یادت به‌خێر
Closed
ئێستاش زۆر جار..
ده‌چمه‌وه به‌ر ئه‌و ده‌رگایه‌ی
هه‌موو لاویم
به دڵی پڕ هیوامهوه
کوتامهوه.. ڕه‌نج به خه‌سار!
ئه‌م ده‌رگایه
گوێی که‌ڕه،
له خشپه‌ی پێم بێ ئاگایه
به‌ڵام دڵم
له دوورترین شوێنی دنیا
هه‌ر بۆ ئه‌وێم دێنێته‌وه.. ئه‌وێ ته‌نیا
ئاخ هه‌زار ئاخ
نه‌ونه‌مامی به‌ر ئه‌م ده‌رگه
یادت به‌خێر.
ئێستاش زۆر جار..
ده‌چمه‌وه دیار ئه‌و په‌نجه‌ره‌ی
هه‌موو لاویم
وه‌ک ڕووگهیێ تا چاو توانی
لێم ڕوانی.. ڕه‌نج به خه‌سار!
ئه‌م په‌نجه‌ره
چاوی کوێره،
له ڕووی منا بێ خه‌به‌ره
به‌ڵام دڵم
له خۆشترین شوێنی دنیا
ته‌نیا به‌وێ ده‌کرێته‌وه.. به‌وێ ته‌نیا
ئاخ هه‌زار ئاخ
کۆتری لێوار ئه‌م په‌نجه‌ره
یادت به‌خێر.
هیوا سه‌عید- هه‌ولێر