه‌ی لێبكرێت، چونكه ده‌شێت ئه‌م كۆمپانیایانه نه‌ك ته‌نها وێبسایت دابخه‌ن له‌سه‌ر سێرڤه‌ر به‌ڵكو ئه‌گه‌ر چاودێریی خه‌ڵكیش بكه‌ن له‌سه‌ر ئینتهرنێتو نهێنیه تایبه‌تییه‌كانیان گلبدهنهوهو ئاگاداریی نامه‌گۆڕینه‌وه‌و نهێنی گۆڕینه‌وه‌ی خه‌ڵك بن، ئه‌وكاته مه‌ترسیه‌كه زۆر گه‌ورتره له‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت، چونكه ئه‌وه وه‌كو گوێگرتن وایه لههێڵهكانی مۆبایل و تلفۆنو خراپتریش چونكه ئینته‌رنێت هۆكارێكی زۆر پێشكه‌وتوی پهیوهندیكردنهو خه‌ڵكی له‌رێی ئینته‌رنێت وینه‌و نوسین‌و ته‌نانه‌ت قسه‌كردنی دهنگیو ڤیدیۆیشی پێده‌كه‌ن، كه‌واته پێویسته به‌دواداچونێكی جددی بكات بۆ ئه‌م پرسه‌و میدیاكانیش له‌و راستییه ئاگاداربن‌و بزانن سایته‌كانیان داخراوه یان نا، دواتر په‌رله‌مانی كوردستانیش به‌دواداچون بكات بزانن ئه‌م كاره له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كی یاسایی ده‌یكه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی باسی ده‌كه‌م به‌شی زۆری خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێتی دابینكردووه‌و به‌شداربویه‌كی زۆری هه‌یه.