ده‌قی قسه‌و باسی ئارام عه‌لی له‌پانێلی ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌کوردستان
ئازیزان و خۆشه‌ویستان!
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز!
ئاماده‌کارانی ئه‌م پانێله!
سڵاوتان لێ بێت، سوپاسی زۆرتان ده‌که‌م بۆ ئه‌م فرسه‌ته‌ی به‌منتان دا بۆ قسه‌کردن له‌م پانێله‌دا، سوپاسی ئاماده‌کارانی ئه‌م پانێله‌و هه‌روه‌ها هه‌موو ئاماده‌بووانیش ده‌که‌م.
من له‌و ده‌قه‌ی که‌خراوه‌ته‌به‌رده‌ستی به‌شداربووان به‌ئینگلیزی و به‌سویدی ناچار بووم جارێکی تر چیرۆکی تراجیدی تیرۆری سه‌رده‌شت بگێڕمه‌وه، به‌ڵام بۆ ئێوه‌ی ئازیز که‌له‌نزیکه‌وه‌به‌و چیرۆکه‌ئاشنان، له‌گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆکه‌دڵبریندار که‌ر و تراجیدیه‌خۆم ده‌پارێزم و ڕاسته‌وخۆ ده‌چمه‌سه‌ر پرسی ئازادی له‌کوردستان.
ئه‌وه‌ی که‌چیرۆکی سه‌رده‌شت و ڕووداوه‌کانی دوای ئه‌وه‌نیشانی هه‌موومانی دا، ئه‌وه‌یه‌که‌به‌ڕاستی ئێمه‌له‌کوردستان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کی تاریک هه‌نگاو ده‌نێین. ئاینده‌یه‌ک که‌تیایدا سه‌رکوتگه‌ران به‌بێ هیچ په‌رده‌و خۆداپۆشینێک مافه‌کان‌و ئازادیه‌کان‌و ژیان وه‌ک خۆشی زه‌وت ده‌که‌ن‌و زۆر زه‌حمه‌تی ئه‌وه‌ش ناکێشن که‌ئه‌و کرده‌وه‌سه‌رکوتگه‌رانه‌یه‌ی خۆیان په‌رده‌پۆش بکه‌ن. نه‌ک هه‌ر ته‌نها که‌سانێک که‌نه‌یارو ناڕازین له‌چه‌وسانه‌وه‌و بێ مافی له‌ژیان بێبه‌ری ده‌کات، به‌ڵکو زۆر نه‌خشه‌مه‌ندانه‌له‌هه‌وڵی شێواندنی که‌سایه‌تی‌و شه‌خسیه‌تیشیان ده‌بێت‌و هه‌وڵ ده‌دات بیانکاته‌په‌ند بۆ ئه‌وانه‌ی که‌جورئه‌ت ده‌که‌ن و ده‌نگ به‌رزده‌که‌نه‌وه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا زۆر به‌ڵێن به‌ئێمه‌خه‌ڵکی کوردستان و بگره‌هه‌موو عیراق دراوه‌که‌بارودۆخه‌که‌به‌قازانجی ئازادی‌و دیموکراسی په‌ره‌ده‌سێنێ‌و ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی به‌عس سه‌ره‌تای ئه‌و پرۆسه‌یه‌یه، به‌ڵام هه‌موومان ده‌بینین که‌ئه‌و به‌ڵێنانه‌زۆر خۆڕایی و بێ ناوه‌رۆک ده‌رده‌چن‌و هه‌تا کو دێت زۆرتر و ئاشکرا تر سیمای سه‌رکوتگه‌رانی نوێ و ده‌سه‌ڵاتی موتڵه‌قیان له‌هه‌موو پارچه‌کانی عیراق و له‌وانه‌ش له‌کوردستان زه‌قتر ده‌بێته‌وه.
ئێمه‌ئه‌مڕۆ لێره‌دا باسی پرسی ئازادی ده‌که‌ین‌و ڕێگام بده‌ن وه‌ک که‌سێک که‌ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌به‌پرۆسیسێکی زۆر پڕ ئازاردا تێپه‌ڕیوم و له‌نزیکه‌وه‌ده‌ست‌و په‌نجه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رکوت و ئه‌نجامه‌کانیدا نه‌رم کردووه‌بڵێم که‌پرسی ئازادی له‌کوردستان زۆر جیددیه‌و هه‌ڕه‌شه‌بۆ سه‌ر ئازادیه‌کان زۆر مه‌ترسیدار تره‌له‌وه‌ی که‌له‌ئاستی دنیا‌و به‌تایبه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپا له‌سه‌ری زانراوه. دیاره‌کوردستان له‌بابه‌تی بوونی سه‌رکوت تاقانه‌نییه. گه‌لێک له‌ده‌وڵه‌ته‌کانی ناوچه‌که‌ڕابردوویه‌ک و ئێستایه‌کی ڕه‌شیان له‌م بواره‌دا هه‌یه. به‌ڵام له‌حاڵێکدا ڕاستیه‌کان سه‌باره‌ت به‌و ده‌وڵه‌تانه‌ویردی سه‌ر زمانه‌کانه، که‌مترین ڕه‌خنه‌ئاراسته‌ی سه‌رکوتگه‌ران له‌کوردستان ده‌کرێت. من وه‌ک هاوڵاتیه‌کی ئه‌م وڵاته‌زۆر جێگای نیگه‌رانیمه‌له‌حاڵێکدا که‌سه‌رده‌شتی برام به‌و جۆره‌له‌ده‌ست دا‌و ئێستاش ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌م ده‌رگیری هه‌ڕه‌شه‌ی جیددین له‌سه‌ر ژیانیان، دام‌و ده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵات له‌سوید نه‌ک به‌ته‌نگ من و کێشه‌کانمه‌وه‌نه‌هاتن به‌ڵکو هه‌ر له‌و ڕۆژانه‌که‌من و خێزانه‌که‌م لێوی خه‌م و ئازارمان ده‌کرۆژت که‌سایه‌تیه‌کانی سوید گه‌شتیان بۆ کوردستان ده‌کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وێ ڕاده‌گه‌یاند.
من لام وایه‌وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌تایبه‌تی سوید ناتوانن به‌و جۆره‌هه‌ڵس‌وکه‌وت بکه‌ن و له‌ئاست سه‌رکوتی کوردستان بێ ده‌نگ بن ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت به‌ئیدیعاکانی خۆیان له‌ئازادیخوازی و به‌رگری له‌مافی مرۆڤ پابه‌ند بن. سوید و وڵاتانی ئه‌وروپا وا چاکه‌ئه‌وه‌ڕه‌چاو بکه‌ن که‌له‌حاڵێکدا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌کوردزمانانی خه‌ڵکی کوردستانی عیراق له‌م وڵاته‌ده‌ژین، پرسی ئازادی له‌کوردستان ناتوانێت په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه‌نه‌بێت. ئه‌وه‌ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی و ئینسانیه‌له‌سه‌ر کاربه‌ده‌ستانی ئێره‌که‌ئه‌و پرسه‌به‌هه‌ند وه‌ربگرن و ئه‌رکی ناوه‌نده‌سیاسی و حزبه‌چه‌پ و ئازادیخوازه‌کانیشه‌که‌ئه‌م کێشه‌یه‌به‌رجه‌سته‌بکه‌نه‌وه‌و کاری له‌سه‌ر بکه‌ن. هه‌ر بۆیه‌ئه‌م جۆره‌کۆبوونه‌وانه‌که‌ئه‌نجام ده‌درێت جێگاوشوێنێکی گرنگی هه‌یه، ده‌توانێت ڕێگایه‌ک بێت بۆ وروژاندنی ئه‌م کێشه‌یه‌و به‌رجه‌سته‌کردنی. مه‌رجی سه‌رکه‌وتنی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش له‌وه‌دایه‌که‌په‌یامێکی ڕوون‌و ڕاسته‌وخۆ بۆ به‌رگری له‌ئازادیه‌سیاسیه‌کان‌و ئازادی ده‌ربڕین له‌کوردستاندا بدات.
زۆر جار باسی ئه‌وه‌ده‌کرێت که‌ده‌وڵه‌ته‌کان‌و دام‌و ده‌زگا ڕه‌سمیه‌کان‌و ڕێکخراوه‌کان بۆ به‌رگری له‌ئازادی ڕه‌خنه‌له‌سه‌رکوتگه‌ران بگرن، به‌بڕوای من کاتی ئه‌وه‌هاتووه‌هه‌ر که‌سێک ده‌یه‌وێت به‌رگری له‌ئازادی بکات، زیاتر له‌ڕه‌خنه‌یه‌ک که‌زۆر جار ده‌کرێت دواتر له‌به‌ندوبه‌سته‌دیپلۆماسیه‌کاندا بێ ناوه‌رۆک و بێ کاریگه‌ریی بکرێت، ڕاسته‌وخۆ پشتیوانی له‌ئازادیخوازان بکه‌ن‌و له‌هه‌موو ڕوویه‌کی ماددی و مه‌عنه‌وه‌یه‌وه‌کۆمه‌کیان بکه‌ن. سه‌رکوتگه‌ران له‌وڵاتی ئێمه‌دا ته‌نها دام‌و ده‌زگاکانی سه‌رکوتیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه، به‌ڵکو خاوه‌نی هه‌موو شتێکی ئه‌و وڵاته‌ن، به‌زه‌وی و ئاو‌و سه‌روه‌ت‌و هه‌موو سه‌رچاوه‌کانیه‌وه. ئه‌گه‌ر ئازادیخوازان له‌ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێت مل که‌چی نه‌بێته‌به‌شی کۆمه‌ڵگای کوردستان و خه‌ڵک له‌سه‌ر ئێستا و داهاتووی خۆیان قسه‌یه‌کیان ببێت، ده‌بێت له‌نزیکه‌وه‌هاوکار و پشتیوانی ده‌نگه‌ئازاده‌کان بن. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدایه‌که‌من داوا له‌حکومه‌تی سوید ده‌که‌م که‌له‌خه‌باتمان بۆ خواستی ڕه‌وای پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ لێکۆڵینه‌وه‌له‌که‌یسی سه‌رده‌شت پشتیوانمان بێت.
هه‌میشه‌بۆ ئازادیخوازان و ئه‌و که‌سانه‌ی که‌به‌شوێن وه‌دیهێنانی مافه‌کانه‌وه‌بوون، بیرۆکه‌یه‌ک جێگای باوه‌ڕو متمانه‌بووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی که‌سه‌ره‌نجام پاش هه‌ر ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مه‌و نه‌هامه‌تیه‌ک ڕه‌وتی مێژوو ڕوو له‌سه‌ره‌و کات له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئازادیخوازان‌و مافخوازاندایه‌و سه‌رکه‌وتنیان حه‌تمیه، من ده‌مه‌وێت لێره‌دا بڵێم که‌به‌دیهاتنی ئه‌و پێشبینیه‌په‌یوه‌ندی به‌هه‌وڵ‌و چالاکی هه‌موو لایه‌کمانه‌وه‌هه‌یه. ده‌نا هیچ شتێک ناتوانێت زه‌مانه‌تی ئه‌وه‌بکات که‌بارودۆخی کوردستان له‌ئێستاش ناهه‌موار تر نه‌بێت و ماوه‌یه‌کی زۆر درێژتریش نه‌خایه‌نێت.
من دووباره‌سوپاسی هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌م، سه‌رکه‌وتوو بن
بەکر عوسمان ( ئارام عەلی)
24-11-2010