نامه‌یه‌ك به‌هه‌ڵه نێردرا…….
سڵاو…
هه‌رچه‌نده نه‌ده‌بوا له‌هۆكاری فه‌رامۆشكردنی ده‌قه‌كه‌م بپرسم چوون هۆكاره ناڕه‌واكه تاڕادده‌یه‌ك ڕوونه، لێ هه‌میشه وه‌سوه‌سه‌یه‌ك هه‌یه له‌مندا ده‌یه‌وێ گومان تێبپه‌ڕێنێ و بگاته حاڵه‌تی یه‌قین، وه‌ك ئه‌وه‌ی (دیكارت) ئه‌لێ: (ته‌نانه‌ت له‌حاڵه‌تی یه‌قینیشدا ده‌بێ مرۆ به‌شی پرسیارێك گومان له‌ئاوه‌زو بیریدا بهێلێته‌وه…) من به‌رله‌وه‌ی دیكارت ناس بكه‌م ئه‌م حاڵه‌ته‌م تێدا هه‌بووه به‌ڵام هه‌ستم ده‌كرد هه‌ڵه‌م یان جیاوازم له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئاسایی به‌ڕادده‌یه‌ك پێویست ده‌كات لای یه‌كێك له‌نوژداره ده‌روونیه‌كان چاره‌سه‌ری ده‌روونی وه‌ربگرم یا شێتم یان ناته‌واویه‌ك له شێوازی بیركردنه‌وه‌و حاڵه‌ته ده‌روونیه‌كانم: له‌گومانه‌كانم له‌وه‌سوه‌سه‌كردنم به‌رامبه‌ر به‌كه‌ون و كائینات و كه‌ره‌سه‌كانی ده‌وروبه‌ر و ته‌نانه‌ت وجودی خودی خۆشم
من ئێستاش زۆر جار له‌نوسینه عاریفانه‌كانی مه‌حوی و ده‌روونیه‌كانی شێرزاد حه‌سه‌ن و شاعیرانی ڕاستینه‌ی تر به‌ته‌واوی تێناگه‌م هه‌ر ئه‌م تێنه‌گه‌یشتنه‌م وام لێده‌كا به‌دوای شیعر بكه‌وم بۆ تێگه‌یشتن….. ئه‌گینا به‌پێچه‌وانه‌وه له‌شیعر گه‌یشتن پێویست به‌واز هێنان ده‌كات، ئه‌وكات ده‌بوا وه‌ك ڕامبۆ واز له‌شیعر بێنم و بێبه‌هایی هه‌موو شته‌كان به‌ڕوونی بیبینم و خۆم لێیان وونكه‌م و بڕۆم….
بڕۆم و شیعر نوسین وه‌ك وه‌زیفه‌یه‌ك بۆ شیعرنوسان جێبهێڵم، كه هه‌میشه شاعیربوون پێوه‌ندی به‌نوسینه‌وه نیه چوون ئه‌ز شاعیرانێك دێنیاسم نه‌دیوانێك شیعریان هه‌یه نه بۆیان ده‌ڕه‌خسێ حاڵه‌ته جوانه شاعیرانه‌كانی خۆیان بخه‌نه ناو بۆته و سه‌ر ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كان، ته‌نانه‌ت دوای مردنیش كه‌س ناویان وه‌ك (شاعیرێكی وون)یش ناهێنێ…
من ڕه‌فیقانێكم هه‌ن مه‌زنترین شاعیریش بن! لێ كه‌س نازانێ ئه‌وان هه‌ر شاعیریش بن، ته‌نانه‌ت له‌ماڵه‌وه‌شیان دركی پێناكه‌ن…
-ئه‌و ده‌توانێ قسه له‌گه‌ڵ سه‌وزایی و گوڵ و دره‌خته ساوا‌و چرۆ ده‌رنه‌كردووه‌كاندا بكات و قیمه‌ت ببه‌خشێته گه‌ڵای وه‌ریوی گوڵه‌كانیش، (ئه‌و)ێكی دیكه‌یش كاتێ له‌سیمینارێك هاته ده‌ره‌وه چۆله‌كه‌یه‌كی كوژراوی بینی له‌داخی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی چاڵێكی بۆحه‌وانه‌وی ئه‌به‌دی بۆ هه‌ڵكه‌نێ ئێواره‌یه‌ك له‌ناو خۆڵه‌مێشی گوناهدا قه‌سیده‌ی گه‌وره‌ترین نزای بۆ خوا نووسی…
من له‌به‌راوردی ئه‌مانه و زۆرانی له‌م چه‌شنه شاعیره ڕاستینانه‌دا، چیم نه‌نوسیووه جگه له‌وه‌سوه‌سه‌كردنێكی بێووچان:
له‌م خلیسكانه‌ی وه‌سوه‌یه‌دا
پشوویه‌ك بده ئه‌ی ده‌روون…
ئه‌گه‌رچی ئه‌ز باوه‌ڕم به شڕۆڤه‌كردنی ده‌قه‌كان نیه، دوور له‌هه‌رمه‌سه‌له‌یه‌كی شۆڤێنی عه‌ره‌ب جوان ووتوویانه: (المعنی فی قلب الشاعر)
سه‌یره كه‌جه‌نابتان خه‌یاڵكردن و ده‌ربڕینه شیعریه‌كانی شاعیر له‌به‌ر تێنه‌گه‌یشتنتان ڕه‌فز ده‌كه‌نه‌وه‌و سنور بۆ ئه‌ندیشه داده‌نێن … من ئه‌وه‌نده‌ی كار له‌سه‌ر هه‌ڵفڕاندنی كوكوختی ڕه‌مز ده‌كه‌م كار له‌سه‌ر ڕیز كردنی ووشه ناكه‌م، ئافه‌رین بۆ ئه‌وه‌ی تۆڕی خۆی هه‌ڵده‌دات و كوكوختیه‌ك ڕاوده‌كات و خوێندنه ئه‌فسوناویه‌كه‌ی شڕۆڤه ده‌كات…
له نیگاركێشێكی جیهانیان پرسی : ئه‌م وێنه‌یه‌ت گوزاره له‌چی ده‌كات تكایه بۆمی شڕۆڤه‌كه، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ووتی: سه‌یره كه‌داوام لێده‌كه‌ی به‌ده‌ستی خۆم شوشه‌ی ناخم بشكێنم و ده‌روونم وه‌ك گوڵێك بده‌مه ده‌ستت، گه‌مژه بچۆ زیاتر ووردبه‌ره‌وه و چۆنت بۆ ده‌كرێ ئاوا لێكی بده‌ره‌وه، به‌س شوره‌ییه له‌واتاكانی ده‌روونی هونه‌رمه‌ند بپرسی…
شاعیر ده‌توانێ مه‌نتیق سه‌راوژێربكات، حه‌قیقه‌تێكی زۆر ناشیرین بۆ خه‌یاڵێكی ئه‌فسوناوی بگۆڕێ، هه‌مووشته‌كان ژێراوژووربكات بێئه‌وه‌ی ئازاری كه‌س بدات یان ته‌نانه‌ت نیازیشی هه‌بێت… شاعیری ڕاسته‌قینه له‌حاڵه‌تی نائاگایی دا ئه‌وپه‌ڕی داهێنانه‌كانی خۆی ده‌نوسێت لێ زانیاره‌كان له‌وپه‌ڕی ئاگاییدا شته‌كان كه‌شف ده‌كه‌ن، یان ڕه‌نگبێ من تائێستا هه‌ڵه‌بم و هیچ له شیعر‌و وجودو مه‌وجودیه‌ت نه‌گه‌یشتبم و پێویست بكات له‌خاڵی سیفره‌وه به‌ستایلێكی دیكه‌وه ده‌س پێبكه‌مه‌وه، لێ من پێت نابیژم بچۆ زیاتر له‌شیعر قووڵ به‌ره‌وه یان كار له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكه نا، هه‌موو كه‌سێك به‌گومانه‌وه ده‌ڕوانێته كاره‌كانی ژن هه‌تا بگره له‌ئه‌ده‌بیاتیشدا كه‌ئه‌وێ دونیایه‌كی سه‌ربه‌خۆیه بۆ هه‌ناسه‌دان و ژیان، ده‌پرسم بۆت هه‌یه له‌سه‌ر شته قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ی بێجگه له‌حاڵه‌ته ناگاییه‌كان؟ ده‌توانی له‌نێو مه‌جلیسی مه‌لاكاندا پرسیاره كه‌ونیه بڤه‌كان بكه‌ی، لێ خاڵق له‌سه‌ر زاری په‌یامبه‌ره‌كه‌ی داواده‌كات مه‌خڵوقاتی ئه‌سحابولعقول داوای زانست وزانیاری بكه‌ن ئه‌مه‌ش بێگومان له‌ڕێگه‌ی پرسیاركردنه‌وه‌ده‌بێت .
هه‌مومان گومانمان هه‌یه، به‌ڵام هه‌یه به‌سه‌ریدا بازده‌دات و چاوی ده‌نوقێنێت… تا دواجار قوربانیه‌كان كه‌شفی نهێنی گومانه‌كان ده‌كه‌ن كه هه‌میشه گیانی قوربانیدانمان كز ده‌سووتێ بۆ گه‌یشتنه یه‌قین بۆیه نامه‌وێ به‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كراوه‌كاندا وه‌ك هه‌موو خه‌ڵكێك بخلیسكێكم، ژبه‌ركو ئه‌ز داواده‌كه‌م ده‌روون پشووبدات و واز له‌سه‌وداییی وه‌سوه‌سه‌كردن بهێنێنێت كه‌بۆی نیه هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر پرسیاره‌كان و ناعه‌داله‌تیه‌كاندا بكات بائیدی خۆی ته‌نانه‌ت به‌خلیسكانه‌ی وه‌سوه‌سه‌یه‌ش ئازارنه‌دات و پشوو بدات… كه‌واته بۆپشوودان پێویستمان به‌حه‌وانه‌وه‌ی ئه‌به‌دی هه‌یه كه‌مردنی بیر‌و ده‌روون مردنی ڕاسته‌قینه‌یه چوون ئینسان به‌م چه‌شنه له‌ئه‌كشنی به‌رهه‌مدارده‌وه‌ستێت و ناتوانێت ئیزافه‌یه‌ك بكات، ئه‌گینا ئێمه تیامانداهه‌یه ده‌ژیێت و هه‌ناسه‌ده‌دات و ده‌خوات و ده‌خواته‌وه‌و به‌رهه‌میشی نیه (مشه‌خۆره) ئیدی چ بڵێم له‌م زه‌مه‌نی تیژتێپه‌ڕینه به‌سه‌ر شته‌كاندا له‌ترسی به‌جێمانی فۆڕم… كه‌چی فریای ڕۆحمان ناكه‌وین كه چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك له‌پشته‌وه‌ی خۆمانه‌وه جێده‌مێنێت، شایه‌د له‌گه‌ڵ جێمانه‌كانی ڕۆح دا مردبێتین یا شایه‌د بتوانین وه‌فریای خۆمان بكه‌وین
یان شایه‌د فریادڕه‌سێك بمانگاتێ
شادبژیت
ناڵه
3/7/2010
نامه‌یه‌ك به‌هه‌ڵه نێردرا…….
ناڵه عه‌بدولڕه‌حمان-2009