گفتوگۆی سامان كه‌ریم له‌گه‌ڵ بلاوكراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ردا
ئۆكتۆبه‌ر: سامان كه‌ریم با له ڕۆلی بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، رۆلی سه‌رۆكی هه‌ریم له‌م ماوه‌یه‌دا به‌رچاوو بوو له نیزك خستنه‌وه‌ی هیزه‌كانی عێراق. هه‌موو هیزه‌كان هاتنه هه‌ولیرو پاشان بارزانی چوه به‌غداو تا كۆبونه‌وه‌و رێكه‌وتنی نێوان هیزه‌كان بارزانی نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ هه‌ولێر له‌مباره‌وه ئیوه ده‌لێین چی؟!
سامان كه‌ریم: منیش پێم وایه بارزانی ڕۆلی هه‌بوه. به‌لام ناوهۆركی رۆلی بارزانی چیبووه؟! بۆچی ده‌بێت بارزانی ئه‌م ڕۆله بگێرێت؟! هیزه‌كان به ڕوكه‌ش بڕیاری ئیران یان ئه‌مه‌ریكا ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام بِریاری بارزانی ده‌چێته پێشه‌وه، ئه‌مانه مانای چییه؟!
یه‌كه‌م: له ڕوانگه‌ی منه‌وه بارزانی ده‌ستپێشخه‌ری تایبه‌تی خۆی نه‌بوه، واته به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراو ڕیگا چاره‌یه‌كی پێنه‌بوه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، وه پیم وانییه هیچ لایهنو وولاتیكیش له ئێستادا به‌رنامه‌یه‌كی وای پێ بێت.
ده‌ستپێشخه‌ری بارزانی له بناغه‌وه خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌و ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكییه، كه به‌ناوی بایدنه‌وه، بلاوبوه‌وه. به‌ڵام وه‌ك ڕۆژی رۆشن دیاره له هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆدا كه تای ته‌رازووی هێز هاوسه‌نگی له عیراقدا به قازانجی نیزامی ئیسلامی ئێرانه، ئه‌و ته‌رحه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن بایدنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا بكرایه ئیران كۆسپی گه‌وره‌ی ده‌خسته به‌رده‌م…
دووه‌م: له بناغه‌وه ته‌رحه‌كه‌ی بایدن ته‌وازنێكی ڕاگرتوه‌و سه‌رۆكی وه‌زیرانی داوه‌ته ئه‌و لایه‌نه‌ی ئیران قبوڵیه‌تی، لیره‌وه بارزانی فشاری ئیرانی له‌سه‌ر نابیت یان لایه‌نی كه‌م زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه. له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆماریش له ته‌رحی بایدن كۆسپێك نییه كه بۆ كورد بێت بهمهرجیگ العراقیه رازی بكرێت، هه‌ر له‌و ته‌رحه‌ی بایدندا ” مه‌جلیسی سیاساتی ئیسراتیژی له بناغه‌وه بۆ عه‌لاوی دانراوه…
سێهه‌م: گوایا ئه‌گه‌ر تهرحهكه له لایه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی‌و هیزیكی عێراقییه‌وه ته‌رح بكرێت ئیتر ئه‌و ته‌رحه به‌قه‌ولی خۆیان” نیشتمانییه” دوره له دهخاڵهتو كاریگه‌ری ده‌ركییه‌وه. ئه‌مه درۆیه‌كی زۆر بێمانایه. به‌هه‌رحال ئه‌مه‌ش خالێكه لایه‌نی كه‌م میدیای نۆكه‌ر ته‌پل لیده‌دات بۆی. به‌پێی كێشه‌و كۆسپه‌كانی نیوان هیزه بورژوازییهكانیش له‌مباره‌وه بارزانی جیگاو ڕیگای له‌هه‌موان باشتره…
چوارهه‌م: پێم وایه خالێكی هیجگار گرینگ بۆ هه‌ڵبژاردنی به‌رێز بارزانی بۆ ئه‌مكاره له لایه‌ن ئهمهریكاو بورژوازی ناوچه‌كه‌شه‌وه به ئیران‌و توركیا‌و وولاتانی عه‌ره‌بیشه‌وه، مه‌سه‌له‌ی هه‌لومه‌رجی نیو خۆی كوردستانی عێراقه له چه‌ند سالی ئاینده‌دا، به‌تایبه‌ت ده‌زانن كه به‌ریز تاڵه‌بانی چۆته ته‌مه‌نه‌وه. له‌مباره‌وه پێویستیان به به‌رزكردنه‌وه‌ی كه‌سیكه تا ئاستی ئه‌وه‌ی كه بتوانیت ئه‌و كه‌سایه‌تییه بێت كه رۆلی تالهبانیو بارزانی ئێستایان بۆ بگیریت بۆ راگرتنی په‌یوه‌ندی نیوان كوردستان‌و عێراق. لایه‌نی كه‌م له ئاستی “نوینه‌رایه‌تی كردنی” كوردستان به هه‌موو شارهكانییهوه له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زیدا، واته ههریمو مه‌ركه‌ز. چونكه ئه‌وه‌ی تا ئیستا ڕیگه ده‌دات كه بارزانی ئه‌م ڕۆله بگێریت تاڵه‌بانییه، بهدوركهوتنهوهی ئه‌و، ئه‌مه كاریكی ئاسان نییه. گشت بورژوازی ناوچه‌كه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا هاوبه‌شن من پیم وایه یه‌كێتی نیتشمانی كوردستان خۆشی پێویستی به‌بردنه پێشه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته هه‌یه‌و كاری له‌سه‌ر ده‌كات. دوركه‌وتنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی له سیاسه‌ت ئالوگۆڕیكی زۆر قوڵ به‌سه‌ر نه‌ك كوردستانی عێراق‌و بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له‌عێراق به‌ڵكو به‌سه‌ر كوردستانی ئیران‌و توركیا‌و بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له‌و دوو ووڵاته‌شدا دههینێتو هاوكێشه‌یه‌كی تازه ده‌هێنیته ئاراوه. وه ئه‌مه كاریكه كه بورژوزای جیهانیو ناوچه‌كه ده‌یانه‌وێت له ئێستاوه به‌رنامه ڕیژی بۆبكه‌ن، پێش هه‌ر ڕوداویكی نه‌خوازراو. له ڕوانگه‌ی منه‌وه به‌جیا لهخالهكانی سه‌ره‌وه ئه‌م خاڵه‌یان گرینگ‌ترین خاڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی بارزانی ئه‌م ڕۆلهو جیگاو ڕیگهیهی پێبدرێت….
ئه‌مه ڕۆلی بارزانییه تا ئه‌و كاته‌ی كه حكومه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.. به‌لام من گومانێكم نییه، ئه‌م حكومه‌ته سێ حكومهتو سێ ئیداره‌ی جیاواز ده‌بیت له نیو كابینه‌ی مالكیداو ناتوانن حكومه‌ت پێك بهێنن.
ئۆكتبه‌ر: هاوری سامان هه‌روه‌ك ئاگادارن له 8ی ئه‌م مانگه‌دا وبه ده‌ستپیشخه‌ری مه‌سعود به‌رزانی زۆربه‌ی كیتلهو لایه‌نه سیاسهیكانی عیراق له‌شاری هه‌ولیر بۆ دوزینه‌وه‌ی ریگاچارهك بۆ پیكهینانی حكومه‌ت كۆبوونه‌وه.. بسهرهتای كۆبوونه‌وه‌كان لهههولیرهوه به‌ره‌و به‌غداد كشا ولهكۆبوونهوهی یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نی پهرلمانیعیراقدا چه‌ند پۆستیك ده‌نگی بۆدرا.. به‌گشتی سه‌رنجی سیاسیتان له‌م پرۆسه‌یه چییه به‌تایبه‌تی سه‌رانی حزبه ناسیونالیسته‌كان شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ن كه‌كورد رۆلی یه‌كخستنی لایه‌نه ناكۆكه‌كانی عیراقی لهدهستدایهو سه‌ره‌نجامیش ویرای فشاره‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ریان ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆك كۆمار نه‌بوون، ئیوه هه‌موو ئه‌م پرۆسه‌یه چۆن ده‌بینین؟
سامان كه‌ریم: گشت پرۆسه‌كه مه‌سه‌له‌ی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته، ده‌وڵه‌ت له عێراقدا پێك نه‌هاتووه. به‌لام پرٍۆسهی سیاسی عێراق‌و ئه‌و تهنگهژنهو بوحرانه قوڵه‌ی كه تێیكه‌وتوه، واته پێك نه‌هاتنی ده‌وله‌ت له عێراقدا، به‌گشتی له دوو ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كیدا جیگای سه‌رنجدانه. یه‌كه‌میان: عێراق وه‌كوو وولاتیكی خاوه‌ن سنور‌و به‌ره‌سمی ناسراو، مه‌یدانی كیبهركێكی وولاتانی زلهَیزی جیهانه‌و له ئاستی ناوچه‌یدا له نیوان دوو ته‌وه‌ره‌ی ئیرانیو توركی-عربیدا ڕهنكدهداتهوه. ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه گشت ململانێ‌و كیبهركێی سیاسییه‌كانی ئیستای عێراق به ستۆته‌وه به بوارێكی ته‌واو جیهانییه‌وه، جیهانیك كه خه‌ریكه جاریكی دیكه دوباره دابه‌ش ده‌بێته‌وه به‌سه‌ر زلهێزانی كۆن‌و تازه‌ی جیهانی سه‌رمایه‌داری ئه‌مرۆدا، ئه‌م چوارچێوه‌یه هێنده‌ی تر هه‌لومه‌رجی سیاسی ئالۆزتر كردوه.
دووه‌میان: پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌لیك هێزی بورژوزای میلیشیای نهتهوهییو ئیسلامی‌و تائیفیه‌وه ده‌چێته پێشه‌وه، كه‌له پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت ته‌نها “توند‌و تیژی” یه‌كی ده‌زانن،له پیكهێنانی ده‌وڵه‌ت ته‌نها ناو گۆڕینی میلیشاكانیان به پۆلیس‌و ئهمنو مخابراتو سوپاكه‌ی ده‌زانن. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا 3 میلیشایی گه‌وره‌و گران‌و جیاوازی بورژوزای، میلیشایی هیزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی، میلیشایی هیزه‌كانی ئیسلامی سیاسی شیعی به‌هه‌موو باڵه‌كانیه‌وه، میلیشیا ئاشكرا‌و وه نهێنییه‌كانی هیزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی… ههرلایهكیشیان كۆمه‌لیك خواستی هیجگار جیاوازیان هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر خواستی هه‌ر سێ لایان كۆبكه‌یته‌وه ئه‌وا عێراق به‌شیان ناكات‌و ده‌بیت هه‌ندی شار‌و شارۆچكه‌و بیره نه‌وتی تر قه‌رزبكه‌ن، هونه‌ری زیادكردنی وه‌زاره‌تیش كه فێرن پێی ده‌بێته پرنسیبێكیان.
ئه‌م پڕۆسێسه پیمان ده‌لێت كه ئه‌م هیزه بورژوزاییانه سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌یان هه‌ریه‌كه‌یان به‌جیا هیزیكی بورژوازی ئیمپریالستیو ته‌واوی عه‌یار له خزمه‌ت سه‌رمایه‌و كه‌له‌كه‌ی سه‌رمایه‌دایه، به‌لام هیچكامیان هیزی جێخستنی دهوڵهتو هه‌نگاو هێنان بۆ پیكهێنانی ده‌وڵه‌ت نین وه‌ك یهكگرتووكردنو جێخستنی بورژوازی به ناونیشانی چینێك كه ده‌وڵه‌تی عێراقی هه‌یه. ئه‌م هیزانه هیزَی دابه‌شكردنی عێراقن بۆ كانتۆناتی تائیفی‌و نه‌ته‌وه‌یی. هیزگهلیكن، كه له ئاستی ئابوری‌و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای وه‌به‌رهینانی سه‌رمایه‌دا بێوینهنو هیچ ” مقدس” یك ڕیگر نییه له به‌رده‌میاندا. به‌لام له‌باری سیاسیه‌وه، له ” عێراقی یه‌كگرتوودا” جیگایان نابێته‌وه!!
به‌لام هه‌روه‌ك هه‌موو كه‌سێك له شاشه‌ی تهلهفیزیۆنهوهن رۆژی 11ی مانگ‌و گالته‌جاری كۆبۆنه‌وه‌ی نوینه‌رانی هیزه میلیشاكانی بینی له هۆلی په‌رله‌ماندا، گالتهجارییهك، به‌راستی كه كه‌م وینه بوو. ئه‌وه نیشاندانیكی ڕۆشنی دوربونی ئه‌م هێزه میلیشیایانه‌یه نه‌ك به دهوڵهتو پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت، به‌لكو به ههریاساو ڕیسایهكهوه له‌وانه ده‌ستوره كۆنه‌په‌رست‌و ڕیكه‌وتن‌و به‌ندو بهستهكانی خۆیان.
پێم وایه بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی مافی خۆیه‌تی شانازی بكات، مافی خۆیه‌تی شایای بگیریت، به‌لام شایایی گێرانی ئه‌وان له‌سه‌ر ته‌قنیه‌وه‌ی موفهخهخاتو عبوهو حزامی ناسفه، ئه‌وان له كیبهركێو ململانێی توندی نێوان بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی عهرهبو ئیسلامی سیاشی شیعی دا شایی ده‌گیرن، له‌باری سیاسییه‌وه مافی خۆیانه. بزانین ناوه‌رۆكی مه‌سه‌له‌كه چییه؟!
پێم وابیت هیچ كه‌س ئه‌وه‌نده گێل نییه، كه نه‌زانیت موبادهر یان ده‌ستپێشكه‌ری بارزانی خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكایه‌و ئه‌و هه‌نگاوه هه‌نگاوی بایدن بوو. به‌لام ده‌چیته ده‌ست بارزانی،
ئۆكتۆبه‌ر: له‌میدیاكانه‌وه بلاوكرایه‌وه كه‌رۆژی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌ولیر لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر وه‌ره‌قه‌یه‌كی 12 خالی ریكهوتوون و له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دواتری به‌غدادیشدا باس له ریكه‌وتن له‌سه‌ر مه‌بده‌ئی یه‌كسانی “موشارهكهو موازه‌نه و… ” ئه‌مانه ده‌كریت و رۆژ نوری شاوه‌یسیش لهراگهیاندنیكدا ئه‌نجامه‌كانی به‌ئیجابی باسكرد.. به‌رای ئیوه ئه‌م ئاسته لهریكهوتن ده‌توانی سه‌ره‌نجام لایه‌نه‌كانی عیراقی له‌سه‌ر پیكهینانی حكومه‌ت به‌ریكه‌وتن بگه‌یه‌نێ؟ له‌مباره‌وه به‌رای ئیوه گرفته‌كانی رینهكهوتنی ئه‌م لایه‌نانه چین؟ بهواتایهكیتر ریشه‌ی قه‌یرانی حكومه‌ت له‌عیراقدا له‌چیدایه؟
سامان كه‌ریم: پێش وه‌لامی پرسیاره‌كه‌تان ده‌مه‌وێت ئه‌نجامگیری خۆم بده‌م به‌ده‌سته‌وه. من پێم وایه حكومه‌ت له عێراقدا پیك نایه‌ت، به‌ڵكو ڕاده‌گه‌یه‌نرێت. ئه‌م دوو چه‌مكه جیاوازی گه‌وره‌ی هه‌یه، به‌هه‌رحال هه‌م بۆ وه‌لام بهخهڵكو هه‌م بۆ داپۆشینی گالته‌جاری ههڵبژاردنهكانیانو هه‌م فشاری نیونه‌ته‌وه‌یی به‌تایبه‌ت ئیران‌و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ریان، هیزه بورژوازییهكانی عێراق به نهتهوهییو ئیسلامییه‌وه، ناچارن حكومه‌تێك ڕابكهیهنن. باسی ئه‌وان ئیستا به‌ده‌وری ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌دا ته‌وه‌ره‌ی به‌ستوه نه‌ك پێكهێنانی حكومه‌ت: به‌مانای باوی حوكمداری كردن‌و به‌ریوه‌بردنی وولاتیك به‌تایبه‌ت وولاتیكی كاوڵی وه‌كو عێراق.
به‌م مانایه ڕاكهیاندنی حكومه‌ت یه‌كه‌م تریشقه‌ی ئه‌زمه‌یه‌كی سیاسی هیجگار قوڵتر‌و فراوانترهن له‌وه‌ی كه تا ئێستا پشت سه‌رمان ناوه. مالكی به‌رۆشنی ده‌لێت” رۆژی پینج شه‌ممه ، 11/11/2010 نه‌ك رۆژی پێكهێنانی حكومه‌ت به‌لكو سه‌ره‌تای پێكهینانی ده‌وڵه‌تیشه”. هه‌موو كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه له‌م رسته‌یه‌دا ده‌كریت به شێوه‌یه‌كی رۆشن بیبینین. كێشه‌ی سه‌ره‌كی پێكهینانو دروستكردنی ده‌وڵه‌ته. ده‌وڵه‌ت له عێراقدا جگه له قاوغه نیونهتهوهییهكهی واتهوهكو ده‌وڵه‌تیكی خاوه‌ن سنور له چوارچیوه‌ی نیونه‌ته‌وه‌ییدا ناسراوه، جگه له‌مه هیچی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت نییه، ئه‌م سنوره و ئه‌م چوار چێوه به‌ره‌سمی ناسراوه‌ی عێراق له ئاستی جیهانیدا ده‌بیت خاوه‌نی بۆ په‌یدا بێت… هیچ یه‌ك له‌م هیزانه به‌م باره‌ی ئیستایانه‌وه ناتوانن خاوه‌نی ده‌وله‌تی عێراق بن یان هیزیكی جدی پیكهێنهری بن، مه‌گه‌ر له ئالوگۆره‌كانی ئاینده‌دا خۆیان بگونجێنن وه‌ك هیزیكی پیكهینهری ده‌وله‌ت.. له‌م نیوه‌دا بزوتنهوهیكوردایهتیو هه‌ردوو حزبه‌كه‌ی یهكێتیو پارتی هه‌ر وجودیان نییه… ئامانجی ئه‌وان دریژه كێشانی ئه‌م ” بی َدهولهتی یه‌یه”، بزنس‌و سیاسه‌تی ئه‌وان له‌هه‌لومه‌رجێكی ئاوهادا مه‌یسه‌ر ده‌بێت، مه‌گه‌ر له‌ژیر باری زۆردا، بگه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه.
كه‌واته گرفتی سه‌ره‌كی هه‌ر لهسهرتاوهو پێش بڕیاردان له‌سه‌ر یاسای ههلبژاردنو پاشان كێشه‌كانی په‌یوند به‌م یاسایه‌و دواتر ههلبژاردنو گرفته‌كانی دواتریو دواكه‌وتنی پیكهینانی حكومه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی هیجگار زۆر كه عیراقی خسته نیو غیتسهوه، هه‌موویان بێ هیچ دو دڵییه‌ك ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه تاكو مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌ت یهكلاینهكریتهوه، ئه‌وا كێشه‌ی حكومهتو پیكهینانی حكومه‌ت به‌شیك ده‌بیت له ململانێ‌و كیبهركێی سیاسی فراوان‌و قولتر له‌سه‌ر یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت. هه‌ر هیزێك كه ده‌یه‌وێت كابینه پیك بهێنیت ئه‌مه به‌رۆشنی ده‌زانیت بۆیه ده‌ست به‌رداری نابیت، ده‌زانی سه‌رۆكی كابینه به‌و هه‌موو صهلاحیاتانهی كه هه‌یه‌تی ده‌توانێت ڕیگایه‌كی گونجاو خیرا بیت بۆ مۆركردنی ده‌وله‌ت به‌مۆری ئه‌و هیزه بورژوزاییهی كه سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ركرده‌یه‌تی، لیره ئیسلامی سیاسی به پالپیشتی ئیران ده‌یه‌وێت مۆری خۆی بدات له ده‌وله‌تی عێراق، جا بهرهنگیگی كالتر له ئیران به تیكه‌لاوكردنی بریك له عروبه‌و دروشمه‌كانی به‌هه‌ر حال مالكی سه‌رۆكی رهویتكه كه ده‌یه‌وێت ناسیونالیزم‌و ئیسلام تیكه‌لاو بكات و جۆریكی دیكه له ناسیونالیزم بهینیته كایه‌وه كه ناسیونالیزمی عیراقییه، به‌لام ئه‌مه ویست‌و ئامانجیگی ئه‌و كه ده‌كریت له پراتیك‌و سیاسه‌ته‌كانی 4سالی رابوردودا بیبینین، تا چه‌ند ئه‌مه‌ی بۆ ده‌چیته سه‌ر ئه‌وه باسیكی دیكه‌یه‌و په‌یوه‌ندی هیه به ململانێی هیزه‌كانه‌وه له ئاینده‌دا له نێو عیراق له لایه‌ك‌و له لایه‌كی دیكه‌وه به كیبهركێی نیوان ئیران‌و ئه‌مه‌ریكا كه له زۆر ئاستی ناوچه‌یدا له محوه‌ری توركیا‌و ئیران‌دا ده‌رده‌كه‌ویت، ئه‌كه‌ر قایل بین به‌وه‌ی كه وولاتانی عه‌ره‌بی له ئیستادا خۆیان مه‌لاسداوه لهمحوهری توركیدا به‌رانبه‌ر به ئیران.
به‌لام ئێستا ئه‌وان قۆناغێكیان بڕیوه له‌م ڕاگه‌یاندنی حكومه‌ته‌یان واته سه‌رۆكی پهرلهمانو سه‌رۆكی كۆماریان هه‌لبژاردوه، ماوه‌ته‌وه به‌شه‌كه‌ی دیكه… واته به‌شه سه‌ره‌كییه‌كه، سه‌رۆك وهزیرانو كابینهكهیو صهلاحیهتهكانی!! رۆژی 13.11 رۆژی دووه‌می دانیشتی پهرلهمانو دوای ده‌نگدان له‌سه‌ر خواسته‌كانی ئه‌لعراقییه، راسته‌وخۆ عه‌لاوی له چاوپیكه‌وتنێكدا ووتی، كه ” ئیمه زۆر به چالاكانه له حكومه‌تدا به‌شداری ده‌كه‌ین‌و لهپنیاو كه‌مكردنه‌وه‌ی نفوزی ئیران‌دا” به واتایه‌كی دیكه كه‌مكردنه‌وه‌ی نفوزی ئیسلامی سیاسی شیعی‌دا، ئه‌مه به‌جیا له وتاربێژییه ئاگرینیهكهی ئالنهجهفی له په‌رله‌ماندا له ڕۆژی 11ی مانگدا دژ به مالكی حكومه‌ته 4 ساڵییه‌كه‌ی. له لایه‌كی دیكه‌وه په‌یتا په‌یتا سه‌رانی ناسراوی ئیئتلافی ده‌وله‌تی یاسای مالكی، كه‌سانی وه‌كو الادیبو عبادیو سنیدو ساعدی كه له كه‌سایه‌تی دووهمو چوارهمو … حزبی ده‌عوه‌ی مالكی ین.. ڕاگه‌یاندن ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ” مه‌جلسی سیاساتی ئیستراتیژی” كه ده‌زگایه‌كی تازه‌یه‌و بڕیاره عه‌لاوی سه‌رپه‌رشتی بكات، هیچ صه‌لاحیه‌تی نییه… به‌هه‌رحال كێشه هێشتا بۆ ڕاگه‌یاندنی حكومه‌تیش زۆری ماوه‌و پیم وابێت ئێستا ده‌ست پێده‌كاته‌وه له‌ئاستێكی قوڵتر دا… چونكه كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌مرۆی عێراق له ئاستی بزوتنه‌وه بورژوازییهكانی عێراقدا كیشه‌ی مۆركردنی ده‌وڵه‌تی عێراقه له لایه‌ن یه‌كێك له‌م دوو بزوتنه‌وه‌یه‌وه.. ئه‌م كێبهركێیه له هه‌موو ئاست‌و كاتیكدا و له‌به‌رانبه‌ر هه‌موو كێشه‌و كۆسپێكی یاسایی‌و دهستوریو ئیداری‌و سهبازیو ئهمنیو مالی‌و … سهرههڵداتو خۆی نیشان ده‌داته‌وه..
ئۆكتۆبه‌ر: له‌م هه‌موو كۆبوونه‌وانه‌دا ئه‌وه‌ی به‌رچاوه له‌ده‌ربرینه‌كانی سه‌رانی ناسیونالیستی كوردا به‌تایبه‌تی له قسه‌كانی مهسعودبهرزانیدا ئه‌وه‌یه كهكۆبوونهوهكان ریكهوتون له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی نیوان حكومه‌تی عیراقی و هه‌ریم، ئه‌م قسانه چه‌ند واقعیه‌تی هه‌یه و تاچه‌ند وه‌زعی قه‌یراناوی حكومه‌ت و كیشمه‌كیشی نیوان لایه‌نه عیراقیه‌كان ئه‌م قسانه ده‌كاته واقع؟ئایا به‌دوای دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی حكومه‌تی داهاتوودا تاچهندشانسی حكومه‌تیكی راوهستاولهئارادایهو تاچه‌ند باری ئه‌منی وئاسایش وژیانیكی نۆرمال به‌دوای پیكهاتنی حكومه‌تی تازه‌ی عیراقدا مسۆگه‌ره؟
سامان كه‌ریم: مه‌سه‌له‌یه‌كی جدی دنیای ئه‌مرۆ كه له ئاین زیاتر زه‌ره‌ری هه‌یه میدیایه، ئه‌گه‌ر ئاین ئه‌فیون بێت ئه‌وا میدیای ئه‌مرۆ جۆری موحهسهنیهتی، له بیهۆشكردنی خه‌لك‌و به‌لارێدا بردنی‌و شاردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت لێی.
بۆیه ئه‌مه باس ده‌كه‌م من ده‌لیم كێشه‌كان چین؟ ئه‌وه‌ی كه له تهلهفیزیۆنو رۆژنامه‌كانه‌وه پیمان ده‌كات، ده‌لێن، مالكی رازی بوه به مادده‌ی 140 و كردنی ” پێشمه‌رگه” به به‌به‌شیك له‌سوپاو ئیتفاقیه‌ی نهوتو غاز‌و… شتی له‌م بابه‌ته.. به‌لام ئه‌مانه قسه‌ی میدیان واته ئه‌وانیش كه قسه‌ده‌كه‌ن بۆ میدیا ئه‌وانه ده‌لین، میدیاش ئه‌ركی بلاوكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ره وه‌ك به‌شێك له كۆله‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی‌و ده‌سه‌لاتی ئه‌مرۆی عێراق‌و كوردستان.
یه‌كه‌م: من له‌سالی 2005وه به‌شیوه‌ی به‌رده‌وام وتوومه وه ئیستاش ده‌یلێمه‌وه كه مادده‌ی 140 له‌لایه‌ن هیچ هیزیكی ئیسلامی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه له عیراق پیاده ناكریت، نه مالكی نه عبدالمهدی وه نهعلاوی هیچیان ناتوانن ئه‌و مادده‌یه به فعلی جیبهجیبكهن. بارزانی زۆر باش ئه‌مه ده‌زانێ به‌لام ئه‌مه نالێت… ئه‌وه‌ی كه ده‌لین له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ڕیكه‌وتون… به‌جیا له‌وه‌ی كه به‌شێكی ڕاگهیندراوهو مومكنه، به‌لام ئه‌وی دیكه‌ی دیار نییه، بۆنمونه كومرگی كوردستان كه ئیمكاناتیكی زۆره، پیش‌تر قه‌زیه بوه ئایا ئیستا خالیك له‌باسه‌كانی نیوانیان ئه‌مه نییه، ئایا رسوماتی رێگای هاتووچوو، كاره‌باو ئاو‌و باجه‌كانی دهخلو عه‌قار…. ئه‌مه چیان لێدیت، پاره‌كه‌ی بۆ كوێ ده‌روات؟! ئایا بودجه‌ی 17% كه له به‌غداوه دیت به‌مانه‌وه به‌حساب ده‌هینریت یان به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز، ئایا “پیشمه‌رگه” كه ده‌خرێته نیو سوپاوه، كه حه‌تمه‌ن ئه‌وكات پاره‌كه‌یان له وه‌زراتی به‌رگری عیراقه‌وه بۆ دێت، ئه‌و بره پاره‌ی ئیستا كه بهوبهشه ده‌دریت كه پاره‌یه‌كی هیجگار زۆره چی لێدیت؟؟؟ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بارزانی رٍاست ده‌كات ڕیكه‌وتون له‌سه‌ر هه‌موو خالهكانیان. به‌لام ئه‌و خالانه نییه كه ڕاگه‌یه‌نراوه.. به‌تایبه‌ت مادده‌ی 140 هه‌ر جیبه‌جێ نابێت به فعلی!!
دووه‌م: ئیمه هه‌موومان كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانمان بینی له 11 وه 13ی ئه‌م مانگه‌دا. رۆژی ئیدعا نامه‌ی العراقیه بوو له‌سه‌ر وه‌ره‌قه‌ی خۆی‌و هۆلی په‌رله‌مانی بهجێهَشت تا 13ی مانك لایه‌نی كه‌م به ده‌نگدانی په‌رله‌مانی گه‌یاند. به‌م پێییه كه‌واته العراقیه سوره له‌سه‌ر جێبهجیگردنی به‌رنامه‌ی خۆی، بزانین بزوتنه‌وه كوردایه‌تی بۆ 19 خاڵه‌كه‌ی خۆی وه به‌تایبه‌ت بۆ مادده‌ی 140 چی ده‌كات، وه كه‌ی ده‌ست پێده‌كات؟!
ئۆكتۆبه‌ر: هاوری سامان مه‌سه‌له‌ی هه‌لبژاردنه‌وه‌ی تاله‌بانی بۆ سه‌رۆك كۆمار یه‌كیك له‌و خالانهیه كهئیئتلافی لیسته كوردستانیه‌كان و هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لاتداری كوردستان به‌شانازیه‌وه لیرهولهوی باسی لیده‌كه‌ن وگوایه ئه‌مه یه‌كیك لهئیستحقاقاته نهوتهوهیهكانهله عیراقی فیدرالدا … ئه‌م ده‌ربرینانه بۆ ناسیونالیزمی كورد چ جیگایه‌كی هه‌یه و چپهیوهندیك به‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌لك وداهاتووی كۆمه‌لگای كوردستانهوهپهیدادهكات؟
سامان كه‌ریم: باسی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی‌و یهكێتیو پارتی ڕۆشنه بهخیلافی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان. ئه‌گه‌ر ئاراسته‌ی ڕێونكهری میدیای كوردی لاببه‌ین، كه هه‌ر باسی پۆست دهكهنو پۆستیان بۆ گرینگ نییه، كه گۆرانیش زۆر ئه‌مه دوپات ده‌كاته‌وه، ئه‌وا یه‌كیتی‌و پارتی به‌رۆشنی ده‌لین كه ئیمه “نه‌ته‌وه‌ی دووه‌مین” واته ئه‌وان ” لوبنان” یكی دیكه‌یان ده‌وێت جیاوازیه‌كی ئه‌وه‌یه سه‌رۆك له‌جیاتی مارۆنی بیت ده‌بیت له‌عیراق كوردی بیت، ئه‌مه مانای دابه‌شكردنی ده‌وله‌ته به‌سه‌ر 3 كیانی قه‌ومی‌و تائیفیدا… له‌لایه‌ك بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی، كه به‌شی هه‌یه‌و به‌شه‌كه‌ی سه‌رۆكی وولاته، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی شیعی به هه‌موو پاشگرهكانیهوه كه به‌شه‌كه‌ی تا ئیستا سه‌رۆك وه‌زیرانه‌و ناویان ناوه” شیعه”، ناسیونالیزمی عه‌ره‌بیش له قۆناغیكی میژویدا دۆڕاوه به‌شه‌كه‌ی بوه به‌سه‌رۆكی پهرلهمانو جا له‌وانه‌یه هه‌یئه‌تیك یان ده‌زگایه‌كی دیكه‌شی بۆ پیك بهێنن” وه‌كو هه‌ئیه‌تی سیاساتی ئیستراتیژی” بۆ ئه‌وه‌ی رازی بكه‌ن به‌تایبه‌ت كه ئێستا هیز هاوسه‌نكی چۆته سه‌ره‌وه له چاو رابوردودا. ئه‌مه واقعیه‌تی ئیسراری بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تییه له‌سه‌ر جه‌لال تاڵهبانیو سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و، ئه‌وان باسی كورسی‌و ژماره كورسی ناكه‌ن باسی ئیستحقاقی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ن، ئه‌مه ناوه‌ڕۆكی سیاسهتهكهیانه.
واته ئه‌وان عێراقێكی خۆیان ده‌وێت كه ده‌ستورو یاسا‌و ئابوری‌و كلتور‌و… له سه‌ر پایه‌ی نه‌ته‌وه‌یی یهكهمو نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م ئینجا له‌سه‌رپایه‌ی تائیفه‌ی “سنه”و “شیعه” دابرێژرێت. ئه‌مه به‌رژه‌وه‌ندی ماددی‌و سیاسی ئه‌م بزوتنه‌وه‌و هیزهكانیهتی له عێراقی ئه‌مرۆدا. هیچ هێزێكی كۆنه‌په‌رستی بورژوازی له نێو عێراق‌و ده‌ره‌وه‌دا، نییه، كه به هه‌مان ئه‌ندازه‌ی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی‌و هیزه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی ئێستا‌و ده‌ستوری ئیستای عێراق بپارێزیت‌و پارێزگاری لێبكات. پێم وایه زۆر ئاساییه بۆئه‌وان. ئه‌وه بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تییه، ئه‌وه‌ش حزب‌و ڕیكخراوه‌كانی,
هه‌ر بۆیه ئه‌وان تا بۆیان كرا له‌سه‌ر ئه‌م پۆسته سازشیان نه‌كرد، به‌رێز تاڵه‌بانییان له شوێنی خۆی دانایه‌وه.
به‌لام ئه‌مه نه‌ك هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی نییه، به به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه ، به‌ڵكو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌با نییه له‌گه‌ڵیداو دژایه‌تی ویستوو خواستی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، چونكه ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوو ئه‌و به‌ریزه بارزانی‌و تاڵه‌بانی هاوار دهكهنو ده‌لین ئیمه نه‌ته‌وه‌یی دووه‌مین، به‌هه‌موو مانایه‌كی سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی‌و وه به‌مانای دیموكراتییه عه‌نتیكه‌كه‌ی خۆشیان، نهتهوهمی دووه‌م پله دووه، چونكه نه‌ته‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌یه، واته مافی یه‌كسانی بوونی هاوولاتی مانا نامێنیت، واته عه‌ره‌ب په‌له یه‌كه وه كورد پله دووه، پله‌یه‌ك نزمتره. ئه‌مه زۆر له له‌ره‌سمی بونی “دین” خه‌ته‌ر ناكتره، چونكه له زۆربه‌ی ده‌ركه‌وته مێژوییه‌كاندا” دینی ره‌سمی” كۆسپ‌و ته‌گه‌ره‌و تهنگهژنهی گه‌وره‌ی كۆمه‌لایه‌تی پێك نه‌هێناوه… سه‌رنج بده تونس، مهغربن ئیمارات، سوریا، ئوردون، ئه‌ندنوسیا، وه ته‌نانه‌ت مصر وه عێراقی پێش ساڵی 1990… به‌م مانایه ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان خۆیان شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ن كه نه‌ته‌وه‌ی دووه‌من، ئه‌وكات حه‌تمه‌ن توركمان له‌وانه‌یه ببیت به سێههمو ئه‌وانیش داوی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن كه كردیان، وه ده‌بیت پۆستێك بۆ نه‌ته‌وه‌ی چوارههمو پێنجه‌م بدۆزینه‌وه. به‌م پێییه تا پله‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ت به‌رزتر بێت ئه‌وه له خوارتر دهبیتو پله سێ‌و پله چوار.. به‌م شێوه‌یه ده‌بیت…ناوه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی ئه‌وه‌یه.
به‌م مانایه ئه‌گه‌ر خواست‌و ئامانجی خه‌لكی كوردستان جیابونه‌وه‌ی كوردستان بێت، كه پیم وایه ئه‌مه خواستێكی سه‌ره‌كیه‌تی، ئه‌وكات بونی ئه‌م پۆسته راسته‌وخۆ نیشانه‌ی ڕیگهگرتنی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تییه له گرینگ‌ترین ئامانج‌و خواستی ئه‌مرۆی خه‌لكی كوردستان.
ئۆكتۆبه‌ر: سه‌ره‌نجام به‌دوای ئه‌م قسه‌وباسه‌دا به‌رای ئیوه ئایندهی ئه‌م گفت و گۆیانه به‌ره‌و كوی ده‌روات و پیشبینی چ رهوهندیكی ئیحتمالی ده‌كه‌ن؟
سامان كه‌ریم: گفتوگۆكان له بناغه‌وه بن به‌ستن چونكه كێشه‌یه‌ك كه یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته به گفتوگۆ به‌سه‌ر ئه‌نجام ناگات ئه‌مه واقعیه‌تی پیكهینانی ده‌وله‌ته له ریگای ئاسۆی سیاسی‌و به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه، كه هێزیك له هیزه‌كان پیش ده‌كه‌ویت ده‌یسه‌پێنیت، پاشان ئه‌وانی دیكه په‌یوه‌ست ده‌بن پێوه‌ی. ئه‌مرۆ كێشه‌ی پیكهێنانی ده‌وڵه‌ت له عێراقدا هینده‌ی دیكه ئالۆزتر بوه به‌حوكمی ئه‌وه‌ی پیكهینانی ده‌وله‌ت له عیراقدا بۆته به‌شێك له دوباره دابه‌ش كردنه‌وه‌ی جیهان به‌سه‌ر زلهیزهكانی دنیادا. ئه‌مه‌ش لایه‌نی كه‌م چه‌ند سالیك دهخایهنێتو له‌وحه‌یه‌كی رۆشن تا ئیستا له‌مباره‌وه دیار نییه، جگه له‌وه‌ی كه جیگاو ریگای ئه‌مه‌ریكا هیجگار زۆر هاتۆته خواره‌وه‌و چین‌و هندو روسیا زۆر زیاتر جیگاو ڕیگایان له ئاستی جیهانیدا چۆته سه‌ره‌وه‌و ئه‌وروپاش تا ئیستا لهههلومهرجیكی ناله‌باردایه.
له روانگه‌ی منه‌وه، بورژوزای له‌عیراقداو له هه‌لومه‌رجی ئیستادا هه‌رگیز نا‌توانیت خۆی یه‌كگرتوو بكات‌و به‌وینه‌ی چینی بورژوزای یه‌كگرتوو وه هێزیكی سیاسی یه‌كگرتوو ده‌وڵه‌ت پیك بهێنیت. ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب به‌سه‌رۆكایه‌تی حزبی به‌عس بۆ یه‌كه‌مجار له‌عیراقدا ده‌وله‌تی بورژوزای ته‌واو عه‌یاری له ریگای یهكگرتوكردنی ته‌واوی به‌شه‌كانی بورژوزای عیراقییه‌وه پیكهێنا له ریگای زۆر‌و هه‌روه‌ها ریفۆرمه سیاسییه‌كانی سالی 1970-1973وه.
هه‌روه‌كو له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پیداوه ڕه‌وه‌ندی داهاتوو ڕه‌وه‌ندی توند‌و تیژی زیاتر دهبیتَ ڕه‌وه‌ندی قوڵبونه‌وه‌ی كێشه‌و كیبهركێی سیاسی توندتری نیوان ناسیونالیزمی عهرهبو ئیسلامی سیاسی شیعی ده‌بیت به‌هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه…ڕه‌وه‌ندی تێكچونی زیاتری باری ئه‌منی ده‌بێت ڕه‌وه‌ندی گه‌شه‌ی تیرۆر‌و تیرۆریزم‌و كوشتن ده‌بیت له‌سه‌ر بناغه‌ی شوناسی تائیفی به‌تایبه‌ت، ڕه‌وه‌ندی زه‌ق بونه‌وه‌ی زیاتری كێشه‌كانی نێوان بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی كورد‌و عه‌ره‌ب ده‌بیت، كه لیره‌دا به‌شیكی زۆری ئیسلامی سیاسی خۆی ده‌خاته‌وه پال ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب به ئاشكرا یان به‌شێوه‌یه‌ك كه بۆی گونجاو بێت.
حكومه‌ت پیك نایه‌ت، به‌لكو ڕادهگهیهنریت، به‌م پێیه خودی دام‌و ده‌زگاكانی حكومهتو وه‌زاره‌ته جیاوازه‌كان ده‌بنه شوێنی كیبهركێو ململانێی سیاسی‌و ئابوری‌و فه‌سادی زیاتر و جیخۆشكردن بۆ نه‌یارانی به‌رانبه‌ر….
به‌لام ده‌مه‌ویت جه‌خت بكه‌مه سه‌ر حهقیقهتیك ئه‌ویش ئه‌وه‌یه جیهانی ئه‌مرۆ قۆناغی ئاڵوگۆره سیاسییه خیراو كوتوپرهكانه… چینی كریكار له عیراق‌و كوردستان حیزبی كۆمۆنیستی كریكاریی خۆیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر هیزیك بتوانیت ده‌وله‌ت پێك بهێنتچ له عێراق وه‌چ له كوردستان، به‌راستی له هه‌لومه‌رجی ئه‌مرۆدا ته‌نها چینی كریكارو به‌شی پێشره‌وو ریكخراوی ئه‌وه.. ئه‌م ده‌رگایه بۆ ئه‌ویش كراوه‌یه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ڕیگرییه بابه‌تی‌و زاتییه‌كانی به‌رده‌می.