که‌یسی(سه‌رده‌شت عوسمان) له پرۆسه‌ی(بارزانیزه* کردن)ی پارێزه‌رانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا
ئه‌گه‌ر له مێژووی په‌نجا ساڵی رابردوو وردبینه‌وه و بۆ ئه‌و هاتنه ده‌نگ و ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ری یانه بگه‌ڕێین که له به‌رامبه‌ر تاوانه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتی و یه‌کێتی و زۆربه‌ی حزبه‌کانی کوردستان له دژی نه‌یارانی سیاسی خۆیان ئه‌نجامیان داوه و لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردووی لێجیابکه‌ینه‌وه، که بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی له به‌رامبه‌ر کوژرانی ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسماندا نوسیویانه‌ته‌وه، وا ده‌زانین مێژووی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ته‌نیا مێژووی شه‌ڕی ناوخۆ و یه‌کتر کوشتن و سه‌رکوت و ملهوڕی ئه‌و هێزانه‌یه و هیچی تر! هه‌ر ئه‌مه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی که مامه‌ڵه و هه‌ڵوێستی به‌شێک له خه‌ڵکی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌م که‌یسه‌دا وه‌ک وه‌رچه‌رخانێکی وشیاری و سیاسی له مێژووی به‌رگری کردن له ئازادی راده‌ربڕیندا ته‌ماشا بکرێت و له دانانی هه‌ر جۆره ئه‌رکێک بۆ به‌رگری کردن له ئازادی هه‌ڵسوڕانی سیاسی و ڕاده‌ربڕین و زه‌مانه‌ت کردنیدا ئه‌م ئاسته‌ی ئێستا له‌به‌رچاو بگیرێت و به ڕه‌سمی بناسرێت.
چ له‌م ڕوانگه‌یه‌وه و چ له‌وێوه که هێشتا ململانێکانی ناو کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر ئه‌م که‌یسه یه‌کلا نه‌بوه‌ته‌وه، ئه‌وا لێکدانه‌وه و پیاچونه‌وه‌ی ئه‌م که‌یسه و ئاکامه‌کانی و چۆنێتی هه‌ڵسوڕانی ( به‌ره) کانی ناو که‌یسه‌که، ده‌توانێت کورتترین ڕێگا بێت بۆ ده‌سنیشان کردنی خاڵه به‌هێز و لاوازه‌کانی هه‌ردولا و به‌هره‌مه‌ند کردنی به‌ره‌ی به‌رگریکار له ئازادی هه‌ڵسورانی سیاسی و ڕاده‌ربڕین به پێداویستیه‌کانی هه‌ڵسوڕانێکی وشیارانه‌تر.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته من لێره‌دا بێجگه له سه‌رنجڕاکێشانی سه‌رجه‌م هه‌ڵسوڕاوه‌کانی به‌ره‌ی ناڕازی و ئازادیخواز بۆ گرنگی پیاچونه‌وه‌ی ئه‌م که‌یسه، هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌م نوسینه‌دا هاوبه‌شی خۆم بخه‌مه ڕوو.
ـ تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان
1. تاوانی کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان، له هه‌لومه‌رجێکی تایبه‌تی ئابوری و سیاسی و ئیداری و حقوقی و یاسایی و ئیعلامی و حزبی و بنه‌ماڵه‌ییدا ئه‌نجامدرا.
2. تاوانباری سیاسی تیایدا له پارتی واوه‌تر و له داموده‌زگایه‌کی ئه‌و حزبه واوه‌تر و تا ئاستی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و یه‌کێک له ئه‌ندامه‌کانی ئاشکرایه.
3. یه‌که‌م جار نیه، له مێژووی په‌نجا ساڵی رابردووی کوردستاندا: پارتی، داموده‌زگاکانی، که‌سانی ناو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی تاوانیان ئه‌نجام دابێت، به‌ڵام یه‌که‌مجاره، که به‌ره‌یه‌ک ( به ده‌رکی جیا جیاوه) سه‌باره‌ت به پێشینه و هۆکار و ئاکام و مه‌ترسیه‌کانی تاوانی ناو ئه‌م که‌یسه له‌سه‌ر یه‌ک ئامانج کۆبوبێته‌وه و هه‌وڵی سه‌ره‌کی خۆی له‌وه‌دا چڕ بکاته‌وه تا هه‌وڵه‌کانی شاردنه‌وه‌ی تاوانباری یاسایی پووچه‌ڵ بکاته‌وه و به سزای یاسایی بگه‌یه‌نێت!
4. له هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی پێش کوشتنی سه‌رده‌شت عوسماندا، چه‌نده به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌دارانی کوردستان(سه‌ره‌ڕای مونافه‌سه‌ی نوێنه‌ره سیاسی و ئیعلامی یه‌کانیان) له‌گه‌ڵ به‌رنامه و پلان و مانه‌وه‌ی پارتی و په‌رله‌مان و حکومه‌ت و داموده‌زگاکانیدا تێهه‌ڵکێش بوه، له دوای تاوانه‌که‌ش هه‌مان تێهه‌ڵکێش بوون درێژه‌ی هه‌یه. هه‌ربۆیه زۆر به‌ڕوونی له ئاستی کۆمه‌ڵگادا، به‌ره‌یه‌کی تر شێلگیرانه‌تر و به‌رفراوانتر له پلانی کوشتنی ڕۆژنامه‌نوسێک، خه‌ریکی جێبه‌جێکردنی پلانه‌کانی خۆیه‌تی چ له چوارچێوه‌ی هه‌مان که‌یسدا که ده‌کرێت بڵێین ته‌نیا بڕگه‌یه‌ک بوه له‌و ئه‌رکه‌ی که بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له جیاتی هه‌موان ئه‌نجامیان داوه(هه‌ڕه‌شه‌کانی پاراستن و مه‌کته‌ب سیاسی پارتی و مه‌سعود بارزانی و هاوکاریه لۆژیکی و سیاسی و ئیداری و ئیعلامی یه‌کانی یه‌کێتی و ڕشانه‌وه‌ی قه‌ڵه‌مه ئینته‌لا کردوه‌کانیان و ڕوونکردنه‌وه‌کانی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه) و چ له چه‌ندین ئاستی جیاجیای کۆمه‌ڵدا( که هه‌ر له بواری ڕۆژنامه‌وانی و ئازادی ڕاده‌ربڕیندا چه‌ندین بڵاوکراوه و ڕۆژنامه‌نوسی کردوه‌ته ئامانج، که له مه‌لایه‌که‌وه بیگره تا ڕێکخراوه‌که‌یان و تا زۆربه‌ی حزبه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و سه‌رکرده و سه‌رۆکه‌کانیان و سه‌رۆک و وه‌زیر و کاربه‌ده‌ست و داموده‌زگا ئیعلامی و جاسوسی و سه‌رکوتگه‌ری یه‌کانیان به شێوه‌ی جۆراوجۆر تیایدا به‌شدارن)!
ـ سنوردار کردنی که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان
ئه‌گه‌رچی بێجگه له ڕواڵه‌تی مه‌سه‌له‌که و دیوه ساده‌که‌ی که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان( که خۆی له ڕفاندن و کوژرانی ڕۆژنامه‌نوسێکدا ده‌نواند و گومان و حوکمه‌کانیش له ئاستێکی گشتیدا،له‌سه‌ر ته‌نیا بنه‌ماڵه‌ی بارزانی چڕ بوبوه‌وه که پیرۆزی یه‌کانی بنه‌ماڵه‌که‌ی کردبێته بابه‌تی پیاچونه‌وه و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی) له هه‌مان کاتیش‌دا به مه‌به‌ست و به‌بێ مه‌به‌ست، هه‌وڵی ئه‌وه خرایه‌گه‌ڕ که وه‌ک که‌یسێکی سنووردار و دابڕاو له ململانێ گرنگه‌کانی کۆمه‌ڵگا بخرێته‌ڕوو جێگیر ببێت. ته‌نانه‌ت ئه‌م هه‌وڵانه به‌ڕاده‌یه‌ک سه‌رکه‌وت که هێشتا ئامانجی ڕه‌سمی(به‌ره) کانی ململانێ( دیسانه‌وه به ڕواڵه‌ت) له بازنه‌ی که‌یسه‌که ده‌رنه‌چوه و خۆی له ئاشکراکردن و شاردنه‌وه‌ی(یاسایی) تاوانباره‌که‌دا نیشان ده‌دات و خواسته‌که‌شی خستوه‌ته به‌رده‌ستی ئه‌و که‌س و داموده‌زگایانه‌وه که تاوانبارێتی یان له ئاستی گومان ده‌رچوه و له پانتایی یه‌قیندا باڵا ده‌کات! که‌چی له واقعدا ئه‌م که‌یسه و ئاکامه‌کانی نه‌ک هه‌ر بونه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی که به‌شێکی زۆری ئه‌و مه‌سه‌له سیاسی و ئیداری و حقوقی و قه‌زایی و ته‌شریعی ته‌نفیزی و ئیعلامی یانه‌ش که‌شف بن که بونه‌ته بابه‌تی پیاچونه‌وه و داڕشتنه‌وه و ململانێ و( ڕۆژانه که‌یسی تازه‌یان تیا تۆمار ده‌کرێت) به‌ڵکو تا دێت زیاتر و زیاتر چاره‌نوسی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ش به چاره‌نوسی ململانێ دیاریکراوه‌که‌ی ناو که‌یسه‌که‌ی سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه گرێ ده‌خوات! وه به دیاریکراوی هێرشی(بنه‌ماڵه‌یه‌ک) بۆ سه‌ر( ڕۆژنامه‌نوسێک) و ئاکامه‌کانی ئه‌و هێرشه بونه‌ته مایه‌ی که‌شف بوونی هێرشی سه‌رمایه‌داران بۆ سه‌ر چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کان، هێرشی به‌شێک له سه‌رمایه بۆ سه‌ر به‌شه‌کانی تری، هێرشی حزبێک بۆ سه‌ر حزبه‌کانی تر، هێرشی بنه‌ماڵه‌یه‌ک بۆ کۆنترۆڵ کردنی زیاتری کۆمه‌ڵگا و حکومه‌ت و حزب و په‌رله‌مان و ده‌زگای قه‌زایی و… تد وه هه‌موو ئه‌مانه‌ش که‌وتونه‌ته گره‌وی ئه‌وه‌ی که تا چه‌ند هێرشکه‌ره‌کان و تاوانبارانی که‌یسه گه‌وره‌کان( جا چینێک بێت به‌رامبه‌ر چینه‌که‌ی تر یان حزبێک بێت به‌رامبه‌ر حزبه‌کانی تر، وه‌یان بنه‌ماڵه‌یه‌ک بێت به‌رامبه‌ر به هه‌موو ئه‌وانی تر،…) بتوانن له‌وه‌دا سه‌ربکه‌ون که له شاردنه‌وه‌ی تاوانبار بوونی(یاسایی) تاوانباری که‌یسه (سنورداره‌که!) دا هاوکار بن!
ئاشکرایه هه‌موو ئه‌مانه پێکه‌وه و(به‌و مانایانه‌وه که پێشتر له هه‌لومه‌رجێکی ئابوری و سیاسی تایبه‌تدا، هه‌ریه‌که‌یان له ئاستی کۆمه‌ڵگادا ڕه‌سمیه‌تێکی تایبه‌تیان وه‌رگرتبوو) وه خۆشیان جارێکی تر پایه‌کانی ئه‌و زه‌مینه ئابوری و سیاسی و ئیداری و قه‌زایی و حقوقی و ئیعلامی یه‌یان ڕاگرتبوو که تیایدا یه‌کێتی ئیدیعای ئه‌وه‌ی ده‌کرد که خاوه‌نی به‌رنامه و سیاسه‌تی جیاواز و سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌تی و گۆڕان ئیدیعای ئه‌وه‌ی ده‌کرد که ئه‌و دینه‌مۆی فه‌راهه‌م کردن و فراوانتر کردنی دیموکراسی و ئازادی و کاراکردنی په‌رله‌مان و حکومه‌ته به قازانجی خه‌ڵک، په‌رله‌مان و ده‌زگای قه‌زایی و حکومه‌ت ئیدیعای ئه‌وه بکه‌ن که ده‌زگای سه‌ربه‌خۆن و پارتیش ئیدیعای ئه‌وه‌ی ده‌کرد که له به‌رژه‌وه‌ندی(گه‌ل) ه‌وه سه‌یری هه‌موو په‌یوه‌ندی و مه‌سه‌له‌یه‌ک ده‌کات و مه‌سعود بارزانی ئیدیعای ئه‌وه‌ی ده‌کرد که وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم به یه‌ک چاو سه‌یری هه‌موو تاکه‌کانی گه‌ل! ده‌کات… ئه‌وا ئێستا ئاکامه‌کانی که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان هه‌موو ئه‌مانه‌ش جێیان له‌ق بوه و ڕاگرتنیان له شوێنی جارانی خۆیاندا ئاسان نابێت وه به ناچاری ده‌بێت له شوێنێکی تر بگیرسێنه‌وه و بونه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی که له وێنه‌یه‌کی تازه‌دا سه‌رله‌به‌ری زه‌مینه ئابوری و سیاسی و حقوقی و یاسایی و ئیداری و ئیعلامی یه‌کانیش بخه‌نه ڕوو. به‌جۆرێک که له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردودا هه‌ریه‌که له کاراکته‌ره‌کانی ناو ئه‌و مه‌سه‌لانه به ئه‌ندازه‌ی چه‌ندین ساڵ (گرته) یان داوه به ده‌سته‌وه و به ئاسانی ناتوانن ئه‌وه بشارنه‌وه، که زیاتر له هه‌ر کات و سه‌رده‌مێکی تر به‌رگه گرتنی ملیان که‌وتوه‌ته گره‌وی ته‌نیا ده‌مارێکی باریکه‌وه: ئه‌ویش یان ده‌بێت (تاوانبار) خۆی پیا هه‌ڵواسێت تا ڕزگار بێت وه‌یان ده‌بێت له قوربانیه‌کانه‌وه خوێنیان بۆ دابین بکات! پێستی ئه‌و ده‌ماره‌ش ته‌نیا شاردنه‌وه‌ی(یاسایی!) تاوانبارێکی پێ سپێرراوه( که مانه‌وه‌ی خۆی له گره‌وی ئه‌نجامدانی تاوان و نیشاندانی ئه‌و توانا و هونه‌ره‌یه‌تی که ده‌توانێت تاوان ئه‌نجام بدات!)
له که‌یسی سه‌رده‌شت عوسماندا زۆربه‌ی مه‌سه‌له کاریگه‌ر و چاره‌نوسسازه‌کانی کۆمه‌ڵگا جارێکی تر و به‌شێوه‌یه‌کی ڕۆشنتر و جێبایه‌ختر ده‌رده‌که‌ونه‌وه و ته‌رازووی هێزی نێوان کاراکته‌ره‌کانیان ( چ له نێوان لایه‌نه‌کانی یه‌ک به‌ره‌دا بێت، یان له نێوان به‌ره دژ به یه‌که‌کاندا بێت) ده‌که‌وێته گره‌وی ئه‌و زیان و قازانجه‌وه که له سه‌رکه‌وتن و شکستی که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه به‌ریان ده‌که‌وێت!
هه‌رجۆره شکست و سه‌رکه‌وتنێک سه‌رجه‌م بوار و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی هه‌لومه‌رجی ئێستا و داهاتووی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان و به‌شه ژیان و ئازادی و ده‌سڵاتی چین و توێژه جیاجیاکان و ته‌رازووی هێزی نێوان نوێنه‌ره سیاسی و ئیعلامی یه‌کانیان داده‌ڕێژێته‌وه. ته‌نانه‌ت به نسبه‌ت پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی یه‌وه زۆر له‌وه زیاتره و ده‌کاته گورزێکی کوشنده‌ی وا که که‌س نا‌توانیت پێشبینی ئاکامه تایبه‌ت و دیاریکراوه‌کانی له‌سه‌ریان بکات.
به‌وجۆره ده‌سنیشان کردنی چۆنێتی هه‌ڵسوڕانی به‌ره‌ی تاوانبار له که‌یسه‌کانی بازنه‌یه‌کی فراوانتردا( که کۆمه‌ڵگایه) و به دیاریکراوی په‌یوه‌ندی هه‌ر یه‌که له پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی و چین و توێژه‌کانه‌وه و په‌یوه‌ندی ئه‌وان به‌مانه‌وه، سه‌رچاوه مه‌عنه‌وی و ماددی یه‌کانی تاوانباری سه‌ره‌کی له‌م که‌یسه‌دا، ده‌بنه پێداویستیه‌کی گرنگی چۆنێتی ڕوبه‌ڕوبه‌نه‌وه‌یان و چۆنێتی که‌ناڵه‌کانی.
ـ ده‌ور و مه‌وقعیه‌تی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان و له که‌یسه‌کانی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگادا
که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان هه‌ر له‌و کاته‌دا که له بازنه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا ڕوده‌دات و هه‌مان پاڵه‌وانی براوه‌ی ناو که‌یسه‌کانی ته‌وه‌ره جۆراوجۆر و تێهه‌ڵکێشراوه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ده‌وری تیا ده‌بینێت، نمایشێکی بچوککراوه‌ی مێژوی ئه‌و پاڵه‌وانه‌ش ده‌نوێنێت. ئه‌وه‌ی له‌م که‌یسه‌دا تێبینی ده‌کرێت ئه‌وه‌یه که سه‌ره‌ڕای گومانی چه‌ند ملیۆنی( له کوردستان و جیهاندا) و یه‌قینی ملیۆنی له تاوانبار بوونی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی تیایدا و ڕسوابوونی چه‌ندین جاره‌ی بنه‌ماڵه و ئۆرگان و ده‌زگا جۆراوجۆره‌کان و قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌کانیان و ناڕه‌زایه‌تی سه‌دان هه‌زاران که‌س و ده‌یان حزب و لایه‌ن و ڕێکخراوی ناوخۆ و جیهانی، که‌چی هێشتا هێرشی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئاشکراتر و ڕووله‌سه‌رتره! چونکه ئه‌وه‌ی تا ئێستا ده‌یبینین ته‌نیا به‌هره‌مه‌ند بوونی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی یه له هونه‌ری ده‌ست بردن و به‌کار هێنانی خاڵه به‌هێز و لاوازه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی که‌یسه‌که و له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌ره‌ی ناڕازی ته‌نیا ئه‌و چه‌کانه تیژ ده‌کاته‌وه که له بازنه‌ی که‌یسه‌که‌دا به‌ده‌ستی هێناون و خۆیان له حه‌قانیه‌تی که‌یسه‌که و ڕسوایی پارتیدا ده‌بیننه‌وه( که دوو چه‌کن تا ئێستا نه‌یانتوانیوه له سه‌رجه‌م که‌یسه‌کانی تریشدا چه‌رمی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی کون بکه‌ن، مێژووش شایه‌تی ئه‌مه ده‌دات: حه‌قانیه‌تی به‌شی خه‌ڵکی کوردستان له سامانی کۆمه‌ڵگه‌دا و به‌هره‌مه‌ندبونیان له ئازادی و خۆشگوزه‌رانی، ڕسوایی تاڵان‌کردنی سامانی کۆمه‌ڵگا و ئاشبه‌تاڵ و 31ی ئاب و خزمه‌تکاری بۆ ده‌وڵه‌تان و داموده‌زگاکانیان تا ئێستا وای له پارتی نه‌کردوه سڵ له ملهوڕی و پێشێل کردنی مافه‌کانی خه‌ڵک بکاته‌وه و حساب بۆ حه‌قانیه‌ت بکات و له ڕسوایی بترسێت؟)!
تێبینی یه‌کی گرنگی تر ئه‌وه‌یه که ئه‌م که‌یسه که‌یسێکی چه‌ند باره‌یه و ته‌نیا کات و قوربانی یه‌کان جیاوازن، ئه‌گینا جه‌لاد و هۆکار و مه‌به‌ست و ئامانجه گشتیه‌کان هه‌مان شتن! ته‌نانه‌ت سیناریۆی به‌ر له ئه‌نجامدانی تاوانه‌که زۆر له‌و سیناریۆیه ده‌چێت که به‌ر له کوشتنی(شاپور و قابیل) ئه‌نجام دران و شه‌خسی( مه‌لا به‌شیر) و یه‌کگرتووی ئیسلامی له هه‌ردوکیاندا دوو له کاراکته‌ره‌کانیان بوون!
ئه‌وه‌نده‌ی که ئه‌م که‌یسه له چه‌ندین که‌یسی فراوانتره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، که مێژوویه‌کی فراوانتر و کاراکته‌ری تر تیایاندا به‌شدارن، ئه‌وه‌نده‌ش سه‌رکه‌وتن و شکست تیایدا، که‌وتوه‌ته گره‌وی چۆنێتی به‌کارهێنانی ماتریاڵه‌کانی ناو ئه‌و بازنه فراوانه‌و مه‌وقعیه‌تی پارتی له که‌یسه‌کانی تردا و له‌ناو کۆمه‌ڵگادا.
+ چۆنێتی هه‌ڵسوڕانی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له کۆمه‌ڵگادا
هه‌ر که‌سێکی کۆمه‌ڵگای کوردستان بگریت که‌م تا زۆر بیره‌وه‌ری و زانیاری و گومان و به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه، که پارتی دیموکراتی کوردستان و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له په‌نجا ساڵی رابردودا، به شێوه‌ی جۆراوجۆر، ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ، به ئاشکرا و به نهێنی دژایه‌تی ئه‌و که‌س و لایه‌ن و بیروباوه‌ڕانه‌یان کردوه، که مه‌ترسی و کاریگه‌ری یان هه‌بوبێت له دژی:
1. سیسته‌می چینایه‌تی( له شه‌سته‌کاندا سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی ئاغا و ده‌ره‌به‌گ و بیروباوه‌ڕ و عادات و ته‌قالیده کۆنه‌کان و له دوای ڕاپه‌ڕینیشه‌وه سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و به‌رژه‌وه‌ندی بازرگان و مافیا چه‌کداره‌کان و سه‌رمایه‌دارانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه)
2. بیروباوه‌ڕی ناسیۆنالیستی و کوردایه‌تی( تازه‌ترین به‌ڵگه، ئه‌و هێڵه سورانه‌ن که مه‌سعود بارزانی بۆ پیرۆزیه‌کانی ئه‌م بیروباوه‌ڕه کێشاونی و ئه‌و سزایانه‌یه که به ئاشکرا ڕایگه‌یاندون)
3. مه‌وقیه‌تی پارتی له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستیدا
4. په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم و یاسا و داموده‌زگاکانی
5. به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌وقعیه‌تی باڵاده‌ستانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مسته‌فا بارزانی له‌ناو هه‌رکام له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا.
سه‌ره‌نجام ده‌وری پارتی و بنه‌ماڵه له هه‌ر یه‌کێک له‌و ته‌وه‌رانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا، خۆی له خۆیدا مێژوویه‌که له زنجیره که‌یسێک که ئه‌وان به تاوانه‌کانیان تیایاندا به کۆمه‌ڵێک خاڵی به‌هێز و لاوازه‌وه هاتونه‌ته‌ده‌ر. تێبینی زاڵ له پیاچونه‌وه‌ی ئه‌و مێژوه‌دا( به‌گشتی) ئه‌وه‌یه که سه‌ره‌ڕای هه‌بونی مێژوویه‌کیش له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، ئاشکرا و نهێنی، لاواز و توند، که‌چی ڕۆژ له دوای ڕۆژ پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بۆ پاراستنی هه‌ریه‌که له‌و به‌رژه‌وه‌ندی و پیرۆزی و ئامانجانه‌یان سه‌رکه‌وتوانه تر هاتونه‌ته ده‌ر!
به‌وپێیه ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگا و مێژووی په‌نجا ساڵی رابردوو وه‌ک بازنه‌یه‌کی فراوانی ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی سه‌ره‌وه وه‌ربگرین( که هه‌ریه‌که‌یان خاوه‌نی چه‌ندین که‌یسی جۆراوجۆره و پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌وری هه‌مه‌لایه‌نه‌یان تیایاندا بینیوه: فریودان، ترساندن، سه‌رکوت، پیرۆز کردنی بیروباوه‌ڕی کوردایه‌تی و مسته‌فا بارزانی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و ناوی پێشمه‌رگه و عادات و ته‌قالیده کۆن و دژی ئینسانی یه‌کان، به‌ندوبه‌ست و خزمه‌تکاری و موئامه‌ره، مفاوه‌زات، ئاشبه‌تاڵ، دزی و تاڵانی، چه‌وساندنه‌وه، دروست کردنی حکومه‌ت و په‌رله‌مان و داڕشتنی چه‌ندین یاسا و داموده‌زگا، پیرۆزکردنی سیسته‌می چینایه‌تی و باڵاده‌ستی چینه دارا‌کان و فه‌راهه‌م کردنی زه‌مینه‌ی زاڵبونینان به‌سه‌ر چینه ژێرده‌سته‌کاندا،…) ده‌بینین مه‌وقعیه‌ت و زاڵبونی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌لایه‌که‌وه قه‌رزاری مه‌وقعیه‌ت و زاڵبوونی هه‌ریه‌که له‌و ته‌وه‌رانه‌ن و له مانه‌وه و سه‌رکه‌وتوویی و هێزی ئه‌وانه‌وه هێزیان وه‌رگرتوه و له‌لایه‌کی تریشه‌وه په‌یوه‌ندی به‌و ده‌وره تایبه‌ته‌وه هه‌یه که پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له هه‌ریه‌که له‌و ته‌وه‌رانه و که‌یسه تایبه‌ته‌کانیدا بینیویانه و به ده‌خاله‌تکردنیان له‌هه‌ر ته‌وه‌ره‌یه‌ک و که‌یسه‌کانیدا هێزێکیان هێناوه‌ته‌ده‌ر که هه‌م پارێزگاری له ته‌ره‌فێکی ناو ئه‌و ململانێیانه بکه‌ن و هه‌م مه‌وقعیه‌تی خۆشیان له‌و ته‌ره‌فه‌دا زاڵ بکه‌ن: ئه‌گه‌ر له شه‌سته‌کاندا، بیروباوه‌ڕی کوردایه‌تی توانی ململانێی جوتیار و ده‌ره‌به‌گ و ململانێی کۆنه‌په‌رستی و پێشکه‌وتنخوازی دابپۆشێت و چین و توێژه چه‌وساوه و به‌شخوراو و پێشکه‌وتنخوازه‌کانی له چه‌کی تایبه‌تی خۆیان بێبه‌ش بکات، ئه‌وه به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی که سیسته‌می چینایه‌تی و باڵا ده‌ستی چینه دارا‌کان و پێداویستیه فکری و سیاسی و ئیداری و سه‌ربازی یه‌کانی فه‌راهه‌م بێت و هه‌ر جۆره ئاڵوگۆڕێکیش( که ئه‌گه‌ر شانسی ئه‌وه‌شی هه‌بوبێت به‌هۆی فاکته‌ری تره‌وه به‌دی بێت) نه‌توانێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شه ژیان و ئازادی و ده‌سڵاتی چینه جه‌وساوه‌کان هه‌بێت و لێره‌شه‌وه ئاسایی یه که له سیسته‌مێکی چینایه‌تیدا هه‌میشه ئه‌و چینه و بیروباوه‌ڕ و پلان و به‌رنامه و حزب و سیاسه‌تمه‌داره‌کانی زاڵ ده‌بن که توانیبێتیان چینه ژێر ده‌سته‌که له به‌کارهێنانی وشیاری و بیروباوه‌ڕ و به‌رنامه و ئاوات و ئامانجی خۆیان دوور بخه‌نه‌وه و له هه‌موو ڕویه‌که‌وه بۆ ئاوات و ئامانج و مه‌به‌سته‌کانی خۆیان به‌کاریان بێنن ( ساڵی 1956 له بناری به‌مۆ و ده‌شتی هه‌ولێر، ده‌سته چه‌کداره‌کانی جوتیاره‌کان ئاغاکانیان ده‌سبه‌ده‌ر کرد، به‌ڵام له‌سایه‌ی زاڵبوونی کوردایه‌تی و پارتی و بارزانیدا، ساڵی 1961 زۆربه‌ی جوتیاران بون به چه‌کداری ناو ئه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ی که زۆربه‌ی سه‌رلق و سیاسه‌تمه‌داره‌کانی شێخ و ئاغا و سه‌رۆک عه‌شیره‌ت بوون و سه‌رله‌به‌ری سیاسه‌ت و ئه‌رکیشیان پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی هه‌وڵی جوتیاران بوو بۆ به خاوه‌ن بوونی زه‌وی!)
+ پارتی و سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی
به‌و پێیه‌ی که شانس و کێرڤی به‌هێزبوونی پارتی و بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی کورد هاوپه‌را و تێهه‌ڵکێش بوونه و پارتی یه‌کێک بوو له‌و حزبانه‌ی که توانی نوێنه‌رایه‌تیه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه و زاڵی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه بکات، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانس و چۆنێتی و مه‌وقعیه‌ت و ده‌وری بزوتنه‌وه‌که و په‌یوه‌ندیه‌که‌ی به سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی و چین و توێژه‌کانیه‌وه ده‌یڵێن، ڕێک ئه‌م حزبه‌ش ده‌گرێته‌وه. هه‌ر بۆیه کاتێک به سه‌رله‌به‌ری مێژووی سیاسی و سه‌ربازی و ئیعلامی و ئیداری و ڕێکخراوه‌یی و دیبلۆماسی و ئیخلاقی و فه‌رهه‌نگی ئه‌م حزبه‌دا ده‌چینه‌وه، به موو له‌و بازنه‌یه نه‌ترازاوه، که پاراستنی سیسته‌می چینایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی چین و توێژه زاڵه‌کان و بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی بۆ خۆی کێشاوه.
+ بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی و سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی
ئاشکرایه بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی کوردیش وه‌ک سه‌رجه‌م بزوتنه‌وه ناسیۆنالیسته‌کانی دنیا، له سه‌رده‌مێکدا سه‌ری هه‌ڵدا که سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی، سیسته‌مێکی چینایه‌تی بوو و کۆمه‌ڵگا له چه‌ند چین و توێژیکی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز و دژ به‌یه‌ک پێکهاتبوو. له‌مه‌ش زیاتر بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی کورد ته‌نیا ئه‌و کاته له کوردستانی عێراقدا بوو به هێزێکی کاریگه‌ر له ئاستی کۆمه‌ڵگادا، که سیسته‌می چینایه‌تی ده‌ره‌به‌گایه‌تی( له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه) له کوردستاندا که‌وتبوه ژێر فشارێکی هه‌مه لایه‌نه‌نه‌ی جیهانی و ناوخۆیی و خه‌ریک بوو به قازانجی به‌شه ژیان و ئازادی و ده‌سڵاتێکی زیاتری چین و توێژ و به‌شه چه‌وساوه‌کانی جوتیاران و کرێکاران و ژنان و لاوان و مناڵان و ئازادیخوازان جێی خۆی ده‌دا به سیسته‌مێکی چینایه‌تی تر( که ئه‌ویش سه‌رمایه‌داری بوو) و ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ بوو به یه‌کێک له فاکته‌ره‌کانی لاواز کردنی به‌ره‌ی چین و توێژه چه‌وساوه و به‌شخوراوه‌کان و ڕزگارکردنی چینه زاڵه‌کان و پیداویستیه ئابوری و سیاسی و فه‌رهه‌نگی و سه‌ربازیه‌کانیان و که‌مکردنه‌وه‌ی به‌شه ژیان و ئازادی و ده‌سڵاتیان له‌و ئاڵوگۆره‌دا. به واته‌یه‌کی تر لوتکه‌ی به‌هێز بوونی بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی کورد هاوپه‌رایه له‌گه‌ڵ لوتکه‌ی لاواز کردنی چینه چه‌وساوه و به‌شخوراوه‌کانی ئاخروئۆخری سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی. هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌کی ناسیۆنالیستی شانسی ئه‌وه‌ی هه‌بوبێت، که له ئاخروئۆخری سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا نوێنه‌رایه‌تی بۆرژوازی کردبیت و له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیدا ملی دابێت به زیادکردنی به‌شه ژیان و ئازادی چینه چه‌وساوه و پێشکه‌وتنخوازه‌کان، ئه‌وا کوردایه‌تی ئه‌و شانسه‌شی نیه!
به‌کورتی کوردایه‌تیش وه‌ک هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌کی ناسیۆنالیستی تر خوازیاری له‌ناوبردنی سیسته‌می چینبایه‌تی نیه و به‌دوای ئه‌وه‌وه نیه که ئینسانه‌کانی هه‌مان ئه‌و گه‌له‌ی که گوایه خه‌بات بۆ ئازاد کردن و ڕزگار کردنی ده‌که‌ن، له به‌شه ژیان و ئازادی و ده‌سڵاتدا یه‌کسان بن. ……
ماویه‌تی…….
ئامانج پیرۆت
amang70@hotmail.de