دووباره بوونه‌وه‌ی مێژوو به شێوه‌ی کۆمێدی
کارل مارکس ده‌ڵێت مێژوو دوجار دوباره ده‌بێته‌وه جارێک به شێوه‌ی تراژێدیی و جارێکی تر به شێوه‌ی کۆمێدی[1] . له ساڵی1938 هیتلێر ( نه‌مسا) یان (ئوتریش)ی ناچار کرد که ببێت به به‌شێک له ئهمپراتۆریهکهی و له هه‌مان ساڵدا سه‌فرێکی مێژوویی بۆ ئه‌و وڵاته کرد که پێشوازێکی گه‌رمی لێ‌کرا[2] . (هیتلێر )ده‌یویست وه‌ک ههنگاوێکی تر بۆ ده‌ست گرتن به سه‌ر جیهان وڵاته( ئه‌ڵمان)ی زمانه‌کان به خۆشی یان ناخۆشی داگیر بکات . ئه‌و خۆی له دایک بوویی (نه‌مسا) بوو هه‌روه‌ها توانیبووی لایه‌نگرێکی زۆر له‌و وڵاته دروست بکات بۆیه داگیر کردنی( نه‌مسا) زۆر ئاسان بوو. ئه‌م داگیرکارییه ته‌ماحی خسته‌به‌ر بۆ ده‌ست به‌سه‌را گرتنی (چیکۆسلۆڤاکیا) و (پۆله‌ندا)[3] که له‌و سه‌رده‌مه‌دا کۆمه‌ڵگاێکی گه‌وه‌ری ئه‌ڵمانی زمانیان لێدهژیا ، که ئه‌مه‌یان بوو به هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م[4] . سه‌فه‌ری ( ئه‌حمدی نه‌ژاد) سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی( ئێران) بۆ( لوبنان)، کاردانه‌وه‌ی تووندی لێکه‌وته‌وه چ له‌لایه‌ن به‌شێک له خه‌لکی ئه‌و وڵاته و چ له لایه‌ن کۆمه‌لگایی نێو ده‌وڵه‌تی به تایبه‌تی( ئه‌مریکا)و( ئیسرائیل) [5]. له یه‌کچونێکی زۆر له نێوان لوبنانی ئێستا‌و ( نه‌مسا)یی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا بوونی هه‌یه، ئه‌گه‌ر نه‌مسا ناوچه‌ی نفوز ی (نازی)یه‌کان بوو لوبنانیش ناوچه‌ی نفوزی (کۆماری ئیسلامی)یه، ره‌گه‌ز و زمانی نه‌مساوییه‌کان جێرمه‌ن بوو که فه‌لسه‌فه‌یی نازیسم له‌سه‌ر ئه‌م شته بیناکرابوو، ئایینی به‌شێکی زۆر له خه‌لکی لوبنان شێعه‌یه که ئایدۆلۆژیای کۆماری ئیسلامیش له‌سه‌ر ئه‌مه بیناکراوه .
پیوه‌ندی باشوری لوبنان له‌گه‌ڵ ئێران به گشتی پێوه‌ندێکی له مێژینه‌یه که ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می( سه‌فه‌وی)یه‌کان بگره کۆنتریش[6]. به‌ڵام له سه‌رده‌می رژێمی پاشایه‌تی پێشوو ، پێوه‌ندییه‌که چووه قۆناغێکی تره‌وه کاتێک له ساڵی 1959(حه‌وزه‌ی علمیه‌ی قوم ) مه‌لایه‌کیان به ناوی(مو‌سا سه‌در) به پاڵپشتی ( شا) وه‌ک سه‌فیری ئایینی به‌ره‌و ئه‌و وڵاته نارد[7] . ئه‌م مه‌لایه به پێچه‌وانه‌یی زۆر له مه‌لاکانی تر که‌سێکی تا راده‌ێکی زۆر رۆشنبیر بوو. دواتر( ئیمام مو‌سا سه‌در) له‌گه‌ڵ( د. مسته‌فا چه‌مران) (ئه‌م که‌سه دوایی شۆرشی ئیسلامی له سه‌رکوت کردنی خه‌لکی کوردستانی ئێران ده‌وری گه‌وره‌یی گێرا و له به‌ره‌ی جه‌نگی ئێران و عیراقدا کوژرا) ( بزوتنه‌وه‌ی ئه‌مل)یان دروست کرد که ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له کاتی جه‌نگی ناوخۆی (لوبنان) له حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی پێشوو ده‌وری کاریگه‌ری هه‌بوو [8]. دوایی ونبوونی ئیمام مو‌سا سه‌در که وه‌ک به‌ربه‌ستێک له به‌رامبه‌ر شۆڕشی ئیسلامی له لوبنان سه‌یر ده‌کرا له ساڵی1978 له( لیبیبا) [9]،کۆماری ئیسلامی تازه دروست بوویی ئێران ئه‌و رێگه‌یه‌ی بۆ کرایه‌وه که بتوانێت ده‌ست له کاروباری شێعه‌کانی لوبنان وه‌ر بدات. ئه‌وه بوو که له سالی( 1982-1985) (موحتهشمی پور) مه‌لاێکی ئێرانی سه‌ر به باڵی چه‌پ که ئێستا سه‌ربه ریفۆرم خوازه‌کانی( ئێران)ه توانی به هاوکاری هه‌ندێک که‌سی که وه‌ک( سوبحی توفه‌یلی) رێکخراوێکی توندره‌و له( ئه‌مل) جیابکاته‌وه و ناوی( حزب الله)ی لێبنێ[10].
( حزب الله) ی ئێستا به‌شێکی زۆر له کادره سه‌ره‌کییه دروستکه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ نه‌ماوه، زۆر توندرهوتره له پیشوو و به‌ته‌واوی له خزمه‌تی سیاسه‌ته‌کانی ئێراندایه.له‌لاێکی که‌وه به هۆی تیرۆری( ره‌فیق حه‌ریری) په‌نجه‌ی گومان به‌ره‌و (حزب الله) راکێشراوه[11]. هه‌ر بۆیه ئێستا حزب الله زیاتر له هه‌ر کاتێک پیویستی به پشتیوانی( ئێران) و( سوریا)یه، بۆیه ده‌بینین که( ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد )کاتێک ده‌چێت بۆ لوبنان وه‌ها هه‌لس و که‌وت ده‌کات وه‌ک ئه‌وه‌ی چووبێت بۆ پارێزگاێکی تری ئێران ، له نزیکی سنوری (ئیسرائیل) به کۆکردنه‌وه‌ی هه‌زاران که‌س موژده‌ی له ناو چوونی ئیسرائیل ده‌دات[12]. وه‌ک ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی که هیتلێر بۆ نه‌مسا کردی که زیاتر سه‌فرێک بوو بۆ پارێزگاێکی تری ئه‌ڵمان نه‌ک سه‌فرێک بۆ وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ . له کاتی سه‌فره‌که‌ی هیتلێر زۆر که‌س تۆقین، به‌ڵام له کاتی سه‌فری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ باشوری لوبنان زۆر که‌س به قسه‌کانی پێکه‌نین!. ئه‌وه‌یی یه‌که‌م ئه‌کته‌رێکی زۆر ترسناک بوو، به‌ڵام ئه‌مه‌ی دووه‌م بۆ زۆربه‌ی خه‌لکی جیهان (له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و توند‌و تیژیانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌دا) زیاتر له ئه‌کته‌رێکی کۆمێدی ده‌چێ.
نووسینی: حسێن حسێنی
سه‌رچاوه‌کان
[1] http://www.brainyquote.com/quotes/quotes/k/karlmarx382655.html
[2] http://www.thirdreichruins.com/austria.htm
[3] http://www.worldwar-2.net/
[4] http://www.bbc.co.uk/history/worldwars/wwtwo/
[5] http://www.jpost.com/MiddleEast/Article.aspx?id=191564
[6] http://www.hdrmut.net/vb/t233270.html
[7] http://nourizadeh1386.blogsky.com/1387/06/11/post-299/
[8] http://imamsadr.ir/entesharat/entesharat.php
[9] http://imamsadr.ir/Zendeginame/all/005.php
[10] http://www.alarabiya.net/views/2010/04/07/105241.html
[11] http://zamaaneh.com/news/2010/07/post_13845.html
[12] http://www.alborznews.net/fa/pages/?cid=29840