
روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ پێشكه‌شكار لێوژه و كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات
شه‌وی شه‌ممه به‌رواری 20/11/2010 كاتژمێر (9) له‌به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات كه (لێوژه) پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه بوو به‌میوانداری هه‌ر یه‌ك له (مامۆستا/ عومه‌ر چنگیانی)و (شوان سابیر) بابه‌تێك له‌و كه‌ناڵه‌وه هاته گۆ سه‌باره‌ت به‌كێشه‌كانی (نێره‌موك) ئه‌وه‌ی جێی سهرنجو تێڕامانه پێشكه‌شكار ئاماژه‌ی به‌وه ده‌كرد كه خۆی یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ست پێشخه‌ره ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیاره‌ی نێو كۆمه‌ڵگا ده‌وروژێنێت به‌ڵام من پێم وایه ره‌نگه خۆی دواهه‌مین كه‌س بێت كه كه‌وانه‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌كاته‌وه‌و باسی لێوه ده‌كات چونكه من ده‌توانم به‌شاهیدی كۆمه‌ڵێك له رۆژنامهنووسانو به‌به‌ڵگه‌وه بیسه‌لمێنم كه یه‌كه‌مین رۆژنامه‌نووسم كه كێشه‌و گیروگرفته‌كانی نێو سینه‌ی ئه‌و مرۆڤانه بخه‌مه سه‌ر خامه سپیه‌كان، بۆ راستی‌و دروستی وته‌كانم ئه‌و به‌ناو پێشكه‌شكاره ده‌توانێ سه‌رنجی رۆژنامه‌ی ژیانه‌وه ژماره (435) لاپه‌ره (3)ی به‌رواری 3/10/2010 بكات یاخوود له‌م لینكه‌ی خواره‌وه ده‌توانیت ته‌واوی بابه‌ته‌كه بخوێنیته‌وه بۆیه به پێویستم زانی بۆ سه‌رجه‌م خوێنه‌رانی روونده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌و بابه‌ته داهێنانێك نییه كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات به‌تایبه‌ت پێكهشكار (لێوژه) بیكه‌نه موڵكی خۆیان كه یه‌كه‌مین كه‌سن بابه‌تی له‌و چه‌شنه بووروژێنن له‌هه‌مانكاتیشدا من به‌و به‌رێزه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر هاتوو جارێكی دیكه بابه‌تی له‌و جۆره‌ت به ئه‌نجام گه‌یاند پێویسته سه‌ره‌تا به هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی رابردوودا بچیته‌وه‌و بزانی ئایا كێ ده‌ستپێشخه‌ره؟!
هیوادارم چ خوێنه‌رو بینه‌ر چ كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات به‌راوردێك بكه‌ن ئه‌و كات به‌رێزیان ئاگاداربن كه كێ ده‌ستپێشخه‌ره؟
ئومێده‌وارم كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات ئه‌و به‌رنامانه كه پێشكه‌ش ده‌كات ناوی ئاماده‌كاری به‌رنامه له تایتڵدا بنووسێت چونكه له‌م به‌رنامه‌یه‌دا هیچ ناوێكم به‌دی نه‌كرد.
http://www.zhyanawe.com/Direje.aspx?Cor=Reportaj&Jimare=347