
فه‌تاح به‌گی جاف موسته‌شاری فه‌وجی 35
من خۆم به تاوانبار نازنم ،گه‌ر تاوانبار ده‌رچووم ئاماده‌م داوای لێبووردن بکه‌م
سازدانی گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی
فه‌تاح به‌گی جاف یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی که له‌سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسدا موستهشاربووهو خاوه‌نی فه‌وجێکی پێنج هه‌زارکه‌سی بووه.تا ڕوخانی ڕژێمی به‌عس لهبهغدابوو.پاشان هاته‌وه کوردستان و ئێستا له باژێڕی که‌لار نیشته‌جێیه.
بڕێک له‌و مووستهسارو سه‌رۆک جاشانه‌ی کاتی خۆی خزمه‌تی ڕژێمی به‌عسیان کردووه و ئێستا له‌کوردستان ده‌ژین، ناوبه‌ناو بۆ میدیاکان ده‌دوێن و پاکانه بۆ خۆیان ده‌که‌ن .لی فه‌تاح به‌ک یکێکه له‌وانه‌ی تا ئێستا له‌هیچ میدیایه‌کی کوردی‌دا ده‌رنه‌که‌وتووه.به‌ڵام زۆر جار له لایه‌ن ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی له بواری ئه‌نفالدا کار ده‌که‌ن، به‌تایبه‌تی ڕێکخراوی چاودیری کوردۆساید{چاک} ناوی فه‌تاح به‌گ وه‌ک تاوانبارێک ده‌به‌ن. هاوکات ناوی فه‌تاح به‌گ له لیستی تاوانبارانی دادگای بالای تاوانه‌کانی ئه‌نفالدا هاتووه .له مانگی ئۆکتۆبه‌ردا له کوردستان بووم، به هه‌ول و یارمه‌تی چه‌ند براده‌رێک توانیم ئه‌م چاوپێکه‌وتنه له‌گه‌ڵ فه‌تاح به‌ک ئه‌نجام بده‌م………
بۆ درێژه‌ی بابه‌ت سه‌یری هاوپێچ بکه‌ن ….