هه‌ڕه‌شه‌کانی خالیدی خوله سوور بۆ ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
لە نامەیەکی ئەلکترۆنیدا کۆنە سه‌رۆک جاشی فه‌وجی 96ی جاشه سووکه‌کان، خالیدی خولە سوور بۆ رۆژنامەنووس دەرسیم دیبەگەی، تیایدا هەڕشەی زۆر تووند لە رۆژنامەنووسی ناوبراو دەکات. لە نامەکەدا زۆر بە ئاشکراو بە پشت ئەستووری هەڕەشەکانی چنیونەتەوە لە سەرەتاوە تا کۆتایی نامەکە ژیانی رۆژنامەنووسەکە و ماڵ و منداڵ و تەواوی بنه‌ماڵه‌که‌ی دەخاتە مەترسییەوە و زۆر بێمنەتانە رایگەیاندووە کە هەموویان بە قوربانی “ئاربیجییەک دەکات”
خالید دەڵێت : ” هه‌تیو وا مه‌زانه وه‌ك قاسم ئاغا و ئه‌وانی ترم و ده‌ستم كورته و وا مه‌زانه نازانم له كوێیت و له كوێ نیت به هه‌موو موقهدهساتم خۆت و خێزان و مناڵه‌كانیشت قوربانی یه‌ك ئاربی جیت ئه‌كه‌م”
خالید به هه‌مان هه‌ناسه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جارانیهوه درێژه به هه‌ره‌شه‌کانی ده‌دات و دەڵێت : ” چ سهخیفێكی هاتووی باسی من ئه‌كه‌یت و پرسیاری من له خه‌ڵك ئه‌كه‌یت كێ رێگای پێ داویت؟ قسه‌كانت له كلك زه‌رد و جه‌لالیه خوێڕیهكانی وه‌ك خۆت ئه‌چێ”
لە وتەکانی دواتردا خالید ئەم پشت ئەستووری و بێمنەتی و سینگ دەرپەڕاندنەی خۆی روون کردۆتەوە و بە رۆژنامەنووسەکە رادەگەیەنێت : “ جارێكی تر پێت ئه‌ڵێمه‌وه له باس كردنی من دوور بكه‌وه من شێخم و سه‌رۆك عهشرتێكم هه‌موو دونیا ئه‌مناسێ به‌خوا له مه‌ریخیش بیت ده‌ستم پێت ئه‌گات بۆیه ئه‌مجاره دواجاره باسی من بكه‌یت”
خالید بەردەوامە لەهەڕەشە مەترسیدارەکانی و سەرەداوی چەند پرسێکیش دەخاتە روو کاتێک باس لە ناوەندی چاک و بزووتنەوەی گۆڕان دەکات :” ناوه‌نی چاك خۆی له من به‌دوور گرت جا تۆ چیت ؟ گه‌ر شتی دروستت ده‌وێت فه‌رموو وه‌ك لڤین موقابهلهم بكه نه‌ك له خۆته‌وه قسه‌ی حیزم بۆ هه‌ڵبه‌ستی”
هەروەها پێشی وایە کە هەوڵی رۆژنامەنووس بۆ ئەوە بووە کە گورزی پرۆپاگەندە لە بزووتنەوەی گۆڕان بدات بۆیە باسی لەو کردووە. بۆیە بە هەڕەشەکانی، مەترسیدارانە ئاگاداری رۆژنامەنووس دەکاتەوە: “تۆش ئه‌ته‌وێ له رێگای منه‌وه تیر له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بده‌یت كه نه‌یخۆیت تاڵه ئه‌مجاره‌شیان ئاگادارت ئه‌كه‌مه‌وه و چیترنا”
لە کۆتای نامەکەیدا به زمانێکی هه‌ڕه‌شه ئامێزه‌وه دوو رێگا پێشنیار دەکات بۆ رۆژنامەنووس دەرسیم دیبەگەی کە رۆژنامەنووس ناتوانێت رەتیان بکاتەوە . لەلایەک هەرەشەی کوشتنی دەرسیم و خێزان و که‌سووکاره‌که‌ی رادەگەیەنێت و لەلایەکی تریشەوە دەڵێت : “ئه‌گه‌ر پارەشیان پێت داوه بۆ ئه‌م فشهفشه فه‌رموو من چوار هێنده‌ت ئه‌ده‌مێ و باسی خیانه‌ته‌كانی بارزانی و تاڵه‌بانی بكه”.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی هه‌ردوو نامه‌که‌ی خالیدی خوله سووره بۆ ڕۆژنامه‌نووس ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی:
نامه‌ی یه‌که‌م:
تۆ به چ هه‌قێ هاتووی بهمن ده‌حه‌پی
ئایا تۆ منت بینیوه ده‌مناسیت ده‌تناسم ده‌زانی من كێم هاتووی به هه‌وه‌سی دڵی خۆت مناڵانه باسی من ئه‌كه‌یت
هه‌تیو وا مه‌زانه وه‌ك قاسم ئاغا و ئه‌وانی ترم و ده‌ستم كورته و وا مه‌زانه نازانم له كوێیت و له كوێ نیت به هه‌موو موقهدهساتم خۆت و خێزان و مناڵه‌كانیشت قوربانی یه‌ك ئاربی جیت ئه‌كه‌م تۆ چ سهخیفێكی هاتووی باسی من ئه‌كه‌یت و پرسیاری من له خه‌ڵك ئه‌كه‌یت كێ رێگای پێ داویت قسه‌كانت له كلك زه‌رد و جه‌لالیه خوێڕیهكانی وه‌ك خۆت ئه‌چێ
كه‌ی باوی ئه‌م قسه قۆڕانه ماوه
جارێكی تر پێت ئه‌ڵێمه‌وه له باس كردنی من دوور بكه‌وه من شێخم و سه‌رۆك عهشرتێكم هه‌موو دونیا ئه‌مناسێ به‌خوا له مه‌ریخیش بیت ده‌ستم پێت ئه‌گات بۆیه ئه‌مجاره دواجاره باسی من بكه‌یت … ناوه‌نی چاك خۆی له من به‌دوور گرت جا تۆ چیت
گه‌ر شتی دروستت ده‌وێت فه‌رموو وه‌ك لڤین موقابهلهم بكه نه‌ك له خۆته‌وه قسه‌ی حیزم بۆ هه‌ڵبه‌ستی ئه‌گه‌ر پارشیان پێت داوه بۆ ئه‌م فشهفشه فه‌رموو من چوار هێنده‌ت ئه‌ده‌مێ و باسی خیانه‌ته‌كانی بارزانی تاڵه‌بانی بكه
تۆش ئه‌ته‌وێ له رێگای منه‌وه تیر له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بده‌یت كه نه‌یخۆیت تاڵه
ئه‌مجاره‌شیان ئاگادارت ئه‌كه‌مه‌وه و چیترنا …………………………………
نامه‌ی دووه‌م:
به‌خوا بێ ئه‌قڵی رۆڵه دونیای ته‌كنولۆجیا پێشكه‌وتووه و تۆی هه‌نده‌رانی لێی بێ ئاگای ئه‌م ئیمێلهنا ئیمێلێكی تر له‌مه زیاتر هه‌نگاو مه‌نی بۆ خۆت چاكتره بۆ خوات پێ ئه‌ڵێم واز بێنه
من به باپیره‌ت ئه‌شێم ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ به سای منه‌وه نانێك په‌یدا بكه‌ی ئه‌مه شتێكی تره ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ له راستیه‌كانی من بزانیت بڕۆ هه‌ر سێ به‌شی كتێبه‌كه‌م بخوێنه‌وه ئینجا ده‌زانی من كێم و چیم و چی بوومه تۆ له دیگهوه چیت له بانی بنۆك و سورێن و شاره‌زوور داوه خۆت و ماڵ و مناڵت به‌دبه‌خت مه‌كه ئه‌زانم ئاراستهكراویت و ئه‌زانم كێش هانی داویت له‌سه‌ر گه‌وره‌یی من بنووسیت ده‌شزانم چه‌ندت پاره وه‌رگرتووه و زۆر شتی تریش
زۆر به ئاسایی ئه‌توانم ئیمێلم بگۆڕم و نكۆڵیش له‌هه‌موو ئه‌و نامانه بكه‌م بۆیه پێم چاكه واز بهێنی ئه‌مه ئیشی تۆ نییه ببوره له نامه‌ی یهكهمیشمدا وا به تووندی هێرشم كرده سه‌رت من زوو توڕه ئه‌بم و زو سارد ئه‌بمه‌وه به‌لام تۆش پێ ئه‌چی كوڕه هه‌ژاری ئه‌م میلله‌ته بیت و قوربانی ده‌ستی پارتی و یه‌كێتی بیت و له داغی قاسم ئاغاتیرت له‌من گرتبێ
رۆڵه‌گیان وه‌ك پێم وتی واز بێنه بۆخۆت چاكتره
تكایه ژماره حیسابیهكهی بانكتم بۆ بنێره