
حهقيقهتترين خه‌ون
((له‌کۆڵانی خه‌ونێکدا..لێم وون بويت و..چهندهمهحاڵه ئيتر ئاوه‌ها..
وه‌ک له‌م خه‌ونه‌دا ،پێکه‌وه بوين..جارێ تر ئاوه‌ها پێک بگهيـنــهوه.))
ئه‌وه‌تا خه‌به‌رم بۆته‌وه‌و
بۆنی تۆم لێ دێ
خه‌به‌رم بۆته‌وه‌و..
نيوه‌ی ده‌نگی ده‌رگا داخستنه که شم
له‌گوێدا،ده‌زرنگێته‌وه
تامم گرتوه..تامی تۆ
ڕه‌نگم گرتوه..ڕه‌نگی تۆ
ئه‌گه‌ر خه‌ونێ..لهخهبهر بونه‌وه‌دا
خوێنی لی ڕژا
ئه‌وه به‌تاڵه
بۆنی لێ پژا
ئه‌وه حهقيقهته.
حه‌قيقه‌تی مه‌ستبوون
مه‌ستبوون به‌بۆنی تۆ
مه‌ستبوون به‌تامی تۆ
تۆ بهکۆڵانهچۆڵهکانی خه‌ونمدا
ده‌هاتی ودهچــووی
ئه‌وه چهنديــن ساڵيشه..
لهدونيای حه‌قيقه‌تدا
به‌به‌رده‌ممدا دێيت ودهچـی و..
ناتبينم.
****************
له خه‌ونه بێ خاکه‌که‌ی نوستنمدا
له‌يه‌کێک له شاره‌کانی
کهنازانين کام شاره‌يه
کام شه‌قامه يــه
کام باخچهيــه
له نێو باغی ئه‌فسانه
له‌وی که بۆنی گوڵاو دێ
له‌وێ که مرۆڤ به‌هه‌مووشتێ
ته‌ڕ ده‌بێ
ئه‌فسوس..به وشکی دێينهو نێو ژيان
ئێمه لهخهونهکاندا
له وێنه‌و فيگۆرو پهيکهرهکان ده‌چين
لهخهونهکانماندا..
خۆمان ته‌ماشای خۆمان ده‌که‌ين
من خۆم ده‌بينم خه‌وتوم و..
له‌نێو خه‌ونێکدا..خه‌ريکی ژيانم
خه‌به‌رم ده‌بیته‌وه به‌ره‌نگاری مردنم
ئه‌وه‌تا خه‌به‌رم بۆته‌وه‌و..
به‌ده‌م جوانيتهوه مه‌ستم
له نێو شيرينيتاڕاکشـاوم
خه‌به‌رم بۆته‌وه‌و..
هێشتا نيـوهت بهباوهشمهوهيه
*******************
ئه‌وه چ حهقيقهتێکه..
له‌وپه‌ڕی شيرينيدا ..،تاڵی کردوم
بێزارم له خه‌به‌ربونه‌وه‌م
ده‌ڵێی له ژيانیکی تره‌وه..هاتومه‌ته‌وه
وه‌ک لهکۆڵانیکی هه‌ڵه‌وه..ڕێم وون کردبێ
ئه‌وه‌تا هێشتا ده‌سته‌کانم سڕن
به‌ردی په يکهرهکهی لاشه‌م هه‌ڵئه‌وه‌ری..و..
ده‌بمه‌وه گۆشت..ئێسک..و..پێست
له‌نێو ڕه‌نگی وێنه‌کانه‌وه هه‌ست بهتهڕيی خوێنم ده‌که‌م
خه‌به‌رم بۆته‌وه‌و..
ده‌نگم دێ..
هێشتاکه..نيوه‌ی ڕۆحم، ده‌ستی کردۆته که‌مه‌رت
به‌نێو باغه‌کانی خه‌وندا پياسه ده‌کات ونايهتهوه
دڵم بێ ناز له‌شه‌وه‌زه‌نگی خه‌ونه‌که‌مدا که‌وتوه
گلێنه‌ی چاوه‌کانم لهتهماشاکردنت نابنه‌وه
له‌شه‌وه زه‌نگی ته‌ڕو شيرينی خه‌ونێکه‌وه دێمه‌وه
خۆمم بۆ جودا ناکرێته‌وه له‌خۆم
به‌ره بهيانێک وه‌نه‌وز ئه‌دا..و.. تۆلێره نيت
خۆمم بۆ جودا ناکرێته‌وه له‌تۆ.
*****************************
ئه‌م شيعره/له‌ژماره(٥٠٣٠)ئه‌ده‌ب وهونه‌ری کوردوستانی نوێ‌دا بلاو بۆته‌وه
****************
دڵشادی عومه‌ر کاکی/ئه‌ڵمانيا