ڕاستییه‌کانی پشتی له‌سێداره‌دانی تاریق عه‌زیز!
هه‌فته‌ی ڕابردوو دادگای بالای تاوانه‌كانی عێراق سزای له‌سێداره‌دانی بۆ تاریق عه‌زیز و چه‌ند كه‌سی تر له‌سه‌رانی ڕژێمی به‌عس، به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌ستیان له‌سه‌ركوت وكوشتاری ئه‌حزبی ئیسلامی له‌م ولاتدا بووه، ده‌ركرد. به‌لام ڕاستیه‌كانی پشتی ئه‌م سزایه چییه‌و خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی عێراق، به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌بێ چۆن له‌بڕیارێكی ئاوا بڕوانن؟ به‌تایبه‌تی كه‌ئه‌م جۆره دادگایی كردنه، كرده‌یه‌كی سیاسیه‌و هه‌رجاره له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو ده‌ست وپێوه‌نده‌كانیه‌وه ناوبه‌ناو ده‌ستی بۆ ده‌برێ وزه‌ینی خه‌ڵكی بۆ ڕاده‌كێشرێ؟
گومانی تێدانییه كه‌تاریق عه‌زیز و سه‌دام حسین و باقی سه‌رانی ڕژێمی به‌عس، تاوانبارن به‌كوشتاری خه‌ڵكی عێراق وكوردستان و ده‌ستیان هه‌بووه له‌سازدانی زیندان، كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ، سه‌ركوت وئه‌شكه‌نجه‌و داسه‌پاندنی ڕژێمێكی نه‌گریس و كۆنه‌په‌رست ودژی ئینسانی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا. به‌لام له‌پشتی سیناریۆی دادگایی كردنی ئه‌م تاوانبارانه‌دا چه‌ند ڕاستیه‌ك خۆی حه‌شارداوه كه‌پێوسته ئاشكرا بكرێ وڕووی ڕاسته‌قینه ى بۆ كۆمه‌لانی خه‌ڵكی ده‌ربخرێت.
له‌پێشه‌وه ده‌بێت پرسدهڤ بكرێت كه‌ئه‌وانه كێن دادگایی تاوانباران وبكوژانی خه‌ڵكی عێراق وكوردستان ده‌كه‌ن؟. له‌وه‌لامی ئه‌م پرسیاره‌دا سیناریۆی دادگایی تاوانباران ئاوه‌ژوو ده‌بێته‌وه وئه‌و ڕاستییه ئاشکرا ده‌بێت که‌ئه‌وانه‌ی خۆیان موته‌هه‌من به‌كوشتاری ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی خه‌ڵكی عێراق، ئێستا له‌سه‌ر كورسی دادوه‌ر دانیشتون!. وه ئه‌گه‌ر بڕیاربێت له‌كه‌یسی تاوانباران وبكوژانی خه‌ڵكی سیڤڵی ئه‌م ولاته لێپێچینه‌وه بكرێ، ئه‌وا خودی هه‌ر ئه‌م جه‌نابانه‌ی ئه‌مڕۆیه كه‌به‌به‌رگی”قازیه‌وه” دادگایان بۆ تاوانباران هه‌ڵخستووه. ئه‌مریكا وده‌ست وپێوه‌نده‌كانی له‌حكومه‌تی عێراق، یانی هه‌مان ده‌سته‌و تاقمی ئیسلامی و قه‌ومی كه‌له‌پشتی تانك و كوشتاری به‌كۆمه‌ڵه‌وه و به‌مه‌رحه‌مه‌تی جه‌نگێكی كاوڵكاری گه‌یشتونه‌ته ده‌سه‌لات، خۆیان ده‌ستیان هه‌بووه له‌تاوانی گه‌وره و كوشتاری تاك وبه‌كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی عێراقدا. به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌م ڕۆژانه‌ی سایتی ویكیلیكس كه ئاماژه بۆ 4000 به‌ڵگه‌نامه ده‌كات، ده‌رخه‌ری جینۆسادێکی یه‌ك ملیۆنی، هاولاتیانی عێراقه كه‌له‌نێوان 7 ساڵی دوای جه‌نگ وڕووخانی ڕژێمی به‌عسدا، به‌ده‌ستی سوپای ئه‌مریكاو ده‌ست وپێوه‌نده‌كانی، ئه‌نجامدراوه وهه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌خاتی هێنانه سه‌ر کاری حکومه‌ت وده‌سه‌ڵاتی هه‌ر ئه‌م ده‌سته‌و تاقمانه بووه. كه‌وایه ئه‌گه‌ر تاریق عه‌زیز و سه‌رانی ڕژێمی به‌عس به‌تاوانه‌كانی دژی به‌شه‌ریه‌ت ده‌بێ دادگایی بكرێن، ئه‌وا سه‌رانی ئه‌مریكا له‌پنتاگۆن و ده‌ست وپێوه‌نده‌كانی له‌به‌غداد، له‌مالیكی وتاڵه‌بانی وبه‌رزانیه‌وه تا عه‌لاوی وجه‌عفه‌ری و سه‌درو چه‌له‌بی و ده‌یان سه‌ركرده‌ی تر هه‌مان حوكمی سزا ده‌یان گرێته‌وه وبگره له‌ڕێزی پێشه‌وه‌ی لیستی تاوانبارانیكدا ڕیزده‌به‌ستن كه‌تاوانیان ده‌رهه‌ق به‌به‌شه‌ریه‌ت كردووه،. ته‌نانه‌ت تاوانه‌كانی ئه‌مریكاو ئه‌م جه‌نابانه‌ی ئه‌مڕۆ چه‌ند به‌رابه‌ر زیاتره له‌و تاوانانه‌ی كه‌ڕژێمی به‌عس به‌درێژایی 30ساڵ به‌سه‌ر خه‌ڵكی عێراقدا به‌ڕیوه‌ی بردووه.
به‌لام ئه‌گه‌ر تاریق عه‌زیز به‌تۆمه‌تی ئازاردانی ئه‌حزابی ئیسلامی سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، ئه‌وا ڕاستیه‌كانی وه‌زعی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی له‌عێراق و كوردستان ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه، كه هه‌ر ئه‌م گروپ و تاقمه ئیسلامی وقه‌ومیانه‌یه، که‌له‌ساله‌کانی دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه ده‌ستيان له‌هیچ تاوانێك ده‌هه‌ق به‌موخالیفانی خۆیان وهاولاتیانی مه‌ده‌نی نه‌پاراستووه، سازدانی شه‌ڕی تایفه‌گه‌ری، تیرۆر و كوشتار، ئاواره كردنی هاولاتیان، تا سازدانی زیندانی نهێنی وئینسان دزین، تا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بنه‌ماكانی مه‌ده‌نیه‌ت و دزی وڕاووڕوت كردنی داهاتی كۆمه‌ڵگا و ژێر پێنانی مافی ژیان وئازادی.. هه‌موو ئه‌م تاوانانه به‌شێك بووه له‌كارنامه‌ی ئه‌حزابی ئیسلامی و گروپه‌كانی كه‌له‌سه‌ری مامه‌ڵه‌و ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا به‌ڕێوه‌یان بردووه وچاوپۆشیان لێکراوه. تاوانێک که ته‌نها به‌خاتری سازدانه‌وه‌ی بازاڕی سه‌رمایه‌و قازانج په‌رستی وهێنانه سه‌ركاری ده‌وڵه‌تی بۆرژوازی وده‌سه‌لاتدارێتی سه‌رمایه‌داران وبازرگانانێكه كه‌له‌سه‌ر ڕه‌نج ومیحنه‌ته‌كانی خه‌ڵكی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێشی ئه‌م ولاته‌وه ده‌ژی.
مه‌جرای دادگایی كردنی سه‌رانی ڕژێمی دیكتاتۆری به‌عس، له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌مڕۆی عێراقه‌وه ناتوانێ هه‌ڵگری هیچ نیشانه‌یه‌ك له‌ڕاستی بێت، سه‌باره‌ت به‌و تاوانانه‌ی كه‌به‌تاوانه‌كانی ده‌رهه‌ق به‌به‌شه‌ریه‌ت ناو ده‌برێ، ته‌نانه‌ت نه‌ك هه‌ر ده‌رخه‌ری هه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕاستیه‌كانی مێژووی تاوانباری نییه له‌عێراقدا، به‌ڵكو شاردنه‌وه وئاوه‌ژوو كردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌كانی تاوانه‌کانی دوێنێ و ئه‌مڕویه، که‌ته‌نها هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی کردۆته قوربانی خۆی. به‌پێچه‌وانه‌وه له‌م سیناریۆیی دادگایی كردنانه‌دا، ئه‌وه‌ی ڕاستیه ئه‌وه‌یه كه‌سزای له‌سێداره‌دان، كراوه به‌ره‌مزێكی سه‌ركه‌وتن بۆ تاوانبارانی ئه‌مڕۆ. ڕه‌مزێك كه‌سزای له‌سێداره‌دانی به‌ده‌سته‌وه گرتووه بۆ سه‌ركوتی یه‌ك كۆمه‌ڵگای 25 ملیۆنی، كه‌زۆربه‌یان خه‌ڵكی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش وئازادیخوازن. به‌واتایه‌كی تر په‌نابردن بۆ سزای له‌سێداره‌دان و جێگیركردنی له‌یاسا و سیسته‌می ده‌سه‌لاتدارێتی ئه‌مڕۆی عێراقدا، گۆپاڵێكی سیاسی بۆرژوازی وچینی سه‌رمایه‌داره بۆ سه‌ركوتی ئازادی وله‌سێداره‌دانی ڕابه‌رانی كرێكاری و هه‌ڵسووڕاوانێكی سیاسی كه‌نه‌یاری هه‌لومه‌رجه‌كانی ئێستای عێراقن. ئامانجێك كه‌بۆرژوازی عێراقی به‌کوردو عه‌ره‌بیه‌وه له‌سزای له‌سێداره‌دانی تاریق عه‌زیز و سه‌رانی ڕژێمی پێشوودا، به‌دواوه‌یه‌تی، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه نییه له‌به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی دوێنێدا، به‌ڵكو بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ چینی كرێكار‌و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ئێستا‌و داهاتوو كه‌سه‌رتاكانی ده‌ركه‌وتووه. مێژووش ئه‌و ڕاستیه‌ی سه‌لماندوه، که‌ده‌ستبردنی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ سزای له‌سێداره‌دان راسته‌وخۆ بۆ هه‌ڵخڕاندنی فه‌زای ترس وتۆقاندن وسه‌رکوتی کۆمه‌ڵگا ودورخستنه‌وه‌ی دارمانی سیسته‌می مه‌وجوده، له‌خه‌ته‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شوڕش وبزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌دا.
28/10/2010
خه‌سره‌و سایه
Saya.xasraw@yahoo.co.uk