چوونه ده‌ر: نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕێت
رۆبه‌رت فیسك
وائل ئه‌لسواح كردوویه به‌عه‌ره‌بی
وه‌رگێڕانی بۆ كوردی: حه‌سه‌ن حسێن
له‌عێراقدا رووداوێكی تر قه‌وما، ئه‌مه‌ش دووپاتی ده‌كاته‌وه كه هه‌ڵخلیسكان بۆ ناو ده‌مارگیری ئاینیی جكه‌له تیرۆر‌و هه‌مه‌جییه‌ت، سه‌رناكێشێت بۆ هیچ شتێكی دیكه، تیرۆر ده‌ست له هیچ مزگه‌وت، كڵێسه، قوتابخانه یا هوتێلێك ناپارێزێت، پیر‌و ژن‌و گه‌نج‌و مناڵ‌یش له‌یه‌ك جیاناكاته‌وه.كاره‌ساتی كڵێسه‌ی ( سه‌یده نه‌جات) كاتێك قه‌وما كه ژماره‌یه‌ك تیرۆریست دوای پێكدادانیان له‌گه‌ڵا پۆلیسدا،خۆیان كرد به كڵێسه‌كه‌دا‌و نوێژخوێنه‌كانی ناویان كرده بارمته. تیرۆریسته‌كان داوای ئاڵ‌وگۆڕی بارمته‌كانیان، كه نوێژخوێنه‌كان‌و دوو پیاوی ئایینی سریانیی كاسۆلیكیان، به چه‌ند ده‌ستگیراوێك كرد كه له‌به‌ندیخانه‌كانی عێراقدان. رۆژی 26ی تشرینی یه‌كه‌م، نووسه‌ری به‌ریتانی رۆبه‌رت فیسك وتارێكی گرنگی له رۆژنامه‌ی ئه‌ندیپێندنت نووسی ده‌رباره‌ی مه‌ترسیی كه‌م بوونه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. تیرۆریسته خۆ به‌ئیسلامزانه‌كانیش هیچیان ناوێت ته‌نها ئه‌و بۆچوونه‌ی نووسه‌ری به‌ریتانی، كه ده‌ڵێت ترسی مه‌سیحیه‌كان له ناوچه‌كه‌دا وای لێكردوون كۆچ بكه‌ن، پشت راست بكه‌نه‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر نوسه‌ر چه‌ند رۆژێك وتاره‌كه‌ی دوابخستایه ئه‌وا ئه‌و كاره‌ساته‌ی وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه ده‌هێنایه‌وه. به‌ڵام ئێمه له‌وه ده‌ترسین كه زنجیره‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی تیرۆریسته‌كان له‌م بواره‌دا ده‌یده‌ن به‌ده‌سته‌وه كۆتایی نه‌یه‌ت ـــ ماڵپه‌ڕی ئه‌وان ـــ)
له ناوجه‌رگه‌ی شاری به‌یروتدا، كه سه‌رله‌نوێ نۆژه‌ن كرایه‌وه، كاتیدرائیه‌ی مه‌زنی سان جۆرجی مارۆنییه‌كان، به پاڵا تۆپه‌ڵێكی مه‌زنتره‌وه دروستكراوه ئه‌ویش مزگه‌وتی( محمد الامین)ه. بڵندگۆكانی مزگه‌وته‌كه له‌سه‌روو كاتیدرائیه‌كه‌وه‌ن، به‌ڵام مارۆنییه‌كان له‌پای ئه‌وه‌دا قه‌ره‌بۆیه‌كیان وه‌رگرت به‌دروست كردنی خانوویه‌كی دوو نهۆمی بۆ مه‌ترانی به‌یروت كه له نێوان هه‌ردوو باڵه‌خانه‌كه‌دا دروستكرا. له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا بانگی هه‌موو رۆژه‌ی هه‌ردوولا بۆ نوێژ ـ لێدانی زه‌نگی كه‌نیسه‌و هاواری بانگده‌رـ گوێ كه‌ڕ ده‌كات‌و ده‌گاته هه‌موو لایه‌كی شاره‌كه. هه‌ردووكیشیان( زه‌نگ‌و بانگه‌كه) به‌تۆماركراوی لێده‌درێن، به‌ڵام هه‌ر به‌ئه‌نقه‌ست تابتوانن ده‌نگه‌كه‌ی بۆ به‌رزترین پله‌ی ده‌نگی( دیسبڵا) هه‌ڵده‌بڕن. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌میان ده‌نگی له‌سه‌روو ده‌نگی ئه‌ویتره‌وه بێت، بگره به‌رزتر له گرمه‌ی فڕۆكه‌و زۆر نزیك له ده‌نگی مۆسیقای شێتانه‌ی یانه‌كانی شه‌وانه كه له ناوچه‌ی (جومه‌یزه)وه دێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا مه‌سیحییه‌كان هه‌ر كۆچ ده‌كه‌ن.
به پانایی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌مان چیرۆكی ده‌رچوونی، كه له ده‌رچوونی ته‌وراتیی ده‌چێت، كه‌مینه مه‌سیحییه بێئومێد‌و هه‌ندیكجاریش ترساوه‌كان هه‌روا دووباره ده‌بێته‌وه.
له ساڵی 1991ه‌وه واته له جه‌نگی یه‌كه‌می كه‌نداوه‌وه، نزیكه‌ی نیوه‌ی مه‌سیحییه‌كانی عێراق وڵاته‌كه‌ی خۆیان به‌جێهێشت، زۆربه‌شیان له دوای داگیركردنی عێراقه‌وه 2004 عێراقیان به‌جێهێشت. ئه‌مه‌ش ئه‌و باجه سه‌یره‌یه كه ده‌بوو مه‌سیحییه‌كان بیده‌ن، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان به‌و مه‌سیحییه‌ته‌یه كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو سه‌رۆك بۆش( باوك‌و كوڕ)، كه چوونه نێو جه‌نگێكه‌وه له عێراقدا، بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرا.
له‌ئێستادا ژماره‌ی مه‌سیحییه‌كان له كه‌متر له 550 هه‌زار گیرساوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش رێژه‌ی 3% ی ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق كه‌متره. زیاتر له نیوه‌ی مه‌سیحییه‌كانی لوبنانیش له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین، به‌ڵام ژماره‌یان له لوبناندا ئێستا دوو ملیۆن‌و نیوه‌كه، زۆرینه‌یان مارۆنی كاسۆلیكن، رۆژانێك له‌و وڵاته‌دا زۆرینه بوون، ئێستا 35% ی لوبنانییه‌كان پێكده‌هێنن. هه‌رچی قیبتییه مه‌سیحییه‌كانی میسره كه ژماره‌یان له هه‌شت ملیۆن كه‌س زیاتر نییه، له باشترین حاڵه‌تدا له 10% ی دانیشتوانی میسر كه‌متره.
له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا دۆخه‌كه ته‌نها كۆچكردن نییه له ترساندا به‌ڵكو چیرۆكی مه‌رگێكی ئاشكرایه(1) له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌كان، كه به‌هۆی زیاد بوونی رێژه‌ی له‌دایك بون له‌نێو موسڵماناندا ژماره‌یان كه‌م ده‌كات، خۆشیان له‌نێو خۆیاندا به‌ش به‌شن. بۆ نمونه له قودس 13 كڵێسه‌ی مه‌سیحی جۆرا‌وجۆر و 3 په‌تریارك هه‌ن، كه‌چی بۆ رێگرتن له‌دروست بوونی شه‌ڕ له نێوان قه‌شه ئه‌رمه‌نی‌و ئه‌رسه‌دۆكسییه‌كاندا، له رۆژی جه‌ژنی لێبوردن(عید الفصح)، كلیلی كڵێسه‌ی قیامه به‌ده‌ست موسڵمانێكه‌وه‌یه.
كاتێكیش هه‌فته‌ی رابردوو له رۆما زیاتر له دووسه‌د ئه‌ندامی 14 كڵێسه‌ی جۆرا‌وجۆر( كه ئه‌وانیش له‌نێو خۆیاندا به‌ش به‌ش بوون) كۆبوونه‌وه بۆ ئاماده‌بوون له سینۆدسی پاپایه‌تی تایبه‌ت به‌كه‌م بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی مه‌سیحییه‌كان(2) له‌و خاكه‌ی كه مه‌سیحییه‌تی تیا له‌دایك بوو، ده‌نگدانه‌وه‌كه‌ی لای رۆژنامه رۆژئاواییه‌كان جگه له بێزاری‌و پشت گوێخستن هیچیتر نه‌بوو.
له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ی زیاتر مایه‌ی دڵته‌نگییه چاره‌نووسی مه‌سیحییه‌كانی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری قودسه. هه‌روه‌كو مۆنیسینۆر فوئاد ته‌واڵا، په‌تریاركی نۆیه‌می كڵێسه‌ی لاتینی‌و دووه‌مین عه‌ربیش له‌نێویاندا، به‌بێ ئومێدییه‌وه ده‌یگێڕێته‌وه:” كه ئیسرائیلییه‌كان به‌عه‌ره‌بی 100%مان داده‌نێن، به‌ڵام موسڵمانه بونیادگه‌راكان ده‌مان به‌ستنه‌وه‌به رۆژئاوای مه‌سیحییه‌ته‌وه ــ كه‌ئه‌مه‌ش هه‌میشه راست نییه ـــ و ده‌یانه‌وێت ئێمه باجه‌كه‌ی بده‌ین.” له‌گه‌ڵا جیاكردنه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌كانی قودس‌و به‌یت له‌حم به‌هه‌مان ئه‌و دیواره جیاكه‌ره‌وه‌یه‌ی كه برا موسڵمانه‌كانیانی به‌ند كردووه، ئه‌وا هه‌روه‌ك ته‌واڵا ده‌ڵێت:”نه‌وه‌یه‌كی ته‌واو له مه‌سیحی هه‌ن كه كڵێسه‌ی قیامه نازانن‌و ناتوانن سه‌ردانی بكه‌ن”
له ئوردون خێزانی شاهانه دانیشتوانی مه‌سیحیی ئوردونی ده‌پاراست، ژماره‌ی مه‌سیحییه‌كان ئێستا ده‌گاته 350 هه‌زاركه‌س، ره‌نگه بار‌ودۆخی مه‌سیحییه‌كانی ئوردون تاقه هیوایه‌ك بێت له‌ناوچه‌كه‌دا. به‌ڵام ئه‌و دابه‌ش بوونه‌ی نێو مه‌سیحییه‌كان نیشانی‌دا كه مه‌ترسییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان، له مه‌ترسی دابه‌ش بوونی سونی ــ شیعی بۆ سه‌ر موسڵمانانی ناوچه‌كه، زیاتره. ته‌نانه‌ت سه‌لیبییه‌كانیش له‌ماوه‌ی ئه‌و سه‌د ساڵه‌ی كه فه‌له‌ستینیان، یاوه‌ك پێیان ده‌ووت ” پشت ده‌ریا”، تیا داگیركردبوو، له‌نێو خۆیاندا دابه‌ش ببوون.
هه‌فته‌ی رابردوو رۆژنامه‌نووسی مه‌سیحیی لوبنانی (فادی نون) له رۆما وتارێكی قووڵی نووسی، كه تیایدا له‌ده‌ستچوونی مه‌سیحییه‌تی به برینێكی خوێن لێرۆیشتوو، ناوزه‌دكرد، داخیشی خواردبۆ به‌ش به‌ش بوون‌و خۆپه‌رستی مه‌سیحیه‌ت ، كه ده‌بێته هۆی كۆچكردنی رۆحی‌و مادیی. نون نوسیشی كه” هه‌ندێك مه‌سیحیی هه‌ن له وڵاتانی رۆژئاوا، له‌ژێر كاریگه‌ریی كه‌لتوور‌و میدیای رۆژئاواییدان‌و گه‌یشتوون به جۆرێك له خه‌مساردی (اللامبالاه)و داوا له‌مه‌سیحییه‌كانی رۆژهه‌ڵات ده‌كه‌ن شوناسی خۆیان له‌بیربكه‌ن.”
هه‌رچی پاپا( به‌ندیكێت)ه، كه سه‌ردان كردنی له ساڵی رابردوودا بۆ (زه‌وی پیرۆز){ مه‌به‌ستی له ئیسرائیل‌و فه‌له‌ستینه و.ك}وای لێ كرد داوای به‌ستنی سینۆدس بكات، هه‌ر هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌بوو كه ده‌ڵێت پێویسته له‌سه‌ر مه‌سیحییه‌كانی زه‌وی پیرۆز، سه‌رباری سه‌ختییه‌كانیان، هه‌سته‌كانیان وا زیندوو بكه‌نه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی تاشه به‌ردی زیندووبن كه كڵێسه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی له‌سه‌ر بنیاتنراوه. پاپا وتیشی ” به‌كه‌رامه‌ته‌وه له وڵاتانی خۆتاندا بژین، پێش هه‌مو شتێك دوایین مافی بنه‌ڕه‌تییه له مافه‌كانی مرۆڤ. هه‌ر له‌به‌رئه‌م هۆیه‌یه پێویسته له‌سه‌رتان كه پشتگیریی له مه‌رجه‌كانی ئاشتی‌و دادپه‌روه‌ری بكه‌ن، كه دوو مه‌رجی زۆر پێویستن بۆ په‌ره‌پێدانی گونجانی سه‌رجه‌م دانیشتوانی ناوچه‌كه.” له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا قسه‌كانی پاپا له هه‌ندێك لایه‌نیدا ئه‌وه‌ی بڕانده‌وه كه ئه‌وه رزگار بوونه، نه‌ك نوێ كردنه‌وه‌ی مێژوو، ئاشتی‌و دادپه‌روه‌ری راسته‌قینه به‌دی ده‌هێنێت.
په‌تریارك ته‌واڵا پێیوایه كه پاپا له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ساڵی رابردویدا بۆ ئیسرائیل‌و كه‌رتی غه‌ززه له”ئه‌نجامه كاره‌ساتاوییه‌كانی ململانێی جوله‌كه‌و عه‌ره‌به فه‌له‌ستینییه‌كان” تێگه‌یشت. ته‌واڵا به‌روونی ده‌ریبڕی كه له‌و هۆیانه‌ی پاڵا به مه‌سیحییه‌كانه‌وه ده‌نێت بۆ كۆچكردن” داگیركاری ئیسرائیلی، كه‌می ئازادی جووڵه‌و هات‌وچۆ‌و ئه‌و بار‌ودۆخه ئابوورییه‌یه كه تێدان.” به‌ڵام پێی وانییه كه باوه‌ڕی مه‌سیحییه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به یه‌كجاری نه‌مێنێت.” پێویسته بوێریی له‌خۆمان نیشان بده‌ین تا ئه‌وه په‌سه‌ند بكه‌ین كه ئێمه عه‌ره‌ب‌و مه‌سیحین‌و دڵسۆز بین بۆ ئه‌م شوناسه، ره‌نگه په‌یامه قه‌شه‌نگه‌كه‌مان ئه‌وه بێت كه ببینه پردێك له نێوان رۆژهه‌ڵات‌و رۆژئاوادا.”
به‌ڵام یه‌كێك له ئه‌سقوفه( ئه‌سقوف پله‌یه‌كی به‌رزتره له‌قه‌شه و.ك) به‌شداره‌كانی سینۆدسه‌كه، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكات، وته‌كانی له كارنامه‌ی رۆژانه‌ی ئه‌وێ وه‌رگیراوه، هه‌ڵوێستێكی پراگماتیكی زیاتری هه‌بووه‌و ده‌ڵێت:”با واز له‌و قسه‌یه بهێنین كه ده‌ڵێت كێشه‌مان له‌گه‌ڵا موسڵماناندا نییه، چونكه ئه‌مه راست نییه، گرفته‌كه به‌ته‌نها له‌لایه‌ن بونیادگه‌راكانه‌وه نایه‌ت، به‌ڵكو له ده‌ستووره‌وه‌یه. له‌به‌رئه‌وه‌ی له هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كانی ناوچه‌كه‌دا، جگه‌له لوبنان، مه‌سیحییه‌كان به هاوڵاتی پله دوو داده‌نرێن.” ئه‌گه‌رچی ئازادیی په‌رستن له‌و وڵاتانه‌دا ده‌سته‌به‌ر كرابێتیش،” ئه‌وا پابه‌نده به هه‌ندێك یاسا‌و رێ‌و شوێنه‌وه.” له میسر له‌وكاته‌وه‌ی سه‌رۆك ئه‌نوه‌ر سادات خۆی وه‌ك” سه‌رۆكه موسڵمانه‌كه‌ی وڵاتێكی موسڵمان” ناوزه‌دكرد ئه‌م حاڵه‌ته به‌دڵنیاییه‌وه هه‌بووه.
كڵێسه‌ی مارۆنیی لوبنان، كه پیاوه ئاینییه‌كانیان ده‌توانن هاوسه‌رگیریی بكه‌ن، باش له‌وه تێده‌گات كه چۆن ده‌كرێت مه‌سیحییه‌كان له‌گه‌ڵا گروپه سیاسییه‌كاندابن. سامی خه‌لیفه‌ی نووسه‌ر له رۆژنامه‌ی(لۆریۆن لۆجۆر”ی فه‌ڕه‌نسی، كه به رۆژنامه‌ی فرانكۆفۆنی مه‌سیحییه‌كانی لوبنان داده‌نرێت، نووسی، كه‌میی ده‌سه‌ڵاتی ئاكاریی، كڵێسه‌كانی له وڵاته‌كه‌یدا گۆڕیوه به ” یاریچی سیاسیی”و وای لێهاتووه وه‌ك ئه‌وه‌ی پارتی سیاسی بن. دووسه‌د‌و په‌نجا لوبنانیش كه زۆربه‌یان له كه‌مینه‌ی مه‌سیحین، نامه‌یه‌كی كراوه‌یان بۆ سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئیمزا كرد، كه تێیدا هوشداری ئه‌وه ده‌ده‌ن هه‌وڵا نه‌دات لوبنان بكاته به‌ره‌یه‌كی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ دژی ئیسرائیل.
ناكرێت كڵێسه عه‌ره‌بستانی سعودیش پشت گوێ بخات كه له‌وێ ئاینی مه‌سیحی وه‌ك دروست كردنی كڵێسه قه‌ده‌غه‌یه. مه‌سیحیه‌كان ناشتوانن سه‌ردانی هه‌ردوو شاری پیرۆزی مه‌كه‌و مه‌دینه بكه‌ن ـ له‌كاتێكدا ده‌بینین ده‌رگاكانی ڤاتیكان‌و بینای ئه‌سقوفی كانته‌ربێری له‌به‌رده‌م موسڵماناندا كراوه‌یه، هه‌ر له‌م مانگه‌دا دوانزه فلیپینی كه قه‌شه‌یه‌كیان تێدا بوو، ده‌ستگیركران له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌نهێنی قوداسێكیان(قوداس نوێژی به‌كۆمه‌ڵی مه‌سیحییه‌كانه و.ك) كردبوو.
ده‌شێت ئه‌وه‌ش ناكۆكییه‌ك بێت كه ته‌نها هاوسه‌نگیه‌كی كۆچی مه‌سیحییه‌كان له ناوچه‌كه گه‌یشتنی نزیكه‌ی 250 هه‌زار فلیپینی بێت بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌ت بۆ ناوچه‌ی كه‌نداو، له‌كاتێكدا په‌تریارك ته‌واڵا مه‌زنده ده‌كات كه نزیكه‌ی 40 هه‌زار كه‌سیان له ئیسرائیل‌و “فه‌له‌ستین” بژین‌و كاربكه‌ن.
ره‌نگه ئه‌وه‌ش زیاده بێت كه بڵێین توند‌وتیژیی دژی مه‌سیحییه‌كان ئه‌ندێشه‌ی رۆژئاوای سه‌رقاڵا كردووه، روونترین‌و خراپترین شێوه‌ی ئه‌وه‌ش خۆی له فڕاندنی مه‌تران فه‌ره‌ج ره‌حو، ده‌بێنێته‌وه، كه قاعیده له‌موسڵا فڕاندیان ـــ ئه‌م رووداوه له به‌ڵگه‌نامه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكادا تۆماركراوه ـ و دوای ئازادكردنییشی تیرۆركرا. كاتێكیش ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی دواتر فه‌رمانی له سێداره‌دانی بكوژه‌كانیدا، كڵێسه داوای لێبوردنی بۆ كردن. له‌میسریش توند‌وتیژیی له‌نێوان مه‌سیحی‌و موسڵماناندا وه‌ك یه‌ك له هه‌ڵكشاندایه، به‌تایبه‌ت له گونده كۆنه‌كانی قووڵایی باشووری وڵات. له قاهیره‌ش كڵێسه‌ی مه‌سیحییه‌كان، به‌هۆی سوڕانه‌وه‌ی به‌رده‌وام‌و خاڵه‌كانی پشكنینی تایبه‌ت به پۆلیسه‌وه، شه‌و‌و رۆژ پارێزگاری ده‌كرێن.
له‌كاتێكیشدا كه مه‌سیحیه‌كانی رۆژئاوا به‌رده‌وام ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن له‌كه‌م بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی مه‌سحییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه‌چی له‌كاتی سه‌ردانكردنیشیاندا، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی چاویان به هاوده‌مه مه‌سیحییه‌كانی ئه‌وێیان بكه‌وێت، ته‌نها ده‌چن به‌لای ئه‌و شوێنه پیرۆزانه‌دا كه له ته‌وراتدا ناویان هاتووه.
هه‌رچی ئه‌مریكییه‌كانیشه، كه له روداوه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ری 2001 وه خورافه‌ی ململانێی شارستانێتی نێوان رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵاتیان تێدا چه‌سپاوه، ده‌ڵێیت مه‌سیحییه‌ت به ئایینێكی رۆژئاوایی ده‌زانن نه‌ك رۆژهه‌ڵاتی، هه‌ر بۆیه ئه‌وان به لێزانییه‌وه ره‌گه رۆژهه‌ڵاتییه‌كانی ئاینه‌كه‌یان له خاكی ئیسلام داده‌بڕن، به‌ڵام ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا شكستێكه بۆ باوه‌ڕه‌كه.
له 26 ی تشرینی یه‌كه‌می 2010 له رۆژنامه‌ی ئه‌ندیپێندنتی به‌ریتانی دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
1. ئاماژه‌یه‌كه بۆ رۆمانی ( چیرۆكی مه‌رگێكی ئاشكرا)ی رۆماننوسی كۆڵۆمبی ( گابرێل گارسیا ماركێز) كه باس له كوژارنی كۆچبه‌رێكی لوبنانی ده‌كات له ئه‌مریكای لاتینی.و.ع
2. سینۆدسی پاپایه‌تی تایبه‌ت به مه‌سیحییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2010 دا و بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته سازكرا. و.ع
سه‌رچاوه: http://www.alawan.org/%