Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
شەهوەت خەیاڵێکی وەنەوشەیی

شەهوەت خەیاڵێکی وەنەوشەیی

Closed
by October 29, 2010 ئەدەب

تۆ … تۆ ئەی قەدەغەکراوی مانەوە لەسەر لەپی دڵم
تۆ ئەی حەرامترین ماچ لەسەر وشکانی لێوم
من لەسەر ئەژنۆم و سەرم بۆ ئاسمان ….
کوا ئایەتە سورەکانی ئاهەنگی گواستنەوەی دڵ بۆ پەپولە ؟

ئەمەوێ قژت بە خەیاڵی شیعرم ڕابکێشم
ئەمەوێ سیحر بەسەر مەمکە زیوییەکانت بڕێژم
ئەمەوێ هەموو سروشت بۆ دانیشتنێکی تۆ لەبەردەم دەریا خەریک بکەم

ئاگات لە شاری دڵت بێت
جادە لمینەکەی بە شەرابی سور ڕاماڵە
دەستی دڵت بگرە و بەسەر شۆستەکانی مناڵیی بەڕێکەوە
بە بەرائەتەوە ڕاکە بەرەو باڵۆنە سور و سپییەکانی خەیاڵ

دەنگی تۆ سەما لەگەڵ سەرمای تەنیاییم دەکات
پێویستم بە مۆسیقایەک نییە ، پێکەنینت شوێنی نەمانم گەرم دەکاتەوە

دڵۆپەکانی پێت بتەکێنە و بە کراسە وەنەوشەییەکەت وەرە …
 وەرە ئازادیی ڕوخسارت لەبەردەمم بڵاو بکەرەوە ..
تەمێک لە حەقیقەت و سێوێکی سور بکە بە دوو لەتی لەشمەوە
دوایی….
بەو دەستە نەرمانەت کە پڕن لە شەهوەتی ئاشتی بمخنکێنە

ئالان پەری      
alanpary@yahoo.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.