پێش ئه‌وه‌ی عاشقی تۆبم
Closed
پێش ئه‌وه‌ی عاشقی تۆبم
شیعره‌كانم زۆرلاساربوون ,عاشق نه‌بوون
دوای عیشقی تۆ
ئه‌وان زیاتربۆت ده‌سته‌مۆن…
دوای عیشقی تۆئه‌وان له‌من عاشقترو
زیاترلهمن هۆگری راموسانی تۆن…
پێش عیشقی تۆههرچی ههبوولهیهك ده‌چوون
رۆژوشهوم ههتابڵیّ ی ئاسایی بوو…
نهخهولهچاوان ده‌تۆراو نهههنسك یه‌خه‌ی ده‌گرتم
فلیمێكی سینه‌مایی دووباره‌بوو,لاسایی بوو…
پێش عیشقی تۆهیچ دیمه‌نێك
سه‌رنجی رانهدهكێشام
ههرچواروهرزم تهنیاتهواوكهری ساڵ بوون …
ته‌مه‌نم وه‌ك لاپه‌ڕه‌كانی په‌رتوكێك هه‌ڵده‌داوه
به‌ڵام هه‌مووی لاپه‌ڕه‌ی سپی و به‌تاڵ بوون…
ئێستا له دوای عیشقی تۆوه
هه‌موو شتێك له‌شێوه‌ی جارانی ناچێت
واهه‌ست ده‌كه‌م سه‌رتاپای جیهان گۆڕاوه…
دوای عیشقی تۆههرچی هه‌یه و
هه‌رچی سه‌رنجی لێ ده‌ده‌م
به‌س تهنیابهتۆوه ناوه…..
1تا 5/2/2009