
نامه‌یه‌ك له كۆنه جاش وموستهشارهكانهوه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان
بهرَێزان ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان …پاش سڵاو
وه‌ك به‌ڕێزتان ئاگادارن ماوه‌یه‌كه له نێو شه‌قامی كوردیدا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوه كه داوای گرتن‌و دادگایی كردنی ئێمه‌ی كۆنه موسته‌شار ده‌كرێت، ئه‌م ده‌نگۆیه‌ش زیاتر دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی سه‌فه‌ری (قاسم ئاغای موسته‌شاری فه‌وجی ) هات كه گوایه به‌ره‌و هه‌نده‌ران سه‌فری كردبێت، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانییه‌كی زۆری له‌لای ئێمه دروستكرد وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته نه‌بین ئه‌مه له لایه‌ك، له لایه‌كی تریشه‌وه دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق نووسراوی بۆ به‌ڕێزتان كردووه به‌ژماره‌ی( (رس/10/83) له‌به‌رواری 11/8/2010) كه فه‌وره‌ن ئێمه را ده‌ستی دادگا بكرێن…. بۆیه ئێمه‌ی كۆنه موسته‌شاره‌كان ناره‌زایی شه‌قامی كوردی‌و داواكاری دادگای باڵای تاوانه‌كان به تووندی مه‌حكوم ده‌كه‌ین…..
به‌ڕێزان ئێوه خۆتان باش ده‌زانن كه ئێمه وه‌ك (…)ی ناو جۆگه له هه‌ردوولامان ده‌خوارد، هه‌م هاوكاری ئێوه‌مان دهكردو(به‌تایبه‌ت له‌كاتی راپهریِنهكهی 1991دا كاتێ دڵنیا بووین ئیدی حكومه‌تی عێراق هیچی پێناكرێت) هه‌م هاوكاری سوپای پێشووی عێراقیشمان دهكردله عه‌مه‌لیاتی ئه‌نفاله‌كاندا، كه‌چی وا له‌به‌د به‌ختی خۆمان كه‌وتووینه‌ته نێوانی دوو تاوێره‌وه نه ده‌توانیین له كوردستان بژین نه به‌غداش وه‌ك جاران باوه‌شمان بۆ ده‌كاته‌وه!!!
به‌ڕێزان ئێمه سوپاسی خۆمانتان ئاڕاسته ده‌كه‌ین به‌وه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا وه‌ك به‌ره‌ی كوردستانی لێبوردنی گشتیتان بۆ دهركردینو دواتریش رێگه‌تان دا زۆر له هه‌ڤاڵه‌كانمان به‌ره‌و هه‌نده‌ران سه‌فه‌ر بكه‌ن….. به‌ڕاستی ئه‌م هه‌ڵوێستانه جێگه‌ی ده‌ستخۆشین!
هه‌ربۆیه ئێستاش رووی ده‌می خۆمان ده‌كه‌ینه ئێوه‌و داواكارین لێتان ئازادمان بكه‌ن له هه‌ڵبژاردنی شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆمان.
به‌ڕێزان….. خه‌باتی ئێمه راسته بووته هۆكاری رووخانی دێهاته‌كانی كوردستان‌و قه‌تڵوعامكردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ڵام بڕواتان بێت هه‌موو ئه‌مانه له پێناو یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقدابووه! بڕوا بكه‌ن له ئێوه زیاتر پێمان ناخۆش بووه كه عیراق پارچه پارچه بكرێت….! باشه چ گره‌نتییه‌ك هه‌بوو گه‌ر ئێمه له عه‌مه‌لیاتی ئه‌نفالدا به‌شدار نه‌بوونایه عێراق دابه‌ش نه‌ده‌بوو بۆ دوو ده‌وڵه‌تی كوردیوعهرهبی؟!؟
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شی كه وه‌ك تاوان دراونه‌ته پاڵ ئێمه له گرتن وكوشتنو بڕین‌و راوه‌دوونان……، له هه‌مان كاتیش‌دا تیاماندا بووه خه‌ڵكانێكی زۆری به پاره به‌رداوه، یان له‌ده‌ستی ههڵهاتوونو شوێنی نه‌كه‌وتووه، یان هه‌رخۆی ره‌گی كوردایه‌تی بزواوهوئازادیكردوون، ئه‌م چاكانهشمان بۆ رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ كردووه كه‌چی ئێستا نازانین رووبكه‌ینه كوێ؟
له‌كۆتاییدا داوا له‌هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان ئه‌كه‌ین كه له‌كه‌لی شه‌یتان بێنه خواره‌وه چما ئێمه چیمان كردووه ئه‌وپه‌ڕی هه‌ریه‌كه‌مان سهدكهسێكی داوه به‌گرتن یان كوشتوویه‌تی خۆ به‌مه (دیواری كه‌عبه كه‌چ نه‌بوو) هه‌موو ئینسانێك مردنێك قه‌رزاره ئیتر بۆچی كاكی كۆن به‌بادا ده‌كه‌ن، كه له‌و باوه‌ڕه‌شدا نین هه‌وڵه‌كانتان هیچ سودێكی هه‌بێت.
كۆمه‌ڵێك كۆنهجاشو موسته‌شار
كوردستان
گه‌ڵارێزانی 2710 كوردی
ئارام كه‌مال
aramskm@yahoo.co.uk