
نامه‌ی چواره‌م …. بۆ ئه‌و كچه‌ی به ده‌نگی ئاسوده‌م
خۆشه‌ویسته‌كه‌ی دڵم، من له ده‌ستپێكی هه‌ر نامه‌یه‌كدا وشه‌یه‌ك ده‌نوسم، كه‌چی عیشقی تۆ و ئه‌وینی تۆ ده‌یكاته رسته‌و ده‌یكاته نامه‌و ته‌واوی ده‌كات. رۆژانه گه‌ره‌كمه بۆ ساتیكی كه‌م كاژێری خه‌یاڵه‌كانم به‌رمه‌وه قه‌ڵاكه‌ی كه‌ركوك و پیاسه‌یه‌كی جاده‌ی كۆماری پێبكه‌م، به‌ڵام شنه‌ی عیشقی تۆ وڵات به وڵات و به ئۆقیانوسهكانی موحیببهتداو به‌بێ پهسابۆرتی په‌ڕینه‌وه، سنور به سنوری خۆشه‌ویستیم پێ ده‌بڕێت پهلكێشمدهكاتهوه.
من داهێنه‌ری عه‌شقێكی نوێم، د‌رك به قوتابخانهبونی خۆشه‌ویستیمان ده‌كه‌م و هه‌ردوك پێكه‌وه وانه‌ی عیشقه ته‌واو نه‌كراوه‌كانی مهم و زین و وه‌لی و شه‌م و فه‌رهاد و شیرین، تا فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی تێدا بڵێینه‌وه‌و وێنه‌ی پاقژی و ئه‌وینداری له پۆله‌كانیدا هه‌ڵبواسین.
ئه‌ی كچه ده‌نگ ناسكه‌كه. ته‌نها تۆ ده‌توانی گۆرانی بۆ خۆشه‌ویستی رۆح بچڕیت و هیوا ببه‌خشیته‌وه ژیانی ئه‌ڤینداران، به ته‌نها تۆ ده‌زانی له‌گه‌ڵ سروه‌دا بێیته‌وه‌و پێكه‌وه له‌ته‌ك ئاواز‌و خوڕه‌ی ئاوه سازگاره‌كانی نیشتماندا بانگی موحیببه‌ت بده‌یت.. من ده‌زانم ره‌نگت له په‌مه‌یی و ده‌نگت له مۆسیقا ده‌چیت، لێ وێنه خهیاڵاویهكهت له ماڵه پڕ جهنجاڵیهكهی هۆشمدایه.. ئه‌ی تۆ تاهه‌نوكه له‌كام هه‌وری تۆراودا بویت، من جیهانم به شوێن تۆدا پهیدهكرد كه‌چی له باخچه‌ی ماڵه‌كه‌مدا پشكوتی، من له شیعره‌كانی گۆران‌دا ویڵت بوم كه‌چی پاڵه‌وانی رۆمانێكی (* فرانس سیلانبا) بوی.
* فرانس ای‌میل سیلانبا. رۆماننوسێكی فینلاندیه ساڵی 1939 خه‌ڵاتی نۆبڵی پێ به‌خشرا له ئه‌ده‌ب.