حزبی بچوك … هه‌ندرێن شێخ راغب
هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تاوه ده‌مه‌وێت بلێم من ئه‌شكالم له‌گه‌ل ناوی بچوك‌و گه‌وره هه‌یه بۆ حزب‌و نازانم كێ‌و چۆن‌و كه‌ی شتی وا له‌ناو فه‌رهه‌نگی سیاسی‌و حزبی كوردیدا سه‌ریهه‌ڵداوه؟ به‌ڵام له‌به‌ر تێگه‌یشتنی خوێنه‌ر وشه‌ی بچوك‌و گه‌وره وه‌كو خۆی به‌كارده‌هێنم چونكه بابه‌ته‌كه‌م له‌سه‌ر پرسی حزبی بچوكه له‌كوردستان.
له‌هه‌رێمی كوردستان یان باشوری كوردستان، حزبی جۆراوجۆر هه‌ن، به ره‌نگ‌و ئایدیا‌و بۆچونی جودا، هه‌میشه هه‌ریه‌كه‌یان بانگه‌شه‌ی جیاوازی خۆی ده‌كات، ئه‌وه‌ی دروستیش ده‌بێت خۆی له‌وانی تر به‌جیا ده‌زانێت بۆیه بانگه‌شه بۆ دۆی خۆی ده‌كات، سه‌یرترین شتی حزبی كوردی ئه‌وه‌یه كه هه‌رگیز به‌دۆی خۆی ناڵێ ترشه؟ حزبی كوردی دۆی خۆی له‌وانی تر پێ به‌تامتر‌و باشتره، به‌ڵام له‌بیریده‌چێت دۆی هه‌نوكه له‌ناو مه‌شكه دروست ناكرێ له‌ناو كارگه‌ی مۆدێرن دێته به‌رهه‌م، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه حزبی كوردی نازانێت ئێستا سیاسه‌ت له شاخ نیه له‌ناو شار‌و هۆڵه‌كاندا قسه‌ی لێ ده‌كرێ، ئێستا له‌بری ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێك به گۆره‌وی ئه‌ستوری كورده‌واری ناو به‌فری زستان باسی سیاسه‌ت بكات، به
سه‌كسوكه‌وه دێت له سیاسه‌ت ده‌دوێت. ره‌نگ بێت له‌ناو هێنانی سیاسه‌ت كردن كه‌م حزب هێنده‌ی حزبی بچوك له كوردستان له كێشه‌دا بێت، له‌راستیدا ئێمه پێمان وایه حزبی گه‌وره كێشه‌ی گه‌وره‌ی هه‌ن، به‌لام له‌كوردستان شتی جوداتر ده‌بینین، چونكه حزبی بچوك كێشه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه، به‌ڵام حزبی گه‌وره پاره‌و ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌و كێشه‌ی بچوكی هه‌ن؟ حزبی بچوك زۆر زه‌حمه‌ت پینه‌ی پێ ده‌كرێ به‌ڵام حزبه گه‌وره‌كان وه‌ستای پینه‌كردنی كه‌لێنه‌كانیانن.. له‌وه‌ش به‌ولاوه تر ئه‌وه‌یه حزبه بچوكه‌كان هه‌میشه هه‌وڵا ده‌ده‌ن هاوسه‌نگی سیاسی ناو كوردستان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن‌و كێشه‌ی گه‌وره روبه‌روی دۆخی حزبی خۆیان نه‌كه‌نه‌وه، چونكه له‌راستیدا سیاسه‌ت پاوانی حزبه گه‌وره‌كانه به‌هۆی ده‌سه‌ڵات و پاره.
ئه‌وه‌ی له‌كوردستان له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه حزبه گه‌وره‌كان زۆر كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه كه ته‌واوی سیاسه‌ت كردن له پاره‌و ده‌سه‌ڵاتدا كورت بكه‌نه‌وه، نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ئه‌وه‌یه ئه‌م تێگه‌یشتنه حزبه بچوكه‌كانیشی گرتۆته‌وه. هه‌میشه حزبه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه شه‌ڕیانه چۆن بگه‌نه ده‌سه‌ڵات‌و پایه‌ی خۆیان پته‌و بكه‌ن، به‌لام بیریان چووه گرنگ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات نیه گرنگ به‌ڕێوه‌بردنیه‌تی، حزبی بچوك خه‌ونی ئه‌وه‌ی هه‌یه گه‌وره بێت، به‌ڵام خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی نیه چۆن گه‌وره بێت، هه‌ر حزبێكی بچوك خه‌ون به گه‌وره بونه‌وه ببینێت ده‌بێت به شاخی سه‌خته‌وه به به‌رنامه‌ی تیژه‌وه به كادیری به ئامانجه‌وه به‌ره‌و گه‌وره‌بون بچێت، به‌ڵام هه‌ر دوو دۆخی پاره‌و ده‌سه‌ڵات ئه‌م شتانه‌ی له كرۆكی حزبایه‌تی حزبه بچوكه‌كان توشی كرمێ بون كردوه. ته‌نانه‌ت زۆر كادیری به‌توانای ناو حزبه بچوكه‌كان له‌به‌ر پاره‌و ده‌سه‌ڵات كۆچیان كرد بۆ ناو حزبه گه‌وره‌كان، یان بڵێم به جۆرێكی تر پاره‌و ده‌سه‌ڵات زۆر كادیری له حزبه بچوكه‌كان بێ ئومێد كرد له حزبایه‌تی كردن، سه‌یر ئه‌وه‌یه حزبه بچوكه‌كانیش هێنده‌ی حزبه گه‌وره‌كان پاره‌یان خۆش ده‌وێت.. له‌راستیدا ئه‌م دۆخه مه‌ترسیداره حزبی بچوك دروستی نه‌كردووه به‌ڵكو حزبه گه‌وره‌كان زۆر ده‌مێكه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی تۆ له‌ناو حزبه بچوكه‌كان بیرنه‌كه‌یته‌وه، ئه‌وا پاره‌و ده‌سه‌ڵاتت نادرێتێ، له‌كوردستان له‌سه‌ر تێگه‌یشتن‌و شعوری خه‌ڵك كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێ هه‌رچی له‌ناو حزبی بچوكدا كار بكات ئه‌وا به بچوكی سه‌یر بكرێت، واتا مادام تۆ له‌ناو حزبی بچوك كار ده‌كه‌یت كه‌واته ده‌بێت بچوك بیر بكه‌یته‌وه، له‌ناو هۆڵی بچوك قسه بكه‌یت، وه‌ك چۆن حزبی گه‌وره له هۆڵی گه‌وره قسه ده‌كات؟ ئه‌مه‌ش لایه‌نێكی تری نێگه‌تیڤی سیاسه‌ت كردنه له‌ناو كوردستان له‌چوارچێوه‌ی حزبدا، چونكه ئه‌گه‌ر مرۆڤ زیره‌ك‌و خاوه‌ن به‌رنامه‌و پڕۆگرامی زۆر باش بێت، به‌ڵام مادام له‌ناو حزبێكی بچوكدا كار ده‌كات ئه‌وا بچوك سه‌یری ده‌كرێ. ئێستا له دۆخێكی مێژوی جیاوازدا كار ده‌كه‌ین، كه ده‌رفه‌تێكی فه‌رهه‌نگی هه‌یه بۆ حزبه بچوكه‌كان هه‌ڵه‌ی مێژویی حزبایه‌تی له‌كوردستان راست بكه‌نه‌وه‌و به كاروبه‌رنامه‌و تێگه‌یشتنی خۆیان، ده‌ستكاری هۆشیاری گشتی بكه‌ن‌و ئه‌م راستیه بچه‌سپێنن كه حزب هه‌یه بچوكه به‌ڵام عه‌قڵی گه‌وره‌ی هه‌یه، حزب هه‌یه بچوكه به‌ڵام رۆحێكی مه‌زن له‌ناویدا جوڵه ده‌كات، حزب هه‌یه بچوكه به‌ڵام مه‌زنتر له‌وانی تر سه‌یری ئازادی ده‌كات، حزب هه‌یه بچوكه به‌لام خه‌یاڵی گه‌وره‌ی نیشتمانی هه‌ن.. بۆیه گرنگه هۆشیاری گشتی كوردستان له‌و تێگه‌یشتنه دوور
بخرێته‌وه كه پێی وایه حزبه بچوكه‌كان سێبه‌ری حزبه گه‌وره‌كانن له سیاسه‌ت كردن‌دا. دیموكراسی له‌سه‌ر فره‌حزبی‌و ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات‌و به‌رنامه‌ی جیاواز گه‌شه ده‌كات، ئێمه‌ش داوای سیسته‌مێكی دیموكراسی ده‌كه‌ین، كه‌واته پێویسته چیتر حزبی بچوك له كوردستان له‌دۆخه گشتیه‌كه‌ی ناو حزبی گه‌وره‌دا مه‌له نه‌كات، به‌ڵكو یان ئه‌وه‌تا به‌هه‌موو حزبه بچوكه‌كان حزبێكی جددی پێكه‌وه بنێن، یان ئه‌وه‌تا ماڵیان له‌گه‌ڵا حزبه گه‌وره‌كان تێكه‌ڵا بكه‌نه‌وه، یان ئه‌وه‌تا ئه‌و حزبه‌ی خه‌یاڵی خۆی خۆش ده‌وێت بڕیار بدات سیاسه‌ت له چنگی پاره‌و ده‌سه‌ڵات ده‌ربهێنێت ئه‌گه‌ر له‌بازنه‌یه‌كی زۆر بچوكیشدا بێت، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بڵێم كارێك ده‌ست بداتێ كه كادیره‌كانی هه‌م حه‌زی پاره‌و
ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت له بودجه‌ی حزبه‌كه‌یان‌و ئۆرگانی حزبه‌كه‌یان هه‌میش هه‌وڵا بده‌ن وێنه‌یه‌كی تازه له سیاسه‌ت كردن‌و حزبایه‌تی كردن بدۆزنه‌وه كه لانی كه‌م له حزبه گه‌وره‌كان نه‌چن. راسته راگرتنی ئه‌م هاوسه‌نگیه له‌نێوان بودجه‌و ده‌سه‌ڵات‌و وێنه‌یه‌كی تازه زۆر ئه‌سته‌مه بۆ دۆخێكی له‌م جۆره‌ی سیسته‌می سیاسی كوردستان، به‌ڵام مه‌حاڵیش نیه. لێره‌دا پێویسته پرسیارێك بكه‌ین، ئایا ئه‌گه‌ر حزبێك شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌بێت، له شاخ تفه‌نگی بۆ كوردستان به‌شانه‌وه بووبێت، له‌ناو شاریش په‌رێزی خۆی راگرتبێت، ئه‌وا چۆن له‌خۆی قبوڵا ده‌كات حزبێكی بچوك بێت؟)دیاره مه‌به‌ست له‌شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێری ئه‌وه نیه به‌و دیكتاتۆریه‌تیه‌ی هه‌نوكه بڵێین ئامین واته له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و قسه باوه‌ی كه ده‌ڵێ: شۆڕشگێڕی دوێنێ دیكتاتۆری ئه‌مڕۆن) چۆن له‌خۆی قبوڵا ده‌كات شه‌رعیه‌تی په‌رله‌مانی نه‌بێت‌و به‌كورسی‌و دوو كوردسی یان هه‌ر كورسی نه‌بێت له‌ناو په‌رله‌مان‌و بڕیاری سیاسی بێت، ئایا حزبی بچوك زه‌مینه‌ی نیه یان تاكی كورد
هۆشیاریه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه قوڕمیش كراوه چاوی هه‌ر له حزبی گه‌وره‌و لیستی گه‌وره بێت، چونكه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له‌كوردستان به دڵی حزبه بچوكه‌كان نه‌بوو، وه هه‌میشه‌ش حزبی بچوك ده‌نگی كه‌می هێناوه، ئه‌م گرێیه چیه بۆ حزبی بچوك دروست بوو كه هه‌میشه ده‌نگی كه‌م بێنێت، ئایا له‌به‌رئه‌وه‌یه كه پله‌و پاره‌ی نیه بیبه‌خشێته خه‌ڵك‌و ده‌نگی خه‌ڵكی پێ بكڕێت؟ یان خه‌له‌ل له وشیاری تاكی كوردیه چاوی به‌رنامه‌و كه‌سایه‌تی كوردستانی حزبه بچوكه‌كان نابینێت… ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانیه له‌ناو هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه كارێكی جددی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت حزبه گه‌وره‌كان بۆ هه‌میشه گه‌وره بن‌و حزبه بچوكه‌كانیش بۆ هه‌میشه بچوك بمێننه‌وه. ده‌یانه‌وێت ئه‌م خه‌ریته‌یه له حزب‌و حزبایه‌تی كردن بكه‌نه خه‌ریته‌یه‌كی ئه‌به‌دی. ئه‌مه‌ش پێش هه‌موو شت گورزی گه‌وره له ئه‌زمونی هه‌رێم‌و دیموكراسی ده‌دات، چونكه كولتوری ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات له‌م وڵاته‌دا به‌رهه‌م ناهێنرێت، تاوه‌كو خه‌ریته‌ی حزبی بچوك‌و گه‌وره جێ گۆڕكێی پێ نه‌كرێ. حزبی بچوك‌و بچوكترین هه‌ن له كوردستان، كاریش بۆ ئه‌وه ده‌كرێ حزبی گه‌وره‌و گه‌وره‌ترینیش هه‌بێت! ئه‌وه‌تا له‌دوای ئاكامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق جوان ده‌بینرێ. حزبی بچوك له‌ناو چوارچێوه‌یه‌كی بچوكدا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌لدا ده‌كرێ، تواناكانی وه‌كو توانای بچوك سه‌یر ده‌كرێن، وه خه‌ڵكی كوردستانیش هه‌میشه ئه‌و پرسیاره ده‌كات ئایا رۆڵی حزبه بچوكه‌كان چیه؟ لانی كه‌م له‌ئێستادا بۆچی
چاوه‌كانیان له‌سه‌ره‌و پرسیاریان ئاراسته ده‌كرێ، حزبی بچوك له‌بۆنه‌ی بچوكدا داوه‌ت ده‌كرێ، هه‌وڵا ده‌ده‌ن قسه‌ی بچوكیشی هه‌بێت، هه‌وڵا ده‌ده‌ن خه‌یاڵه‌كانی بخه‌نه ژێر مشتێ تۆزه‌وه، وه‌ك چۆن هه‌ندێ دوكان دروست كراون به‌ناوی حزب‌و دوو ئامانجیان هه‌یه، یه‌كه‌میان بۆ میكاجی ده‌سه‌ڵات‌و حزبه گه‌وره‌كان‌و رای ده‌ره‌وه‌یه كه كوردستان فره حزبیه. دووه‌م بۆ لێدانه له حزبه بچوكه‌كان، بۆ ئه‌وه‌یه سه‌ر له خه‌ڵك تێكبده‌ن كه جیاوازی نێوان ئه‌م دوكانانه‌و حزبه بچوكه‌كان نه‌كات.. كه‌واته له‌كۆتایدا ده‌مه‌وێت بڵێم حزبه بچوكه‌كان ئه‌گه‌ر هیچیشیان پێ ناكرێ ئه‌وا با هه‌وڵا بده‌ن ئه‌م دوكانه بچوكه دروستكراوانه چیتر گورز له فه‌رهه‌نگی حزبایه‌تی نه‌ده‌ن، وه حزبه گه‌وره‌كانیش وا لێ بكه‌ن لانی كه‌م جورئه‌تی ئه‌وه نه‌كه‌ن هێنده بێ منه‌ت‌و بچوك سه‌یری حزبی بچوك بكه‌ن، به‌ڵكو پێوه‌ره‌كان شتی ترن‌و سیاسه‌تیش به گه‌وره‌یی‌و بچوكی نیه چونكه ده‌مێكه كورد گوتویه‌تی: عه‌قڵ به بچوكی‌و گه‌وره‌یی نیه .