
سەدەی کارەسات٢ ….. برایم فەڕشی
گه‌ڵاڵه‌ی پێکهاتنی په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چوار
غەنی بلووریان:: نزیک به ده رۆژ بوو که من له حیزبی دێموکرات هاتبوومه ده‌رێ، به‌ڵام ویژدانم ناڕه‌حه‌ت بوو چ بکه‌م، هه‌تا ئێستا عومرێک موبارزه‌م کردوه، ئه‌و هه‌موو بهدبهختیهم له سه‌ر میلله‌ته‌که‌م کێشاوه، ئایا ئێستا سه‌نگه‌ری مبارزه چۆل که‌م بچم له ماڵی خۆم دانیشم فه‌قه‌ت ئیستراحهتێ بکه‌م، بژیم کام ژیان؟ ئه‌وانه فکری منیان ئه‌شغاڵ کردبوو، ویژدانی منیان موعه‌زه‌ب کردبوو.
له‌و شهرایتهیدا بوو، که دوو نه‌فه‌ر له روفهقای حیزبی دێموکراتمان به نێوی حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی و مه‌هه‌ندیس فاروق که‌یخوسره‌وی ئه‌منیان ده‌عوه‌ت کرد بۆ ماڵی سیراجی، چووم و تهزهکوراتیان پێدام که تۆ چۆن مبارزه‌ی ته‌رک ده‌که‌ی و چۆن ئه‌تۆ سه‌نگه‌ر بۆ قاسملو خاڵی ده‌که‌ی، و په‌رچه‌می ئه‌و حیزبه ده‌ده‌ی به قاسملو، ئه‌تۆ موئه‌سیسی ئه‌و حیزبه‌ی پاش شکستی جمهوری مه‌هاباد، کۆماری کوردستان بووی.
ئێمه[صیغە]یەکمان بۆ مبارزه دیتۆته‌وه، شتێکمان[ئامادە] کردووه،به نێوی” اعلام موضع بخشی از رهبری” حیزبی دێموکراتی کوردستان و به ناوی حیزبی دێموکراتی پێره‌وانی کونگره‌ی چوار، که ئه‌مه[بڕیارەکانی] کۆنگره‌ی چواره‌ممان قه‌بوڵه، [درێژە] بدین له سه‌ر ئه‌و بڕیارانە کە حه‌تتا حیزبی دێموکرات باتڵی ئێعلام نه‌کردووه، که هه‌یه و به قووه‌تی خۆی باقییه، ئێمه به [شوێن] ئه‌وه‌یدا برۆین و حه‌قی خۆمانه و هه‌موو نمایهندهگانی کونگره‌ی چوار ته‌ئیدی ئه‌و موسهوباتهیان کردووه، ئه‌مه دابنیشین بۆ خۆمان به شوێنی ئه‌و کۆنگره‌ی چواره‌دا برۆین، به شوێنی موزاکره برۆین و رێگا حه‌لی “مسالمت آمیز”[دوور لە تووندوتیژی] ببینینه‌وه، به‌ڵکم بتوانین ئه‌و شه‌ڕه‌ی ببڕینه‌وه، ئه‌و خوێنه نه‌ڕژێ، شتێکیشمان بۆ میلله‌تی کورد وه‌رگرتبێ، به‌شکم ئه‌و حاکمیه‌ته [مل] بدا به به‌عزێک له [داواکان].
خولاسه من حه‌قیقه‌ته‌ن قانع بووم و قه‌بوڵم کرد، به‌ڵام ئیتلاعم نه‌بوو له چ جهههتیکهوه ئه‌و ته‌رحه ته‌هیه کراوه. پاشان [هێدی هێدی تێگەیشتم] که حیزبی تووده و ڕه‌هبه‌ری حیزبی تووده [ڕاستەوخۆ] له باری سیاسییه‌وه نه‌قشی هه‌بووه له‌ویدا، و عه‌لی گه‌لاوێژ نه‌قشی موستهقیمی بووه. له جه‌له‌ساتی دوایه‌دا له گه‌ڵ گه‌لاوێژ دانیشتم، مه‌علوم بوو که عه‌لی گه‌لاوێژ له‌و ته‌رحه‌دا نه‌قشی هه‌بووه، دیاره ئه‌و ته‌رحه مقدارێک مه‌سایلی تووندتری تێدا بوو، که ئه‌و دوو برادهرە[کەیخوسرەوی و سیراجی] حه‌ک و ئیسلاحیان تێدا کرد، زۆرتریان قابلی قهبوڵتر کرد، و ئه‌من به ته‌شخیسی خۆم قه‌بوڵم کرد که، کۆنگره‌ی چوار ته‌شکیل بدین.
به‌ڵام ئێمه له ته‌ریقی ره‌حیمی قازییه‌وه موزاکره‌مان له گه‌ڵ حاکمیه‌ت ئیدامه دا ، چوون دوکتور ره‌حیمی قازی له تارانێ عه‌له‌نی بوو. به عیلله‌تی ئه‌وه‌ی له جه‌نگی سێ ماههدا شیرکه‌تی نه‌بوو، په‌روه‌نده‌یه‌کی ئه‌وتۆی نه‌بوو، که خه‌تری ئه‌ساسی بکرێ، عه‌له‌نی زینده‌گی ده‌کرد، ئه‌ومان به عینوانی نمایه‌نده دیاری کردبوو له گه‌ڵ حاکمیه‌ت ته‌رح و خواسته‌کانی خۆمان بده‌ین به حاکمیه‌ت بۆ حه‌لی مه‌سه‌له‌ی کوردستان، له ته‌ریقی موسالمهت ئامێزه‌وه بۆ تهحهقوقی به‌خشێک له خواسته‌کانی خه‌ڵکی کورد. بۆ خۆمان له شه‌رایتی مه‌خفی دابووین، جێگامان بۆ حاکمیه‌ت مه‌علوم نه‌بوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو له یورشی 62 ئێمه له ژێر زه‌ربه خاریج بووین، حه‌تتا یه‌ک نه‌فه‌ر له کادره‌کانی ئێمه نه‌گیرا، چوونکو له شه‌رایتی مه‌خفی دا زینده‌گیمان ده‌کرد و کارمان ده‌کرد. ته‌نها ره‌فیقێک که ئێمه له ده‌ستمان دا ره‌فیق سه‌ید ره‌حیمی قوره‌یشی بوو که ئه‌وه‌ڵی کار که ده گه‌ڵ مه بوو ئێستا ئیعلامی مهوزهع نه‌کرابوو، وه‌لی هه‌واداری مه بوو هاوفکری مه‌بوو. ئه‌و نه‌چووبووه ده‌رێ له شاری به ده‌ستی پاسداران ئێعدام کرا، چوونکو عه‌کسی له پشت تۆپێک له حاڵه‌تی تیرئهندازیدا گیرابوو، ره‌فیقێکی دیکه‌شمان ئیعلام مهوزعمان کردبوو، عوزووی کۆمیتەی مه‌رکه‌زی کۆنگره‌ی چوار بوو ناسر خوشکه‌لام خه‌ڵکی بانه به ده‌ستی جمهوری ئیسلامی ئیعدام کرا. به‌ڵام له زیندان له موقابل پاسداران‌دا زۆر مه‌ردانه، موقاومه‌تی کردبوو، حه‌تتا وه‌سیه‌تنامه‌یه‌کی که نووسیبووی، ناردبوویه ده‌رێ، له لای ئێمه هه‌یه مه‌حفوزه، که زۆر مه‌ردانه له موقابل شکه‌نجه و عه‌زاب دا موقاومهتهی کردبوو مه‌ردانه‌ش له پای دار مرد.
به هه‌ر سوڕت ئێمه په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چوار له حه‌قیقه‌تدا ته‌سمیمان بوو بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌و رێگا و ڕه‌وشه‌ی که پاش جمهوری مه‌هاباد، حیزبی دێموکرات گرتبوویه پێش، بۆ ئه‌من بۆ خۆم شه‌خسه‌ن له ته‌ئسیسی ئه‌و حیزبه‌دا نهقشم هه‌بوو،بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌و ڕه‌واڵی، شێوه مبارزاتی سیاسی، و ئه‌و پهیوەندییەی که سابق له گه‌ڵ حیزبی توودهشمان هه‌بوو. ئه‌و پێوندهیە به خاتری وه‌ی ئێمه دوباره له چوارچێوه‌ی جه‌ریاناتی حکومه‌تی میللی و کوردستان و حیزبی دێموکراتی قازی محه‌مه‌دی فکرمان ده‌کرده‌وه، که مه‌سه‌له‌ی کورد له چوارچێوه‌ی ئینترناسیوناڵی پرۆلێترێدا مه‌تره‌ح بێ. ته‌رزی تهفهکورمان هه‌ر ئه‌وه بوو، فکرێکی کۆنه‌ی قه‌دیمیمان هه‌ر هه‌بوو، له سه‌ر ره‌واڵی قه‌دیم وه‌ختێکی ئه‌و ته‌رزی ته‌فه‌کوره هه‌یه، حیزبی تووده‌ش به عینوانی حیزبێکی پرۆلێتری و ئینترناسیۆنالیستی بۆ مه هه‌مان حیزبی تووده بوو که، ساڵهای 31 و 32 ئیرتباتمان له گه‌ڵی هه‌بوو. حیزبی دێموکرات بووین، له حه‌قیقه‌ت حیزبێکی موسته‌قل بووین، کاری خۆمان موستهقلانه ده‌کرد، وه‌کوو کۆنگره‌ی چواریش حیزبێکی موسته‌قل بووین، کاری خۆی بۆ خۆی ده‌کرد. ڕه‌هبه‌ری خۆی بۆ خۆی هه‌بوو، به‌ڵام په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چوار قهدهمێکیش له پێشتر له حیزبی دێموکراتی کوردستانی ساڵه‌کانی 28 و 30 و 32 بوو. که کۆنفرانسی ته‌شکیل دا.
کۆنفرانسێکی که وه‌زیفه‌ی کۆنگره‌ی ئه‌نجام دا، به‌رنامه و ئهساسنامهمان دانا، و ده‌فته‌ری سیاسی و کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زیمان هه‌ڵبژارد، به‌ڵام له گه‌ڵ حیزبی تووده‌ی چوونکو ته‌فه‌کوری شێوه فکر کردنه‌وه‌ی حیزبی تووده بۆ مه قابڵی قه‌بول بوو، ئێمه وه‌کوو دوو حیزبی [متحد] ههمکاریمان ده‌کرد، و له ته‌ره‌ف ڕه‌هبه‌ری حیزبی توده‌وه له لحازی ماڵیشه‌وه یارمه‌تمان پێده‌درا و له لحازی [مطالعاتی] و ئینتشاراتهوه یاریده‌مان پێده‌درا. پێشتر له زه‌مانی ئه‌و ده‌می ساڵی 31 و 32 حه‌تتا ئه‌و دوو مهقالهشمان پێنه‌ده‌کرا. به‌ڵام ئێستا کۆمه‌کمان پێده‌کرا، دیاره حیزبی تووده‌ش له جودابوونهوی ئێمه‌ش که‌ڵکی وه‌رگرت بۆ ته‌بلیغ به سوودی خۆی، که خۆی پێش جمهوری ئیسلامی زیاتر مه‌تره‌ح بکات، که وای وانمود بکات که به ئیستلاح نه‌قشی هه‌بووە له ئه‌و جودابوونهوهیهدا، وای ته‌بلیغ ده‌کرد، دیاره نه‌قشی خۆی هه‌روه‌کو باسم کرد له پشت سه‌حنه‌وه ئەنجام دابوو، له پشتی په‌رده‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت بێ، ئه‌من موستهقلانه ئیعلامی جوداییم کرد له حیزبی دێموکرات، به‌ڵام ئێستا که
ساڵی 68ه [89]که موسافرهتم کردووه بۆ ئاڵمان، لێره دانیشتووم وا فکر ده‌که‌مه‌وه که ئاوڕێکی بۆ پاشه‌وه ده‌ده‌مه‌وه دوچاری ئیشتباهاتێکی عهمیقی تاریخی بووم، وه‌کوو کۆنگره‌ی چوار. ئه‌وه‌ڵه‌ن پێم وابوو که ده‌بووایه له ڕه‌هبه‌ری حیزبی دێموکرات بێمه خوارێ، به‌ڵام عوزووی حیزبی دێموکرات بمێنمه‌وه. نه‌یه‌مه ده‌رێ له حیزبی دێموکرات، وه‌لی هیچگونه مه‌سئولییه‌تێکی قه‌بوڵ نه‌که‌م. یا[حداقل] ئه‌گه‌ر له حیزبی دێموکرات دێمه ده‌رێ، دانیشتبام له ماڵی خۆم مونته‌زری حه‌وادس بایه‌م. باشتر بوو له‌وه‌ی ئیشتباهاتی دوایی تیکرار که‌مه‌وه.
ئیشتباهاتی من ئه‌وه‌یه که کۆنگره‌ی چوارمان که ته‌شکیل دا، پاش ساڵی 62[83] ، پاش یورش له ساڵی [84]63دا کۆنگره‌ی چوارمان تێکدا و به ته‌وه‌ری ئینفرادی له حیزبی تووده‌دا خۆمان ئیدغام کرد[توواندەوە]، ئه‌وه‌ش ئیشتباهێکی تاریخی بوو.
حه‌قیقه‌ته‌ن ئه‌ڵبه‌ته نه‌زه‌ری من ئه‌وه بوو. هه‌ر ئه‌و ته‌فه‌کوره‌ی پێشوو، ئه‌منی هان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌ستم بگاته ئهنترناسیۆنالیسم، ده‌ستم بگاته شوروهی، فکرم ده‌کرده‌وه که ئه‌گه‌ر من بچمه ڕه‌هبه‌ری حیزبی تووده، ده‌توانم نزیک ببمه‌وه له ئهنترناسیۆنالیسم، له ئه‌حزابی به‌راده‌ر، ده‌توانم ده‌ستم بگاته شوره‌وی، پێم وابوو شوره‌وی و ئه‌حزابی براده‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد ده‌رک ناکه‌ن، پێم وابوو، وام فکر ده‌کرده‌وه، یان که‌س نییه پێیان بڵێ کاکه گیان ئه‌و 20 میلیون کورده 25 میلیۆنه، له کوردستان ئه‌سیرن، له حاڵی شۆرش دان، ده حاڵی قیام دان، ئێوه شناختو نییه و چاوو نابێنێ، پێم وابوو ئه‌وان عه‌ینه‌کی ڕه‌شیان له چاو دایه، عه‌مده‌ن عه‌ینه‌کی ڕه‌شیان له چاو ناوه نابینن، بچم ئاگایان بکه‌مه‌وه ئاگایان که‌م، بچمه هه‌یئه‌تی حیزبی تووده و ده‌ستیشم گه‌یشته مه‌قاماتی شوره‌وی، له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه سوحبه‌ت بکه‌م، به‌ڵام ئه‌لعان ئیحساس ده‌که‌م هه‌ر له ئه‌وه‌ڵه‌وه[تراویلکە] سه‌رابێک بیش نه‌بوو، سه‌رابێک بوو که من فکرم لێده‌کرده‌وه، ده‌توانم خزمه‌ت به میلله‌تی خۆم بکه‌م له‌و جه‌هه‌ته‌وه.
نییه‌تێکی سادقانهم هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌ڵعان به‌و نه‌تیجه‌یه گه‌یشتووم که میلله‌تی کورد بۆ خۆی ده‌بێ له سه‌ر پێی خۆی رابوه‌ستێ، میلله‌تی کورد ده‌بێ حیزبی موستهقلی خۆی هه‌بێ، حیزبی میلله‌تی کورد ده‌بێ قودره‌تی هه‌بێ، ده‌بێ قودره‌ت نیشان بدات، ته‌شه‌کولی هه‌بێ، ئاگاهی سیاسی بدات به میلله‌تی خۆی، میلله‌تی خۆی نه‌هێڵێ له‌و خامی ههمیشهگیدا بمێنێته‌وه، له مه‌قته‌عێکی زه‌مانیدا که حهوادسێک دێته پێشێ، ڕه‌هبه‌رێکی سیاسی هه‌بێ، بتوانێ هیدایه‌تی بکات، له کورانهای سیاسی‌دا، کورانهای موبارزتایدا،
دیاره ئه‌من موافقی ئه‌وه‌ی نیم ئێستا به شێوه‌ی سونه‌تی سابق میلله‌تی کورد هه‌ر فرسه‌تێکی بۆ هه‌ڵکه‌وت، ته‌نها و تاقه سوراه، ده‌ست بداته تفه‌نگ و وه‌شاخی که‌وێت و شه‌ڕ بکات، به‌ڵکوو موعتهقدم شه‌ڕ قانوونمهنده، ده‌بێ له پێشدا حیزبێکی سیاسی هه‌بێ، ده‌بێ له گه‌ڵ نیروهایی دیکه‌ی ئێرانی له جبههیهکیدا موتشهکهل بێت. ده‌بێ له گه‌ڵ خهڵقهای دیکه‌ی ئێران هه‌مکاری بکات، موشتهرهکهن ئه‌گه‌ر حه‌ره‌که‌تێکی نیزامی قانونمه‌ند به حکومی زه‌مان بێت، ده‌گه‌ڵ هه‌موو خهڵکهای ئێرانێ، بۆ ئیستقراری دێموکراسی له ئێرانێ ده‌ست بداته ئه‌سله‌حه‌ی، ده‌ست بردن بۆ ئه‌سله‌حه‌ی ئاخرین حه‌ربه‌ی موبارزهیه، نابێ هه‌میشه به عینوانی پوانێک[خاڵێک] ئیستفاده‌ی لێ بکات، وه‌کوو له سه‌د ساڵی گوزهشتهدا ئیستفاده‌ی لێکردووه و نه‌تیجه‌ی لێوه‌رنه‌گرتووه.
قیامهای موسهلهحانهی کورد به خاتری ئازادی خۆی و ڕه‌هایی خۆی جه‌نبه‌یه‌کی فوقڵعادهی هه‌بووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که میلله‌تی کوردی له تووانه‌وه حیفز کردووه، مه‌وجودیه‌تی میلله‌تی کوردی حیفز کردووه، به‌ڵام غهیرهئهز ئه‌وه حاسڵێکی دیکه‌ی به بار نه‌هێناوه، به‌ڵام له‌و ڕێبازه‌شدا له حهقیقتدا خوێنێکی زۆر دراوه، ئه‌و حاسڵه موسبهتهشی هه‌بووه. ئه‌و مه‌سایله بوو که من به‌حسم کرد.
ئێستاش له ڕه‌هبه‌ری حیزبی تووده‌دا هه‌ر ماوم، به‌ڵام ده‌ر حه‌قیقه‌ت باوه‌ڕم پێینه‌ماوه به‌و حیزبه‌ی و تهغیراتێکی کولی له ته‌فه‌کوراتی مندا به‌وجود هاتووه، من موعتهقدم که بۆ میلله‌تی خۆم، بۆ حیزبی مهستهقلی میلله‌تی خۆم حه‌ول بده‌م، موبارزه بکه‌م. وه‌کوو جهههتێکی موسته‌قل ده‌ستی دۆستی بۆ هه‌ر جهههتێکی که موتهرهقییه و له حه‌قی ته‌عینی سەرنوشت میلله‌تی کورد تا حه‌دی جودایی حیمایه‌ت ده‌کات، ده‌ستی دۆستی، وه‌حده‌تی بۆ ته‌شکیلی جیبهه و ئیتحادی بۆ درێژ ده‌که‌م. و به‌هیچ وه‌جه موعتهقد نیم حیزبی موته‌ره‌قی میلله‌تی کورد ، پێشروهی کورد وابه‌سته بێ به هیچ جهههتێکی جیهانی. له گه‌ڵ هه‌ر گونه وابهستهگییهیهک موخالفم. به هه‌ر جهههتێکی جیهانییه‌وه بێ. به‌ڵام ئه‌وه میلله‌تی کورد و حیزبی پێشره‌وی میلله‌تی کورده دۆستی خۆی دیاری ده‌کات، دۆست و دوژمنی خۆی دیاری ده‌کات و ده‌یناسێ. ئێمه موعتهقدین که ده‌بێ دۆستمان هه‌بێ له دنیایه‌دا، ده‌گه‌ڵ دۆستان مه‌شوه‌رت بکه‌ین، حه‌تتا له دۆستان یارمه‌تی وه‌رگرین، نه به قیمه‌تی وه‌ی ئیستقلالیهتی خۆمان له ده‌ست بده‌ین، به قیمه‌تی ئه‌وه‌ی که کیان وکه‌رامه‌تی خۆمان فیدا بکه‌ین، ئه‌وه سوحبهتی من بوو.
برایم فه‌رشی:: باسی کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی له برایمه کرا، ئایا گۆڕینی هه‌یئه‌ت سیاسی ته‌نیا خاڵی کۆبوونه‌وه‌که بوو، که باس کرا یا خود…
غه‌نی بلوریان:: هه‌ر وه‌ک که عه‌رزم کردی، وه‌ختێکی ئه‌و حه‌وت ماده‌یان هێنا مهترهحیان کرد، و تهسویبیان کرد، ئه‌و ئهفرادهی که نێوم بردن، ئه‌من هاتمه ده‌رێ له جه‌له‌سه، یانی بایکۆتم کرد، هه‌یئه‌تی سیاسیم بایکوت کرد. وه‌ختێکی بایکۆتم کرد، قاسملو مه‌لا عه‌وڵای حه‌یاکی نارد، پاشان نامه‌ی بۆ ناردم، پاشان نامه‌ی حیزبیم بۆ هات، که مه‌وزووعی خۆم روون بکه‌مه‌وه.
ئه‌من به‌و فکره‌ی که‌وتم که عه‌رزم کردی، به شێوه‌یه‌کی کودتایی[ئه‌وانه] لابه‌رم، بۆ خۆم ڕێگای فکری خۆم عه‌مه‌لی بکه‌م، شه‌ڕ ببڕمه‌وه. بتوانم موزاکره‌ی[له گه‌ڵ حکومه‌ت] ئیدامه بده‌م، بۆ پهیرەوی له موسهوباتی کۆنگره‌ی چوار. کۆنگره‌ی چوار به‌و نییه‌ته ته‌شکیل بوو که بلاخهره زه‌مان گۆڕاوه، تاحودودێک، ده‌بێ گۆڕانێکی له سیاسه‌تیدا پێک بێ، پێویسته کۆنگره ته‌شکیل بێ، و ئه‌ساسنامه و به‌رنامه‌ی حیزبیش به‌ر ئه‌ساسی زه‌مان ته‌دوین بکرێ، ئه‌گه‌ر خاڵهایهک لازم بێ ئیزافه بکرێ، یان بگۆڕدرێ، له حه‌قیقه‌تدا موهیمترین مه‌سه‌له‌ی ئێمه مه‌سه‌له‌ی موزاکره بوو.
عه‌رزم کردی وه‌ختێ ئه‌و حه‌وت ماده‌یه مه‌تره‌ح بوو، تهسمییم به‌وه گیرا که ئه‌من بچمه برایمه‌ی دانیشم، له‌وێ تهسمیمم گرتبوو.هه‌ر وه‌کوو عه‌رزم کردی هه‌یئه‌تی سیاسی و قاسملو بازداشت بکه‌م ئه‌وه‌ی ته‌ئیدی ئه‌و ته‌عه‌هود نامه‌یان کردبوو[مامە غەنی پێوابوو دوکتور قاسملو و کەسانێکی دیکە بەڵێننامەیان لە گەڵ عێراق ئیمزا کردووە]. دوایه پيشیمان بوومه‌وه، ئه‌لبه‌ته ئێستاکانه تهسمیمم نه‌گرتبوو عه‌مه‌لی بکه‌م، له پێشدا مهساییلم مه‌تره‌ح کرد، مهساییلهکانی که مهترهحم کرد، مه‌سه‌له‌ی ئه‌و وابهستهگیه بوو،که ئه‌و وابهستهگیه یه‌ک ، دوو مه‌سه‌له‌ی موسهوباتی کۆنگره‌ی چواری ژێر پێی خۆی ناوه.
موسهوباتی کۆنگره‌ی چواری په‌خش نه‌کردووه بۆ خه‌ڵک، سوحبه‌ت له سه‌ر ئه‌وه‌ی بوو.
پاشان ئیدامه‌ی موزاکره به‌ر ئه‌ساسی موسهوباتی کۆنگره‌ی چوار بوو. و
ههلئایسانهوهی شه‌ڕ له دەوره‌ی قاسملو، که به چی عللیهت کێ بووه ئه‌و شه‌ڕه‌ی ههلئایساند و
به ده‌ستوری کێ ئه‌و شه‌ڕه ههڵئایساندراوه؟ [شەڕ لە گەڵ حکومەت]
چوون عه‌واملی ساواکی، ئهشخاسیان نێو ده‌برد، به عینوانی مه‌سئول ناردرابوون، بۆ ئه‌وێ! که‌سێکی به عینوان مه‌سئول له‌و له‌حزه حه‌ساسه‌دا ناردیانه ئه‌و مه‌نته‌قه‌یه ئه‌و بووه.
پێش ئه‌و مه‌سئه‌له ، بێجگه له‌وەی پێشیان به‌و ستوونه‌ی گرتبوو، که‌مینیان بۆ ئه‌و سوتونه دانابوو، پاسگایه‌کی ژاندارمهریشیان [بەر لەو] ستونه، وه‌به‌ر حه‌مله دابوو. وه‌لی حاکمیه‌ت [عکس العمل] نیشان نه‌دابوو، له حاڵێکدا پاسگاکه‌یان خه‌لعی سیلاح کردبوو. ئه‌وانه مه‌سائیلێک بوو که له‌وێ مه‌تره‌ح بوون. که من پێشنهادم کرد که قاسملو زه‌عفی نیشان داوه له موقابل ئه‌و واقعیهتانهدا، یا ئینکه ئه‌و حهقایقانهی پێشێل کردووه. ئه‌و موسهوباتهی پێشێل کردووه، و موته‌عه‌هید بووه. به‌نابه‌رئین سه‌ڵاحیه‌تی ئه‌وه‌ی ره‌هبه‌ری حیزبی دێموکراتی به ده‌ست بێ، نییه‌تی. ئه‌و هه‌یئه‌تی سیاسییه‌ش که ئه‌و کاره‌ی کردووه، ئه‌و تهعوهدهی ته‌ئید کردووه، شایستهگیان نییه که بمێننه‌وه. ناڵێم محاکمه، به‌ڵکوو حه‌دی ئه‌قه‌ل له‌و مه‌سئولییه‌ته‌ی بێنه خوارێ. ئه‌ساسه‌ن، ئه‌و مهساییله بوو که له‌وێ مه‌تره‌ح بوو. که ده‌بێ له سه‌ری بدوێین. وه ته‌غییری ئه‌وانه.
گه‌یشتنه ئه‌و نه‌تیجه‌ی که موافقن که [ئاڵوگۆڕ بکرێ]،وه‌لی پێویسته [ئاڵوگۆڕ] به ڕەیی بکرێ[دەنگ بدەین]. به‌ڵام دوایه قه‌راریان دا ئیستراحه‌تێکی بکه‌ن. ده فورجهی ئیستراحهتهکهدا، ده گه‌ڵ یه‌کتری موردی به‌حسیان قه‌رار دابوو، دیاره ئه‌وانیش بۆ خۆیان ئیستدلالیان کردبوو، خۆ هه‌ر وا نه‌بوو. قاسملو بڵێ، ئه‌وه حیزبی تووده فێری کردوون، ئه‌وه یه‌کێک له موردهکانه. مومکینه قاسملو ئه‌وه‌ی نه‌کوتبێ، که‌سێکی دیکه کوتبێتی، نازانم من ناتوانم قاسملو موته‌هه‌م بکه‌م چوون هیچ دهلیلێکم نییه. كێ کوتوبووی له ڕه‌حمانی کهریمییم بیسته‌وه که شایعهیهکیان له‌وێ بڵاو کردۆته‌وه. له‌و جه‌له‌سه‌یه‌دا. ئه‌من موشاورهکانیشم ده‌عوه‌ت کردبوو بێن. ده‌ر حه‌قیقه‌ت پلۆنۆم بێ به‌ڵام موشاوهرهکانیان ده‌عوه‌ت نه‌کردبوو. فه‌قه‌ت ئه‌عزای کۆمیته مه‌رکه‌زیان ده‌عوه‌ت کردبوو، که سه‌ننار و جه‌هانگیری ئیسماعیل زاده، نه‌یانتوانی بوو بێنه جه‌له‌سه‌ی. له 25 نه‌فه‌ر 23 نه‌فه‌ر حازر بوون. به هه‌ر سوڕه‌ت پێموایه سه‌نار و ئه‌وانیش هاتبایه‌ن، ئه‌وانیش مه‌وزعی موخالفی قاسملویان هه‌بوو.
چوونکو موده‌تێک بوو سه‌ناری مامدی، مه‌وزعی موخالفی حیزبی گرتبوو. یانی خۆی جودا کردبووه له حیزب، ئیعلامی مه‌وزعی غهییر مودهوهنی کردبوو. سه‌ننار بۆ خۆی و هێزی مه‌حوی که نزیک به 400 موسه‌له‌حی هه‌بوو له مه‌نته‌قه‌ی قوتوری خۆی موسته‌قل ئیعلام کردبوو، و عه‌مه‌له‌ن خۆی له حیزب جودا کردبووه. پێش کۆنگره‌ی چوار ئه‌و کاره کرابوو، ئه‌و مه‌سه‌له مه‌تره‌ح بوو که ئه‌و تهسمیماته بگیرێ، ههوهڵێش موافقهتیان کرد که به شفاهی گۆڕانکارییه‌ک بکرێ پاشان ڕه‌ییان دا. دیاره له‌و به‌حسه‌ی که له ئیستراحهتهکهدا کردوویانه ئیستدلایشیان کردوه، خه‌یلی خوب نه‌یین[یارمەتی] له عێراقێ وه‌رنه‌گرین، له عێراقێ وه‌رنه‌گرین، له کێ وه‌رگرین؟ شوره‌وی نامانداتێ، فڵان نامانداتێ، ئه‌ی ئه‌سله‌حه‌ی له کێ وه‌رگرین؟ ئه‌سله‌حه‌ی دانێین خۆ جمهوری ئیسلامی حه‌قمان ناداتێ، کەوایە ده‌بێ له جيگایهکی سیلاح وه‌رگرین، خولاسه وا گوترابوو که شه‌ڕه‌که به سه‌ر ئێمه‌دا ته‌حمیل کراوه، ئه‌و شه‌ڕه یا ده‌بێ ئیدامه‌ی بدین و به نه‌تیجه‌ی نه‌هایی بگه‌ێنین یا، دهستئاوهردێکی ببێ، ئه‌وان ئاوا موردی به‌حسیان قه‌رار دابوو. [کەوایە] قسه‌ی ئه‌و براده‌رانه عه‌مه‌لی نییه. ئاوایان به گوێی یه‌کتریدا خوێندبوو، ئه‌وه‌ی من بیستمه‌وه له ڕه‌حمانی که‌ریمی. دیار بوو که دوایه پێشنیاریان کرد [دەنگی نهێنی] بده‌ن ، حیزبێکه و کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی هه‌یه و ڕه‌یی مه‌خفی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانکاری بکرێ، ڕه‌یی بده‌ن به ئهشخاسێکی که ده‌بیری ئه‌وه‌ل بێ، هه‌ر که‌س چۆن ته‌شخیس ده‌دا ڕه‌یی بدات. کێ ببێته ده‌بیری ئه‌وه‌ڵ یان ده‌فته‌ری سیاسی. به حه‌وت نه‌فه‌ران ڕیی بده‌ن یه‌ک نه‌فه‌ر ده‌بیر و 6 نه‌فه‌ر عوزوو، دوایه که ڕه‌ییه‌کان درا، عهیینهن ئه‌و که‌سانه به ئهکسهریتی ئارا ته‌عیین کران.
برایم فه‌رشی:: ده‌رسه‌دی ئارا؟
غه‌نی بلوریان:: ده‌رسه‌دی ئارا له بیرم نییه، ئه‌وه‌نده‌ی که ڕه‌یی هه‌بوو، چوون ئه‌من ئیعلامم کردبوو که ڕوفهقای خۆمان به من ڕه‌یی نه‌ده‌ن، مامۆستا هێمن له‌وێ بوو ئه‌ڵبه‌ته، که ئیفتخاری بوو، به‌ڵام ئه‌وانی دیکه موعینی و ئه‌وانه ڕه‌ییان نه‌دابوو. ئێمه شیرکهتمان نه‌کردبوو له ڕهییدا. دیاره به خۆمان ڕه‌یی دابوو به ئه‌شخاسی دیکه‌مان ڕیی نه‌دابوو، به‌ڵام ده‌رسه‌دی ئارای بۆ من مه‌علوم نه‌بوو له بیرم چۆته‌وه. یانی یاداشتمان نه‌کردبوو. چوون ئه‌مه شتمان یاداشت نه‌ده‌کرد. ئه‌وه یه‌کێک له زه‌عفه‌کانی ئێمه بوو، هیچ وه‌قت له زینده‌گی سیاسی خۆماندا، مهتالبمان یاداشت نه‌کردووه، سوڕه‌ت جهلهسهمان نه‌گرتووه، سوڕه‌ت جهلهسهکانمان حیفز نه‌کردووه، یا ئه‌گه‌ر بووشه له به‌ین چووه، ئه‌وه جه‌ریانی برایمه بوو. وه‌ختێکی دیتمان هه‌مان ئاش و هه‌مان کاسه‌یه، ئه‌و ڕه‌وه‌نده ئیدامه‌ی ده‌بێته‌وه، یا ده‌بێ له گه‌ڵ ئه‌وانه ته‌وافوق بکه‌ین، چوون ئهقهلییهتین[اقلیت] یا ده‌بێ ته‌به‌عییه‌ت له ڕه‌یی ئه‌کسه‌ریه‌تی[اکثریت] کۆمیته مه‌رکه‌زی بکه‌ین یا له حیزب بڕۆینه ده‌رێ. ئه‌من ته‌سمیمی خۆم گرت و هاتمه ده‌رێ.
برایم فه‌رشی:: ئه‌ندامانی ئه‌وه‌ڵیه‌ی کۆنگره‌ی چوار کێ بوون؟
غه‌نی بلوریان:: ڕه‌هبه‌رانی ئه‌وه‌ڵییه‌ی کونگره چوار ئه‌و حه‌وت که‌سه بوون، ئه‌عزای کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی بوون، مامۆستا هێمن بوو که عوزووی ئیفتخاری کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی بوو، وه به عینوانی شاعیری میللی ئیعلام کرا. هه‌م به عینوانی شاعیری میللی ئیعلام کرا له کۆنگره‌ی چوار و که پێشنهادی خودی قاسملو بوو که منیش پشتیوانیم له پێشنهادهکهی کرد، من بووم، فاروق که‌یخوسره‌وی بوو، ئه‌حمه‌د عه‌زیزی بوو، نه‌وید موعینی، ره‌حیم قازی، فوزیه قازی.
درێژەی هەیە………