
سه‌باره‌ت به سه‌كۆی ئازاد له هه‌ولێر
ڕه‌حمه‌تی ده‌سه‌ڵات، غه‌زه‌بێكی تره.به‌و مانایه‌ی هه‌ركاتێ چاومان له‌وه‌بوو ده‌سه‌ڵات له شوێنێكدا به هانامانه‌وه بێت، ده‌بێ پێشبینی ئه‌وه‌ش بكه‌ین ئه‌م یارمه‌تییه بردنه بۆ لێوارێكی سه‌ختتر.ڕونتر بیڵێین ئه‌و ده‌مه‌ی ده‌ستمان ده‌گرێت تا به‌ره‌وه سه‌ره‌وه بڕۆین ، بوارمان پێ ده‌دات تا باشتر غلۆرمانكاته‌وه بۆ خواره‌وه.ئه‌مه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ی ئێمه باش ده‌گونجێ-به‌ر له‌ویش ده‌گونجێ له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی هێزی باوك له‌نێو خێزانی ئێمه‌دا و هه‌روه‌ها هێزی ئیلاهی كه هه‌میشه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه به‌نده‌كان تكاكاری بن، له‌گه‌ڵ ئه‌م تكاكردنه‌ش دا شته‌كان كۆتایی نایه‌ن، به‌ڵكو هه‌ر كاتێ ڕه‌حمه‌تێك له سه‌ره‌وه‌ڕادێ ئه‌وه‌نده به‌نده‌كان دڵخۆش ناكا، چونكه ئه‌م ڕه‌حمه‌ته له‌خۆیدا هه‌ڵگری موژده‌یه بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی هێز و غه‌زه‌بی خودایش.
به‌م واتایه ئازادی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سیسته‌مێكی ئاوادا، ئازادییه‌كه دابه‌ش بووه به‌سه‌ر مردن و ژیان – برین و ده‌رمان..به‌ڵام له‌م هاوكێشه‌یه‌دا ئه‌وه‌ی كه ژیانه زیاتر مردن له‌خۆیدا هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌وه‌شی كه ده‌رمانه برینێكی گه‌وره‌تره.
له ژماره 246ی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه..نووسه‌ر ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین له وتارێكدا سه‌باره‌ت به سه‌كۆی ئازاد له‌هه‌ولێر، تیشك ده‌خاته سه‌ر چوار مه‌تر زه‌وی خه‌یاڵی یان وه‌ك خۆی ده‌ڵێ میتافیزیكی، به‌جۆرێك ئه‌م سه‌كۆیه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م چوار مه‌تره ده‌سازێت شوێنێكه هه‌ركات ده‌نگی ناره‌ِزایی هه‌بوو له‌م كاته‌دا بوونی ده‌رده‌كه‌وێت، به واتایه‌ك ڕووبه‌ره‌كه هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌نگه ئازاده‌كان دا ده‌خوڵقێت و شوێنێكی تایبه‌ت و دیاریكراو نییه له واقیعدا.ئه‌مه ته‌عبیرێكی جوانه كه له په‌راوێز یان له ناو جه‌رگه‌ی سیسته‌مێكی ئاوادا زه‌مێنێكی چكۆله هه‌بێت ده‌نگه‌گان به ئازادی خۆیان به‌رجه‌سته‌بكه‌ن-هاوشێوه‌ی ئاوی ئه‌و نافوورانه‌ی له ناوه‌ڕاستی ژیانێكی ناسروشتی و گه‌مارۆدراو به چیمه‌نتۆ و وایه‌ر و ئۆتۆمبێل تا بۆیان ده‌كرێ خۆیان توندتر و به‌رزتر فرێده‌ده‌نه ئاسمان-له‌وێدا ئاو هاوار بۆ ئازادبوونی خۆی ده‌كات. به‌هه‌مان شێوه ده‌كرێ مرۆڤیش به‌م جۆره هاوار بۆ ئازادی خۆی بكات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجی منه له وتاره‌كه‌ی ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین دا و ده‌مه‌وێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م..ئه‌وه‌یه كه نووسه‌ر له وتاره‌كه داوا له ده‌سه‌ڵات ده‌كات ئه‌م چوار مه‌تره بۆ ئازادی جێگیربكه‌ن و ڕێی ئه‌وه‌بده‌ن سه‌كۆی ئازاد له هه‌ولێر بوونی هه‌بێت..ئه‌مه بۆخۆی پرسیاره‌كه‌یه: سیسته‌مێك كه ئه‌وه‌نده ڕووبه‌ری ئازادی ته‌سك كردبێته‌وه و ئێمه خه‌یاڵی چوار مه‌تری زه‌ینی بكه‌ین ئایا چۆن رێگه ده‌دات زه‌مینێكی بچكۆله هه‌بێت بۆ ئه‌و ده‌نگانه‌ی ناڕازیین؟ ئه‌م پرسیاره‌ش ئاساییه- ئایا كاتێ رێگه ده‌دات ( هه‌روه‌ك نووسه‌ر له وتاره‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات ده‌كرێت حاكمداران بیكه‌ن به شانازی بۆخۆیان) كاتێ حامكداران ڕێگه ده‌ده‌ن به‌وه‌ها زه‌مینێك بۆ ناڕه‌زایی ئه‌م زه‌مینه له‌ژێر چاودێری ئه‌واندا چۆن به‌كاردێت؟ ئایا ناكرێت به ئامرازێكی گه‌وره‌تر بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی تر ئازادی زیاتر بكه‌وێته ژێر مه‌ترسییه‌وه؟ چونكه له ئێستادا ئه‌وه‌ی جێگه‌ی مه‌ترسییه ئه‌وه‌یه كه خوودی ئازادی له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌دایه بكرێت به ئامرازێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خۆی.واته ئه‌و كلیله‌ی هه‌وێنی كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانه، ته‌نها له‌وكاته‌دا ده‌سه‌ڵات ده‌رگایه‌كی پێده‌كاته‌وه كه ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵیدا چه‌ند ده‌رگایه‌كی تر دابخرێن.
به‌م پێیه ئه‌وه‌ی ده‌بێته جێگای گفتوگۆ و ده‌ربڕینی ده‌نگی ئازاد له كاتێكدا جێی خۆی ده‌گرێت كه ئازادیخوازن یان ئه‌وانه‌ی ناڕازین و له‌خه‌می ئازادی و برسییه‌تی و نائومێدی تاكه‌كان دان خۆیان زه‌مینێكی بچكۆله‌ی ئاوا بخولقێنن، چونك كاتێ ده‌سه‌ڵات ده‌یبه‌خشێ له‌گه‌ڵیشیدا ده‌ڵێ: ئه‌م بواره بۆ ئازادی من پێمدای، كه‌واته تۆ ئاوا مه‌كه و ..ئیتر به‌هه‌ر جۆرێك بێ ئه‌م بوار و زه‌مینه ناكه‌وێته گفتۆگۆ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌نده‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌ك به‌شێك له‌خۆی سه‌یری ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌ك ده‌ڕوات، كه دواتر ده‌سه‌ڵات ئه‌و مه‌ودا و زه‌مینه‌ی به‌خشیویه‌تی به‌هیچ جۆرێك ناهێڵێ بگاته شوێنێك كه ته‌عبیر له ئازادییه‌كی وا بكات ببێته پرسیار یان وه‌ك خۆی ده‌ڵێت مه‌ترسی به سه‌رییه‌وه. وێنه‌ی ئه‌و باخه‌ی له ناو بیابان دایه، بیابانه‌كه به‌هۆی هێز و لمه‌كه‌ی هه‌رگیز نه‌هێڵێ باخه‌كه له سنووری خۆی زیاتر بڕوات. ته‌نها وه‌ك ڕه‌مزێك ده‌مێنێته‌وه و هه‌موومان كاتێ ده‌یبینین ده‌ڵێین : ئه‌وه‌تا باخه‌كه له‌ناو بیاباندایه!
كۆمه‌لگای ئێمه به‌گشتی و هه‌ولێر وه‌ك شارێك كه خۆم تیایدا ده‌ژیم و زیاتر هه‌ستی پێده‌كه‌م به‌ره‌و له‌یه‌كترازان و دابڕینی په‌یوه‌ندی تاكه‌كان چووه.به‌جۆرێك مرۆڤه‌كان به‌كاریگه‌ری سیسته‌مه‌كه به‌ره‌و تاكڕه‌وی ڕۆیشتن و له‌سه‌ر پرسه گرینگه‌كان ڕای گشتی دروست نابێت. ئه‌مه جگه له سێبه‌ری ده‌سه‌ڵات هۆكاری تریشی هه‌یه وه‌ك ئه‌و ڕه‌وته و فیكره دینییه‌ی كه مرۆڤ له كۆمه‌ڵگادا ده‌به‌ستێته‌وه و به قه‌ده‌رگه‌رایی و واده‌كات مه‌سه‌له زۆر گرینگه‌كان و كێشه‌كان وه‌ك شتێكی زۆر ئاسایی وه‌ربگرێت و جگه له شڵه‌ژانێكی كاتی خوێندنه‌وه‌یان بۆ نه‌كات، به‌و واتایه‌ی ئه‌م قه‌ده‌رگه‌راییه له‌ناخی دا ئه‌وه هه‌یه : مادام دنیا فانی یه و ده‌مێكی تر كۆچ ده‌كه‌ین ئه‌وه‌نده ناهێنێ خۆمانی بۆ بخه‌ینه ژێر مه‌ترسییه‌وه.هه‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌م په‌نده تاكڕه‌وییه دروست ده‌كات : ئاگره سووره، له‌خۆم دووره. به‌ڵام ئه‌و ئاگر و تاعوونه‌ی له ده‌رگای ماڵێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ده‌دا له‌هه‌موومان نزیكه، به‌ڵكو ئاگره‌كه له‌ماڵی ئێمه‌دایه. ڕا و ده‌نگی ئازاد كاتێ كپ ده‌كرێن ئه‌ركی هه‌مووانه ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و ڕایه‌ڵێك بۆ گفتوگۆی عه‌قڵانی دروستبكه‌ین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی واده‌كات ئه‌مه دروست نه‌بێت وێڕای سنووره زۆر و زه‌وه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات دابڕانی تاكه له ئامانجی بوونی خۆی. كاتێ تاك له كۆمه‌ڵگادا ده‌كه‌وێته داوی ماشێنی سه‌رمایه و هه‌میشه بۆ بڕینی هه‌نگاوێك چاو له سه‌ره‌وه ده‌بڕێت..بۆ خۆیشی له نائومێدییه‌ك ده‌ئاڵێت و بێزارییه‌ك ده‌یگرێت كه وه‌ره‌سه له‌وه‌ی ته‌عبیر له بێزارییه‌كه‌شی بكات.
بۆیه ئه‌و كاته ده‌ربرینی ده‌نگی ئازادی له هه‌ولێردا شوێنی خۆی ده‌گرێت، كاتێ ڕای گشتی دروست ده‌بێت و تاكه‌كان به‌ره‌و گفتوگۆ ده‌ڕۆن له‌سه‌ر ژیانی خۆیان..ئه‌گینا بێگومان ده‌نگی ناڕازی له هه‌ولێردا هه‌ن..ده‌نگانێك هه‌ن كه له ساتێك له ساته‌كانی ژیانیاندا له ناخیانه‌وه ده‌ڵَێن : ئێمه به‌مه ڕازی نین و له‌گه‌ڵی نین-من نائومێدم لێره‌دا.. بۆ ئه‌مه ڕویدا؟..هه‌موو ئه‌مانه‌و زۆریتر، به‌ڵام ئه‌م ده‌نگانه له‌كاتێكدا ده‌بنه سه‌كۆیه‌ك كه ده‌سه‌ڵات خۆی دێت به‌ده‌م گفتوكۆكردنیانه‌وه كاتێك نه‌چنه ناو بازنه‌ی داواكارییه‌وه له ده‌سه‌ڵات.ده‌كرێت لێره‌دا پرسیارێك بكرێت و بگوترێت ئه‌مه چۆن ده‌كرێت و رێگای پێده‌درێت؟ ئه‌و ده‌مه‌ی ده‌نگه ناڕازییه‌كان ده‌نگی عه‌قڵ و دیالۆگ و خه‌مخۆرن بۆ ژیانێكی هاوسه‌نگ و ئازاد..ئه‌و ده‌مه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ته‌نگ یه‌كتره‌وه ده‌چن و ڕای گشتی دروست ده‌بێت..ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌م ده‌نگانه كێشه‌كان ده‌خه‌نه به‌رده‌م كۆمه‌ڵگا و نائومێدی تاكه‌كان شیده‌كه‌نه‌وه. ئه‌و ده‌مه‌ی هاوهه‌نگاوی یه‌كتری ده‌یانه‌وێ ئه‌م نائومێدییه بگۆڕێن، چونكه ناكرێت بێ تێگه‌یشتن له تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگا له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی تێبگه‌ین و كارێگه‌ریمان هه‌بێت.بۆیه من پێموایه ئه‌م زه‌مینه‌ی ده‌سه‌ڵات بیبه‌خشێ بۆ ئازادی بۆ ئه‌وه نایبه‌خشێ تاكه‌كان ته‌عبیر له خۆیان و ئازادی خۆیان بكه‌ن هه‌رچه‌نده بۆخۆیشی بكات به شانازی، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه ده‌یبه‌خشێ تاوه‌كو ئه‌و ده‌نگانه‌ی ئازادن و هه‌ن كاریگه‌رییه‌كه‌یان كه‌م بكاته‌وه‌و له دواجاردا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ به‌كارییان بهێنێ.به‌مه‌ش له‌م رێیه‌وه ده‌توانین دیالۆگ بكه‌ین له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات كه خۆمان له‌ڕێی خه‌مخۆریمان بۆ ئازادی و دابڕاو له به‌رژه‌وه‌ندی و تاكڕه‌وی زه‌مینه‌یه‌كی ئاوا سازبكه‌ین.
دروستكردنی باخێكی بچكۆله له بیاباندا ئه‌گه‌ر باخه‌وانه ئازادیخوازه‌كان خۆیان نه‌یسازێنن، هه‌رگیز باخه‌كه فراوان نابێت، به‌ڵكو بۆ هۆی هه‌یه بچێته سه‌ر شێوه‌ی لمه‌كه و ڕه‌نگی بیابانه‌كه بگرێت.ئه‌م باخه‌ش ئه‌وكاته جوانتر ده‌رده‌كه‌وێت كه تاكه‌كان – كۆی كۆمه‌ڵگا به گشتی له‌سه‌ر گرفته‌كانی خۆی ده‌كه‌وێته پرسیار و دیالۆگ كردن و هه‌موو شته‌كان ناگۆڕێته‌وه به هه‌ڵچوونێكی كاتی و به پاساوی ئه‌وه‌ی..ساده‌كه‌ی : سیاسه‌ت به‌ڵایه یان ڕۆژێك دێ ئه‌مه‌ش ده‌گۆڕێت..و هتد. خه‌می گه‌وره ئه‌وه‌یه كه تاكی كۆمه‌ڵگای ئێمه خه‌ریكه به‌وه ڕادێن بۆ گۆڕانی بارودۆخ و ژیانی خۆیان چاوه‌ڕێی زه‌مه‌ن ده‌كه‌ن و هه‌موو شته‌كان ده‌سپێرن به رۆژگار و چه‌رخی زه‌مانه، ئه‌مه‌ش به ته‌واوی ده‌رچوونه له ئیراده‌ی مرۆڤ بۆ ژیان و ده‌ركه‌وته‌ی خۆی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا.ناكرێ مرۆڤ له‌ناو ئه‌م ڕسته‌یه‌دا بخه‌وێت 🙁 ڕۆژێك دێ منیش ئازاد ده‌بم.) ئه‌م ڕسته له‌خۆیدا فه‌رامۆشكردنی ئازادییه.
له‌كۆتاییدا ده‌سخۆش بۆ نووسه‌ر ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین كه په‌رده‌ی له‌سه‌ر باسێكی گرینگ لاداو باسێك كه شایه‌نی ئه‌وه‌یه نووسه‌ران و خه‌مخۆرانی ئازادی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن و ببێته پردێك بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێیه‌وه زیاتر قسه‌بكرێت له‌هه‌مبه‌ر كلتوور و ژیان و ئازادی كۆمه‌ڵگای كوردی و یه‌كه به‌یه‌كی شاره‌كان و كوردستان به‌گشتی.ئه‌م گفتوگۆكردنه‌و قسه‌له‌سه‌ركردنه ببێته هه‌وێنی سازاندنی سه‌كۆی ئازاد له هه‌ولێر و كرانه‌وه‌ی كۆی كۆمه‌ڵگا به‌سه‌ر چه‌ندین په‌نجه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێیانه‌وه ته‌عبیر له‌خۆمان و ئازادی خۆمان بكه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌كۆیه ده‌روازه‌یه‌ك بێت بۆ ڕاو بۆچوونی جیا له‌سه‌ر پرسه‌كانی كۆمه‌ڵگا.. له ئێستاش دا من وه‌ك تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه و كه‌سێك له‌هه‌ولێر ده‌ژیم ده‌ڵێم : من ڕازی نیم به‌م كۆمه‌ڵگایه…به‌م ناعه‌داله‌تیه‌ی كه هه‌یه.