
شانۆی سێرک ….. کامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
ده‌ربڕین و ده‌موودوی (سێرک) له هه‌ردوو زمانی یۆنانی و لاتینی به مانای بازنه‌یی دێت. سێرک یان (سێرکات) له‌لایه‌ن رۆمانییه‌کانه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا.
سێرک له گۆره‌پانه بازنه‌یییه‌کان، له هه‌رچوارلاوه یان له سێ لاوه به کورسی بینه‌ران ده‌ور دراوه، بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ران له هه‌موولایه‌که‌وه نمایشه‌کان له‌سه‌ر شانۆ ببینن.
له‌م پانتایییه‌دا، پێشبڕکێی گالیسکه‌کان ئه‌جام ده‌درا، هه‌روه‌ها سه‌یرکردنی یارییه‌کانی زۆرانبازی و شه‌ڕه‌شمشێر له نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵه ترسناکه‌کاندا ده‌کرا.
سێرک به چه‌مکه هاوچه‌رخه‌که‌ی واته ئه‌و شوێنه‌ی، که جه‌ماوه‌ر ده‌چێت بۆ سه‌یرکردنی یارییه‌کانی په‌هله‌وانی یان گاڵته‌جاڕی، که له‌لایه‌ن سحربازهکانهوه پێشکه‌ش ده‌کرێت. بۆ نموونه، هه‌ندێ ئاژه‌ڵی ڕاهێنراو له‌سه‌ر چه‌ند جوڵه‌یکی نامۆ وه‌کو ورچ، سه‌گ، شێر و …. پێشکه‌ش ده‌کران!
یه‌که‌م سێرکی هاوچه‌رخ له‌سه‌ر ده‌ستی (فیلپ ئهستلی 1814-1742) له شاری له‌نده‌ن دروست کرا و توانی جه‌ماوه‌رێکی زۆر له خۆی کۆبکاته‌وه. ئه‌مه وای لێکرد که چه‌ند سێرکێکی تر له ئینگلته‌را، ئیرله‌ندا و پاریس دروست بکات. ئێستاش سێرکی مۆسکۆ به ناوبانگترین سێرکه له جیهاندا.