(كازم جیهاد) سه‌رجه‌م ئه‌زموونی (ئه‌دۆنیس) ده‌خاته ژێر گومانه‌وه..!
له‌و كتێبه‌یدا كازم جیهاد كه شاعیر‌و نوسه‌رێكی عێراقیه له پاریس نشته‌جێیه، له ژێر ناونیشانی(ادونیس منتحلا) واتا (ئه‌دۆنیسی دهقوهرگر)، كه له ساڵی 1993 چاپی دووه‌می بڵاوكردوه‌ته‌وه ئێمه به‌م دوایه ده‌ستمان كه‌وت،(لێكۆلینهوهیهكه له سه‌ر ده‌ق وه‌رگرتن وسه‌رپێی وه‌رگێڕانه‌كانی ئه‌دۆنیس ) كه ئه‌م دووه بواره‌ی ئه‌دۆنیسه. هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گری هێناوه‌ته‌وه كه ئه‌دۆنیس له فهرهنیسهوه چه‌ندین ده‌قی وه‌رگێڕاوه و به‌ناوی خۆیه‌وه بڵاویكردوونه‌ته‌وه. . به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌ی ته‌رخانه بۆ لێدوان له سه‌ر ده‌ق ئاوێزان (التناص) لێره نوسه‌ر جیاوازی ده‌كات له‌نێوان ده‌ق ئاوێزان و تاڵانكردن وله نێوان خواستن و سهتوكردندا و، ده‌ڵی دزیه‌كی لێهاتووانه‌ی گۆڕینهر شتێكه‌و وه‌رگرتنی نێگێتیڤ و خۆلێگێلكردنیش شتێكی دیكه‌یه. كه خۆی ده‌ڵێ له‌م چاپه‌یدا كۆمه‌ڵی شایه‌تیی هێناوه‌ته‌وه كه روناكبیره عه‌ره‌به‌كان له سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌ب پێشكه‌شیان كردوه، ده‌ڵێ ئه‌م ره‌خنه‌یه‌ی هێرشێك نیه بۆ سه‌ر شاعیرێكی ناسراو ، بگره ده‌نگی رۆشنبیبریی عه‌ره‌بیه كه به به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌لنه‌گر و شایه‌تی پشت ئه‌ستوور دادگایی كاره‌كانی یه‌كێك له كارگه‌ره‌كانی ئه‌و بواره ده‌كات. لێره‌دا باسی ناكۆكیه‌كانی ئه‌دۆنیس ده‌كات ده‌ڵێ نابێ ناكۆكی هه‌بێت له نێوان كردار ونووسینی شاعیردا و له نێوان سلووكی رۆشنبیری‌دا، كه ئه‌و له زۆر بۆنه‌دا لافی ئه‌و لێده‌دات كه گوایه بۆیه وازی له حیزبی نه‌ته‌وایه‌تی سوری كۆمه‌ڵایه‌تی هێنا، چونكه له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی شیعری ئه‌ودا نه‌ده‌گونجا، باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه چۆن منداڵ بووه دارستانێكی بڕیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته شوكری قوتلی كه سه‌رۆكی سوریا بووه و چووه شیعرێكی پێدا هه‌ڵداوه، ئه‌وه‌بوو به‌و هۆیه‌وه مافی خوێندنی وه‌رگرت له قوتابخانهێكی گشتی. له به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌دا باس له ئه‌حكامه‌كانی دزیی ئه‌ده‌بی ده‌كات له‌لای عه‌ره‌ب، لێره‌دا باسی ئه‌و لێكۆلێنه‌وه‌ی دكتۆر(عه‌بدلواحید لوولووه) ده‌كات له‌باره‌ی ده‌ق وه‌رگرتنه‌كانی ئه‌دۆنیسه‌وه، هه‌روه‌ها لێره‌دا نمونه‌ی وه‌رگرتنی (موته‌نبی)ده‌هێنێته‌وه كه له‌كه‌سانی پێش خۆی لێی وه‌رگرتوون ، یه‌كێ له‌وانه شاعیرێكی نه‌ناسراوی وه‌كو (ئه‌بو هه‌فان). یان موته‌نه‌بی له ئه‌بو ته‌مام ی وه‌رگرتووه ، هه‌روه‌ها نموونه‌گه‌لێكی هێناوه‌ته‌وه له‌سه‌ر موته‌نه‌بی كه له شاعیرانی سه‌رده‌می خۆی وه‌ریگرتوون ویان به جۆرێكی تر دایڕشتوه‌ته‌وه. له‌به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه‌دا باسی ده‌ق ئاوێزان ده‌كات له رۆژئاوا ، لێره‌دا باسی حاڵه‌تی شاعیری فه‌ره‌نسی(لۆتریامون) ده‌كات ، كه ئه‌ویش به‌ده‌ر نیه له‌و دیارده‌یه له شیعره‌كانی (سرووده‌كانی مالدورۆر) كه سوودی له كتێبی پیرۆز و بۆدلێرو كه‌سانی دی له‌و شیعرانه‌دا وه‌رگرتووه. به‌ڵام لۆتریامون باسی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كردوه له نامه‌یه‌كدا كه بۆ بڵاوكهرهوهكهی نووسیوه. هه‌ندێ نموونه‌ی شیعری له یهكچووی هێناوه‌ته‌وه له بۆدلێر و لۆتریامون. لێره‌دا باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه هه‌ندێ له بیرمه‌نده‌كان پێیان وایه ده‌ق ئاوێزان ڕفاندنێكی رۆشنبیریه.
له به‌شی دووه‌م و فه‌سڵی یه‌كی كتیبَهكهیدا باسی وه‌رگرتنی ئه‌دۆنیس ده‌كات له (النفری)یه‌وه. ده‌ڵێ شاعیری عێراق عادل عبدالله له‌ساڵی 1978 له گۆڤاری (الگلیعه الادبیه) ژماره- 11-نووسێنێكی بڵاوكرده‌وه كه چۆن ئه‌دۆنیس به رسته و بڕگه‌ی ده‌قاوده‌ق له النفری وه‌رگرتووه، نووسینه‌كه دیسان له رۆژنامه‌ی (الوگن)یش بڵاوبووه‌وه، نووسینه‌كه‌ی به ناو نیشانی (تحولات العاشق ) ئه‌دۆنیس نووسیویه‌تی یان النفری؟.ئێمه لێره‌دا ناتوانین له‌به‌ر مه‌سه‌له‌ی فۆنت ئه‌و ده‌قه عه‌ره‌بیانه بهێنینه‌وه و وه‌رگێرانیان زه‌حمه‌ته و مه‌به‌ست نادهنهدهستهوه بۆ خوێنه‌ری كورد. دواجار دێته سه‌ر ماسته‌رنامه‌كه‌ی (المنصف الوهایبی) تونسی به‌ناونیشانی(الجسد اللامرئی و الجسد المتخیل)له شیعری ئه‌دۆنیس خوێندنه‌وه‌یه‌كی ده‌ق ئاوێزانی. كه باس له‌وه ده‌كات كه شیعری ئه‌دۆنیس ده‌قی شیعری دیكه تێكه‌ڵ به ده‌قه شیعریه‌كانی خۆی ده‌كات ، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌یش ده‌ق وه‌رده‌گرێت. كه وه‌كو ووتمان ده‌ق ئاوێزان ڕفاندنێكی رۆشنبیریه. گه‌رچی الوهایبی ووتویه كه ئه‌وانه‌ی موناقشه‌ی ماستهرناكهیان كردوه به عه‌یبه‌یان له قه‌ڵه‌م داوه كه دزییه‌كانی ئه‌دۆنیسی كردوه به ده‌ق ئاوێزان! دیسان لێره‌دا الوهایبی ئه‌و وته‌یه‌ی ئهدۆنیسمان بیرده‌خاته‌وه به خوێنه‌ری ده‌ڵێ: (تۆ تێمبگه، ئه‌ی وونبوو، ئه‌ی دره‌ختی شۆڕه‌وه بوو، ئه‌ی ئه‌وه‌ی له خۆم ده‌چیت،) لێره‌دا قسه‌كه‌ی بۆدلیر ده‌هێنێته‌وه كه له پێشه‌كی گوڵه به‌ده‌كان نووسیویه‌تی: (ئه‌ی خوێنه‌ری فێلباز ئه‌ی هاوشێوهكهم ئه‌ی براكه‌م). نووسه‌ر دیسان ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئه‌دۆنیس زۆر وێنه‌ی بۆدلێرانهی وه‌رگرتووه له دیوانی –گوڵه به‌ده‌كان- و له دیوانی گۆرانیه‌كانی مهیار الدمشقی ، به‌كاری هێناون وه‌كو(خه‌ونی به‌ردینم)و (ڕمی بتپهرستانهم). یان له (مفرد بصیغه الجمع) رسته به ناوبانگه‌كه‌ی سارته‌ر به كاردههێنێ(گه‌وهه‌ری نمایشكه‌ر)یان زۆر له بیرۆكه‌كانی جاك دریدا كه نووسین(ژه‌هر و تلیاك)ه، كه ئه‌دۆنیس له‌و شیعره‌یدا ده‌ڵێ:(ده‌بێ شاعیر بزانێ كه چۆن ژه‌هرو تلیاك یه‌ك ده‌خات). یان ئه‌دۆنیس له كتێبی (التحولات ل 439)دا ده‌ڵێ: من بووم به ئاوێنه/ هه‌موو شتێك له‌مندا ره‌نگی دایه‌وه). ئه‌مه‌یش یه‌كێكه له شهتحاتهكانی (بایزید به‌ستامی) كه ده‌ڵێ: (تۆ ئاوێنه‌م بوی كه‌چی من بوومه ئاوێنه)..یان ئه‌دۆنیس زۆری به‌سه‌ر ئه‌بو عه‌لا مه‌عه‌ڕییه‌وه هه‌یه بابزانین مه‌عه‌ڕی چی ده‌ڵێ: جسدی خرقه تخاگ الی الارچ فیا خائگ العوالم خگنی.. واتا:
جه‌سته‌م پهرۆیهكه به‌زه‌ویه‌وه ده‌دوورێت ئه‌ی دوورێنهری دنیاكان بمدووره.
بابزانین ئه‌دۆنیس چی ده‌ڵێ:
نحن جسمان الاولان والموت جسمنا الپالپ
ایها الخیاگ عندی حب متفوق هل تخیگه
ان كان عندك خیگ من الریح.
واتا: ئێمه دوو جه‌سته‌ی یه‌كه‌مین و مه‌رگ جه‌سته‌ی سێیه‌مه
ئه‌ی به‌رگدروو خۆشه‌ویستیه‌كی سه‌ربه‌رزم هه‌یه ئایا ده‌یدووری
ئه‌گه‌ر ده‌زووی ( با)ت پێیه.
ئه‌دۆنیس سه‌رجه‌م كاره شیعریه‌كانی سان جۆن بێرس و ئیڤ بۆنڤوای له فه‌ره‌نسیه‌وه كردوه به‌عه‌ره‌بی، هه‌ر له‌و رێگه‌یشه‌وه زۆر له‌و دوو شاعیره‌یش وه‌رگرتووه، وه‌كو له‌م نموونه‌ی خواره‌وه كه نووسه‌ر هێناویه‌تیه‌وه: ئه‌دۆنیس له (گه‌ڵاكانی به‌ربا)ده‌ڵێ:
ته‌وێڵی رۆژه‌كانمان ته‌سكن، ساڵه‌كان نه‌زۆكن و مه‌نگن،
ئه‌ی زه‌وی راخراو به دڕك، ئه‌ی زه‌ویه‌كه‌مان به ره‌نگی كۆچ وبهرهنگی (با)
ئایا (با)یه‌كی نوێ هه‌ڵده‌سێته‌وه دژ به لم؟ تۆیش ئه‌ی باران ، كه په‌ردو و وێرانه‌كان
ده‌شۆیته‌وه، ئه‌ی باران كه بۆگه‌نه‌كان ده‌شۆیته‌وه، ره‌حمت بێ ، مێژووی گه‌له‌كه‌م بشۆره‌وه..
سان جۆن بێرس ده‌ڵێ:
رێگاكانمان زۆرن وله ئه‌ژمار نایه‌ن، خانۆكانمان گۆڕاون
له كانیه‌كی خوداوهندیهوه پاراو ده‌بێ كێ لێوی له قوڕ بوو
ئێوه ئه‌ی مردوشۆرهكان به ئاو، دایكان له به‌یاندا
ئه‌وه‌تا زه‌وی بهدڕكی جه‌نگه هێشتا، با سه‌روچاوی مردوهكانیش بشۆرن
با باران خه‌م و سه‌روچاوی به‌هێزه‌كان بشۆنه‌وه، هێمنی سه‌روچاوی به هێزه‌كان
رێگاكانیان ته‌سكن و خانووه‌كانیان گۆڕاون، ئه‌ی بارانه‌كان ده‌ستی دادوه‌رو فه‌مانڕه‌وا بشۆرنه‌وه، ده‌ستی مامان وده‌ستی مردونێژ، بشۆرنه‌وه، بشۆرنه‌وه مێژووی میلله‌تان..
یان نوسه‌ر هه‌ندێ بڕگه ده‌هێنێه‌وه كه هی سان جۆن بیرس ن وه‌كو، ئه‌دۆنیس له(گه‌ڵاكانی به‌ربا) ده‌ڵێ: له‌سه‌ر ته‌رمی چۆله‌كه‌كان رێده‌كات ساوایی رۆژ..
سان جۆن بیرس : له‌سه‌ر پیكهرهكانی چۆله‌كه كورته‌باڵاكان كۆچ ده‌كات ساوایی رۆژ.
دكتۆر (ئیحسان عه‌باس)یش له(ئاسته‌كانی شیعری هاوچه‌رخ)دا ده‌ڵێ ئه‌دۆنیس هه‌ندێجار زمانی كه‌سانی دیكه ده‌خوازێت وه‌كو زۆر شاعیر واده‌كه‌ن..
یان ئه‌م وێنه‌یه‌ی (ئانا باز) پێرسی وه‌گرتووه:(پێڵوهكانمان به ده‌رزی دووراونه‌ته‌وه).
ئه‌دۆنیس ده‌ڵێ: برژانگهكانمان به ده‌رزی دوورراونهتهوه). یان ئه‌دۆنیس چۆن ده‌قێكی (ئه‌سمه‌عی) وه‌رگرتووه به ده‌سكاریه‌كی كه‌مه‌وه.
ده‌قه‌كه‌ی ئه‌سمه‌عی: (له‌ریگه‌ی شامه‌وه چووم بۆ حه‌جی ماڵی خوا، ئێمه له‌رێ بووین شێرێكی مه‌زنمان بۆ ده‌رچوو، دیمه‌نی زه‌به‌لاح بوو، رێگای له كاروانه بڕی، به پیاوێكم ووت كه له ته‌نیشتمه‌وه بوو: ئایا له‌م كاروانه‌دا كه‌سێك نیه شمشێری پێ بێ ئه‌م شێره‌مان لێ دوورخاته‌وه؟ وتی پیاو ناناسم به‌ڵام ژنێك ده‌ناسم به‌بێ شمشێر دووری ده‌خاته‌وه. وتم ئه‌و ژنه له كوێیه؟ هه‌ڵسام و له‌گه‌ڵی رۆیشم بۆ كه‌ژاوه‌یه‌كی نزیك، بانگی كرد و وتی كچم دابه‌زه و ئه‌و شێره‌مان لی دوورخه‌ره‌وه. كچه‌كه وتی باوكه دڵت رێده‌دات شێرێك سه‌یرم بكات ئه‌و نێره و منیش مێینه‌م؟به‌ڵام پێبڵی فاتمه‌ی كچم سه‌لامت لێده‌كات سوێندت به‌وه‌ی كه نه به‌سونه‌ت ده‌یبه‌یت نه له خه‌و ئه‌گه‌ر خۆت لانه‌ده‌یت له رێگای ئه‌و خه‌ڵكه. ئه‌سمه‌عی وتی كچه‌كه قسه‌كه‌ی ته‌واو نه‌كرد تا بینم شێره‌كه له‌به‌رچاومان نه‌ما..
خ.أ.خلیل:(ناوه‌ڕۆكی ئه‌فسانه له شیعری عه‌ره‌بیدا).
ده‌قه‌كه‌ی ئه‌دۆنیس: له (تحولات العاشق)دا ئه‌مه ده‌ڵێ:
عه‌شاماتێكی گه‌وره بووین ژن و پیاو
رێمان دهكردله رێگای ژنان
له پڕ پڵنگێكمان لی ده‌رچوو رێگای
پێگرتین. به‌و پیاوه‌ی ته‌نیشتمه‌وه وت:
– سوارێك لێره‌دا نیه ئه‌و پڵنگهمان
لێ دوورخاته‌وه؟
– نازانم به‌ڵام ژنێك ده‌ناسم دووری ده‌خاته‌وه.
– له كوێیه؟
رۆی و له‌گه‌ڵیدا رۆیشتم
بۆ گهژاوهیهكی نزیك وبانگی كرد:
– نادا ، وه‌ره‌خواره‌وه و ئه‌م پڵنگهمان لێ دوور بخه‌ره‌وه.
كچه‌كه وتی:
– دڵت دێ ئه‌و سه‌یرم بكات كه ئه‌و نێره ومن مێ ؟
– پێ بڵی نادا سه‌لامت لێ ده‌كات فه‌رمانت پێده‌كات
رێگاكه بكه‌ره‌وه.
پلنگهكه سه‌ری شۆڕكرد و له‌چاو وون بوو.
ئه‌وه‌ی سه‌یره كه نوسه‌ر باسی ئه‌دۆنیس ده‌كات كه به‌ناوی كه‌سێكه‌وه وه‌كو (شهلغهمانی) قسه‌ده‌كات كه خۆی هیچی نه‌نووسیوه به‌ڵام (ئیبن الا ئه‌سیر) باسی ژیانی كردوه وهه‌ندێ شتَی لێوه وه‌رگرتووه، وه‌لێ ئه‌دۆنیس واباسی كردوه وه‌كو بڵێ كتێبی هه‌یه به ناوی (هه‌ستی شه‌شه‌م و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی یاساكان) كه ئه‌دۆنیس ئاماژه‌ی پێداوه، وه‌كو ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
ده‌قه‌كه‌ی ئیبن ئه‌سیر:
(عه‌قیده‌ی شهلغهمانی و موریده‌كانی)
– بڕوایان به‌وازهێنان هه‌یه له‌نوێژو رۆژو وپهرستنهكانی دیكه
– به‌گرێبه‌ست مارهناكهن
– فهرجهكان حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن
– ده‌ڵێن خه‌ڵكی به ئیباحهكردنی فه‌رجی ژنه‌كانی خۆیان تاقی بكرێنه‌وه ده‌بی مرۆڤ ئه‌گه‌ر بیه‌وێ له گه‌ڵ كێ سێكس بكات.با بیكات.
ده‌قه‌كه‌ی ئه‌دۆنیس:
(شهڵغهمانی ده‌ڵێ)
– واز له نوێژ و رۆژو و په‌رستنه‌كانی دیكه بێنن
– به گرێبه‌ست مارهمهكهن
– فهرجهكان ئیباحه بكه‌ن
– مرۆڤ بۆی هه‌یه كێی بیوێ سێكسی له گه‌ڵ بكات.
(المنصف الوهایبی) توێژه‌ری تونسی ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌قانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌پرسێ ، كێ له‌و سێ ده‌قه‌دا قسه‌ده‌كات ، پێرس یان ئه‌دۆنیس؟ ئه‌سمه‌عی یان ئه‌دۆنیس؟ شهلغهمانی یان ئه‌دۆنیس؟ . ده‌ڵێ: له ده‌قی یه‌كه‌مدا ئه‌دۆنیس له‌پشتی پێرسه‌وه خۆی شاردوه‌ته‌وه، له‌ده‌قی دووه‌مدا ئه‌سمه‌عی له دوای ئه‌دۆنیس خۆی مات داوه، له ده‌قی سێیه‌مدا ئه‌دۆنیس تهقهمووسی كه‌سایه‌تی شهلغهمانی كردوه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: ئه‌دۆنیسی شاعیر به شێوه‌ی سان جۆن پێرس و شهلغهمانی چنین ده‌كات و ته‌به‌نی گوتاری هه‌ردووكیان ده‌كات. كه له‌مه‌وبه‌ر جیل دۆڵۆز (ئینتیحال) دهقوهرگرتنی به (قۆپیه)و (لاساییكردنه‌وه) و(كۆپیكردن)پێناسهكردوه. یان نوسه‌ر لێره‌دا ئاماژه به‌و نوسینه‌ی شاعیری عێراقی (سه‌ڵاح نیازی ) ده‌دات له گۆڤاری (الناقد)دا ده‌رباره‌ی ئه‌دۆنیس و مامه‌ڵه كردن له گه‌ڵ كه‌له‌پووردا به ناونیشانی(شه‌هوه‌ت پێش ده‌كه‌ێت وشیعر پێشناكه‌وێت)، ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی سه‌رپێیانه‌ی ئه‌دۆنیس و ئهشكالیهتی له‌گه‌ڵ كه‌له‌پووردا،سه‌ڵاح نیازی ده‌ڵێ: (خراپترین شت له نووسیندا پشتبه‌ستنی خاوه‌نه‌كه‌ی به زۆر مه‌دحكردنی، له‌وه ترسناكترین ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه‌ی مژده‌ی پێ ده‌ده‌ن و مژده ده‌ده‌ن وكۆنترۆڵی مهدحكردنهكهی خۆیان له‌ده‌ست داوه بێلهنگهرو تهجهروودێك ووتویانه زۆر خراپیان كرد به‌رامبه‌ری، ئه‌و له ره‌خنه‌گرتن قه‌ڵس ده‌بێ هێنده تووڕه ده‌بێ تاراده‌ی جنێوادانی ناشرین) ، هه‌روه‌ها نیازی قسه‌یه‌كی ناشیرینی ئه‌دۆنیس ده‌هێنێته‌وه ده‌رباره‌ی شاعیری میسری (ئه‌مه‌ل ده‌نقه‌ل) ووتوویه له گۆڤاری مواقف :(به‌ڕاستی ئه‌م توانایه ته‌نها له زۆنكاوه‌كانی بۆگه‌نیدا هه‌یه)، گه‌رچی ئه‌دۆنیس خۆی لافی (ئیمانی ته‌واو به سه‌ربه‌ستی وئازاد خود و ئه‌وی تر )هه‌یه! هه‌روه‌ها سووربوونی ئه‌دۆنیس له نووسینه‌كانیدا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی (مجهول)-نادیار- وچه‌ند زاراوه‌یه‌كی دیكه وه‌كو بڵێی زاده‌ی بیری خۆی بن . ره‌خنه‌گر وشه‌ی مجهول ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ (رامبۆ) له یه‌كێك له‌نامه‌كانیدا بۆ (الرائی) واتا بینانده كه (دۆزینه‌وه‌ی نادیاریی) واتا مه‌جهول به پێویست ده‌زانێ. هه‌روه‌ها ووته‌كه‌ی ئه‌دۆنیس (دامه‌زراندنی زمانێكی ستوونی) ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ (باشلا‌ر). هه‌روه‌ها سه‌ڵاح نیازی ووته‌كه‌ی ئه‌دۆنیس:(قسه له‌باره‌ی ئه‌م گه‌ردوونه بچووكه‌وه ده‌كه‌م-مرۆڤ)ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆئه‌و شێوه چه‌سپاوه‌ی لای هیراكلیتس و ئیبن عه‌ره‌بی ، كه ده‌ڵێ (مرۆڤ گه‌ردوونێكی بچووكه).یان ئه‌و قسه‌یه‌ی ئه‌دۆنیس كه ده‌ڵێ(وه‌سڵ فه‌سڵه) بۆ بایزید به‌ستامی ده‌گه‌رێنێته‌وه كه ده‌ڵێ:(وه‌سڵ وه‌كو فه‌سڵ وایه، پاشان فه‌سڵ له وه‌سڵه‌وه‌یه)، دواجار باس له خراپ به‌كارهێنانی ئه‌دۆنیس ده‌كات له شێوه‌كانی قورئان. دواجار نوسه‌ر دێتهسهرنووسینێكی دكتۆر عبدالواحید لوولووه به‌ناونیشانی(ئه‌لیه‌ت و سه‌یاب وئهدۆنیس ده‌قئاوێزان یان ده‌ق گواستنه‌وه) له مه‌سه‌له‌ی ده‌قئاوێزان له هه‌ردوو قه‌سیده‌ی (وێرانه خاك) ی ئه‌لیه‌ت و (سۆزانیه كوێره‌كه)ی سه‌یاب. ئینجا دێته‌سه‌ر ئهددۆنیس، نموونه ده‌هێنێته‌وه له باره‌ی وه‌رگرتنی ئه‌دۆنیس له كه‌سانی دیكه‌وه، به‌تایبه‌تی له (گۆرانی مه‌هیار دیمه‌شقی) كه باسی نێرسیزم ده‌كات كه بابه‌تێكی شیعری شاعیری فه‌ره‌نسی (بۆڵ ڤالیری)یه، ڤالیری وه‌كو مه‌رگه‌ساتێك چاره‌سه‌ری كردوه ،كه‌چی ئه‌دۆنیس كردوویه به بۆنه‌ی سه‌رسامبوون و خۆشی وهیام به‌شێوه‌یه‌كی كه‌سایه‌تی یان ناوی كه‌سایه‌تی. له‌دیدی نوسه‌ره‌وه ئه‌مه مه‌رگه‌ساتی ئه‌دۆنیسه، ڤالیری نووسیویه‌تی: (به‌ڵام من ، نه‌رگزی خۆشه‌ویست، سه‌رسام نیم/ ته‌نها به گه‌وهه‌ری خودی خۆم نه‌بێ)، ئه‌دۆنیس ده‌نووسێ: (كه‌س نادۆزمه‌وه خۆشم بوێ، ئایا زۆره ئه‌ی مه‌رگ كه خۆم خۆش بوێ). دواجار نوسه‌ر دێته‌سه‌ر نووسینه رهخنهیهكانی ئه‌دۆنیس كه زۆر كاریگه‌ری وه‌رگرتنی ئه‌مانه‌ی پێوه دیاره وه‌كو(ئالبیریس و هایدگه‌ر وئهكتاڤیۆ باز وسه‌ڵاح ستیتیهو محه‌مه‌د ئه‌رگۆن ودیسبانیاوجیراربۆنۆ)، به‌تایبه‌تی ئه‌و لێكۆلێنه‌وه به‌ناوبانگه‌ی ئه‌دۆنیس به ناونیشانی(هه‌وڵدان بۆ پێناسكردنی شیعری نوێ). ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له گۆڤاری (شعر) ژماره (11)1959 بڵاوكرده‌وه. وله كتێبی زه‌منی شیعریش دایناوه، ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا هی ره‌خنه‌گری فه‌ره‌نسی (ر.م. البیریس) كه له په‌نجاكان و شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردو ناسراو بوو به‌تایبه‌تی له‌و لێكۆلینه‌وه‌ی بهناونیشی(جه‌ردی ئه‌ده‌بی سه‌ده‌ی بیست)كه جۆرج ته‌رابیشی كردویه به‌عه‌ره‌بی له ژێر ناونیشانی(ئاسته ئه‌ده‌بیه‌كان له سه‌ده‌ی بیستدا) و، توێژه‌ری سوری محه‌مه‌د ئیسماعیل دندی ئاشكرای كرد، له سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی گۆڤاری (الاسبوع العربی) كه یه‌كێتی نوسه‌رانی عه‌ره‌ب ده‌ریده‌كات له دیمه‌شق، له‌ژماره 89ی 5ی نۆڤامبه‌ر 1987دا. وه‌كو ده‌ڵێ ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی حه‌رفیه‌ن وه‌رگرتووه، لێره‌دا به‌كورتی به‌شێك له‌و خشته‌یه ده‌هێنینه‌وه كه ئه‌و نوسه‌ره سوریه كردویه‌تی:
ده‌قه‌كه‌ی البیریس
ئه‌ركی شیعری نوێ
(ییننینی ئه‌وه‌ی كه رۆتین و عاده‌ت له جیهان لێمان ده‌شارێته‌وه و، ئاشكراكردنی سه‌روچاوی شاراوه‌ی گه‌ردوون، داماڵینی سه‌رپۆش له په‌یوه‌ندیه‌كان و نامه‌گۆڕینه‌وه نهێنیه‌كان، ئه‌مه ئه‌و ئه‌رك و ئیمتیازه‌یه كه شاعیر دهیگرێنه ئه‌ستۆی خۆی).
ده‌قه‌كه‌ی ئه‌دۆنیس
(ئه‌وه‌ی ببینین له گه‌ردووندا كه ئاشنایه‌تی و عاده‌ت لێمانی داده‌پۆشێ ، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روچاوی شاراوه‌ی جیهان بدۆزینه‌وه، په‌یوه‌ندیه شاراوه‌كان بدۆزینه‌وه، زمان و كۆمه‌ڵێك هه‌ست و ته‌داعی گونجاو به‌كار بهێنین بۆ ده‌ربڕین له‌م هه‌مووه، ئه‌مه‌یش هه‌ندێكه له ئه‌ركه‌كانی شیعری نوێ، ئیمتیازی ئه‌وه له هه‌ندێ ئه‌ركی شیعری نوێ و، ئیمتیازی ئه‌وه له ده‌رچوون له ته‌قلیدی).
ده‌قه‌كه‌ی البیریس
عاداتی فیكریمان و پێویستیه كردوهیهكانمان، رێگه‌مان ناده‌ن كه واقیع ببینن وه‌كو خۆی، شاعیر خۆی به دوای واتاوه ده‌گه‌رێت بۆ شته‌كان، ئه‌و به واتای گه‌روره دڵی داناكه‌وێت كه سوودی زۆره له ژیانی ئاسایی‌دا ئه‌سڵه‌ن، كهرۆتێنێكی مرۆڤانه ده‌یدات به شته‌كان و بوونه‌وه‌ره‌كان و جیهان. رۆڵی ئه‌و ئه‌وه‌یه كه واتایه‌كی دیكه بداته شته‌كان، یان به‌لانی كه‌مه‌وه به ئاگامان بهێنێته‌وه، یان ئاماده‌مان كات بۆ سه‌رسوڕمان)..
ده‌قه‌كه‌ی ئه‌دۆنیس
عاداتی فیكریمان و پێویستیه كردهوهیهكانمان نایه‌لن راستی یان واقیع ببینین ته‌نها له رێگای خۆیه‌وه نه‌بێ، شاعیر به‌و واتایه رازی نابێ كه عاده‌ته مرۆڤایه‌تیه‌كان ده‌یده‌نه شته‌كان، هه‌رچه‌ندێ به‌سوود بێ و به‌دوای واتایه‌كی دیكه‌وه ده‌گه‌رێت ، لێره‌دا له ته‌قلید و ئاسایی جیاده‌بێته‌وه ، رۆڵی ده‌بێته ئه‌وه‌ی كه به ئاگامان بهێنێته‌وه‌و رزگارمان كات له بیرۆكه‌ی هاوبه‌شی ته‌سك.. )
ده‌قه‌كه‌ی ئهلبیریس
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی شۆرش ده‌كه‌ن به‌سه‌ر ئه‌و قه‌سیدانه‌ی كه بێ واتان، با بیریان بخه‌ینه‌وه كه ئه‌وان ئه‌قڵ و خه‌یاڵیشیان به‌شێوه‌یه‌كی غه‌ریزی یاخی ده‌بن دژ به بیرۆكه‌ی هێڵی راست كه له هه‌مان كاتیش‌دا چه‌ماوه‌ته‌وه، یان دژی بیرۆكه‌ی جوزئی، كه له‌هه‌مان كاتدا ته‌وژمه. بیرۆكه‌یه‌كی فتریمان هه‌بوو ده‌رباره‌ی هێڵی راست، پاشان ئه‌نیشتاین بۆی ئاشكرا كردین كه نیه. حه‌زمان ده‌كرد كه قه‌سیده وه‌سفێك بووایه بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ری راهاتووین و هه‌ستكردن پێی، له‌گه‌ڵ شتێكی راهاتووهكاندا ، ئه‌وه‌تا وا له‌خۆی ده‌كات كه دۆزینه‌وه‌یه‌كی تازه بێ بۆ ئه‌وه‌ی نهبینیوومانه و نه هه‌رگیز هه‌ستی پێده‌كه‌ین)
ده‌قه‌كه‌ی ئه‌دۆنیس
شیعری نوێ به‌شێوه‌یه‌ك، دۆزینه‌وه‌ی ژیانی نوێمانه ، بۆیه بیری ئه‌وانه‌ی ده‌خه‌ینه‌وه كه شۆرش ده‌كه‌ن به رووی ئه‌و قه‌سیدانه‌ی كه تێ‌یان ناگه‌ن، ئه‌قڵیان به شێوه‌یه‌كی غه‌ریزی شۆرش ده‌كات دژ به هێڵی راست، كه له راستیدا خۆی چه‌ماوه‌یه، هه‌روه‌كو ئه‌نیشتاین بۆی روون كردینه‌وه، یان دژ به جوزئی كه خۆی له هه‌مان كاتدا ته‌وژمه، هه‌روه‌كو فیزیای نوێ بۆی روون كردووینه‌ته‌وه، له رابردوودا حه‌زمان لێ بوو قه‌سیده ببێته وه‌سفێك و جوانیه‌ك و ئاهههڵكێشانێك و سه‌ركردایه‌تی كردنێكی حه‌ماسی بۆ رسته‌ی شیعری، به‌ڵام ئه‌مرۆ قه‌سیده له‌ناكاو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێ، ده‌بینین دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه كه نه‌مان دیوه‌و هه‌رگیز هه‌ستیشمان پێی نه‌كردوه)..
نموونه‌كه زۆره‌و هه‌رلێره‌دا توانیمان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی بهێنینه‌وه، كه مشتێكیش نموونه‌ی خه‌روارێكه.
هه‌روه‌ها كه نوسه‌ر باسی نووسینێكی نوسه‌ری لبنانی ریاز فاخوری ده‌كات ده‌رباه‌ی ئه‌زموونی گۆڤاری (شیعر) باسی ئه‌زموونی ئه‌دۆنیس و یوسف الخال و ئه‌وانی دیكه ده‌كات. باسی ئه‌دۆنیس ده‌كات كه له‌كه‌سێكی (ماوی)ه‌وه ده‌بێته ئیسلامیه‌كی خومه‌ینی ، دواجار له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ته‌وژمی بونیادگه‌ری (البنیویه) بوو به بونیادگه‌ریی!. یان ئه‌دۆنیس نووسینی له شاعیری مه‌كسیكی ئهكتافیۆ باز وشاعیری لبنانی سه‌ڵاح ستیتیه وه‌رگرتووه، ته‌نانه‌ت نوسه‌ر(كازم حیهاد) ده‌ڵێ كه بیرمه‌ندانی وه‌ك هایدگه‌ر ومحه‌مه‌د ئه‌رگۆن وعبدالوهاب المۆدب رزگاریان نه‌بووه له وه‌رگرتنه‌كانی ئه‌دۆنیس. هه‌روه‌های باسی جۆره ئستراتیجیهتێك ده‌كات كه له‌لای ئه‌دۆنیس هه‌یه ئه‌ویش وه‌رگرتنی برگه‌و پهرگرهاف و گۆڕێنی هه‌ندێ ووشه لێیان. یان باسی ئه‌و نووسینه‌ی نووسه‌ری فه‌ره‌نسی ده‌كات (جیرار بۆنۆ) كه ئه‌دۆنیس وه‌ریگرتووه و له(الكفاح العربی) بڵاوی كردوه‌ته‌وه ، ده‌قه‌كه درێژه‌و كازم جیهاد له‌و كتێبه‌ی(ادۆنیس منتحلا)دا هه‌دوو ده‌قه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه به ده‌قه فهرهنسیهكهیشیهوه .كه‌به‌راستی ئه‌وده‌قه له هه‌موو ده‌قه‌كانی پێشووتر به‌ڵگه‌ی ده‌ست ناپاكی ئه‌دۆنیس ده‌گه‌یه‌نێت به داخه‌وه كه ساڵانێكی زۆره، زۆر له شاعیران و نووسه‌رانی كورد پێی سه‌رسام بوون و به موناسه‌به و بێموناسهبه باسی ئهدۆنیسیان كردوه به خۆشمه‌وه، شیعر ونوسینیان كردوه به كوردی !. ساڵی پاریش بانگكرا بۆ كوردستان ئیدی هه‌روا خه‌ڵك بوو وێنه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌گرت له شاعیری گه‌وره‌وه تا بچووك، له سه‌رۆك حیزبه‌وه تا چایچی ، له ئاقڵه‌وه بۆ شێت، هه‌مووشیان به‌شانازیه‌وه ئه‌و وێنانه‌یان له ژووره‌كانیان هه‌ڵواسیوه..! كه‌چی نوسه‌رانی عه‌ره‌ب ده‌زانن ئه‌م زاته ئه‌وه‌نده‌ی داهێنه‌ر بێ ئه‌وه‌نده‌ش شتی كه‌سانی دیكه‌ی وه‌رگرتووه، به‌ڵگه‌كانیش ئه‌وه ده‌سلمێنن كه كازم جیهاد بوختان بۆ ئه‌دۆنیس ناكات.
دواجار نوسه‌ر دێته‌سه‌ر وه‌رگێڕانه‌كانی ئه‌دۆنیس كه سه‌رجه‌م كاره شیعریه‌كانی ئیڤ بۆنڤوا و سان جۆن پێرسی وه‌رگێڕاونه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی كه گوایه وه‌رگێڕانه‌كانی سه‌رپێین و زۆر هه‌ڵه‌ی كردوه‌و ئه‌مین نه‌بووه. كه ئه‌مه‌یان كاری ئێمه نیه له‌به‌ر نه‌زانینی زمانی فه‌ره‌نسی. له كۆتاییشدا ئه‌و سه‌چاوانه‌ی وه‌كو به‌ڵگه هێناوه‌ته‌وه كه ئه‌دۆنیس وه‌ریگێڕاون وبه‌ناوی خۆیه‌وه بڵاوی كردوونه‌ته‌وه. وابزانم ئه‌و نموونانه‌ی كه هێنامانه‌وه وه‌كو ئه‌و پووشوه وایه كه پشتی حوشتره‌كه‌ی شكاند و، ئه‌زموونه‌كه‌ی ئه‌دۆنیس سه‌رجم ده‌خاته ژێرگومانهوه.
غه‌فور ساڵح عه‌بدوڵا.