
هه‌ڕه‌شه‌كردن له ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی هه‌ڕه‌شه‌یه له چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك!!
ئه‌مه جاری دووه‌مه له‌سه‌ر ئه‌م برا نووسه‌ره بوێر‌و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه به‌بڕشت و توێژه‌ره‌ی دۆزی ئه‌نفالی نه‌ته‌وه‌كه‌م دێمه ده‌نگ و وه‌كو رۆژنامه‌نووسێكی باشووری كوردستان، ناتوانم له ئاست ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بێده‌نگ بم كه كۆنه موسته‌شارو ئه‌نفالچییه‌كان له‌په‌نای حزبه باڵاده‌سته‌كانی باشووره‌وه ده‌یكه‌نه سه‌ر نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسان و بێده‌نگ بوون لێی بێهه‌ڵوێستی و خۆدۆڕاندنی ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌یه كه پشكی شۆڕشی شاخ و درێژه‌پێدانی شۆڕشی شاریان به‌ركه‌وتووه‌و نه‌وه‌ی دوای راپه‌ڕینیش پشكی هه‌ڵوێستی گۆڕانكاری و شه‌ڕ له‌سه‌ر ده‌ربڕینی رای ئازاد‌و په‌رده‌لادان له‌سه‌ر تاوانه‌كانی رابردووی تاو‌انبارانیان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، كه‌واته ئه‌وانه‌ی وه‌كو ” ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی” ده‌یانه‌وێ راستییه‌كان راستگۆیانه بۆ مێژوو و نه‌وه‌كانی ئایینده تۆمار بكه‌ن، ئه‌وه مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌نووسنه‌وه، دوور له پهنجهشكاندنی یه‌كتری و ناوزڕاندنی كه‌س، چونكه ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان له نغرۆكردنی نیشتیمانێك كردووه‌و بوونه‌ته دارشه‌قه‌ی بنباڵی داگیركه‌رانی ئه‌م نیشتیمانه پارچه پارچه‌یه، ئه‌وانه به گه‌وره‌یی و پیرۆزی مرۆڤه‌كان نامۆن، ئاخر ئه‌گه‌ر ئه‌نفالچییه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه كڵۆڵه نه‌بوایه، كه‌نگێ له‌شكری عروبه‌و سه‌دام ده‌گه‌یشتنه به‌رزترین لووتكه‌ی سه‌ركه‌شی گۆی مه‌مكی دایكێك؟!، ئه‌گه‌ر ده‌یان موسته‌شارو سه‌دان تووله جاشی زۆڵه كورد نه‌بوونایه، كه‌ی سهعلووكهكانی عروبه‌و نیمچه بیابانی عه‌ره‌بی ده‌یانتوانی قژی ژنی پێشمه‌رگه‌و كچی جووتیاری گونده‌كانی ئه‌م باشووری كوردستانه ده‌سكه‌نه بكه‌ن؟!، چه‌ند گه‌وره‌ییه بۆ كه‌سێك كه ئه‌گه‌ر موسته‌شارو ئه‌نفالچیش بووبێ، ئه‌گه‌ر یه‌ك زه‌ڕه مرۆڤایه‌تی تیا مابێت، پێ له هه‌ڵه‌و تاوانه‌كانی خۆی بنێت و داوای لێبووردن له منداڵه شیرهخۆرهكانی بیابانی عه‌رعه‌رو نوگره سه‌لمان و گۆڕستانه‌كه‌ی دووبز بكات و له په‌نای ئه‌م حزب و ئه‌و گرووپه‌وه به‌شان و باڵی خۆیدا هه‌ڵنه‌ڵێ و ناوی ئه‌م و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ومان بۆ نه‌كاته نموونه، چونكه هێشتا بۆنی لاشه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌و خائینانه ئه‌نفالیان كردن و به‌دیاری بهخشییاننه به‌عس كڕووزه له هه‌ناومانه‌وه ده‌هێنن. بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌و نووسه‌رانه‌ی ئه‌نفال و تاوانه‌كانی دیكه به مێژوو ده‌كه‌ن و له پرۆسه‌یه‌كی زانستییانه‌دا دیكۆمێنتیان ده‌كه‌ن، ئه‌وانه ده‌بنه زمانحاڵی ئایینده‌ی مێژووی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه، كه‌واته هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌وانه، هه‌ڕه‌شه‌كردنه له چاره‌نووس و ئایینده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆكه ” ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی”و دهرسیمییهكانی دیكه په‌رۆشی دیكۆمێنت كردنین، ئه‌سته‌مه له‌سایه‌ی حكومه‌تێكی كوردیدا به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و لافاوی ئهنفالێكی دیكه بكه‌وێت. بۆیه پێویسته چیتر ئه‌و موسته‌شارو ئهنفالچییانه لێبووردنی به‌ره‌ی كوردستانی ساڵی 1991 وه‌كو بنێشته خۆشه نهجووێننهوه، چونكه به‌ره‌ی كوردستانی له هه‌قی خۆی خۆش بووه، نه‌ك هه‌قی خوێنی رژاوی نه‌ته‌وه‌یه‌ك. هه‌ر لێره‌شه‌وه داوا له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م كه چیتر ئه‌و لێبووردنه له ئه‌ستۆی خۆی نه‌هێلێت و له رێگای یاساوه‌ش رێگه به ئه‌نفالچییه‌كانی كوردستان نه‌دات، زاخی هه‌ڕه‌شه‌كردنیان بێتهوهبهرو وه‌كو قاسم ئاغاش به‌به‌رچاوی نه‌ته‌وه‌یه‌كی برینداره‌وه له بنباڵی ده‌سه‌ڵاتی حزبیدا حه‌شار نه‌درێت. جارێكی دیكه‌ش ده‌یڵێمه‌وه تیغی مێژوو تیژه‌و به‌زه‌یی به‌كه‌سدا نایه‌ته‌وه.
27/10/2010
رابه‌ر ره‌شید- كه‌ركوك
rabersaley@yahoo.com