
مێشــــــکی هـــــــه‌رزه‌کار
له کۆمه‌ڵگای هۆله‌ندیدا په‌روه‌رده‌ی(مێردمنداڵ/هه‌رزه‌کار)یه‌کێکه له‌و بابه‌ته گرنگانه‌ی بایه‌خێکی تایبه‌تی پێده‌درێت. رۆژانه له‌لایه‌ن پسپۆڕ‌و شاره‌زاو ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فێربوون‌و ته‌ندروستی، له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، له‌كۆڕو كۆبونه‌وه‌كان، په‌روه‌رده‌ی مێردمنداڵ/هه‌رزه‌کارو گرنگی په‌یوه‌ندی ئه‌م گروپه له‌گه‌ڵ به‌خێو‌كه‌رو په‌روه‌رده‌که‌ر به‌زمانێكی روون‌و ئاشكرا لێكۆڵینه‌وه‌و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێ.
په‌روه‌ره‌ده‌که‌رو کارمه‌نده‌کانی بواری کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ته‌ندروستی‌و فێربوون، له‌کۆبونه‌وه‌و کۆنفرا‌نس‌و سیمینار رووبه‌ڕوی پرسیاری جۆراوجۆر ده‌بنه‌وه، پرسیاری وه‌کو: بۆچی هه‌رزه‌کار له‌کاتی خۆیدا ناتوانن ئه‌رکی فێربوونی قوتابخانه‌یان ئاماده‌بکه‌ن؟ به‌ڵام کاتێکی زۆر به‌ته‌له‌فۆن یان MSNده‌بەنه‌سه‌ر؟ ئه‌رکی قوتابخانه‌شیان بۆ دواچرکه دواده‌خه‌ن؟ بۆچی ئه‌م گروپه له‌ڕێگاوباندا به‌خێراییه‌کی زۆر ئوتۆمبیل یان ماتۆر لێده‌خوڕن به‌بێ ره‌چاوکردنی ئاسایشی خۆیان‌و که‌سانی به‌رامبه‌ریان؟ بۆچی مێردمنداڵ/ هه‌رزه‌کار، بێ سڵه‌مینه‌وه وه‌رزشی ترسناکی وه‌ک خلیسکان له‌سه‌ر شاخ‌و پرد‌و شوێنی مه‌ترسیدار ده‌که‌ن؟
ئه‌ی بۆچی مێرمنداڵ/هه‌رزه‌کار له‌کاتی خۆیدا به‌ڵێن به‌جێناهێنن؟ هۆی به‌جێنه‌هێنانی پلان‌و نه‌خشه‌یان، یان شکاندنی به‌ڵێنیان له‌چیدایه؟ بۆچی هه‌رزه‌کار به‌یانیان به گران له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن؟
بۆچی هه‌زرزه‌کار گه‌ر له‌دڵداریدا دڵشکاو بن، یان به ئاوات‌و حه‌زو خواستی خۆیان نه‌گه‌ن، ئیتر کۆنترۆلی هۆش‌و هه‌ست له‌ده‌ستده‌ده‌ن؟ جۆرێک ژیانیان دائه‌ڕمێت که په‌ناده‌به‌نه رێگای ترسناکی خۆکوشتن یان خۆسوتاندن وه‌ک له‌کۆمه‌ڵگای خۆماندا به‌زۆری رووده‌دات؟
لێره‌دا تراژیدیای به‌ناوبانگی “چیرۆکی خۆشه‌ویستی رۆمیۆ‌و جولێتی” شکسپیرم ( 1564-1616) دێته‌وه‌یاد، که چۆن دوو مێردمنداڵی چینی به‌گزاده، رۆمیۆ‌و جولێت دڵ‌و دڵخوازی یه‌کده‌بن، به‌ڵام خێزانه‌که‌یان له‌ململانێ‌و دوژمنایه‌تیدا له‌یه‌ک ئاڵاون به‌هیچ جۆرێک ئه‌شق‌و ئه‌وینی جولێت بۆ رۆمیۆ په‌سه‌ند ناکه‌ن، بگره نه‌ک هه‌ر دژی ئه‌وین‌و ئه‌شقی ئه‌م دوودڵداره‌ن، له‌وه‌ش بترازێت خێزانی جولێت هه‌وڵیانده‌دا که ئاهه‌نگی زه‌ماوه‌ندی هاوسه‌رگیری جولێت بۆ کوڕێکی ناسیاوی خۆیان سازبده‌ن، به‌ڵام بڵێسه‌ی ده‌روونی گڕگرتووی رۆمیۆ‌و جولێت به‌هیچ شتێك خامۆش نه‌ده‌بوو، به‌ڵكو هێزی ئه‌شق پاڵی پێوه‌ده‌نان كه به‌بێ دوودڵی یه‌کتری ببین. له‌پشت که‌سوکاریانه‌وه هه‌ر چاویان به‌یه‌کتر ده‌که‌وت، هه‌ر بۆیه جولێت له‌ڕۆژی بۆنه‌ی زه‌ماوه‌ندی له‌گه‌ڵ کوڕه‌ی ناسیاویاندا، حه‌بی خه‌و ده‌خوات، به‌و مه‌به‌سته‌ی بڵێن مردوه‌و تاوه‌کو پلانی زه‌ماوه‌ندی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ کوڕه‌ی ناسیاویدا رابگرێت، هاوکات پلانی هه‌ڵهاتن له‌گه‌ڵ رۆمیۆ نه‌خشه بکێشێت، کاتێک رۆمیۆ نامه‌ی بۆ ده‌چێت‌و هه‌واڵی پێده‌گات که خۆشه‌ویسته‌که‌ی نه‌ماوه‌و مردوه، ئه‌ویش له‌داخانا ده‌ستبه‌جێ خۆی ده‌رمانخوارد دهکاتو خۆی ده‌کوژێت، له‌پاشئه‌وه‌ی جولێت به هۆش دێته‌وه‌و حه‌بی خه‌وه‌که به‌ریده‌دات، له‌چاوه‌روانی به‌یه‌کگه‌یشتنی خۆشه‌ویسته‌که‌یه‌تی، به‌ڵام که ده‌بینی رۆمیۆ خۆیکوشتوه، ئه‌ویش ده‌ستبه‌جێ خه‌نجه‌رێ ده‌کات به‌دڵی خۆیداو خۆی ده‌کوژێت.
ئه م تراژیدیایه چیمان پێده‌ڵیت؟ دوو دڵدار که به‌یه‌ک ناگه‌ن، رۆمیۆ که نه‌یتوانیوه خودی خۆی له‌جیهانی ناخی جولێت ببینێته‌وه، پێشبینی پلان‌و نه‌خشه‌ی جولێتی نه‌کردوه، هه‌ر که گوێبیستی هه‌واڵی مردنی خۆشه‌ویسته‌که‌ی ده‌بێت، هه‌واڵه‌که‌ی لێده‌بێته راستی‌و سه‌رگه‌رمانه به‌بێ بیرکردنه‌وه‌و بێکۆنترۆل کردنی هه‌ستی، مامه‌ڵه دهکاتو به‌کاره‌ساتێکی گه‌وره کۆتایی به‌ژیانی خۆیان ده‌هێنن.
لێره‌دا پرسیار ده‌کرێت ئایا کۆنترۆڵکردنی مه‌یل‌و هه‌ست‌و پلان‌و دانانی نه‌خشه له‌قۆناغی هه‌رزه‌کاردا چۆن مێشک رێکیده‌خات؟ ئایا مێشک له‌قۆناغی هه‌رزه‌کار ته‌واو گه‌شه‌ی کردوه‌و کۆنترۆلی چالاکییه‌کانی مرۆڤی پێده‌کرێت؟ ئایا مێشکی هه‌رزه‌کار له‌چ ته‌مه‌نێکدا گه‌شه‌ی ته‌واوده‌کات؟ ئایا گه‌شه‌کردنه‌که له‌یه‌ک قۆناغی دیاریکراو دایه، یاخود پله به‌پله گه‌شه‌ده‌کات؟
لێره‌دا گرنگه ئاماژه
به‌دوو وشه بکه‌م:
ئه‌ویش مێرمنداڵ‌و هه‌رزه‌کار‌ه.
مێردمنداڵ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌و قۆناغه‌یه که له‌نێوان ته‌مه‌نی 10و14و16 ساڵیدایه، که گه‌شه‌کردنی مرۆڤ له‌ڕووی جه‌سته‌و ئه‌قڵ‌و سۆز‌و ده‌روونی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گرێته خۆ. ئه‌و قۆناغه‌یه که ئه‌ندامی زایه‌ندی تێدا گه‌شه‌ده‌کات. دیاره سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی قۆناغی مێردمنداڵ له‌که‌لتورێکه‌وه بۆ که‌لتورێکیتر ده‌گۆڕرێت‌و جیاوازی له‌نێو که‌لتوره‌کاندا هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌م جیاوازییه‌ش له‌نێوان کچ‌و کوڕیشدا به‌دیده‌کرێت. هه‌ندێجار ئه‌م قۆناغه له‌کچدا له‌ته‌مه‌نی 9 ساڵیدا ده‌ستپێده‌کات. له‌کاتێکدا له‌کوڕدا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی دوو ساڵ دواتر ده‌ستپێده‌کات. هه‌رزه‌کار` adolescent” که وشه‌یه‌کی لاتینیه‌و به‌مانای گه‌وره‌بوون، گه‌شه‌کردن ده‌گرێته‌وه. واته گه‌وره‌بوون‌و گه‌شه‌کردنی مرۆڤ له‌قۆناغی مناڵییه‌وه به‌ره‌و قۆناغی هه‌رزه‌کاری. ته‌مه‌نی ده‌ستپێکردنی ئه‌م قۆناغه له‌که‌لتورێکه‌وه بۆ که‌لتورێکیتر جیاوازه . به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌توانین بڵێن ئه‌دولسێنت له‌ته‌مه‌نی (10 ساڵی تا 22) ده‌گرێته خۆ. قۆناغی مێرمنداڵ به‌شێکی قۆناغی هه‌رزه‌کارییه.
تا چه‌ند ساڵیک له‌مه‌وبه‌ر لێکۆڵینه‌وه زانستییه‌کان وایان پیشانده‌دا که مێشک
(Brein) له‌ته‌مه‌نی دوانزه ساڵیدا ته‌واو گه‌شه‌یکردوه.
به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دوییدا له‌ئه‌نجامی لێکۆلینه‌وه‌ی زانستی نوێ‌دا له‌زانکۆی لایدن له‌هۆله‌ندا، ده‌رکه‌وتووه، که پڕۆسه‌ی کامڵبوون‌و گه‌شه‌کردنی مێشک تا 24 ساڵی ده‌خایه‌نێت. له‌هه‌رزه‌کاریدا، ئۆرگانیزاسی مێشک گۆڕانی جۆراوجۆر‌و زۆری به‌سه‌ردا دێت. مێشک له‌ستره‌کتووری جیا جیا پێکهاتوه‌و هه‌ریه‌که‌یان فه‌رمانی خۆی هه‌یه، بۆ نمونه: بۆ ئه‌وه‌ی باش تێبگه‌ین‌و شته‌کان باش ببینین گرنگه به‌شی “دوواوه‌ی مێشک” فه‌رمانی خۆی به‌جێبهێنیت که به به‌شی(de visuele cortex) ناوزه‌ند ده‌کرێت. له‌کاتێکدا شێوه جۆراوجۆره‌کانی ره‌فتاری هوشیار له‌دانانی پلان‌و نه‌خشه‌و خه‌زنکردنی زانیاری‌و کۆنترۆلکردن به‌شی” پێشه‌وه‌ی مێشک”
frontale cortex)) به‌ر پرسیاره.
مێشکی مێردمنداڵ له‌سێ قۆناغدا گۆڕانکاری به‌سه‌ردێت. قۆناغی یه‌که‌م: قۆناغی “هه‌رزه‌کاری زوو” یان سه‌ره‌تا: که نێوان( 10 تا 15) ساڵیدایه، دیاره سه‌ره‌تاو کۆتایی ئه‌م قۆناغه له‌مناڵێکه‌وه بۆ مناڵێکیتر جیاوازی هه‌یه. له‌م قۆناغه منداڵ له‌ژێر کاریگه‌ری هۆرمۆن‌و پرۆسه‌ی کامڵ‌بوونی مێشکدایه. مێردمنداڵ له‌ئه‌نجامی ئه‌م پرۆسه‌یه زیاد له‌پێوست حه‌ساسن، سه‌رگه‌رمی تێرکردنی هه‌ست‌و ئاره‌زوون، عه‌وداڵی گه‌ڕانن به‌دوای هه‌سته ورووژێنه‌ره‌کان‌و هه‌سته جوڵینه‌ره‌کانن، له‌ئێستاو ئیره‌دا مامه‌ڵه ده‌که‌ن. قۆناغی دووه‌م، قۆناغی “هه‌رزه‌کاری ناوه‌ند” له‌نێوان ته‌مه‌نی (14 تا 16)دایه، مێرمنداڵ له‌م قۆناغه‌دا به‌دوای چالاکی وروژێنه‌رو ریسکدا ده‌گه‌ڕێت. ئه‌و چالاکییانه ئه‌نجامده‌ده‌ن که هه‌ستیان ده‌جوڵینێ به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌ئاکامی ره‌وشتیان بکه‌نه‌وه، بۆ نمونه خلیسکاندن له‌شاخی لێژو سه‌ختدا به‌مه‌رجێک هیچ ترسی که‌وتن‌و روداوی مه‌ترسییان نییه. قۆناغی سێهه‌م، قۆناغی” هه‌رزه‌کاری به‌شی دوا” له‌نێوان ته‌مه‌نی 16 تا 22 دایه . له‌م قۆناغه پرۆسه‌ی گونجاندن له‌ئارادایه، پله به‌پله تێده‌گه‌ن که ره‌چاوی ئاکامی ره‌وشتی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و سۆزی خۆیان بکه‌ن.
ئه‌م گۆڕانانه تێکڕا له‌گەڵ ئۆرگانیزاسی مێشک‌دا پێکه‌وه ده‌چێت به‌ڕێوه. به‌م شێوه‌یه لاوێک که مێشکی ته‌واو پێگه‌یشتوه زیاتر کۆنترۆلی به‌سه‌ر ره‌وشت‌و هه‌ڵسوکه‌وتی خۆی دهکاتو، خۆی له‌گه‌ل نۆرمی کۆمه‌ڵگادا ده‌گونجێنیت، لاوێک که به‌شی پێشه‌وه‌ی مێشکی کامڵ بووبێت، باشتر به‌رگری فشاری ده‌وروبه‌ر ده‌کات وه‌ک له‌مێردمنداڵیک که هێشتا له گه‌شه‌کردندایه.
هه‌ر بۆیه پسپۆڕانی په‌روه‌رده پێیانوایه که یان قوتابخانه دره‌نگتر ده‌ستپێبکات، یاخود وانه گرنگه‌کانی که مێشکی ده‌وێت، له‌سه‌ره‌تادا پلانی بۆ دانه‌نێن، به‌ڵکو له‌دواتردا وانه‌کان بخوێنرێت.
خاڵیکیتری گرنگ که باسمانکرد که هه‌رزه‌کار به‌هۆی کامڵنه‌بوونی مێشک، په‌یوه‌ندی نێوان ره‌وشتی‌و ئاکامه‌کانی ره‌وشتی خۆی نابینێت، ره‌ش‌و سپyیانه بیرده‌کاته‌وه، هه‌وه‌س په‌رست‌و وێڵی تاقیکرنده‌وه‌ی شتی تازه‌ن، به مه‌یل‌و ئاره‌زوو مامه‌ڵه ده‌که‌ن، به‌ڵام کۆنترۆلکردنی ئه‌م هه‌ستانه( که به‌شی پێشه‌وه‌ی مێشک) ده‌کات، گه‌شه‌ینه‌کردوه، هه‌ر بۆیه شتی مه‌ترسیدار ده‌که‌ن به‌بێ پێشبینی ئاکامه‌کانی ره‌وشتی خۆیان بکه‌ن، روونتر بڵێین زوو هه‌ڵده‌چن‌و پێشوه‌ختانه بڕیارده‌ده‌ن .
لێره‌وه که‌سێک که پێشه‌وه‌ی مێشکی (frontale cortex) کامڵبووبێت، ده‌توانێت له‌ئه‌نجامی ده‌ستپێشخه‌ری خۆی ئامانجه‌کانی به‌ده‌ستبهێنت، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی نێوان ره‌وشت‌و ئاکامی ره‌وشت‌و مامه‌ڵه‌ی خۆی ده‌بینێت. ده‌زانێت ره‌وشتی چ کاریگه‌رییه‌کی بۆ سه‌ر که‌سی دی‌و کۆمه‌ڵگا ده‌بێت. جیا له‌مه‌ش توانستی کپکردنه‌وه‌ی مه‌یل‌و هه‌وه‌سی هه‌یه‌و هاوکات هه‌ست‌و سۆزی خۆی پێ کۆنترۆل ده‌کرێت‌و له‌سه‌ر پێوه‌ری ئه‌قل‌و سۆز‌و کۆمه‌ڵایه‌تی توانای هه‌ڵبژارادن‌و بڕیاردانی هه‌یه.
هه‌ندێک له‌به‌خێوکه‌ر بۆچونیان وایه هه‌رزه‌کارێکی 16- یان 17 ساڵ گه‌وره‌یه‌و چیدی پێوستی به په‌روه‌رده نییه‌و خۆی رێگای خۆی ده‌دۆزێته‌وه. ئه‌مه ساده‌گۆییه‌و هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه، چونکه ئه‌م قۆناغه‌ش هه‌ر وه‌ک قۆناغه‌کانی تر گرنگه، مێرمنداڵ له‌م ته‌مه‌نه‌ش پێوستی به ستره‌کتوور‌و کادر هه‌یه، پێوستیان به رێنمایی‌و سه‌رپه‌رشتیاری‌و نمونه‌ی باش له‌خێزاندا هه‌یه.
جێ داخه له‌ڕۆژی ئێستادا، له‌کوردستان هه‌رزه‌کاری زۆرمان هه‌یه به‌هۆی کێشه‌ی دڵداری یان کێشه له‌گه‌ڵ مامۆستا‌و خێزانیاندا، به کاره‌ساتی گه‌وره کۆتایی به ژیانی خۆیان ده‌هێنن، مێردمنداڵ/هه‌رزه‌کار له‌ئاکامی کامڵنه‌بوونی مێشکیان توانای دانانی پلان‌و نه‌خشه‌و کۆنترۆلکردنی هه‌ست‌و مه‌یلیان نیه، بۆیه له‌م ته‌مه‌نه زۆر گرنگه به‌خێوکه‌ر به گفتوگۆ‌و وتوێژ په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌و له گه‌ڵ ئه‌م گروپه دروست بکات، له‌کێشه‌و گرفتیاندا پشتگیری‌و سه‌رپه‌رشتییان بکات نه‌ک به سزا‌و لێدان‌و توندوتیژی که کێشه‌کان زیاتر ئالۆزو سه‌ختر ده‌کات.
بێریڤان جه‌مال حه‌مه سه‌عید
Het Puberende Brein, Eveline Crone, 2010