
گاردیان … بووبێ ئه‌سه‌ر
” گاردیان” ناوی كتێبی نووسه‌ری كورد “بووبێ ئه‌سه‌ر”ه كه ده‌رباره‌ی گرتووخانه‌ی دیاربه‌كره و نووسه‌ر بۆ خۆشی نزیك به سێ ساڵ له‌و گرتووخانه‌یه دا زیندانی كراوه. ئه‌و به‌رهه‌مه جاری یه‌كه‌م له ساڵی 1994 له سوید له لایه‌ن چاپخانه‌ی “رۆژا نوو”وه چاپ و بڵاو كرایه‌وه.
ساڵی 2002 ئه‌و به‌رهه‌مه به زمانی یونانی و له وڵاتی یونان چاپ و بڵاو كرایه‌وه. دواتر له ساڵی 2006 له شاری ئه‌سته‌نبۆل له لایه‌ن چاپخانه‌ی “دۆز” ه‌وه بۆ جاری دووهه‌م به پیتی لاتینی چاپ كرایه‌وه. له ساڵی 2007یش ئه‌و به‌هه‌مه به زمانی توركی چاپ و بڵاو كرایه‌وه.
ئێستا ئه‌و به‌رهه‌مه له‌لایه‌ن “باهۆز زۆزان”ه‌وه وه‌رگێردراوه‌ته‌وه سه‌ر زمانی كوردی زاراوه‌ی سۆرانیش بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌موو كوردێك به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه ئاگاداری رووداوه‌كانی نێو به‌ندیخانه‌ی دیاربه‌كر بێ.
ئیمێیلی وه‌رگێری كتێبه‌كه ئه‌مه یه:
bahozzozan@yahoo.com