دیزاینی مه‌زن …..وشه‌نامه
دوواین به‌شی کتێبه‌که
دیزاینی مه‌زن
ستیفان هاوکینگ
لئونارد ملۆدینۆ
وه‌رگێرانی:حسێن حسێنی
وشه‌نامه
(Glossary)
مێژوه جێگره‌وه‌کان(Alternative History) . فۆرمالیسمێکی تیوری کوانته‌می که له‌ودا ئه‌گه‌ری هه‌ر بینینێک به پێی هه‌موو مێژوه مومکینه‌کان که بگات به‌و بینینه بینا دکرێت.
پرینسیپی ئانسرۆپیک (Anthropic principle). ئیده‌یه‌ک که ئێمه ده‌توانین به که‌لک وه‌رگرتن له‌و بڵێین که یاسا ده‌رکه‌وته‌کانی فیزیک به‌ندن له سه‌ر بوونی ئێمه.
دژه ماده(Antimatter). هه‌ر ته‌نۆلکه‌یه‌کی مادی دژێک تایبه‌ت به خۆی هه‌یه که ئه‌گه‌ر ئه‌و دوانه به یه‌ک بگه‌ن یه‌کتری تیا ده‌به‌ن و وزه‌ێکی ته‌واو به‌جێ دێڵێن.
ده‌رکه‌وته یاساکان (Apparent laws). یاساکانی سروشت که له گه‌ردوندا ده‌یانبینین- یاساکانی چوار هێزه‌که و پارامترهکانی له شێوه‌ی بارستایی و بارگه که تایبه‌تمه‌ندی ته‌نۆلکه سه‌ره‌تاییه‌کانن- که له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی یاسا بنچییهیهکانی (M) تیوری که ئیجازه‌ی بوونی گه‌ردون گه‌لی جیاواز به یاسای جیاوازه‌وه ده‌ده‌ن یه‌ک ناگرێته‌وه
ئازادی پاڵی(Asymptotic freedom). تایبه‌تمه‌ندێکی هێزی به هێز که ده‌بێت به هۆی ئه‌وه‌ی له مه‌ودای کورت‌دا کز تر بێت. لێره‌دا هه‌رچه‌ند کوارکه‌کان له ناو ناکدا به هۆی هێزی به‌هێزه‌وه حه‌پسن ، به‌ڵام ده‌توانن ئه‌گه‌ر هیچ هێزێکی تر هه‌ست پێنه‌که‌ن تا راده‌یه‌ک له ناو ناوکدا بجوڵێن .
ئه‌تۆم(Atom) . یه‌که‌ی بنچینه‌یی ماده‌ی ئاسایی ، که دروست بووه له ناوکهک (nuclus) وه‌کوو پرۆتۆن و نیوترۆن هه‌روه‌ها ده‌وره‌دراوه به ئه‌لیکترۆنه ئوربیتیهکان .
باریۆن (Baryon). جۆرێک ته‌نۆلکه‌ی سه‌ره‌تایی ، وه‌کوو پرۆتۆن و نیوترۆن که له سێ دانه کوارک دروست کراون.
ته‌قینه‌وه گه‌وره‌که(Big bang). سه‌ره‌تای زۆر گرم و چڕی گه‌ردون ، پۆسچۆلێتی تیوری ته‌قینه‌وه گه‌وره‌که ده‌ڵێت 13.7 بیلیۆن ساڵ له‌وه‌و پیش ئه‌م به‌شه له گه‌ردون که ده‌توانین له ئیمڕۆدا یبینین قه‌باره‌که‌ی ته‌نها چه‌ند میلیمترێک بووه. ئێستا گه‌ردون پان و به‌رین و سارده، به‌ڵام ئێمه ده‌توانین پاشماوه‌ی ئه‌و ده‌وره سه‌ره‌تاییه له تیشکی مایکرۆشهپۆلی پێش زه‌مینه‌دا که له هه‌موو که سهردهکێشیته هه‌موو شوێنێکی فه‌زا، ببینین.
کونه ره‌ش (Black hole). ناوچه‌ێکی فه‌زا-کات که به‌هۆی هێزی راکێشانی له راده‌به‌ده‌ر گه‌وره‌وه له ئه‌و باقیه‌که‌ی گه‌ردون داده‌بڕێت.
بۆزۆن(Boson). ته‌نۆلکه‌ێکی سه‌ره‌تایی که هه‌ڵگری هێزه
نزییک بوونه‌وه‌ی سه‌ر- بن(Bottom-up approach). له کهونناسیدا ئیدهیهکه که وای داده‌نێت که گه‌ردون یه‌ک مێژو و له‌گه‌ڵ خاڵێکی به جونی پێناسه‌کراوی سه‌ره‌تاییدا هه‌یه ، و بارودۆخی ئێستای گه‌ردون ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌شه سه‌ندنی ئه‌و سه‌ره‌تایه‌یه.
فیزیکی کلاسیکی(classical physics). هه‌موو تیورێکی فیزیک که له‌ودا وا داده‌نرێت که گه‌ردون ته‌نها یه‌ک مێژوی به‌باشی دیاری کراوی هه‌یه.
نه‌گۆڕی کهونناسی(cosmological constant). پارامترێک له هاو کێشه‌کانی ئانیشتاین که مه‌یل به کشانێکی زاتی ده‌دات به فه‌زا-کات.
هیزی کارۆموگناتیسی(Electromagnetic force). دووهه‌م هێزی به هێزی سروشت . که کار ده‌کاته نێوان ئه‌و ته‌نۆلکانه‌ی که بارگه‌یان هه‌یه
ئیلکترۆن(Electron). ته‌نۆلکه‌ێکی سه‌ره‌تایی مادی که بارگه‌که‌ی سالبه و به‌رپرسه له تایبه‌تمه‌ندییه کیمیاییه‌کانی توخمه‌کان.
فیرمیۆن (Fermion). جۆرێکی مادی ته‌نۆلکه سه‌ره‌تاییه‌کان.
گه‌له ئه‌ستێره(Galaxy). سیستمێکی گه‌وره له ئه‌ستێره‌کان ،ماده‌ی نێوان ئه‌ستێره‌یی ، ماده‌ی تاریک که پێکه‌وه به هۆی هێزی راکێشانه‌وه ده‌مێننه‌وه.
راکێشان (Gravity). کزترین هێز له چوار هێزه‌که‌ی سروشت . ته‌نه‌کان به هۆی ئه‌وه‌ی که بارستاییان هه‌یه یه‌کتری راده‌کێشن.
پرینسیپی نادڵنیایی هایزنبێرگ(Heisenberg uncertainty principle). یاساێکی تیوری کوانته‌می که هه‌ندێک زه‌وج تایبه‌تمه‌ندی فیزیکی دیاریکراو ناکرێت به شێوه‌ی هاوکات و به وردی دڵخوازه‌وه بزانرێن.
مێزۆن(Meson). جۆرێک ته‌نۆلکه‌ی سه‌ره‌تایی که له کوارکێک و دژه کوارکێک دروست کراون.
M- تیوری (M-theory). تیورێکی بنچینه‌یی فیزیک که کاندیدایه بۆ تیوری هه‌موو شت.
فرهگهردونی(Multiverse). کۆمه‌له‌یه‌ک گه‌ردون
نیوترینۆ(Neutrino). ته‌نۆلکه‌ێکی سه‌ره‌تایی یه‌کجار سووک که ته‌نها هێزی ناو‌کی کز له گه‌ل راکێشان کاریگه‌رییان له سه‌ری هه‌یه
مه‌رجی بی سنوری(No-boundary condition). مه‌رجی ئه‌وه‌ی که مێژوه‌کانی گه‌ردون روبه‌ری داخراوی بێ سنوربن .
ره‌وگه(Phase). شوێنێک له ده‌وره‌ی شه‌پۆلێک
فۆتۆن(Photon). بۆزۆنێک که هه‌ڵگری هێزی کاره‌باییه. ته‌نۆلکه‌ێکی کوانته‌می روناکی
فه‌راوانی ئه‌گه‌ر(Probability amplitude). له تیوری کوانته‌میدا ژمارێکی ئاوێته‌یی که دوجای بڕه ره‌هاکه‌ی ئه‌گه‌رمان ده‌داتێ .
پرۆتۆن(Proton). جۆرێک باریۆن به بارگه‌ی موجه‌به‌وه که له‌گه‌ڵ نیوترۆن ناو‌کی ئه‌تۆم دروست ده‌که‌ن.
تیوری کوانته‌می(Quantum theory). تیوریهک که له‌ودا ته‌نۆلکه ته‌نها یه‌ک مێژویی دیاریکراوی نییه.
کوارک(Quark). ته‌نۆلکه‌ێکی سه‌ره‌تایی به بارگه‌ی کاره‌بایی که‌رته‌وه که هێزی به هێز هه‌ست پێده‌کات. پرۆتۆنه‌کان و نیوترۆنه‌کان له سێ کوارک دروست کراون.
دووباره ئاسایی کردنه‌وه(Renormalization). تکنێکێکی ماتماتیکی که دیزاین کراوه بۆ چاره سه‌ر کردنی ئه‌و بێکۆتایهنهی که له تیوری کوانتهمیهوه دێن.
تهکینهیی(Singularity). خاڵێک له فه‌زادا که بڕێکی فیزیکی ببێت به بێ‌کۆتایی
فه‌زا-کات(Space-time). فه‌زاێکی ماتماتیکی که خاڵه‌کان ده‌بێت به که‌لک وه‌رگرتن هه‌ر دوو چوار چێوه‌ی فه‌زا وکات دیاری بکرێن.
تیوری رێسمان(String theory). تیورێکی فیزیکی که له‌ودا ته‌نۆلکه‌کان وه‌کوو شێوازێک له وروژاندن(Vibration) شرۆڤه ده‌کرێن که درێژیان هه‌یه به‌ڵام به‌رزی و پانیان نییه- وه‌کوو رێسمانێکی درێژی ته‌نک.
هێزی ناو‌کی به هێز(Strong nuclear force).به‌هێزترینی چوار هێزه‌که‌ی سروشت . ئه‌م هێزه پرۆتۆن و نیوترۆن له ناو ناو‌کی ئه‌تۆمدا ده‌هێڵێته‌وه. هه‌روه‌ها هۆی مانه‌وه‌ی پرۆتۆن و نیوترۆن خۆشیانه ئه‌مه پێویسته چونکوو ئه‌مان خۆیان له ته‌نۆلکه‌ی وردتر واته کوارکه‌کان دروست کراون.
سوپه‌ر راکیشان(Super gravity). تیورێکی راکێشان که جۆرێکی تایبه‌تی له خۆ جێی له‌گه‌ڵدایه به ناوی سوپه‌ر خۆجێی
سوپه‌ر خۆجێی(Super symmetry). جۆرێکی ناسک له خۆجێی که ناتوانرێ ببسرێته‌وه به گواستنه‌وه‌ی فه‌زای ئاسایی. یه‌کێک له گریگترین به‌کارهێنانه‌کانی سوپه‌ر خۆجێی ئه‌وه‌یه که ته‌نۆلکه هێزییهکان و ته‌نۆلکه مادییه‌کان ، لیره‌دا ماده و هێز دوو لایه‌نی یه‌ک شتن.
نزییک بوونه‌وه‌ی سه‌ر-خوار(top- down approach). نزییک بوونه‌وه‌یه‌ک بۆ کهونناسی که شوێن پێێ مێژوه‌کانی گه‌ردون له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه‌یه مانای ئه‌وه‌یه له ئێستاوه بگه‌رێته‌وه بۆ دواوه .
هێزی ناو‌کی کز(Weak nuclear force). یه‌کێک له چوار هێزه‌که‌ی گه‌ردون ، هێزی کز به‌رپرسه به‌رامبه‌ر رادیۆئه‌کتیڤیتی و هه‌ر وه‌هاش رۆڵێکی بنچینه‌یی له دروست بوونی توخمه‌کان له ناو ئه‌ستێره‌کان و سه‌ره‌تایی گه‌ردوندا هه‌یه.