
بۆ ئه‌و كچه‌ی به ده‌نگی ئاسوده‌م
Closed
نامه‌ی سێیه‌م
ده‌زانی بۆ
مۆبایله‌كه‌مم خۆشده‌وێ
چونكه كاتێ جه‌سته‌م ده‌نوێ
ئه‌و له‌گه‌ڵ هۆشم له‌لاته
ئیشكگری زه‌نگ و
هاتنی نامه‌كانته
* * *
له‌م وڵاته ته‌زیوه‌دا
له پرچه قه‌ترانیه‌كه‌تم بئاڵێنه و
به هاناسه گه‌رمه‌كه‌ت دامپۆشه
ئێره هه‌مو شتێكی رچیوه
ته‌نها ئامێزی تۆ خامۆشه
* * *
له‌وه‌ته‌ی تۆم ناسیوه
رێی مه‌یخانه‌م ونكردوه
بێدارم بێهۆش و هه‌ستم
چونكه رۆزانه
به‌و ده‌نگه خۆشه‌ی تۆ مه‌ستم
* * *
له ستۆدیۆی هۆشمدا
ده‌نگی تۆم هه‌ڵگرتوه
تێكستی نامه‌كانیشت
له گلێنه‌ی چاوه‌كانمدا پاراستوه
***