
چه‌ند سه‌رنجێك له‌باره‌ی كۆچكردنی كورده‌كانی قه‌زای دووزخورماتوو
ده‌سپێك
له‌به‌ر هه‌ست كردن به‌به‌رپرسیارێتی به‌باشم زانی له‌م كورته نووسینه‌دا بۆچونه‌كانم بخه‌مه به‌ر دیدی خوێنه‌رانی به‌ڕێز له‌باره‌ی كۆچكردنی كورده‌كانی قه‌زای دووزخورماتووه‌وه تا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن رێگه له‌و شاڵاوه كۆچكردنه بگرن.
له‌ئێستادا به‌حوكمی ئه‌وه‌ی له‌قه‌زای دوزخورماتوودا ژیان ده‌گوزه‌رێنم و پتر ئاگادارین له كێشه‌و گرفته‌كانی ئه‌م قه‌زایه، هه‌رچه‌نده له‌م ماوه‌یه‌ی رابردودا چه‌ندین نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس راپۆرت و وتار و نوسینیان له‌باره‌ی كۆچكردنی ماڵه كورده‌كانی ئه‌م شاره بڵاوكرده‌وه و ئه‌و دیارده‌یه‌ش بوه سه‌رنجی چه‌ندین میدیای عه‌ره‌بیش و به‌م نوسینه‌ش ده‌خوازم هه‌ندێ خاڵ كه پێویسته بزانرێت په‌نجه‌ی بخه‌مه سه‌ر.
سه‌ره‌تا
دوزخورماتوو له‌ساڵی (1951)دا كراوه به‌قه‌زا و یه‌كێكه له‌دێڕینرین قه‌زاكانی باشوری كوردستان و ده‌كه‌وێته باشوری شاری كه‌ركوكه‌وه و له‌ڕووی ئیداریشه‌وه پێشتر سه‌ر به‌پارێزگای كه‌ركوك بووه، به‌ڵام به‌هۆی گۆڕینی دیموگرافیای ئه‌م ده‌ڤه‌ره كوردستانییه، رژێمی له‌ناوچو به‌پێی مه‌رسومێكی كۆماری له‌ساڵی (1976)دا له‌كه‌ركوكی دابڕاند و خسته سه‌ر پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و له‌و كاته‌وه و تا رۆژگاری ئه‌مڕۆشمانی له‌گه‌ڵدابێ ده‌سه‌ڵاتدارانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین هه‌میشه دووزخورماتوویان به‌هێڵی سوور زانیوه و خزمه‌تێكی ئه‌وتۆیان به‌م قه‌زا كۆڵنه‌ده‌ره نه‌كردوه، و هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م حاڵه‌ته‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌زانن ئه‌م قه‌زایه له‌زۆرینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد پێكدێت و به‌داخه‌وه سه‌رانی پارێزگا له‌ئێستاشدا كین و حقدیان به‌رامبه‌ر به كورد هه‌یه، هه‌ربۆیه جیاوازی له‌نێوان قه‌زای دووزخورماتوو و حه‌وت قه‌زاكه‌ی دیكه‌ی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دیندا ده‌كه‌ن له‌ڕووی دامه‌زراندن و باشتركردنی جاده و رێگاوبان و بواره‌كانی خزمه‌تگوزاری به‌گشتی.
به‌پێی خه‌ملاندنێكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی قه‌زای دووزخورماتوو رێژه‌ی دانیشتوانی قه‌زای ناوبراو به‌هه‌موو پێكاهاته‌كانیه‌وه زیاتر له(200) هه‌زار كه‌س ده‌بێت و نه‌ته‌وه‌ی كوردیش له %40 ی قه‌زاكه پێكده‌هێنێت و دواتر رێژه‌ی توركمان و ئینجا عه‌ره‌ب دێت. ئه‌م قه‌زا كوردستانیه كه‌وا (60) ساڵی ره‌به‌قه كراوه‌ته قه‌زا و بێگومان شوێنێكی ستراتیژیه و هه‌ر دانیشتوانی ئه‌م قه‌زایه بو كه له‌نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی رابردو به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی كه عێراق گه‌مارۆی ئابووری له‌سه‌ر بوو بوبوه ده‌روازه‌یه‌ك بۆ بوژانه‌وه‌ی ئابووری چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان له‌رێگه‌ی هه‌نارده‌كردنی شت و مه‌ك و هه‌ر له‌گڵۆپ و فافۆن و مسه‌وه بیگه‌ره تا به‌ئاودیوكردنی زۆر شتی دیكه له‌رێگای زنجیره چیای حه‌مرینه‌وه، چونكه سنوری هه‌رێمی رزگاركراوی كوردستان ته‌نیا ئه‌و زنجیره چیایه بو له‌نێوان دووز و خاكی رزگاركراودا. هه‌روه‌ها كوڕانی نه‌به‌ردی ئه‌م قه‌زایه له‌راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی (1991)دا چه‌ندین رۆژ به‌رخۆدانیان كرد و توانیان بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌م شاره داماڵێنن له‌سه‌رانی به‌عس و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی توانه‌وه (ئاسیملاسیۆن) دژ به‌كورد په‌یڕه‌و ده‌كرا، به‌ڵام كۆڵیان نه‌داو خۆراگرانه توانیویانه به‌رپه‌چی دوژمن بده‌نه‌وه.
ئه‌مه و له‌شۆرشی نوێ گه‌له‌كه‌مان و پێشتریش له‌شۆرشی ئه‌یلولدا كوردانی نه‌به‌ردی ئه‌م قه‌زایه به‌شداریه‌كی به‌رچاویان هه‌بووه و هه‌میشه‌ش درێغیان نه‌كردوه له‌پێناو كوردایه‌تیدا چه‌كی شه‌ره‌فیان له‌شان كردووه و رووبه‌ڕووی دوژمن بونه‌ته‌وه و له‌و پێناوه‌شدا ده‌یان شه‌هیدیان داوه و وه له‌پرۆسه‌ی ئه‌نفالی سێشدا مه‌خابن پشكی شێریان به‌ركه‌وتووه و هه‌زاران ئه‌نفالیان داوه ئه‌وه‌ش ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد بوونه و ئه‌وه‌ی كه من ده‌یزانم ته‌نیا له‌یه‌كێك له‌گونده كوردنشینه‌كانی سه‌ر به‌قه‌زای دووزخورماتوو له‌و گونده‌دا كه له (100) ماڵ پێكهاتبوون (300) كه‌س به ژن و پیر و گه‌نج و منداڵه‌وه ئه‌نفال كران و هه‌روه‌ها خاوه‌نی سه‌دان زیندانی سیاسیشه و تا هه‌نكوكه‌ش برینه‌كانی ئه‌م قه‌زایه سارێژ نه‌بوه‌ته‌وه.
ده‌ستی ئاوه‌دانی حكومه‌تی هه‌رێم
لێره‌دا ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم كه حكومه‌تی هه‌رێم به‌سوپاسه‌وه چه‌ند پرۆرژه‌یه‌كی بچوك و مام ناوه‌ندی بۆ دووزخورماتوو به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه وه‌ك دروستكردنی پاركێك و مه‌له‌وانگه‌یه‌ك و یارێگایه‌ك و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی دیكه و هاوكات له‌دوای ساڵی (2003)ه‌وه زیاتر له(500) مامۆستای سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ قه‌زای ناوبراو دامه‌زرێنراوه و هه‌روه‌ها هه‌ر له‌م سنوره‌دا سه‌دان پێشمه‌رگه‌یان دامه‌زراندووه، و ئه‌و هه‌نگاوانه جێگای ده‌س خۆشین، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه ئاماژه‌م بۆ كردن كه حكومه‌تی هه‌رێم كردویه‌تی به‌شی ئه‌وه ناكات كه داخوازیه‌كانمان بهێنێته دی و ئه‌وه‌شی كه كراوه له‌ماوه‌ی ساڵی (2003)ه‌وه تاكو ساڵی (2007) ئه‌نجامدراون و ئه‌وا نزیكه‌ی (4) ساڵه یه‌ك كه‌سیش له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ ئه‌م شاره دانه‌مه‌زرێنراوه و هاوكات هیچ خزمه‌تگوزاریه‌ك به‌م شاره نه‌گه‌یه‌ندراوه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ته‌نیا بۆ خوێندنی ئه‌مساڵ په‌روه‌رده پێویستی به (100) مامۆستا هه‌بوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایه‌ی كه له‌قوتابخانه كوردیه‌كاندا دروست بووه پڕبكاته‌وه و ئاشكراشه بۆ ئه‌مساڵی خوێندن حكومه‌تی هه‌رێم (3000) هه‌زار مامۆستای دامه‌زراندوه ژماره‌یه‌كیشی بۆ ناوچه دابڕاوه‌كان دامه‌زراندوه، به‌ڵام یه‌ك مامۆستاش بۆ سنوری په‌روه‌رده‌ی دووزخورماتوو دانه‌مه‌زرێنراوه.
دانیشتوانی دوزخورماتوو ده‌زانن كه له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادیه‌وه سه‌دان توركمان دامه‌زرێنراون له‌لایه‌ن حكومه‌تی مه‌ركه‌زیه‌وه و ئه‌وه‌ش به‌هه‌وڵی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی توركمانه‌وه دێت كه هه‌وڵ بۆ نه‌ته‌وه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن و ئێمه‌ش وه‌ك كوردی ئه‌م شاره یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كوردمان نییه له‌به‌غدا تا له‌رێگه‌یه‌وه هه‌وڵی دامه‌زراندن بده‌ین و به‌رپرسه كورده‌كانی به‌غداش به‌سه‌ر دوزدا تیده‌په‌ڕن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كوردستان نه‌ك ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ قه‌زاكه درێژ نه‌كردووه، به‌ڵكو بۆ جارێكیش هیچ كامیان سه‌ردانێكی دووزیان نه‌كردووه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق كه به‌نه‌ته‌وه توركمانه و خه‌ڵكی دووزه چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌نجامداوه بۆ گه‌ڕه‌كه توركمان نشینه‌كان.
لێره‌دا مه‌به‌ستمه بڵێم حكومه‌تی هه‌رێم ده‌با ئاوڕێكی جددیمان لێبداته‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌رچوی ئاماده‌یی و په‌یمانگا و زانكۆمان هه‌یه با چاویشیان له‌دووز بێت نه‌ك ته‌نیا مامۆستا و پێشمه‌رگه‌مان بۆ دابمه‌زرێنن، هه‌رچه‌نده ئه‌وانه‌ش پێویستن، به‌ڵام با له‌به‌شه جیاجیاكانی دیكه‌شدا خه‌ڵكمان بۆ دابمه‌زرێنن. ئه‌وه‌ی كه تێبینیم كردبێ له‌م رۆژانه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كیاندا بڕیاری ئه‌وه‌یان داوه دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ساڵی (2011) پڕۆژه‌یه‌كیان له‌به‌ر ده‌ستدایه تا بتوانن بێكاری كه‌م بكه‌نه‌وه و هه‌لی كاریان بۆ ده‌دۆزنه‌وه بۆ ته‌فعیلكردنی كه‌رتی تایبه‌ت و هه‌روه‌ها سودگه‌یاندن به‌لاوان ده‌با له‌م پڕۆژه‌یه‌شدا دووز له‌بیر نه‌كه‌ن، چونكه خاوه‌نی ده‌یان ده‌رچون و بێ ئه‌وه‌ی دابمه‌زرێن.
كورد له‌پاشه‌كشێدایه
له‌دوای رووخانی رژێمی به‌عسه‌وه زۆربه‌ی فه‌رمانگه حكومییه‌كانی قه‌زای دووزخورماتوو له‌ده‌ستی كوردابوو، به‌ڵام له‌ئێستادا پیلانێك دژ به‌كورد به‌ڕێوه‌یه و چالاكانه كاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌زانرێت ده‌ستی به‌ره‌ی توركمانی و ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی توركمان كه خه‌ڵكی دووزه له‌پشته‌وه‌یه‌تی و له‌به‌غداوه هه‌وڵه‌كانیان خستوه‌ته‌گه‌ڕ و له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌ی رابردوودا توانیویانه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دوزخورماتوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كورد بوو لایبه‌رن توركمانێكی له‌جێگا دابنه‌ن و هه‌ر له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دووزخورماتو ته‌نیا سێ ئه‌فسه‌ری كوردمان هه‌بوو ئه‌وانیش به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دوورخرانه‌وه له‌سه‌ر كاره‌كانیان و هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆ كه كوردێك بو لابرا و توركمانێك دانرا له‌جێگاكه‌ی وله‌دواین هه‌وڵیشیاندا به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی دووزخورماتوو كه كوردێك بوو له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لابرا و به‌پێی هه‌ندێ زانیاریش كه به‌نده ئاگاداره له‌ئێستادا پیلانێكی دیكه به‌ڕێوه‌یه دژ به لابردنی قائیمقامی قه‌زای دووزخورماتوو ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌یان سه‌ر بگرێ ئه‌وا به‌ته‌واوه‌تی كورد له‌م شاره‌دا ره‌وشی به‌ره‌و خراپبون ده‌چێت. هه‌روه‌ها گه‌ر سه‌ردانێكی فه‌رمانگه‌كانی وه‌ك شاره‌وانی و بانك و پۆسته و گه‌یاندن بكه‌ین ده‌بینین له‌هه‌ر یه‌ك له‌و فه‌رمانگانه ته‌نیا دو فه‌رمانبه‌ری كوردی تێدایه ئه‌مانه و له‌زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌شدا ره‌وشمان هه‌ر به‌مشێوه‌یه‌یه.
ئه‌گه‌ر باس له‌وه بكرێ حكومه‌تی هه‌رێم نه‌توانێ راسته‌وخۆ ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌م قه‌زایه بكات یان كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات خۆ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له‌به‌غدا ده‌توانن خه‌مێك له‌م شاره بخۆن و له‌به‌غداوه له‌رێگه‌ی دامه‌زراندن و خزمه‌تكردن له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا هه‌ندێ لاری ره‌وشه‌كه‌مان راست بكه‌نه‌وه.
كورد به‌شاڵاو كۆچ ده‌كات
له‌ئێستادا كورده‌كانی دانیشتووی دووزخورماتوو بۆ شاره‌كانی وه‌ك سلێمانی و هه‌ولێر و كه‌لار و شوێنه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆچ ده‌كه‌ن به‌پشت به‌ستن به‌و زانیاریه‌ی كه له‌قائیمقامیه‌تی دووزخورماتووه‌وه وه‌رگیراوه ته‌نیا له‌ماوه‌ی (10) مانگی رابردوودا زیاتر له (450) خێزانی كورد قه‌زاكه‌یان به‌جێهێشتوه و شاڵاوی كۆچكردنی كورده‌كان به‌رده‌وامه و ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نیا خه‌ڵكی ئاسایی كۆچ ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ده‌یان كادری حزبی و حكومی ماڵه‌كانیان له‌شوێنه‌كانی تری كوردستانه و خۆشیان له‌به‌ر موچه‌و ئیمتیازات ده‌وامه‌كانیان هه‌ر له‌دووزه، نكۆڵی له‌وه‌ش ناكرێ كه ره‌وشی شاره‌كه‌مان له‌رووی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاریه‌وه باش نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش نایه‌ته ئه‌و مانایه‌ی ئێمه ئه‌و شاره‌ی كه هه‌زران قوربانیمان له‌پێناویدا داوه به‌سانایی جێیبهێڵین. ئه‌و خه‌ڵكه ئاسایه‌ی كه كۆچ ده‌كه‌ن به‌دڵنیایه‌وه ده‌یڵێم به‌شێكیان له‌داخی به‌رپرسانی شاره‌كه كۆچ ده‌كه‌ن، چونكه له‌رابرودا وه‌عد و به‌ڵێنی زۆریان به‌دانیشتوانی قه‌زاكه داوه و هیچیانیش به‌دی نه‌هێناوه و له‌ئێستاشدا خۆیان كۆچ ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌و حاڵه‌ته هاندانێكه تا خه‌ڵكی ئاسایی كۆچ بكات.
بێگومانم له‌وه‌ی ئه‌م كۆچكردنه‌ش كاره‌سات به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت یه‌كه‌م : له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێژه‌ی كورد له‌دووزدا كه‌م ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه به‌ره‌و سه‌رژمێری گشتی عێراق ده‌چین. دووه‌م: ئیدی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا وه‌ك كورد هه‌رگیز زۆرینه نابین ئه‌گه‌ر له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رتارسه‌ری عێراقدا له‌ساڵی (2005)دا ته‌نیا ده‌نگی كورد له‌م شاره‌دا كورسیه‌كی مسۆگه‌ر كرد و له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیشدا ده‌نگی كورد توانی دوو كورسی مسۆگه‌ر بكات له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ئه‌وا به‌دڵنیایه‌وه ده‌ڵێم گه‌ر له‌داهاتودا ئا به‌مشێوه‌یه ئه‌م كۆچكردنه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا زه‌حمه‌ته بتوانین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیدا، بۆیه ئه‌گه‌ر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرێن مه‌ترسیه‌كانی ئاینده له‌پێش چاومانه.
دوا سه‌رنج
به‌رله‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م بۆ كرد و بۆ رێگه چاره‌سه‌ركردن ئه‌م چه‌ند خاڵه ده‌خه‌مه‌ڕوو.
یه‌كه‌م: پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاوڕی جددی له‌قه‌زای دووزخورماتوو بداته‌وه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا و هه‌روه‌ها حسێب بۆكردن بۆ ئه‌م قه‌زایه له‌راگه‌یاندن و میدیاكاندا بۆ نمونه گه‌ر باس له ناوچه دابڕاوه‌كان بكرێ یه‌كسه‌ر باسی خانه‌وقین و به‌سه‌ر دووزدا باز ده‌دات و ده‌چێته سه‌ر كه‌ركو ك شه‌نگال، به‌بڕوای من دووز هیچی له‌ناوچه‌كانی تر كه‌متر نییه. چۆن ئه‌گه‌ر خانه‌قین له‌پارێزگای دیاله‌دا پێگه‌ی كورد دیاری بكات، ئاوه‌هاش دووزخورماتوو له‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دیندا پێگه و قورسایی كورد دیاری ده‌كات.
دووه‌م: پێشنیاز ده‌كه‌م كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد به‌شێوازی جۆر به‌جۆر كاری وابكات كه ئه‌و شاڵاوه كۆچكردنه رابگرێت، ئه‌گه‌ر بوترێ با به‌رپرسه كورده‌كانی شاره‌كه ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌وا ئێمه ده‌زانین كه هه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه‌ن ماڵه‌كانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی دووزه وه‌ك یه‌كێك له به‌رپرسه كورده‌كان له كۆڕێكدا فه‌رمویه‌تی” ژیان له‌دووزدا تاڵ و زه‌حمه‌ته و نامه‌وێ ره‌وشی منداڵه‌كانم خراپ بێت، بۆیه ماڵم گواستوه‌ته‌وه” ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆچونی به‌رپرسێك بێت ئه‌ی به‌خه‌ڵكی نورماڵ بڵێن چی، هه‌ربۆیه ده‌بێ هه‌ر كادرێكی حزبی به‌تایبه‌ت فه‌رمانی پێ بكرێت گه‌ر ماڵی له‌شوێنێكی ده‌ره‌وه‌ی دووز بوو ئه‌وا لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
سێهه‌م: لایه‌نی كوردی ده‌بێت رێگه بگرێت له‌و پیلانه‌ی كه دژ به‌كورد په‌یڕه‌و ده‌كرێت و هه‌ر له‌لابردنی به‌رپرسه كورده‌كانه‌وه تا ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه ترسی لای كورده‌كان دروست كردووه كه په‌پێ سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕ پێكراو كه به‌نده ئاگاداره لێی له‌لایه‌ن چه‌ند گروپێكی توركمان و عه‌ره‌به‌وه هاوڵاتیانی كورد هان ده‌درێن بۆ ئه‌وه‌ی دووز چۆڵ بكه‌ن ئه‌ویش هه‌ندێ جار له‌رێگه‌ی كرده‌وه‌ی توندوتیژی و ترس و تۆقاندنه‌وه و كورده‌كانیش خانوه‌كانیان به‌توركمان و عه‌ره‌ب ده‌فرۆشن و ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی دوزبێت و یان ئاگاداری بارودۆخی دوزبێت ئه‌وا ده‌زانێت كه چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی كوردنشینی ئه‌م شاره له‌ئێستادا پڕ بووه له‌خێزانی توركمان و عه‌ره‌ب، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئێمه نه‌ته‌وه‌ی ترمان پێ قبوڵ نه‌كرێ، به‌ڵكو ئه‌و دیارده‌یه مه‌به‌ستی سیاسی به‌دوادا هه‌یه.
چواره‌م: جارێكی تر ده‌یڵێمه‌وه ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد بزانێت ئه‌وه‌ی له‌دووزدا رووده‌دات له‌شوێنه‌كانی تری ناوچه دابڕاوه‌كاندا بوونی هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كه‌متریش بێت هه‌ر هه‌مان هاوكێشه‌مان هه‌یه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێشنیار ده‌كه‌م كه لیژنه‌ی تایبه‌ت بنێرن بۆ ئه‌م ناوچانه بۆ دیراسه‌كردنی كێشه‌كان تا چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ ده‌دۆزنه‌وه.
عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د
abdulagermiki@yahoo.com