گفتووگۆ له‌گه‌ڵ ئاسۆ ساڵح
ئاسۆ ساڵح:
په‌ژاک به ئێستاشه‌وه وه‌کوو هێزی “کلاسیکی کوردی” یا “ئۆردووگا نشین” یا “که‌مپ نشین” ناو له دوو حیزبی سه‌ره‌کی کوردستانی ئێران ده‌بات.
1. بە باوەڕی ئێوە، هەنووکە هۆکاری سەرەکی پێکنەهاتنی بەرەی کوردستانی لە کوردستانی ئێران چییە؟
بۆ ڵێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، سه‌ره‌تا پێویسته بزانرێت که “به‌ره” دیاره‌یه‌کی مۆدێرنه، بۆیه باس کردن له‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌بێ له سه‌رده‌مێکی نزیک بێت، واته بۆ وێنه به له به‌رچاو گرتنی ره‌وشی کوردستان‌و ئێران، له 35 ساڵ پێش ئێستا به‌ملاوه.
به‌ڕای من، له ساڵانی ده‌یه‌ی 50و 60 هه‌تا ده‌گاته سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 70، یه‌کێ له‌و فاکته‌رانه ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ رهنگو بۆی توتالیتاریسم له گۆڕه‌پانی سیاسی، له نێو دوو حیزبی سه‌ره‌کی، واته حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران‌و کۆمه‌ڵه. ئه‌گه‌ر بڕوانینه وته‌ی رێبه‌ران یا بڵاوکراوه‌ی ئه‌و دوو حیزبه له‌و ساڵانه، هه‌ردووک به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ خۆیان نوێنه‌ری خه‌ڵکی بنده‌ستی کوردستانی ئێران ناساندووه.
هه‌ر له‌و ساڵانه، بوونی شه‌ڕ له نێوان ئه‌م دوو هێزه، بۆ ساڵه‌های ساڵ رێگه‌ی له به‌رده‌م به‌ره‌یه‌کی سیاسی گرت. ئه‌م یه‌که له ساڵانی کۆتایی ده‌یه‌ی 70و پاش جیابوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری کوردستانی ئێران له حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، هێدی هێدی که‌م بووه‌وه‌و ئه‌م دوو حیزبه کوردیه به‌ره‌و لێک نزیک بوونه‌وه هه‌نگاویان نا. مه‌به‌ست له باس کردن له‌م دوو هێزه سیاسیه کوردیه ئه‌وه‌یه که ته‌نانه‌ت به نه‌بوونی ئامارێک له لایه‌نگران‌و ئه‌ندامانی هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان، به‌ڵام وا ده‌که‌وێته به‌ر چاو که ئه‌م دوو هێزه، سه‌ره‌کی ترین هێزی سیاسی کوردستانی ئێران بوونه‌و بوونی ئه‌و دوو هێزه پێکه‌وه، له به‌ره‌یه‌ک، به مانای پێک هاتنی به‌ره‌ی کوردستانی لێک ده‌درێته‌وه.
به‌ڵام هه‌ر له‌م کاته، واته ماوه‌یه‌ک پاش نه‌مانی شه‌ری چالاکانه‌ی چهکداریو لێک نزیک بوونه‌وه‌ی دووباره‌ی حیزبه‌کان، هێزێکی دیکه‌ی کوردی سه‌ری هه‌ڵدا به نێوی “پارتی ژیانی ئازادی کوردستان” یا پژاک. ئه‌ده‌بیاتی په‌ژاک هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌رانبه‌ر به حیزبه‌کانی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌ده‌بیاتێکی که‌متر دۆستانه بوو وه‌کوو ره‌قیبێک سه‌یری ئه‌و هێزانه‌ی ده‌کرد. په‌ژاک به ئێستاشه‌وه وه‌کوو هێزی “کلاسیکی کوردی” یا “ئۆردووگا نشین” یا “که‌مپ نشین” ناو له دوو حیزبی سه‌ره‌کی کوردستانی ئێران ده‌بات. له به‌رانبه‌ریشدا، ئه‌و حیزبانه، په‌ژاکیان وه‌کوو باڵی کوردستانی ئێرانی پ.ک.ک لێک ده‌دایه‌وه‌و ئه‌و حیزبه‌یان وه‌کوو حیزبێکی سه‌ربه‌خۆ له قه‌ڵه‌م نه‌ده‌دا. ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه که ئه‌تمۆسفری سیاسی کوردستانی ئێران جارێکی دیکه به‌ره‌و پۆلاریزه بوون بڕوا. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئیمکانی پێکهێنانی به‌ره‌ی که‌متر کرده‌وه که تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
له پال ئه‌م فاکته‌رانه، ئه‌بێ هه‌ندێ فاکته‌ری دیکه بۆ پێک نه‌هاتنی به‌ره‌ی کوردستانی له کوردستانی ئێران له به‌رچاو بگرین، وه‌کوو: ره‌وشی کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستانی ئێران‌و حیزبه‌کان، کاریگه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران، کاریگه‌ری ره‌وشی باشووری کوردستان‌و هتد.
2. ئەدی هاوکاریو کۆدەنگیەکی گشتیی بۆ وڵامدانەوە بە پرسگەلێک کە کەموزۆر پێوەندیدار بە هەموانەوەیە، بۆ سەر ناگرێ؟
هاوکاریو کۆده‌نگی له‌گه‌ڵ پێکهاتنی به‌ره جیاوازی هه‌یه. هه‌ر ئێستا له نێوان زۆربه‌ی هێزه‌کاندا هاوکاریو کۆده‌نگی هه‌یه، هه‌ندێ جاریش ئه‌گه‌ر هاوکاری به شێوه‌ی چوارچێوه‌دار نه‌بێ، به‌ڵام کۆده‌نگی هه‌ر هه‌یه، نموونه‌ی هه‌ره دوایی، لێدوانه‌کانی هه‌موو هێزه سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران به‌رانبه‌ر به کرده‌وه تێرۆریستیه‌که‌ی مه‌هاباد بوو. هه‌موو هێزه‌کان به شێوه‌ی جیاواز (یا لێدوانی هاوبه‌ش)، ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یان مه‌حکووم کرد، ئه‌مه مانای کۆ ده‌نگیه. به‌ڵام پێک نه‌هاتنی به‌ره، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه هۆیانه که گرینگترینان له وڵامی پرسیاری یه‌که‌م باسی لێوه کرا.
به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه که ئێستا نه‌بوونی به‌ره‌یه‌ک له نێوان هێزه کوردیه‌کان بۆته فاکته‌رێکی نێگاتیڤ بۆ هه‌موویان، بۆیه ئه‌مه بۆ خۆی ده‌توانێ ده‌سپێکێک بێت بۆ پێکهاتنی ئه‌و به‌ره‌یه.
3. پێتان وایە سەرجەم هێزە کوردستانییەکان لە هەلومەرجێکدان کە ئەگەر ئاڵ‌وگۆڕێک لە ئێران‌دا بێتە ئاراوە، بتوانن هەلەکە بە قازانجی ماف‌و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان بقۆزنەوە؟
ئه‌گه‌ر هه‌رجۆره ئاڵووگۆڕێک له ئێران‌دا بێته ئاراوه، به شه‌رتێک که به‌ره‌و زۆرتر کردن‌و پێکهێنانی دیمۆکراسی له ئێران‌دا بێت، ده‌بێته هۆی باشتر بوونی ڕه‌وشی گه‌لانی ئێران، به تایبه‌ت گه‌لی کورد. له‌م حاڵه‌دا هه‌موو هێزه‌کان ده‌که‌ونه فه‌زایه‌ک که پێویسته دیمۆکراتیک هه‌ڵسووکه‌وت بکه‌ن که له ئاکامدا به قازانجی ماف‌و ئازادیه‌کانی خه‌ڵکئ کوردستانه.
به‌ڵام له حاله‌تی پێچه‌وانه‌دا، واته ئاڵووگۆڕه‌کان به‌ره‌و خراپتر کردنی ره‌وشی دیمۆکراسی له ئێران‌دا بێت، ئه‌و کاته من پێم وانیه هیچکام له‌و هێزانه به ته‌نیایی توانایی ئه‌وه‌یان هه‌بێت که ره‌وشه‌که بە قازانجی ماف‌و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان بقۆزنەوە. به‌ڵام پێکهێنانی به‌ره‌و نزیک بوونه‌وه‌ی هێزه کوردیه‌کان، ده‌توانێ ئه‌م کاره به‌ره‌و پێشه‌وه ببات.
خاڵێک که له‌م پێوه‌ندیه‌دا گرینگه، ئه‌وه‌یه که له ژێر کاریگه‌ری پروپاگه‌ندی کۆماری ئیسلامی ئێران‌و هه‌ندێ لایه‌نی کوردی، به‌شێک له ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی پێی وایه که هه‌رکام له حیزبه کوردیه‌کان، به‌ته‌نیایی کاریگه‌ریه‌کی ئه‌وتۆیان له سه‌ر خه‌ڵک نییه، ئه‌مه له حاڵێکدایه که ئه‌م هێزانه، کوردستان وه‌کوو ناوچه‌یه‌کی هه‌ره سیاسی‌و ستراتژیک له چوارچێوه‌ی جۆغرافیای ئێران له قه‌له‌م ده‌ده‌ن که خه‌ڵکێکی سیاسی‌و ئاگای هه‌یه. به‌ڵام به پێکهاتنی به‌ره‌یه‌ک له هه‌موو هێزه کوردیه‌کان، ده‌توانێ ئه‌م پروپاگه‌نده‌یه لاواز بکاو قۆرسایهکی تایبه‌ت به لایه‌نی کوردی له ئێران بدات. نمونه‌ی ئه‌م مهسهلهمانه به تایبه‌ت له چه‌ند ساڵی ڕابردوو بینیوه، بۆ وێنه: لێدوان بۆ مانگرتن له رۆژی تێرۆری دوکتور قاسملوو یا لێدوان بۆ مانگرتن بۆ ئیعدامی چه‌ند چالاکی سیاسی کورد که وڵامدانه‌وه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵکه به‌دواوه بوو بووه هۆی قورسایی هێزه کوردیه‌کان.
4. لە بارودۆخی ئێستادا، پرش‌و بڵاویی رێکخراوە سیاسییەکان لە ئاستی نێوخۆیی‌و دەرەوەدا چ مەترسیگەلێکی پێکهیناوە؟
له ئاستی نێوخۆیی ده‌توانی ببێته هۆی بێ هیوایی خهڵکو هاوکات لاواز بوونی هێزه سیاسیه کوردیه‌کان.
ئه‌و بێ هیواییه که له‌ناو خه‌ڵک سه‌رده‌دا (یا سه‌ری هه‌ڵداوه) گرنگترین هۆکاری “ڕاوه‌ستان”ێکه که له باروودۆخی سیاسی کوردستان هاتۆته ئاراوه. خه‌ڵک هیوایان که‌م بۆته‌وه که ئه‌م هێزانه بتوانن به ئامانجهکانو داواکانیان بگه‌ن. به وته‌ی یه‌کێ له چالاکانی سیاسی: شۆرش زۆری کێشاوه، خه‌ڵک ماندوو بوونه.
له ئاستی ده‌ره‌کیشدا، ئه‌م پهرشو بڵاویه دوو ئاکامی به دواوه هه‌یه. یه‌که‌م به هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌م له نێو خه‌ڵکی ئێران‌و هه‌م خه‌ڵکی دیکه‌ش له ناوچه‌و جیهان، داواکاری‌و خه‌باتی گه‌لی کورد به یه‌ک ده‌زانن، سه‌ردانی دروشمی جۆراوجۆر، به ئه‌ده‌بیانی جۆراوجۆر، ده‌توانێ له لایه‌ن مۆخاتهبانی “بزوتنه‌وه‌ی کورد له کوردستانی ئێران”، وه‌ک خاڵێکی لاواز بژمێدرێت. ئاکامی دوه‌میش له ئاستی ده‌ره‌کیدا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دۆژمنانی خه‌ڵکی کورد، ئه‌وه‌ش زۆرتر کردنی سهرکوتو گوشاره له سه‌ر خه‌ڵک که له ئاکامی لاواز بوونی هێزه سیاسیه‌کان دێته ئاراوه.
5. قازانجەکانی پێکهاتنی بەرەی کوردستانی، یان کۆدەنگیەکی هەمە لایەنە لە نێو رێکخراوە سیاسییەکاندا بۆ پرسی سیاسیی کورد لە ئێران‌دا چییە؟
گرینگرین ده‌سکه‌وتی ده‌توانێ یه‌کێتیه‌ک بێت بۆ گه‌یشتن به ئامانجێک. واته گرتنه به‌ری رێگایه‌ک، به ستراتژیه‌کی یه‌کبوو تاکتیک گه‌لێکی هه‌ماهه‌نگ. ئه‌م یه‌کێتیه، سه‌ره‌تایه‌که بۆ: دروست بوونی هیوا له نێوان خه‌ڵک، چالاک بوونه‌وه‌ی رۆڵی سیاسی کورد له گۆڕه‌پانی سیاسی ئێران، زۆرتر بوونی قۆرسایی بزوتنه‌وه‌ی کورد له کوردستانی ئێران‌و هه‌موو ئه‌و خاڵانه که له پرسیاره پێشوه‌کان ئاماژه‌یان پێ کرا.
6. باشە پێتان وانییە سەرەڕای هەموو جیاوازیەکان، کۆمەڵێک خاڵی هاوبەش لە نێوان هەموواندا هەیەو پێویستە لەبەر قازانجی گشتیی لەسەر ئەو خاڵانە رێکبکەون؟
پێویسته ئاماژه به‌وه بکرێ که پێک هاتنی به‌ره، به مانای ئه‌وه نیه که حیزبێکی دیکه به له‌به‌ر گرتنی هه‌موو حیزبه‌کان پێک دێت، ته‌نانه‌ت به مانای ئه‌وه‌ش نییه که ئامانج، ستراتێژی یا ئیدئۆلۆژی حیزبه‌کان ده‌گۆڕدرێت. به‌ره، پێک هاتنه له سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌کان. به دڵنیاییه‌وه له نێوان هێزه کوردیه‌کان خاڵی هاوبه‌ش زۆرن، بۆیه پێک هاتن له سه‌ر ئه‌و خاڵانه ده‌توانرێت ئاسانتر بێت.
7. پاش چوونەوە وڵات، بەو کولتورە سیاسییەی ئێستا لە نێو رێکخراوە کوردییە بەرهەڵستکارەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا لە ئارا دایە، چەندە مەترسی شەڕی نێوخۆیی بە شێلگیر دەزانن؟
پێم وایه کولتورێکی سیاسی که ئێستا له سه‌ر حیزبه کوردیه‌کان زاڵه، به چوونه‌وه ناو وڵات ده‌گۆڕدرێت. خه‌ڵک کاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ر ئه‌و کولتور‌و گوتاره سیاسه که زاڵه له سه‌ر حیزبه‌کان. له‌م حاڵه‌ته‌دا مه‌ته‌رسی شه‌ری نێوخۆیی ده‌گاته که‌مترین ئاستی خۆی، چوون خه‌ڵک ئه‌و ئیزنه ناده‌ن به حیزبه‌کانیان.
8. بۆ ئەوەی شەڕی نێوخۆیی دروست نەبێ ده‌بێ چ پرۆژەیەک بۆ داهاتوو له ئارادا بێت؟
من وه‌ک رۆژنامه‌وانێک هه‌وڵم داوه که له لایه‌ک له نێو خه‌ڵک ئه‌و گوتاره زه‌قتر بکه‌مه‌وه که ئامانجی هه‌موو هێزه کوردیه‌کان یه‌که‌و دوژمنیش یه‌که، له لایه‌کی دیکه‌وه به مۆخاته‌ب گرتنی حیزبه کوردیه‌کان، ئه‌و هیوایه که له نێوان خه‌ڵک هه‌یه بۆ یه‌ک بوون‌و یه‌کێتی، بگوازینه‌وه. به‌ڵام له‌م بواره‌دا پڕۆژێکی تایبه‌تم ئاماده نه‌کردووه.
9. حیزبه‌کانی ئێمه به کرده‌وه چەندە باوەڕیان بە ئازادی هەڵسوڕانی سیاسیی هەیە، پێتان وایه ئامادەن لە داهاتوودا بۆ چارەسەرکردنی گرفت‌و ئاستەنگەکان پەنا بۆ چەک نەبن؟
من سه‌دی سه‌د باوه‌ڕم به چالاکی سیاسی هه‌یه، به‌ڵام له فه‌زایه‌کی ئازاد. کۆمه‌ڵناسان ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر مه‌جال بۆ کار‌و چالاکی سیاسی ئازاد‌و لێگاڵ ئاماده نه‌بێ، چالاکی خه‌ڵک ده‌چێته ئاستی ژێر زهمینیو نهێنی. له‌م حاڵه‌ته‌دا، شه‌ری چریکیو چه‌کداری، ده‌توانێ یه‌کێ له هه‌ڵبژارده‌کان بێت.
ئه‌گه‌ر چاو له باروودۆخی ته‌نانه‌ت 10 ساڵه‌ی ڕابردووی ئێران‌و کوردستان بکه‌ین، ده‌بینین له سه‌رده‌می خاته‌می که هه‌ندێ مه‌جال بۆ چالاکی مه‌ده‌نی بوو، هه‌ندێ رێکخراوه‌و سازی مهدهنیو لێگاڵ پێک هاتن. به‌ڵام به هاتنه سه‌ر کاری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، ئه‌م هه‌له بۆ خه‌ڵک نه‌ماو هه‌موو ئه‌و رێکخراوانه، داخران. بۆیه چالاکان‌و خه‌ڵک، یا ناچار بوون وڵات به جێ بێڵن، یا په‌نایان بۆ کاری ژێرزه‌مینی بردوه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ گرووپی چه‌کدرایش له ماڵپه‌ڕو وێبلاگه‌کان ناساندووه!
10. ئه‌بێ چ بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی هەموو لایەنەکان لە سەر ئەوە رێکبکەون کە نابێ هیچ لایەنێک بۆ بڕینەوەی کێشەکانی لەگەڵ لایەنێکی دیکە دەست بۆ چەک بەرێ؟
دیالۆگ ته‌نیا له‌گه‌ڵ لایه‌نێک ده‌کرێ، ئه‌وه‌ش لایه‌نی به‌رهه‌ڵستکاری کۆماری ئیسلامی ئێرانه. رژێمی ئێران ئه‌و مه‌جاله به که‌س نادا که له‌گه‌ڵی وتووێژ بکا. بۆیه به پێی ئه‌زموون، ئه‌م کاره هیچ ئاکامێکی نییه! مه‌گه‌ر ئه‌وه که گۆڕانکاریه‌ک له کۆماری ئیسلامی ئێران پێک بێت‌و باوه‌ڕی به هه‌ندێ پره‌نسیپی مافی مرۆڤی هه‌بێت که ئه‌و کات پێم وایه ئه‌دی کۆماری ئیسلامی ئێران نییه!
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر ژیانی به‌رێز ئاسۆ ساڵح:
له دایک بووی 1362ی هه‌تاوی له شاری پاوه سه‌ر به پارێزگای کرماشان، سالی 1381 له به‌شی ئه‌ندازیاری ئه‌له‌کترۆنیکی زانکۆی کوردستان له شاری سنه وه‌رگیراوه. ساڵی 1382 بۆته ئه‌ندامی بنکه‌ی شیعر‌و ئه‌ده‌بی زانکۆی سنه‌و بنکه‌ی کولتووری توێژینه‌وه‌ی ئه‌م زانکۆیه‌و ساڵی 1383 بوو به خاوه‌ن ئیمتیاز‌و به‌رپرسی حه‌وته‌نامه‌ی خوێندکاری “ده‌نگ”.
ساڵی 1383 به به‌رپرسی گشتیی ناوه‌ندی هه‌ژان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی 1384 له‌گه‌ڵ چه‌ند چالاکی دیکه‌ی خوێندکاری، یه‌کێتی دیمۆکراتیکی خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی ئێرانیان دامه‌رزاندوه. له 1384 له لایه‌ن به‌سیجی زانکۆوه وه‌ک یه‌کێ له به‌ڕێوبه‌رانی خۆپیشاندانی دژ به ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ناسراو هه‌ر له‌و کاته‌دا به تاوانی “نشر ئهکازیب”، یان کرده‌وه‌ی چه‌واشه‌کارانه‌و فرت‌و فێڵ، وه‌ک به‌رپرسی حه‌وتونامه‌ی ده‌نگ بۆ دادگای سنه بانگ کراو پاش یه‌ک ساڵ هێنانو بردن، شه‌ش مانگ گیرانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
ئه‌و کات “ده‌نگ” کراوه به حهوتهنامێکی گشتیی خوێندکاری بۆ یه‌کێتی خوێندکارانی کورد‌و له هه‌موو زانکۆکانی ئێران‌دا بڵاو ده‌کرایه‌وه، بۆیه گوشاره‌کان سه‌ختتر ببوون.
ساڵی 1385 بۆ یه‌ک ترم له خوێندن بێ به‌ش کراوو هه‌ر ئه‌و کات که له زانکۆ ده‌رکرا بوو وه‌کوو به‌رپرسی به‌شی فارسی حه‌وته‌نامه‌ی کوردی_فارسی “دیدگاه”، دیاری کرا، دیدگاه له هه‌موو شاره‌کانی ئێران بڵاو ده‌کرایه‌وه.
ساڵی 85، له رۆژی جیهانی ژن، هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند چالاکی دیکه له شاری سنه گیرا.
دواتر له دوو په‌روه‌نده‌ی جیادا سزا درا، یه‌ک ساڵ به تاوانی “اقدام علیه امنیت ملی” واته هه‌نگاونان دژ به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌روه‌ها ماوه‌ی ده ساڵ به تاوانی سیخوڕی گیرانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌تای ساڵی 2008 چۆته وڵاتی سوئێد‌و درێژه‌ی به کاری رۆژنامهوانیداوهو له ساڵی 2009 زایینی به‌م لاوه بۆته ئه‌ندامی سه‌ندیکای رۆژنامه‌وانانی سوئێد‌و ئه‌ندامی IFJ.
سه‌رچاوه:
http://www.rahimrashidi.com