
باوکه باوکه کوردێکیان گرت !
پێچدانه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ناوشار وه‌ک کرمێکی هه‌زارپێ خویا دکا ، له‌سه‌ر جاده و ژێرجادهی شاره گه‌وره‌ی وڵاته پیشه‌سازیه‌کان خێرا ڕه‌وێکی به‌سود و هه‌رزانه ، خزمه‌ت گوزاریه‌کی شارستانی ، تۆڕێکی ئاسانکاری خێرای سبه‌ینان بۆ گه‌یشتنه سه‌رکار و خاوی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێوارانه ، پلانکراوی کاتژمێر و خوله‌که‌کان وێڕای ڕووگه‌ی چوون له‌گه‌ڵ هاتنه‌کان ڕوونکراوه . مه‌رج نی یه خاوه‌نداریه‌تی بۆ ده‌سه‌ڵات یا شاره‌وانی بێ له‌زۆر شوێندا کۆمپانیای بواری تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ی ده‌با . جگه له‌فرۆشگای تایبه‌تی یا چووکهڵهدوکانی شه‌که‌رات له‌زۆربه‌ی وێستگه هه‌روه‌ها ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کان ئامێری تکت فرۆشی هه‌یه به‌پێی دوورتر و ژماره‌ی وێستگه‌کان نرخه‌که‌ی ده‌گۆڕێ . له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی و متمانه له‌زۆر وڵات بێ پرسگه هاتووچۆ بۆ هه‌مووان ڕێگه‌دراوه . ژماره‌یان که‌م و ده‌گمه‌نه ئه‌وکه‌سانه‌ی به‌ڕه‌ش سوار نه‌بووبن ! خۆ کورده حه‌یاته‌که‌ش ڕاهاتووی چاوشارکێی گه‌ر پشکنه‌ری تکتهکانه که جارجاره له‌ناکاو به‌پۆشاکی ئاسایی خۆیان ده‌که‌ن بهشهمهندهفهرهکان کۆنتڕۆڵی نه‌فه‌ره‌کان ده‌که‌ن ، ئه‌وه‌ی پێ ی نه‌بێ یا مه‌رجه‌کانی ته‌واوکار نه‌بێ سزا ده‌درێ جا به‌پۆست یا به‌کاش پاره‌که‌ی لێ ده‌سێنرێ ههربهئامێری ژمێریاری ده‌ستیان که ناونیشان له‌گه‌ڵ نرخی سزایه‌که‌یان بۆده‌که‌ن هه‌رچه‌ندێک بێ ، به‌ئاگا یان بێ ئاگا وێنه‌یه‌کی خنجیلانه‌ی دیکۆمێنتاری گیراوه‌که‌ش ده‌گرن . به‌و ڕاده‌یه‌ی نوکته‌ی ڕووداوی له‌سه‌ره کاتی کۆچی هاتنه هه‌نده‌ران له‌ڕێگای ئیتالیا پشکنه‌ره‌که ده‌گاته سه‌ر کوردێک داوای بلیتی لێده‌کا ، کورده‌ش به‌رزه‌پێ ده‌بێ بهڕووانینی شڵه‌ژانه‌وه بێ وه‌ڵام ده‌وه‌ستێ کابرا تێده‌گا هیچی پێ نی یه تومه‌ز زۆری وای بینیوه به‌نیشانه‌ی دانیشه توڕه‌یی به‌زمانی نه‌فره‌ت و ده‌م خوارکردنه‌وه‌ی لاسایی قه‌شمه‌ری کوردی ده‌ڵێ: کودم پایه‌م پێ نی یه . ئه‌و دیمه‌نانه ڕۆژانه چه‌ندباره ده‌بێته‌وه له‌کاتی گیرانا چاو و ڕووێکی قایمی خاراوی ڕیسواکردنی ده‌وێ ، خووێکی به‌د و نافڕهجایه ، دیمه‌نێکی ناگزور هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌کی ناشیرینی نه‌شیاو لهپێشهنگێکی گه‌وج و لاسار له‌به‌یانێکدا بۆ به‌دبه‌ختی که‌وته به‌رچاوی لاوه کورده‌ی هه‌نده‌رانی خاوه‌ن هه‌ست و سۆزی کوردانه خۆی بۆ نه‌گیرا به‌هاواری دڵته‌نگی پێناخۆشبوونه‌وه به‌کوردی باوکی ئاگادارکرده‌وه : باوکه باوکه کوردێکیان گرت !
دڵشاد تاقانه
Dlshadtakana@yahoo.com