
سه‌رگۆن پۆڵس
سه‌رگۆن پۆڵس:
ئه‌فسوون و مۆسیقای وشه تاساندمی
سازدانی: مارگرێت ئۆبانک Margaret Obank
سەرنووسەری گۆڤاری بانیپاڵ Banipal
و: لە ئینگلیزی یەوە: ئازاد ئەحمەد/به‌ریتانیا
من به‌رده‌وام هاتوچۆی رابوردوو ئه‌که‌م. زۆربه‌ی ئه‌و مادانه‌ی که‌تۆیان پێک هێناوه‌و هه‌تا ئه‌مڕۆکه‌ش ئیشت له‌سه‌ر ئه‌که‌ن و تۆ دره‌نگ وه‌خت بۆت ده‌رئه‌که‌وێ، له‌مناڵی سه‌رچاوه‌ئه‌گرێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌من پێم وایهههرچیت له‌مناڵیدا به‌سه‌ر هاتبێ، بارودۆخ وسه‌رده‌م و رووداوه‌کان و ئه‌و شوێنه‌ی لێی ژیاوی، ئه‌بنه‌هۆی دروست بوون و پێک هێنانت، به‌تایبه‌تیش گه‌ر شاعیر‌و نووسه‌ر بیت، دواتر ئهگهڕێیتهوهسهریان و بۆت ده‌رئه‌که‌وێ کهئهوهتاقە سه‌رمایه‌ی راسته‌قینه‌ی تۆیه. له‌به‌ر ئه‌وه، وه‌کو وتم، له‌شیعره‌کانی دواییم دا به‌رده‌وام ئهگهڕێمهوهبۆ ئه‌و سه‌رده‌مه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ پێکیان بهێنمه‌وه، له‌شێوه‌یه‌کی نوێ دا بیانبینم، له‌ناو ڕوانگه‌یه‌ک دا گردیان بکه‌مه‌وه‌و توند بیبهستمتا قووڵترین مانای گونجاو له‌و دیمه‌ن و رووداو‌و زهمینانهدهربهێنم. ……