نابێت کورد یارمه‌تی حیزبی دیموکراتی ئه‌مریکا بدات
زۆر ده‌ڵێن که له جیهانی سیاسه‌تدا دۆستایه‌تی تا سه‌ر مانای نییه و ئه‌وه‌ی تا سه‌ر ده‌مێنێته‌وه به‌رژه‌وه‌ندی هاو به‌شه نه‌ک دۆستایه‌تی و کورد ناتوانێت تا سه‌ر دۆستی نزیکی هیچ وڵاتێک بێت. ئه‌مه‌یان ده‌کرێت تا راده‌ێکی زۆر راست بێت به‌ڵام به نیسبه‌ت وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکاوه ئه‌زموونی کورد له‌گه‌ڵ حیزبی دیموکرات ئه‌زموونێکی سه‌رکه‌وتوو نییه به تایبه‌تی له سه‌رده‌می بیل کلینتۆن. چونکوو هه‌ر کاربه‌ده‌ستانی ئه‌م حیزبه بوون که ئیجازه‌یاندا کوردستانی باشور له نه‌وه‌ده‌کاندا ببێت به جێگه‌ی رمبازێنی ئێران و تورکیا که به هۆی ئه‌وه‌وه چه‌ندین کاره‌ساتی ناخۆش به سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌ماندا هات . له لاێکی تریشه‌وه سه‌رۆکه‌که‌یان واته کلینتۆن که ئێستا ژنه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکایه لانی که‌م دوجار توانجی تێگرتین که گوایه ئێمه شایانی سه‌ربه‌خۆیی نیین به هۆی ئه‌و جه‌نگه ناوخۆیه‌وه که خۆی به راسته‌و خۆ یان ناراسته‌وخۆ یه‌کێک بوو له هۆکاره‌کانی. حیزبی دیموکرات و سه‌رۆک کۆماره ماکیاڤیلسته‌که‌ی که زاناترین و ماکیاڤیلیسترین سه‌رۆکی ئه‌مریکا تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه به هۆی تێکچوونی ئابووری ئه‌مریکاو به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی که کۆتایی به جه‌نگی عێراق دێنێت توانیان له بارۆدۆخێکی ناسروشتیدا له وڵاته یه‌کگرتوه‌کان ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست. به‌ڵام ئێستا خه‌لکی ئه‌مریکا به‌ته‌واوی تێ‌یان گه‌یشتوون له لایه‌ک بارۆدۆخی ئابووریان هه‌ر خراپه‌و هیچ ئاسۆیه‌ک له چاک بوون به‌و شێوه‌ی که به‌ڵێن یان دابوو به‌دی ناکرێت ، له لایه‌کی تریشه‌وه به پێشکه‌ش کردنی عێراق به ئێران تۆیی کاره‌ساتێکی گه‌وره‌تریان له ناوچه‌که‌دا ناشتوه. ئێستا که به هۆی وه‌عده هه‌ڵخڵه‌تینه‌ره بێئه نجامه‌کانیانه‌وه له هه‌ڵبژاردنی کۆنگرێس دۆڕاندویانه. ده‌یانه‌وێت له سه‌ر حیسابی کورد بۆ ماوه‌یه‌کیش بووه شێعه و سونه پێکه‌وه گرێبده‌ن و حکومه‌تێک با هه‌رچه‌ند له‌رزۆکیش بێت له عێراق دابمه‌زرێنن بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسوده‌یی و خێرا هێزه‌کانیان له عێراق بکشێته‌وه و به خه‌لکی ئه‌مریکا بڵێن ها ئه‌م به‌ڵێنه‌مان برده سه‌ر!. بۆیه یارمه‌تی دانی حیزبی دیموکراتی ئه‌مریکا له‌م بار‌و دۆخه‌دا له به‌رژه‌وه‌ندی کورد‌و ته‌نانه‌ت ناوچه‌که‌یشدا نییه چونکوو هه‌موومان ده‌زانیین کێشه‌ی حکومه‌تی عێراق مالکی –عه‌لاوی نییه ، کێشه‌ی عیراق کێشه‌ی شێعه و سونه و عه‌رب و ئێرانییه. له سه‌رده‌می جورج بۆشدا هاوسه‌نگی ئه‌مانه تا راده‌یه‌ک راگیرابوو به‌ڵام ئێستا باڵانسه‌که بۆ لای ئێران و شێعه شکاوه‌ته‌وه هه‌ر بۆیه به‌ر ده‌وام له‌و کاره‌ساته نزییک ده‌بینه‌وه که شێعه و سونه له پایته‌خه‌تی عێراق ده‌بێت ده‌ریای خوێن له یه‌کیان جیاکاته‌وه‌و ئه‌مریکاش به کشاندنه‌وه‌ی هێزه‌کانی له دوره‌وه سه‌یری بکات. کوشتاره‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی کلیسه‌که‌ی به‌غدا ئاماژه‌ێکی ترسناکه بۆ وه‌ها بارۆدۆخێک.
په‌ڕاوێزه‌کان
بۆ خوێندنه‌وه‌ی زیاتر ده‌رباره‌ی هۆکاره‌کانی جه‌نگی ناو خۆ سه‌یری ئه‌م لینکه بکه
http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=907&Besh=Witar&Cor=2
بۆ خوێندنه‌وه ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریکا ده‌رباره‌ی ئێران و عێراقه‌وه له نه‌وده‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو که یه‌کێکه له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی جه‌نگی ناوخۆ سه‌یری ئه‌م کتێبه بکه
جاناتان ڕنداڵ ، وه‌رگێرانی حامید ڕه‌شیدی زه‌رزا (له‌گه‌ڵ ئه‌م ئابڕوچوونه چ عافوو چاوپۆشینه‌ک) ئه‌م کتێبه له سایتی پێشمه‌رگه‌کان ده‌ست ده‌که‌وێت
http://www.peshmergekan.com/index_a.php?id=2104
بۆ خوێندنه‌وه ده‌رباره‌ی سیاسه‌ته‌کانی ئۆباما ده‌رباره‌ی عێراق سه‌یری ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه
http://edition.cnn.com/2007/POLITICS/12/21/obama.trans.iraq/
بۆ زانینی تێڕوانینی بیل کلینتۆن ده‌رباره‌ی کورد له کاتێکدا به هۆی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌وه‌وه له هه‌موو لایه‌که‌وه خۆێن له جه‌سته‌ی کوردستانی باشور ده‌چۆڕا سه‌یری ئه‌م لینکه بکه
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=cdd4ba92
نوسینی: حسێن حسێنی