
به شی شه‌شه‌م: دیزاینی مه‌زن
هه‌ڵبژاردنی گه‌ردونه‌که‌مان
به پێی وته‌ی خه‌لکی (بۆشنگۆ) له ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقا ، له سه‌ره‌تادا ته‌نها تاریکی و ئاو له گه‌ڵ خوای گه‌وره‌ی (بومبا) بوونی هه‌بوو.رۆژێک( بومبا) تووشی سکێشه بوو رشایه به سه‌ر خۆردا. له‌و کاته‌دا خۆر بڕێک له ئاوه‌کانی وشک کرد‌و زه‌وی ده‌رکه‌وت. به‌ڵام هێشتا بومبا هه‌ر ئێشی هه‌بوو تۆزێک زیاتر رشایه‌وه. مانگ ، ئه‌ستێره‌کان و بڕێک له گیانله‌به‌ران وه‌ک پڵنگ و کۆرۆکۆدیل و کیسه‌ڵ و له کۆتاییدا مرۆڤ ده‌رکه‌وتن. (مایا)کانی مکزیک له ناوه‌ڕاستی ئه‌مریکا هاوشێوه‌ی ئه‌مه ده‌رباره‌ی سه‌رده‌مێک که به‌س خاڵق و ئاسمان و ده‌ریا بوونی هه‌بووه، ده‌گێرنه‌وه. له ئه‌فسانه‌ی (مایا) کاندا خاڵق خه‌مباری ئه‌وه بوو که که‌س نایپهرستێ بۆیه زه‌وی ، کێوه‌کان و درخته‌کان و زۆربه‌ی گیان له‌به‌رانی دروست کرد. به‌ڵام گیانله‌به‌ران قسه‌یان نه‌ده‌کرد بۆیه بڕیاری دا مرۆڤه‌کان دروست بکات . سه‌ره‌تا ئه‌وانی له قوڕ و خۆڵ دروست کرد ، به‌ڵام ئه‌وان به بێ مانا قسه‌یان ده‌کرد، بۆیه له ناوی بردن و جارێکی که ده‌ستی پێکرده‌وه ، ئه‌مجاره‌یان له دار دروستی کردن ، به‌ڵام زۆر هێواش بوون بۆیه بڕیاری دا ئه‌وانیش تیا به‌رێت، به‌ڵام ئه‌وان بۆ ناو دارستان هه‌ڵهاتن مانه‌وه‌ی تێکچوونه‌کان به درێژی رێگه‌که تۆزێک گۆرانکاریان به‌سه‌ر دا هێنان ،……