به‌شی هه‌شته‌م …. عومه‌ر حه‌مه عه‌لی رۆسته‌م چه‌رمه‌گایی وه‌ک نموونه!
7.11.2010 یه‌کشه‌ممه
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
Darsim2006@hotmail.com
هه‌ر سه‌رۆک جاشێک ژیانی زۆرتر له هه‌زار کوردی له مردن پاراستووه،
عومه‌ر حه‌مه عه‌لی رۆسته‌م چه‌رمه‌گایی وه‌ک نموونه!
به‌شی هه‌شته‌م
ئیبراهیمی شێخ نه‌سره‌دین به‌رزنجی سه‌رۆک جاشی فه‌وجی (102)ی جاشه سووکه‌کان، له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا که له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، ژماره (651)ی رۆژی چوارشه‌ممه، رێکه‌وتی (4.8.2010)دا، که له لاپه‌ڕه (17)دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، باسی ئه‌وه ده‌کات که هه‌ر سه‌رۆک جاشێکی سه‌دام و به‌عس توانیوێتی له سه‌روو هه‌زار کورد بپارێزێت له مردن و تیاچوون. سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که ناوونیشانی ووتاره‌که‌م له لێدوانه‌که‌ی ئه‌و وه‌رگیراوه، پاشانیش ده‌مه‌وێت چه‌ند نموونه‌یه‌ک هه‌ڵبژێرم له‌و سه‌رۆک جاشانه‌ی سه‌دام که گوایه به قسه‌ی سه‌رۆک جاشی فه‌وجی ناوبراو ژیانی هه‌زار کوردیان پاراستووه، با بزانین قسه‌ی سه‌رۆک جاشی ناوبراو وا ده‌رده‌چێت یان نه‌ک پێچه‌وانه به‌ڵکو هه‌ندێک سه‌رۆک جاش به ده‌یان و سه‌دان هاووڵاتی و پێشمه‌رگه‌یان شه‌هیدکردووه!
پێویسته ئه‌وه بڵێم، سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌که‌م که هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک یان ناته‌واوییه‌ک له نووسینه‌کانمدا هه‌بێت، هه‌وڵی راستکردنه‌وه و پڕکردنه‌وه‌ی ناته‌واوییه‌کان ده‌ده‌ن، چونکه به‌دڵنیایی نامه‌وێت شتێک بنووسم که وانه‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کیش له نووسینه‌کانمدا هه‌بێت به‌زووترین کات هه‌وڵی راستکردنه‌وه‌ی ده‌ده‌م، به‌ڵام کاتێک که هه‌ڵه‌یه‌کی بێ مه‌به‌ست رووده‌دات و خۆم پێم خۆش نییه، که‌چی که‌سانێکی پاشه‌ڵ پیس و گه‌وره بوو له ته‌وێڵه‌ی جاشایه‌تی بیانه‌وێت قسه‌ی ناشیرینم پێ بڵێن (که جاشی دۆڕاو هه‌ر جاشه له هه‌ر کوێیه‌ک بێ)، ته‌نیا په‌ندێکی (ئاری)یان به نموونه بۆ دێنمه‌وه که ده‌ڵێت: (هیچ به‌رکه‌وتنێکی ئه‌و جۆره که‌سانه نامشکێنی، نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی له پۆڵا دروست کرابم، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که زامدارم ده‌کات، ئه‌وه‌نده ناهێنێ له‌پێناویدا بشکێم).
له به‌شی هه‌شته‌مدا، عومه‌ر حه‌مه عه‌لی رۆسته‌م چه‌رمه‌گایی وه‌کو نموونه دێنینه‌وه، که به‌مشێوه‌یه له په‌رتووکی (ئینسکلۆپیدیای تاوانبارانی ئه‌نفال و کوردۆسایدکردنی گه‌لی باشووری کوردستان)دا باسی کراوه.
عومه‌ر حه‌مه عه‌لی رۆسته‌م چه‌رمه‌گایی، سه‌رۆک جاشی فه‌وجی (104)ی جاشه سووکه‌کان.
عومه‌ر حه‌مه عه‌لی چه‌رمه‌گایی و فه‌وجی ژماره (104)، به‌شدارییان کردووه له شاڵاوی هه‌ریه‌ک له ئه‌نفاله‌کانی (1+2+3+4+5+6+7).
سه‌باره‌ت به به‌شداریکردنی فه‌وجی ناوبراو له هه‌ریه‌ک له شاڵاوی ئه‌نفاله‌کانی یه‌ک و دوودا – سه‌رچاوه: (رۆژنامه‌ی ئه‌لسه‌وره، ژماره (6536)ی رۆژی یه‌کشه‌ممه، رێکه‌وتی (17.4.1988).
عومه‌ر حه‌مه عه‌لی چه‌رمه‌گایی، به‌شداری ئه‌نفالکردنی دانیشتوانی ناوچه‌کانی نه‌وجول، دووز، ئاغجه‌له‌ر، رانیه و سورداشی کردووه، واته ئه‌نفاله‌کانی (3+4) – سه‌رچاوه: (زیاد عه‌بدولڕه‌حمان، تونی مه‌رگ، ل241).
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به شاڵاوی ئه‌نفاله‌کانی یه‌ک، پێنج، شه‌ش و حه‌وت – سه‌رچاوه: (شۆڕش حاجی ره‌سوڵ، ئه‌نفال کورد‌و ده‌وڵه‌تی ئێراق، لاپه‌ڕه‌کانی 148+167).
ئه‌و سه‌رۆک جاشه ئێستا له ریزه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان دایه‌و، تۆمه‌تباره به گرتن و راده‌ستکردنه‌وه‌ی (12) پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له رێکه‌وتی (5.5.1988)دا له نزیک چهرمهگاو، دواتر گولله‌باران کردنیان یان له سێداره دانیان له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه. ناوی دوازده پێشمه‌رگه‌که بریتین له (رێبوار عومه‌ر محه‌مه‌د، ته‌ها ئه‌حمه‌د سه‌عید (ئارام)، محه‌مه‌د قادر ئه‌حمه‌د، هاوڕێ شاکر مه‌حمود، محه‌مه‌د غه‌فور مه‌حمود، که‌ریم عه‌لی که‌ریم، جه‌مال حوسێن حه‌مه ساڵح، ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د ره‌شید، ئاوات حوسێن، عه‌لی ئه‌نوه‌ر ره‌شید، کاروان که‌ریم و ئه‌بوبه‌کر ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د) – سه‌رچاوه: (ئاکۆ حه‌مه سه‌عید، ئه‌و (12) پێشمه‌رگه‌یه‌ی که به‌ده‌ستی (عومه‌ری حه‌مه‌عه‌لی چه‌رمه‌گا) شه‌هیدکران، ماڵپه‌ڕی کوردستاننێت، رۆژی یه‌کشه‌ممه، رێکه‌وتی 29.3.2009).
عومه‌ر حه‌مه عه‌لی رۆسته‌م چه‌رمه‌گایی، راوێژکاری فه‌وجی (104)ی فه‌وجه سووکه‌کان، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه، به‌هۆی به‌شداریکردنی له شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌و، ژماره (278+212)ی دراوه‌تێ، واته ناوه‌که‌ی دووباره بۆته‌وه له لیستی ناوی داواکراوه‌کان.
عومه‌ر حه‌مه عه‌لی رۆسته‌م چه‌رمه‌گایی، به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، ژماره (324)ی رۆژی چوارشه‌ممه، رێکه‌وتی (2.5.2007)دا، ناوبراو دوای راپه‌ڕین و لێبووردنی به‌ره‌ی کوردستان له ساڵی (1991)دا په‌یوه‌ندی ژێربه‌ژێری له‌گه‌ڵ رژێمی سه‌دام و حکومه‌تی به‌عسدا هه‌ر هه‌بووه تا رۆژی رووخانی رژێم له رێکه‌وتی (9.4.2003)دا، که‌واته لێبووردنی ناوبراو ئه‌و سه‌رۆک جاشه ناگرێته‌وه، که بۆ سه‌رۆک جاش و پیاوانی سه‌ربه به‌عس ده‌رچوو بوو به‌مه‌رجێک واز له راژه‌ی (خزمه‌تی) به‌عس و سه‌دام بێنن. بۆیه پێویسته یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان خۆی راده‌ستی دادگای بکات و سزای تاوانه‌کانی وه‌ربگرێت.
تێبینی: داوا له خوێنه‌رانی به‌ڕێز و گشت کوردێکی دڵسۆز ده‌که‌م:
1. هه‌ر که‌سێک ناوی شه‌هیدانی ئه‌و (17) پێشمه‌رگه‌یه‌ی گوندی قڕگه ده‌زانێت، که به‌ده‌ستی هه‌ندێک جاشی سووک له رێکه‌وتی (28.6.1983)دا شه‌هید بوون، هیوادارم راسته‌وخۆ به‌و ناونیشانه‌ی ئیمێیڵهم که له سه‌ره‌وه‌دا یان خواره‌وه‌دا نووسراوه، ناوی سیانی شه‌هیده‌کانم بۆ بنووسێت ئه‌گه‌ر زانیاری تریش بنووسێت زۆر باشتر، یان ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی خۆیم راسته‌وخۆ بۆ ئیمێیڵهکهم بنێرێت، خۆم په‌یوه‌ندی پێوه ده‌که‌م.
2. هه‌ر که‌سێ زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رۆک جاشانه‌ی خواره‌وه هه‌یه، که خۆم به گومانم له راستی و دروستی ناوه‌کانیان و هیچ زانیارییه‌کم له سه‌ریان نییه، هه‌ر بۆیه‌شه تا ئێستا نه‌خراونه‌ته ناو لیستی جاشه‌کانه‌وه، داواکارم زانیارییه‌کانم بۆ بنێرن، ته‌نانه‌ت بۆم روون نییه که سه‌رۆک جاشن یان مه‌فره‌زه‌ی خاسه.
ناوه‌کان: (به‌هجه‌ت فه‌ره‌ج مارف شه‌ره‌فبه‌یانی. حه‌سه‌ن باپیر خه‌ڵکی هه‌ولێر. سالار نه‌سروڵڵا مشیر ئیسماعیل. سه‌باح عومه‌ر سه‌عید بابان. سه‌عدی محه‌مه‌د ره‌شید زێنێیی. سه‌عید مه‌حمود خه‌لیفه. که‌مال جه‌مال ئاغا کاکه‌یی. محه‌مه‌د عه‌بدولقادر کاکه‌مه‌ند. هیمه‌ت که‌ریم فه‌تاح گۆران. مه‌مۆ ره‌شید محه‌مه‌د کۆچه‌ر. موحسین محه‌مه‌د زۆراب).