
ڕۆتین ….. به‌ندی عه‌لی
.. 2010
ئه‌م سپێده‌یه‌ش
که‌له‌هه‌مان
سپێده‌کانی تر ده‌چێ
بهزرینگهی زه‌نگی هه‌مان
کاتژمێری قوڕمیشکراو
له‌هه‌مان سه‌ری کاژمێراو
له‌سه‌ر هه‌مان
جێخه‌وی لوولی ده‌ق گرتوو
به‌هه‌مان په‌یکه‌ری گیانه‌وه
له‌خه‌و ڕاده‌چڵه‌کی و چاوت
هه‌ر به‌هه‌مان
دیکۆری دووباره‌وه بووی
هه‌مان درزی
په‌نجه‌ره‌ی نیوه داخراوی
سه‌ر هه‌مان تاقی تاقانه‌ی
دیواری بێزاری هه‌مان
ژووری نیوه تارو ڕوونی
هه‌مان ئهپارتمانهوه ، هه‌ڵدێ
پاشان هه‌مان جووته که‌وشی
نێوماڵ له‌پێ ده‌که‌یت و
هه‌ر به‌هه‌مان له‌نجه ده‌ڕۆی
له‌به‌رده‌م هه‌مان ئاوێنه‌ی
لێڵی هه‌مان توالێتا
هه‌ر به‌هه‌مان جۆری سابون
ده‌م و چاوی
خوماری پاش هه‌مان خه‌ونی
مۆتهکهیی شه‌و ده‌شۆری
به‌هه‌مان گوێزانی کولیش
ڕیشی چهرمووت ده‌تاشیت و
به‌هه‌مان فڵچه‌ی ددانیش
له‌سه‌ر هه‌مان کێشی په‌نجه
سه‌رو خواری ددان دهشوێ
له‌سه‌ر هه‌مان مێزو کورسی
هه‌مان جۆری چا ده‌نۆشی
هه‌ر هه‌مان به‌رچایی ده‌خۆی
ئه‌وجا که‌وڵی هه‌مان به‌رخی
نێو هه‌مان ڕان ده‌پۆشیت و
هه‌ر به‌هه‌مان تولهڕێدا
به‌هه‌مان پاسی سیخناخیش
به‌ره‌و هه‌مان دهباخانهی
ڕه‌نگ کردنی دۆزه‌خی ژین
به‌بۆیاخی به‌هه‌شت ، ده‌ڕۆی
له‌وێ هه‌مان
ڕوخساره‌کان ده‌بینیت و
له‌گه‌ڵ هه‌مان ئامێری کوێر
ده‌که‌ویته زۆرانبازی
که‌ماندوو بووی هه‌مان تانجیی
هه‌مان ڕاوچی پێت ده‌وه‌ڕێ و
ده‌سته‌و یهخهیت
تا دواهه‌مین گه‌ڵای هه‌مان
چڵی توانات هه‌ڵده‌وه‌رێ
ئه‌وجا گه‌ردن ئازاد ده‌بی و
دیسان هه‌مان ڕوخساره‌کان
جێده‌هێڵی
هه‌ر به‌هه‌مان تولهڕێداو
به‌هه‌مان پاسی سیخناخیش
به‌ره‌و هه‌مان ئه‌پارتمان و
له‌سه‌ر هه‌مان مێزو کورسی و
به‌هه‌مان که‌چک و چه‌تاڵ
له‌هه‌مان قاپی بێ ده‌نگا
هه‌مان خوانی ئێوارانی
جاران ده‌خۆی
ئه‌وجا که‌مێ
سه‌یری هه‌مان پرۆگرامی
هه‌مان ته‌له‌فیزیۆن ئه‌که‌ی
به‌ر له‌ئه‌وه‌ی کهمۆتهکهی
هه‌مان خه‌ون سوارت ببێ
هه‌ربه‌هه‌مان فڵچه‌ی ددان
له‌سه‌ر هه‌مان کێشی په‌نجه
سه‌رو خواری ددان دهشؤی
پاشان له‌سه‌ر
هه‌مان جێخه‌وی ده‌ق گرتوو
به‌هه‌مان په‌یکه‌ری گیانه‌وه
هه‌مان گڵۆپ خامۆش ده‌که‌ی
تاکو سپێده‌یه‌کی که‌ی
که‌له‌هه‌مان
سپێده‌کانی تر ده‌چێ