
ژنێك به‌خوێنی نیشتیمان زیندوو ده‌كاته‌وه
(1)
ئه‌و ژن بوو،
پێش ئه‌نفال له‌ناو گیرفانی خۆیدا،
به‌ردێكی گونده‌كه‌ی هه‌ڵگرت…
له‌سه‌ری نووسی،
ئه‌ی به‌رد تۆ جه‌سته‌ت چهندرهقهو، منیش دڵم،
عه‌رعه‌ریش ناتوانێ نشتیمانم بیرباته‌وه….
(2)
ئه‌و كچ بوو،
له سه‌ر مشتهخۆڵێكی ته‌عریبكراوی باشوور
نامه‌یه‌كی تۆماركرد،
نوسیبووی:
له‌ناو خۆڵی ئه‌م بیابانه،
خوێنی من‌و خاكی گوندم
سه‌رله‌نوێ نشتیمان زیندوو ده‌كه‌نه‌وه.
(3)
كه‌نیشكێكی ره‌شپۆش بوو،
په‌ڕی سیگارێكی له‌دایكی دزی…
به په‌نجه خوێناویه‌كانی نووسی،
سه‌ركرده‌كان ده‌توانن نشتیمان داگیر بكه‌ن،
به‌ڵام ئه‌ی چی له‌دڵی ئێمه ده‌كه‌ن.
(4)
مێیه‌كی ئازا‌و به‌جه‌رگ،
له‌ناو زیندانی دڵڕه‌قی،
ده‌پاڕایه‌وه فێری یهكو دووی كه‌ن،
كه فێربوو،
به‌حونجه ده‌ینوسی،
له یهكهمو دوا رسته‌ی خۆمدا…
رۆژێك دێت، خوا ئاوڕێك له ئێمه‌ش بداته‌وه…
(5)
شێرهكیژێك،
به‌ده‌م زریكه‌و دوعاوه
كه هێشتاش بۆنی كفریی لێده‌هات،
له‌ناو هه‌وایه‌كی ته‌ڵخی بیاباندا،
به په‌نجه‌ی شایه‌تمانی ده‌ینووسی،
خودایه ئیماندارهكانت ده‌بینی.
(6)
مێردمناڵێكی كچی ره‌شپۆش،
تا له‌ماڵ بوو،
له خه‌ته‌نه‌ش ده‌ترسا،
كه‌چی له‌ناو زیندانی تۆقیندا،
ده‌ستیان دهبڕیو ئه‌و پێده‌كه‌نی…
(7)
بێریهكی قه‌شه‌نگی جوانكیله،
له‌ناو تۆزی بیابان‌و
قیژه‌ی ژن‌و،هاواری مناڵ….
به ده‌نگی به‌رز هاواریكرد،
ئه‌وه ئێوه یه‌كه‌مجار نییه،
خاكمان ده‌خۆن،خوێنمان ده‌به‌ن،
كیژهكانمان له‌ناو عه‌گالی
پیاوی جه‌هل ره‌شپۆش ده‌كه‌ن.
(8)
ئه‌و ژنێكی گه‌رمیانی بوو
ئازار لهپشكۆوه كردیه خۆڵه‌میش،
لهگزنگهوه كردیه زه‌رده‌په‌ڕ،
سترانێكی نه‌بیستراو بوو،
له‌ناو گه‌رووی بیابانێكی توڕه‌دا…
سهمایهك بوو،
له‌سه‌ر دوو قاچی شه‌كه‌ت وه‌ستابوو،
كه‌چی هێشتاش ده‌یووت
من شۆڕه ژنم..
(9)
ئه‌و كهنیشكهی من بینیم
شانۆیه‌كی بێكۆتاییو،
وه‌رزی یه‌كه‌می رۆمانێكی درێژبوو…
كه پاڵه‌وانه‌كه‌ش مرد ..
كه‌چی ئێستاش له‌ناو دڵی ئێمه‌و
له‌سه‌ر خاكی بیابانی بێ ویژدان زیندووماوه..
(10)
ئه‌و كچۆڵه‌ی له‌گونده‌كه‌ی شه‌رم خواردی،
له‌زینداندا ببوو به‌شێر،
بوو به ژنێك
پیاوه‌كانیش لێی ده‌ترسان.
چونكه شۆڕه ژنی گه‌رمیان بوو….