گوشتخواردن هۆکارێك بۆ برسیەتی جیهانی
باوه‌ڕ بکه‌ی یا نا: گۆشت بۆ برسیه‌تی جیهانی واته به‌دبه‌ختی!
ڕۆژانه لە جیهاندا 18.000 مناڵ له برسا دەمرن!
ساڵانه لە جیهاندا 30.000.000 ملیۆن کەس له برسا ده‌مرن!
وێنەی یەکەم
http://i25.tinypic.com/kasop3.jpg
دایکه زه‌وی زیاتر له پێداویستی هه‌موو مرۆڤه‌کان خواردمان پێده‌به‌خشێت! به‌م پێیه هۆی بوونی830.000.000 ملیۆن مرۆڤی برسی له‌سه‌ر ڕووی زه‌مین چییه؟
بۆ دابینکردنی ڕژێمی خواردنی پێکهاتوو له گشت جۆره‌کانی به‌رهه‌می گۆشتی، زه‌وی و ئاو و سه‌رچاوه‌کانی تر، که ده‌توانن له خزمه‌تی به‌رهه‌مهێنانی خواردنی مرۆڤه‌کاندا به‌کارببرێن، بۆ کشت و پێگه‌یاندنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی، که بۆ خۆراکی ئاژه‌لانی به‌رهه‌مهاتوو به شێوازی پیشه‌سازی سوودیان لێ وه‌رده‌گیرێت، به‌کار ده‌برێن. به‌پێی دوا ڕاپۆرتی دامه‌زراوه‌ی Compassion in World Framing به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کان، که ده‌توانن زگی ملیۆنان مرۆڤی برسی تێر بکه‌ن، ته‌نیا بۆ به‌رهه‌مهێنان و پێگه‌یاندنی بڕێکی زۆر که‌متر گۆشت به‌کار ده‌برێن؛ بۆ به‌رهه‌مهێنانی ته‌نیا یه‌ك (1) کیلۆگرام گۆشتی شیاوی سوودلێورگرتنی ئاژه‌ڵێك، شازده (16) کیلۆگرام گه‌نم به‌کار ده‌برێت!
وێنەی دووەم
http://i17.tinypic.com/6kseych.jpg
مرۆڤێکی سه‌روو هه‌ژده ساڵی بۆ پێداویستییه‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆی نزیکی 2.000 کالۆری وزه به‌کار ده‌بات. له ڕاستیدا ته‌واوی کالۆری به‌کاربراو بۆ بزووتن، هه‌ناسه‌دان و ئه‌نجامدانی کاره‌کانی ڕۆژانه سوودی لێوه‌رده‌گردرێت. ئه‌م ڕێژه‌یه بۆ ئاژه‌ڵانی به‌رهه‌مهاتوو به شێوازی پیشه‌سازیش بوونی هه‌یه. له‌بری هه‌ر پۆندێك خواردنی به‌کاربردوویان، ته‌نیا شتێکی زۆر که‌م له‌وه ده‌بێت بە گۆشتی شیاوی به‌کاربردن. کالۆرییه به‌کاربراوه‌کانی تر، بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌ندامه‌کانی تری جه‌سته له‌وانه خوێن، په‌ڕ و موو و … تد، که بۆ خواردنی مرۆڤ به‌کار نابرێن و هه‌روه‌ها سوختوسازی (کرداری سوتاندن لە خانەدا) ژیانیی ئاژه‌ڵ به درێژایی ژیانی پڕ له ده‌رد و ئازار، به‌فیڕۆ ده‌چن. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م راستییه هۆی ئه‌وه‌ی که بۆ به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك (1) کیلۆ گۆشتی شیاوی خواردنی مه‌ڕومالات، شازده (16) کیلۆگرام گه‌نم پێویسته، ئاشکرا ده‌بێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که وڵاتانی پیشه‌سازیی، گه‌نم به وڵاتانی له باری گه‌شه‌سه‌ندندا ده‌ده‌ن و گۆشتی به‌رهه‌مهاتوو له‌وێووه ده‌هێننه‌وه، جوتیارانێك که له هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی پێداویستییه‌کانی خۆیاندان له سه‌ر زه‌وییه‌کانیان وه‌ده‌رده‌نرێن. شێوازی به‌کاربراوی ئه‌وان له کشتوزاری گیاخۆراکییه‌کاندا به به‌رهه‌مهێنان و پێگه‌یاندنی پیشه‌سازیی و بێسنووری مه‌ڕوماڵات، جێگه‌ی ده‌گیرێته‌وه، که سه‌ره‌رای ئالوده‌کردنی ئاو و هه‌وا، زه‌ویگه‌لێك که ڕۆژانێك به‌پیت بوون، ده‌که‌نه بێکەڵك و ناکشتوکاڵی. ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕه‌وته به‌رده‌وام بێت، ئه‌م دونیای په‌ره‌سه‌ندنه(!) هه‌رگیز توانای به‌رهه‌مهێنانی خواردنی به‌شی خۆی نابێت و برسیه‌تی جیهانی سه‌دان ملیۆن که‌س له خه‌ڵکی جیهان ده‌گرێته‌وه. ڕۆژنامه‌ی گاردیان له ڕاپۆرتێکدا ڕوونی کردووه‌ته‌وه، که ته‌نیا یه‌ك رێگه‌چاره ده‌مێنێته‌وه: „هه‌نووکه ئاشکرایه که ڕژێمی خواردنی گیایی (Vegan) ته‌نیا وه‌ڵامی مۆڕاڵییە به بەرجەستەترین پرسی دادپه‌وه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیی جیهانی.
راستییه‌کان:
1- ته‌نیا له ده‌وڵه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کاندا ساڵانه 110 ملیارد دۆلار خه‌رجی ئاماده‌کردنی خواردنی ئاماده (فاست فود)ی گۆشتی ده‌بێت! ئه‌م پیشه‌سازییه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به خێرایی له په‌ره‌سه‌ندندایه.
2- یه‌ك له‌سه‌ر سێی به‌رهه‌مه‌کانی دانه‌وێله‌ی جیهان له خواردنی مه‌ڕومالاتی گۆشتیدا به‌کار ده‌برێت!
3-زیاتر له 60% گه‌نم و سۆیای به‌رهه‌مهاتوو، هەر ته‌نیا له ده‌وڵه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ خواردنی مه‌ڕومالات به‌کار ده‌برێت، له کاتێکدا که 840.000.000 ملیۆن مرۆڤی برسی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی بوونی هه‌یه! ته‌نیا 10% که‌متر له به‌کاربردنی گۆشتی لەلایەن هەر یەك لە ئێمه‌وە, که‌ره‌سته‌ی خواردنی گیایی بۆ تێرکردنی 24.000 هەزار مرۆڤ که ڕۆژانه له برسا ده‌مرن، دابین ده‌کات.
4 – ته‌نیا دوو قاپ که‌متر خواردنی گۆشتی له هه‌فته‌یه‌کدا، یه‌کسانه به پاشه‌که‌وتکردنی بڕه گه‌نمێك، که بۆ تێرکردنی 225.000.000 ملیۆن مرۆڤی برسی له ساڵێکدا به‌سه!
5- %36 له پاشه‌که‌وتی گه‌نم بۆ خواردنی مه‌ڕومالات و په‌له‌وه‌ری گۆشتی دابین ده‌کرێت!
وێنەی سێیەم
http://i8.tinypic.com/7y649vo.jpg
ڤیدیۆ کلیپ
http://www.youtube.com/watch?v=5GyCnGIdoWQ
http://youtube.com/watch?v=qH7LJPRLzZc
سه‌رچاوه‌کان:
http://www.goveg.com/worldhunger.asp
http://millionsofmouths.com/blog/nfblog/?
http://millionsofmouths.com/blog/nfblog/