هۆشدارییه‌ک بۆ کچه خوێندکاره- عازه‌به‌کان و مامۆستا خاتوونه‌کانیان
به زه‌رده‌خه‌نه‌ێکی پڕاوپر له نیاز‌و خه‌ون وموژده‌ی دوارۆژێکی په‌مه‌یی و سه‌وزو سوور، به‌رێوه‌به‌ری خوێندنگه‌ێکی ئاماده‌یی کچان ، خۆشی خۆشی ئه‌وه‌ی پێراگه‌یاندم که ئه‌م ساڵ (550) کچه خوێندکاری ژیکه‌له‌و ڕهندو چه‌له‌نگی هه‌یه. ویستم قسه‌که‌ی پێببڕم و مینێک له ژێر پێیدا بته‌قێنمه‌وه، به‌ڵام شکۆی ئه‌ده‌بی مه‌جلیسه‌که ڕێی پێنه‌دام ، بریارم دا زه‌رده‌خه‌نه وه‌نه‌وشه‌ییه‌که‌ی ئه‌و، بکه‌مه بابه‌تێ بۆ هه‌مووان. ده‌مویست به‌و خانمه گه‌شبینه بڵێم: ژماره‌ی کچه خوێندکاره‌کانت له ده‌وری پێنج سه‌ته ، نه‌ک پێنج سه‌تو په‌نجا! چونکه وا له‌ودیوی شووره‌ی قوتابخانه‌که، زۆڵه دێوێکی دڕو برسی‌و چاوچنۆک خۆی بۆ مه‌مکه بێخهبهرهکانی سه‌رسینگی ئه‌و کیژۆڵه خوێندکارانه‌ی تۆ مه‌ڵاس داوه‌و چاوه‌ڕوانی فورسه‌ته! ئه‌و دێوه ره‌شه‌یش ، “شێرپه‌نجه‌ی مه‌مکه”.
میسرییه‌کان، له کۆنه‌وه، پێش (1600) ی زاینی، ئه‌و نه‌خۆشییه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌و هه‌وڵی به‌ربه‌ره‌کانی کردنیان ، بێهوده، داوه، ناویان لێنابوو “ده‌رده بێدهرمانهکه”. له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م، حه‌کیمی فه‌ره‌نسی ( جین لویس پێتیت 1674-1750) و تیمارسازی سکۆتله‌ندی ( بنیامێن بێڵ 1749-1806) په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی نیوان شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک و لووی بن باڵیان دۆزیه‌وه، به‌مه‌یش دهرگاێکی تازه‌ی چاره‌سه‌ریان خسته سه‌رپشت. دکتۆر (ولیه‌م ستهۆردههلستید)، له ساڵی (1887) بۆ یه‌که‌مین جار مه‌مکێکی شێرپهنجهداری بڕیه‌وه. ، هیچ چاره‌ێکی ئه‌م نه‌خۆشییه وهدهستگیر نه‌که‌وت، تاساڵی (1970) که بۆ یه‌که‌م جار زانیارێکی زۆر و ووردو زانستانه خرایه به‌رده‌ستی ته‌بیب و دکتۆرانی پسپۆڕی ئه‌م نه‌خۆشییه. سیسته‌م و تۆمارگهێکی بایه‌خدار خرایه ژێر لێکۆلینه‌وه‌و پراکتیزه‌کردن. خۆشبه‌ختانه، ئه‌مه زه‌رده‌خه‌نه‌ێکی ژیانه‌وه‌ی خسته‌وه سه‌ر لێوی خه‌سته لێوبهبارهکان.
ئیمرۆ ، که سه‌رنجێ له ئامار‌و داتاکانی ئه‌م نه‌خۆشییه، له‌سه‌راسه‌ری جیهان ده‌ده‌ین، ده‌گه‌ینه ئهوسهرهنجامه که: یه‌که‌م: نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک به پله‌ی دووه‌م دێ ، دوای شێرپه‌نجه‌ی پێست له‌ناو ژناندا، به پله‌ی پێنجه‌میش د ێ له هۆکاری مردن له‌ریزبه‌ندی هه‌موو جۆره شێرپه‌نجه‌کانی ئافره‌تاندا. دووه‌م: رێژه‌ی ئافره‌تانی تووش بوو به‌م نه‌خۆشییه، له هه‌موو جیهاندا،رۆژ له دوای رۆژ له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه. له‌ساڵی (2004) پتر له ملیۆنێک و (200.000) ژنی نه‌خۆش، له‌جیهاندا، به‌م ده‌رده‌وه سه‌ریان ناوه‌ته‌وه. هه‌ر بۆ نموونه له ئه‌مه‌ریکا، له هه‌ر هه‌شت ژن، یه‌کێ تووش ده‌بێ، له هه‌ر (35) نه‌خۆشیش یه‌کێ ده‌مرێ. ته‌نیا له‌م ساڵدا( 40.910) تووش بوون وئه‌م ژماره‌یه‌ش له‌هی پار گه‌ڵێ زۆر تره. له کوردستانی خۆمانیشدا ، ئه‌م نه‌خوشییه ، له وه‌دایه، که‌ببێته دیارده، هه‌رچه‌نده ئاماری ووردمان له‌به‌رده‌ست دانییه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان ، هاوڵاتییانی خۆی به‌م نه‌خۆشییه ئاشناناکاو مانگانه ئاماره‌کان بڵاوناکاته‌وه، به‌ڵام به حوکمی ئه‌وه‌ی که ژنانی کوردیش له ژینگهێک ده‌ژین که زۆر جیاوازتر نییه ، له ژینگه‌ی شوێنه‌کانی تری عیراق(له رووی ئاو‌و خواردن وهه‌واو ده‌ورووبه‌ر) ، به‌گوێره‌ی ئاماره‌کانی ده‌زگا ته‌ندروستییه‌کانی بیانی، رێژه‌ی ئافره‌تانی شێرپه‌نجه‌دار له خواروی به‌غدا، ده‌گاته (%10 – %12) که رێژه‌ێکی یه‌کجار مه‌ترسیداره و ئه‌م وڵاته قه‌ت شتی وای به‌خویه‌وه نه‌بینیوه. ناوه ناوه‌ش له نه‌خۆشخانه‌کانی خۆمان گوێبیست ده‌بین ، که باس له په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م ده‌رده ده‌که‌ن له کوردستاندا.
نامه‌وی، زانستانه، بچمه بنج وبنه‌وانی ئه‌م ده‌رده – که ئیشی من نییه – به‌ڵام ، ویژدانی خۆم ئاسووده ده‌که‌م، به ورژاندن و پێشکه‌شکردنی هۆشداریێک به‌و کچه عازه‌ب و ژنانی وڵاته‌که‌م . که سه‌دحه‌یف ومه‌خابن بێ خه‌به‌رن، له دوژمنێ که وه‌ک سێبه‌ر بهدوایانهوهیهو چاوه‌ڕوانی ده‌ستوه‌شاندنه. له وڵاتانی پێشکه‌وتوو، هه‌رچه‌نده ئیمکانیات و ته‌کنه‌لۆژیایان زۆر له‌مه‌مانان باشتر‌و له‌پێشتره، ده‌یان تاقم و ده‌سته‌و رێکخراو، له‌ژن وپیاو، شار به‌شار، دێ به دی، کووچه بهکووچه، ماڵ به‌ماڵ، له‌ده‌رگا ده‌ده‌ن و ، به سعات ئامۆژگاری ورێنمای کچان و وژنانی خۆیان ده‌که‌ن، ته‌نانه‌ت شێرپهنجهدارهکان، خۆیان ده‌ست وپێی ژنه ساغه‌کان ماچ ده‌که‌ن و لێیان ده‌پارێنه‌وه، که ئاگاداری ته‌ندروستی سینگ و مه‌مکی خویان بن و هۆشداریاندهکهنهوه که ئه‌م ده‌رده هه‌م سامان دهباو هه‌م گیان، چاره‌سه‌ری تاکه نهخوشێ، سه‌ت دوو سه‌ت هه‌زار دۆلاری خه‌رجه. منیش حه‌زم ده‌کرد که ئه‌م ئافاته ترسناکه، چارێکی چارێگه‌کی، چای ئهحمهدومهحموودی – له بیست وپێنج که‌ناڵه ئاسمانییه‌کانی کورد‌و له سه‌دان وێستگه‌و رادیۆ و ته‌له‌وزیۆنی خۆماندا – رێکلامی بۆ بکرابووایه. یان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده، ته‌نیا، پێنج شه‌ش پوسته‌ره- هۆشداریان، وه‌ک وێنه بریقه‌داره‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کان – که ئێستاش دیواره‌ی گوند‌و شاره‌کانیان شێواندوه- بۆ سۆدره‌ی سه‌ران، بڵاو ده‌کرده‌وه. داواکارم له‌خوێنه‌ری هێژا، هه‌ر که‌س له‌لای خۆیه‌وه، ئه‌م بابه‌ته، ده‌ستاوده‌ست ، بگه‌ینێته خوشک ودایک و دڵدارو ده‌رودراوسێی خۆی، به‌لکو ، خوایه‌و، پێکه‌وه بتوانین، یه‌ک دوو مه‌مکان، له که‌لبه‌ی ئه‌و گورگه دڕه بستێنینه‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی بێمه سه‌ر کڕۆكی باسه‌که، با پێناسه‌ێکی سه‌رپێی، ئه‌م نه‌خۆشییه، بۆ ئه‌وکه‌سانه بکه‌م ، که زۆرسهری لێده‌رناکه‌ن: له‌شی مرۆڤ لهژمارهێکی بێ حساب، له خانه‌ی وورد وررد پێکهاتووه، رۆژانه‌ی زۆر له‌م خانانه ده‌مرن وله‌ناوده‌چن و هی نوێتر دروستده‌بنه‌وه. که خانه‌کانی مه‌مک تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌بن، هێنده به شاڵاوو چڕۆپڕی ونائاسایی په‌ره‌ده‌سێنن، که هه‌م خانه ساغ وزیندووه‌کان ده‌خنکێنن و هه‌م به‌جۆرێ په‌رش وبڵاودهبنهوه به‌سه‌ر هه‌موو خانه‌کان دا زاڵ ده‌بن و له‌په‌ل وپۆیان ده‌خه‌ن. هێنده‌زۆر ده‌بن تادهبنه تۆپهڵهێک که کۆنترۆڵی ئاسان نییه. ئه‌م تۆپه‌ڵه خانه ده‌بێته پارچه‌ێک یان شانهێک پێیده‌گووترێ “گڕێ یان لوو”.
مه‌مکی ژن پێکهاتووه له شانه‌ی “رژێن (گڵاند)” و شانه‌ی “ڕاگر”. ڕژێنه‌کان هه‌م له‌ده‌وری ئه‌و شانانهن که شیر دروست ده‌که‌ن و هه‌م له‌ده‌ووری لووله‌کانی شیربهرن. له کاتێکا شانه ڕاگره‌کان شانه‌ی چه‌ورن و شانه‌ی به‌سته‌ره‌وه‌ی ڕیشاڵه‌کانن. مه‌مک کۆمه‌ڵی شانه‌ی لهمفاویشی تێدایه که به‌کاری به‌رگریکردن و پاگژکردنه‌وه‌ی شله پیسه‌کان هه‌ڵده‌ستن. که ئه‌م ده‌رده ، سه‌ر هه‌ڵده‌دا، ئه‌وا یه‌که‌مین شوێن له مه‌مکدا، که تووشێ دێ، شانه‌ی شیر‌و شانه‌ی لووله شیربهرهکانن. ئه‌وسا له‌وێڕا، ده‌ستده‌کا به‌بڵاوبوونه‌وه، جاری وایش هه‌یه، له‌وێڕا ده‌په‌ڕێته ئه‌ندمێکی تری له‌ش. خۆشبه‌ختانه، ئه‌و گرێ و لووانه‌ی که له ناومهمک دێن ، له(%85-%90) گرێی پیس نین، که‌واته له (%10-%15) جۆری پیسه‌و شێرپه‌نجه‌یه.
تا ئێستا. زانست، ئیسپاتی نه‌کردووه که ئه‌م نه‌خۆشییه لهجییهوه په‌یداده‌بێ، به‌ڵام ، هیچ گومانیان نییه، که هێندی هۆی ئاسانکار هه‌ن، رۆڵی خراپیان هه‌یه له زوو په‌یدابوون و په‌ره‌سه‌ندی ئه‌و ده‌رده.. ئه‌م هۆیانه‌ش ره‌ها نین و به گوێره‌ی نه‌خوش و شوێن وژینگه ده‌گۆڕێن. وای بۆده‌چن که ویراسه، رۆڵی هه‌یه‌و که‌سێ، دایکی، خوشکی، نه‌نکی، پورزای ئه‌م ده‌رده‌ی هه‌بێ ئه‌وا ده‌بێ زۆر به‌ئاگا بێ. فایرۆس و جۆری خواردن و شێوه‌ی نانخواردن، به‌کارهێنانی داووده‌رمان و به‌رکه‌وتنی تیشک و تێکچوونی باری هارموونی له‌ش و چوونه ناوساڵان و زوو خوێن بینین و به‌رده‌وامی خوێن بینین دوای .ته‌مه‌نی په‌نجاساڵی و قه‌ڵه‌ویی وکه‌م وه‌رزشکردن و جگه‌رکێشان و مه‌یخواردنه‌وه له هۆکاره‌کانی دروست بوونی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ن.
له ساییه‌ی زانست و ته‌کنه‌لۆژیای پێشکه‌وتووی سه‌رده‌م ، چاره‌سه‌ری ئه‌م ده‌رده زۆر ئاسانه، ئه‌گه‌ر “زوو” ده‌ستنیشان بکرێ. دوو باره‌ی ده‌که‌مه‌وه‌و ده‌ڵێم ” زوو”. زۆر که‌سی تووش بوو هه‌یه، که ژیانی ئاسایی خۆی به‌سه‌ر بردووه‌و منداڵی بهخێوکردوهو ته‌مه‌نێکی خۆش ودرێژ ژیاوه‌و به‌م نه‌خۆشییه‌ش نه‌مردووه. که‌واته پرسێاره گرینگه‌که ئه‌وه‌یه: چۆن ده‌توانین (زوو) ده‌ستنیشانی ئه‌و نه‌خۆشییه بکه‌ین؟
چه‌ند ڕێنماێکی زۆر ساده‌و ئاسان، که جێبه‌جی کردنیان هه‌ر دووسێ خوله‌ک ده‌خاێنێ، گه‌ر په‌یڕه‌وبکرێن، گیانی زۆر کیژان و دایکان ئاسووده ده‌بێ و خۆشێ وکامه‌رانی خێزانیان لهبارناچێ و بووجه‌و باخهڵیشیان نایه‌ته سه‌رساجی عه‌لی.
هه‌ر کچێ یان ژنێ یه‌کێ له‌م شه‌ش دیارده‌ی خواره‌وه‌ی هه‌بێ، ئه‌وا ده‌بێ یه‌کسه‌ر سه‌ردانی دکتۆر بکا. تا دڵنیا بێ له دیارده‌که:
یه‌که‌م: شۆڕبوونه‌وه‌ی مه‌مکێک یان گه‌وره بوونی به شیوه‌ێکی نائاسایی. ده‌بێ له کاتی خۆ شتندا، ئاوێنهێک به‌رامبه‌ر خۆت هه‌ڵواسی و هه‌ردوو ده‌ستت بۆ سه‌ره‌وه هه‌ڵبڕی و راست ڕایانگری و سه‌یری ئاوێنه‌که بکه‌ی، گه‌ر بینیت لا مهمکێکت شل و شۆڕه له‌چاو ئه‌وه‌که‌ی تر، یان هه‌ستت کرد قه‌باره‌که‌ی گه‌وره‌تر بووه ، ئه‌وا ده‌بێ ئه‌م دیارده‌یه پشتگوێ نه‌خه‌ی.
دووه‌م: دوو یان سێ رۆژ دوای به‌سه‌ر چوونی سووری مانگانه‌ت، له کاتی خۆ شتندا، به‌رامبه‌ر ئاوێنه‌که، به ووردی مه‌مکه‌کانی خۆت فه‌حس بکه. چۆن ؟ ده‌ستی ڕاستت هه‌ڵبڕه سه‌رسه‌رت و به ده‌ستی چه‌په ، مه‌مکی ڕاسته‌ت بپشکنه . به شێوه‌ێکی بازنه‌یی له سه‌ر سینگه‌وه ده‌ستت پێبکه تا گۆیه‌که‌ی، به‌په‌نجه‌کانت بیشێله بزانه هیچ گرێ یان لوو یان شتی ڕه‌قی له ناوی داهه‌یه . به هه‌مان شێوه، ده‌ستی چه‌پت هه‌ڵبڕه‌و مه‌مکه‌که‌ی ترت فه‌حس که. دوای ئه‌وه، به‌ووردی هه‌ر دوو بن باڵی چه‌پ و ڕاستت فه‌حس که — په‌یوه‌ندی زۆره له‌نێوان لووی بن باڵ وشێرپه‌نجه‌ی مه‌مک -. گه‌ر هه‌ستت به شتێکی نا ئاسایی کرد، خه‌می لێبخۆ وه‌لاوه‌ی مه‌نێ. شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک له سه‌ره‌تادا، ره‌نگ بێ ، بۆ پتر له ساڵیک هه‌ر هیچ ژان و ئازاریشی نه‌بێ.
سێیه‌م: بینیی هه‌ر جۆره پهڵهێک، شین ومۆر بوونه‌وه، سوورهه‌ڵگه‌ڕان ، ده‌مار ئاوسان، گۆڕانی ڕه‌نگی پێستی مه‌مک، یان شه‌قشه‌ق بوونی پێسته‌ی مه‌مک، نابێ فه‌رامۆش بکرێ و ده‌بێ هۆ که‌ی بزانرێ.
چواره‌م: شیر ده‌ردانی نائاسای، یان زه‌ردباو یان خوێن یان کێم وخوێن له مه‌مک، نیشانه‌ی بوونی نه‌خۆشییه، پێویسته زوو پشکنینی بۆ بکرێ وهۆکهی بزانرێت.
پێنجه‌م: گه‌ر بینیت گۆی مه‌مکت خۆی خواردۆته‌وه‌و سه‌ری گۆیه‌که‌ی بۆ دیوی ناوه‌وه‌ی مه‌مکت خواربۆته‌وه. زوو برۆ بۆ لای دکتۆر و پشکنیی پێویست بکه.
شه‌شه‌م: هه‌ست کردن به هه‌رجۆره ژان وئازارو بروسکهلێدان له ناو مه‌مک یان له دهووروپشتی مه‌مک یان له سینگت، یان له بن باڵه‌کانت شتێکی نا ئاساییه‌و ده‌بێ زوو پشکنینی بۆ بکرێ.
وه‌ک گووتم ، خۆشبه‌ختانه، له(%85-%90) گرێی مه‌مک پیس نییه و جیێ مه‌ترسی نییه. به‌ڵام ، گه‌ر خوانه‌خواسته، گرێیه‌که پیس بوو، پشکنین ده‌ری خست کهشێرپهنجهیه چی ده‌که‌ی؟
له پێشا ، سه‌د ده‌ر سه‌د دڵنیات ده‌که‌مه‌وه ، گه‌ر تۆ( زوو) نه‌خۆشییه‌که‌ت زانی ، ئه‌وه، ئیمرۆ، چارسه‌ری ئاسانه‌و به‌رده‌سته. – که‌واته گه‌ر تۆ هۆشدار بووی ئه‌وا قه‌ت دره‌نگ نایدۆزیته‌وه، هه‌ر زوو پێیڕادهگهی. با به کورتی ئه‌م زانیارهت بخه‌مه به‌رچاو، شێرپه‌نجه چوار قۆناغه:
شێرپه‌نجه تازه سه‌رهه‌ڵداو، زانستانه ، پێیده‌گووترێ: قۆناغی سفری شێرپه‌نجه، چاره‌ی ئاسانه. گه‌ر چیوه‌ی بازنه‌ی مه‌مکی تووش بوو دوو سانتیمهترزیاری کرد بوو ئه‌وا قۆناغی یه‌که‌مه. گه‌ر چیوهکهی گه‌یشته پێنج سانتیمه‌تر ده‌چیته قۆناغی دووه‌م، که چاره‌ی هه‌یه. قۆناغی سێیه‌میش دوو جۆره: ئه‌و مه‌مکه‌ی که بازه‌که‌ی نۆ سانتیمه‌تره، ده‌بێ ببڕدرێته‌وه، جۆره‌که‌ی تری په‌ریوه‌ته‌وه بن باڵ یان مه‌مکه‌که‌ی تر، ئه‌مه‌شیان به چه‌ند پرۆسه‌ێکی نشته‌رگه‌ری و چاره‌سه‌ری زانستانه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ ده‌کرێ ماوه‌ێک ده‌خاێنی و کۆمه‌ڵێک پرۆسه‌ی ده‌رمانسازی وچاره‌سه‌ری بۆ ده‌کرێ – که نامه‌وێ یه‌که یه‌که باسی بکه‌م و بابه‌ته‌که‌ی ئێمه نییه-
سا، هه‌ر ژنێ ته‌مه‌نی له‌سه‌روی په‌نجا بێ، ده‌بێ ساڵانه به لانی که‌مه‌وه، یه‌ک جار پشکنینی تایبه‌ت بۆ مه‌مکه‌کانی بکات. ئه‌و مێینانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان(20) تا (40) ساڵه ده‌بێ هه‌ر سێ ساڵ جارێک مه‌مک و سینگی خۆی بپشکنێ هه‌رچه‌ند ساغ و سه‌لامه‌تیش بیت. ئه‌مه له‌وڵاته پێشکه‌وتوه‌کان کارێکی زۆرهمڵیهو ده‌بێ ئه‌نجام بدرێ، هه‌ر ژنێک ، له لای وان کارتی تایبه‌تی فه‌حسی مه‌مکی هه‌یه‌و- وه‌ک بلیتی خۆراکی لای خۆمانه – ده‌بێ بپارێزێت و په‌یره‌و بکرێ.
به‌داخه‌وه، کچان و ژنانی کورد هیچ رێز‌و بایه‌خێک بۆ وه‌رزش دانانێن . کارکردن وه‌رزش نییه. ئه‌و کچه‌ی رۆژانه پتر له نیو سعات وه‌رزش بکات ، ئه‌وا (%22) دووره له‌شێرپه‌نجه، لهبهراوردکردنیدا نه‌و ژنانه‌ی وه‌رزش ناکه‌ن. وه‌ک وه‌رزشه‌که جۆری خواردن و سیسته‌می نانخواردن، مرۆڤ له‌م نهخۆشییهدهپارێزێ.
بۆ وڵاتانی پێشکه‌وتوو هێنده ئه‌م نه‌خۆشییه‌یان به‌هه‌ند وه‌رگرتووه؟ چونکه خه‌رج ومه‌سره‌فی چاره‌سه‌رکردی قورسه‌و زه‌ره‌رێکی گه‌وره بهبوجه وڵات ده‌گه‌ێنی و هه‌وڵده‌ده‌ن ، زوو پێیڕابگه‌ن و عیلاجی که‌ن. چگه له‌مه‌یش تووش بوو، باری خیزان وکۆمه‌ڵ ده‌شێوێنێ و کهڵینێکی دژواری ده‌روونی سه‌خت دروست ده‌کا. پاراستین کیانی مرۆڤیش ئه‌رکی ده‌وڵه‌ته‌و فه‌رزه له‌سه‌ریان.
خوزیا، به‌رپرسا نی ته‌ندروستی، تازووه، خه‌مێکی جدییان له‌م ده‌رده ده‌خواردو له‌خوێندنگه‌و په‌یمانگه‌و زانکۆکان و هه‌ر شوێنێ که کچی عازه‌ب وژنی لێبی، هۆشداریه زانستهکانی خۆیان ده‌خسته گه‌ڕ. داواکارم که وه‌زیری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و ژینگه ئه‌مه بکه‌نه خه‌می خۆیان، بێگۆمان ئه‌وان له‌مه‌مانان شاره‌زاترو پسپۆڕترن له‌م بواره..
به هیوای ژیانێکی بێ خه‌م وده‌رد بۆ هه‌مووان
وینه‌ی ئاسایی مه‌مک
تووش بوو به شێرپه‌نجه