
یادی تۆ…..بوێر جه‌میل ڕه‌نجبه‌ر
له ئێواره‌یاکی پاییزدا
ته‌نهایی له سێداره‌م ده‌دات
ڕۆژگاریش په‌یکه‌ری سۆزم،
ده‌ڕمێنێت
له که‌ناری ڕووباری دڵمدا
ماسی حه‌زم
به‌ر شاڵاوی غوربه‌ت ده‌که‌وێت
له‌م ئێواره‌یه‌دا
مه‌له سحراویه‌کانی رۆح
بەربه‌ستی هەڵفڕینم ده‌کەن
بۆ غوربه‌تێکی تر…..
من هێشتا لەو خاکەی دوورەوڵاتیم،
غەریبم…
حه‌زیشم له چاوی غوربه‌تە
خۆی ته‌ڕ ده‌کاتەوە
من ئالووده‌م بە خاکی ولاتم…
ئای له‌م پایزه
دڵم به‌قه‌د پایز حه‌زینه
گه‌ڵاکانیش زه‌ردوو سوور
له‌به‌رده‌ممدا، زۆر بە غەریبی،
خۆیان ده‌نوێنن…
له‌م ساته‌دا
په‌یکه‌ری حه‌زێکی نامۆم،
ده‌کێشا….
به ڕه‌نگی ئه‌سرینی ئه‌و کچه پاکیزانه‌ی
له بۆسه‌ی پیاوانێک ده‌ربازیان بووه….
منیش کەوتمە بۆسەی بیرەوەریت..
ئه‌وه‌تا یادگاریت
لە نێوان تاریک وڕوونی ئێواره‌یه‌کدا،
له ده‌رگای دڵم ده‌دات
منی له‌به‌رده‌م ئه‌رزی واقیعدا چه‌قاند
منیش هێشتا سه‌رخۆشی خه‌یاڵێک بووم،
مۆمی خه‌یاڵێکی دیکەم داگیرساند
له‌گه‌ڵ چرپەی هه‌موو خه‌یاڵێکیشدا
دێرێکی شیعرت له ئامێزت ده‌مگرێ
به‌م ئێواره‌یه ناوەختە،
حه‌زم له فڕینه
به‌ره‌و که‌ناری سۆزێکت بێم و
له به‌هه‌شتی خۆشه‌ویستیتدا
ئارامێک بگرم….
ئاخ لە دووریت،
ئاگرێکه‌و به‌ر سۆزی دڵم دەکه‌وێ…
هه‌ر چوار وه‌رزه‌کانی ژیانم،
مۆسیقایه‌کی خامۆش
گۆرانی بۆ ئه‌م وه‌رزانه ده‌ڵێن
گریانێک لە دادی ئەم زه‌مه‌نه‌و
تاودانی ئه‌سپی وه‌فام
به‌ره‌و هه‌ڵدێری غوربه‌تێکی ترم ده‌بەن و
بەم عیشقەی یادێکت دەمسوتێنن…
بوێر جه‌میل ڕه‌نجبه‌ر
پاییزی ٢٠١٠