
گۆدۆ، په‌نجا ساڵ له چاوه‌روانی و به‌هه‌ڵه حاڵی بوون له چه‌مکه‌که‌ی!
هیچ شه‌وێک له شه‌وانی ئه‌م جیهانه‌دا به‌بێ نمایشی شانۆگه‌ری ( به‌ده‌م چاوه‌روانی گۆدۆوه) تێپه‌ر نابێت، ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ی که کاتێ بۆ یه‌که‌م جار له ساڵی 1959 پێشکه‌ش کرا چه‌ندین پرسیار‌و تێڕامانی له‌خۆ گرت ، به‌جۆرێك نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گرانی له شرۆڤه کردن و لێکدانه‌وه‌ی بۆ دوو به‌ش دابه‌ش کرد، گروپێك شانۆگه‌ریه‌که‌یان به‌کارێکی لاواز و سه‌رنه‌که‌وتوو وه‌سف کرد، گروپێکیش به باشترین کاری شانۆی هاوچه‌رخیان ناوزه‌ندکرد کرد.
سامۆئێل بیکیت شانۆگه‌ری ( به‌ده‌م چاوه‌ڕوانی گۆدۆوه )ی له نێوان مانگی تشرینی یه‌که‌م و کانوونی دووه‌می ساڵی1949 نووسی ، تاوه‌کو ئێستاش بۆ په‌نجا زمان وهگێردراوه وبۆ یه‌که‌مین جارله ساڵی له فه‌ره‌نسا1952 ده‌رکه‌وت و نزیکه‌ی یه‌ك ملیۆن دانه‌ی لێ فرۆشا. هه‌ر له‌و ساته‌وه شانۆ گهرییهکه چه‌ندین بۆچوون و لێکدانه‌وه‌ی جیا جیای بۆ ده‌کرێت و چه‌ندین ده‌رهێنه‌ر و ئه‌کته‌ر به‌هۆی ئه‌م شانۆگه‌رییه‌وه ناسران.
ساڵانه له‌سه‌رتاپای جیهاندا به‌تایبه‌تی له‌پاریس و له ووڵاتان وڤیستیڤاڵهکاندا ئه‌م شانۆ گه‌ریه نمایش ده‌کرێت له سه‌ر زۆربه‌ی ته‌خته‌کانی شانۆی دنیادا بگره له عێراق و کوردستاینشدا ساڵانه شانۆ گه‌ری (به‌ده‌م چاوه‌ڕاونی گۆدۆوه) له‌خۆده‌گرن.
کورته‌یه‌ك له‌ژیانی سامۆئیل بیکیت
سامۆئیل بیکیت به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرلهندییهو له ساڵی 1906 له‌شاری دبلن له دایك باوکێکی ئێرله‌ندی له‌دایك بووه . زۆربه‌ی کاره‌کانی به‌زمانی فه‌ره‌نسی نووسیوه، بیکیت شاعیر و ڕۆماننووس و چیرۆكنووس و درامانووس بووه. ئه‌م نووسه‌ره ده‌ورێکی کاریگه‌ری هه‌بووه له بزووتنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخ ، له‌و کاته‌ی که قه‌یرانی چیرۆك له ئارادابوو ئه‌و توانی په‌یوه‌ندیی نوێ له نێوان که‌سایه‌تیی شانۆگه‌ری و پانتایی ، زه‌مه‌ن و زمان بدۆزێته‌وه.
زمانی فه‌ره‌نسی وئیتالی خوێندووه له ساڵانی 1928-1930 مامۆستای ئینگلزی بووه له( بالایکۆل نۆڕمان) ، پاشان له پاریس چاوی به ڕۆماننووس ( جێمس جوس) که‌وتووه‌و بۆته هاوڕێیه‌کی خۆشه‌ویستی.
یه‌که‌م کاری شعیری له‌ژێر ناوی ( هورسکوب) بڵاو کرده‌وه که گوزارشتی له ڕه‌شبینی ده‌کرد ، پاشان له ساڵی 1934دا کۆمه‌ڵه چیرۆکێکی بڵاوکرده‌وه، یه‌که‌م ڕۆمانی له ساڵی 1938دا که وهڕیگێرابوو بۆ زمانی فه‌ره‌نسی بڵاوکرده‌وه.. به‌م شیوهوهیه توانی به‌هه‌ردوو زمانی فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی بنووسێت ئه‌نجا ڕۆمانی (وات)ی به ئینگلیزی له ساڵی 1945 دا بڵاوکرده‌وه، له‌دوای پێنج ساڵ شانۆگه‌ری (به‌ده‌م چاوه‌ڕوانی گۆدۆوه) ی نووسی ساڵی 1950 ش که به‌هۆی ئه‌م شانۆگه‌رییه‌وه ناوبانگێکی زۆری ده‌رکرد له هه‌مان کاتدا به گرینگ‌ترین کاره‌کانی ده‌دانرێت، پاشان چه‌ند شانۆ گه‌رییه‌کی نووسی وه‌کو: هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌وتن ، بۆ به‌رنامه‌ی سیێ بۆ ئێستگه‌ی به‌ریتانی ، یاری کۆتایی و شانۆگه‌ری بێده‌نگ بۆ یه‌ك ئه‌کته‌ر ( وه‌رزی به‌بێ وشاکان) وهشانۆگهری ( رۆژانی خۆشی).
وشه‌ی نهێنی
پاش ده‌رکه‌وتنی شانۆگه‌ری ( به‌ده‌م چاوه‌ڕوانی گۆدۆوه) و له دوای ئه‌و سه‌رکه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی به‌ده‌ستی هێنا ، وای له زۆربه‌ی ڕۆشنبیران کرد که گه‌نگه‌شه‌یه‌کی زۆر له سه‌ر چه‌مکه‌که‌ی بکه‌ن ، به‌جۆرێك که‌سایه‌تیی گۆدۆ بووه وشه‌یه‌کی نهێنی جه‌ماوه‌ر له ژیانی رۆژانهیناو خۆیاندا دووپاتیان ده‌کرده‌وه بۆ گوزارشت کردن له حاڵه‌تی کارێك یان شتێك که زۆر چاوه‌ڕوانی بن : ئێستا ، ئایا دێیت یان چاوه‌ڕوانی گۆدۆ ده‌که‌یت؟ یان یه‌کێك ده‌پرسێت له یه‌کێك که زۆر چاوه‌ڕوان بووه بڕیار بده له‌و بابه‌ته ( چاوه‌ڕیێ چی ده‌که‌یت؟ ئه‌ویش وه‌ڵام ده‌داته‌وه چاوه‌ڕیێ که‌ره‌می خوا ده‌که‌م ، چاوه‌ڕێی گۆدۆم) .
جارێکیان له سامۆئیل پیکیتیان پرسی: گۆدۆ کێیه؟ وه‌ڵامی دایه‌وه: هه‌ر وه‌کو که‌سێكی ئه‌م و ئه‌و و ئه‌وانه‌ی شانۆگه‌رییه‌که‌یان به ته‌رکیز و به وردی خوێندۆته‌وه زیاتر له سه‌ر ئه‌م شانۆ گه‌رییه نازانم ، زیاتر له سه‌ر که‌سایه‌تیه‌کان نازانم هه‌ر وه‌کو تۆ ، نازانم گۆدۆ کێیه و کێ ده‌بێت ، هه‌تا نازانم بوونی هه‌یه یان بوونی نییه.
سهمۆئیل بیکیت له‌سه‌ره‌تای شانۆ گهرییهکه ئاماژه به رێگای گوندێك… دارێك … ده‌کات .. کات ئێواره‌یه… بارودۆخه‌که‌ی سارده له وه‌رزی زستاندایه، قووڵایی شانۆ گوزارشت له ئاسمانێکی به‌تاڵ ده‌کات.. خه‌مۆکی به هۆی چاوه‌ڕوانییه‌کی نادیار به رووخساری ئه‌کته‌رانی سه‌ر شانۆوه دیاره.. ترس له‌چی ؟ بۆ چی؟ شانۆی بیکیت زۆر زه‌حمه‌ت به ئاسانی سنووری بۆ دیار بکرێت ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌ێنێت که شانۆکه‌ی بیکیت دژی شانۆ بێت یان دژی شانۆی ئه‌رستۆ بێت ، به‌ڵکو باس له‌جیهانێكی ڕووخاو ده‌کات : شه‌ڕ ، بێ هیوایی، چاره‌نووسێکی نادیار . له شانۆگه‌ری به‌ده‌م چاوه‌ڕوانی گۆدۆوه ڕسته‌ی بچووك و کورت ، به‌ڵام بۆهه‌ر ڕسته‌یه‌ك هۆکار بۆ بوونی هه‌یه ، له هه‌مان کاتدا بۆ هه‌ر ڕسته‌یه‌ك ململانێیه‌کی قووڵ هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕستانه‌دا که له چوار چێوه‌ی خۆیدایه. ده‌رهێنه‌ری سه‌رکه‌وتوو ئه‌و که‌سه‌یه ، که بتوانێ له هێماو ئاماژه‌کان و تێبینیه‌کانی نووسه‌ر بکات بهچمکێکی ڕاست له‌گه‌ڵ کهسیهتیهکان بژیت. بێده‌نگی ، وه‌ستان ،به‌سه‌ر پانتایی و ریتمدا زاڵن ،نمایشه‌که چه‌ندین مانا‌و مه‌دلوولی خۆی ده‌بێت به‌ڵکو به‌هێزترین دیالۆژدادهنرێت.
سه‌رچاوه: ئینته‌رنێت سایتی:
www.masraheo.com
ن: د. محه‌مه‌د سه‌یف
و.ئا: کامه‌ران حاجی ئه‌لیاس