Skip to Content

Tuesday, May 28th, 2024
نامەیەکی گشتیی بۆ هەڵسوڕاوان و دڵسۆزانی بزووتنەوەی بێکاران

نامەیەکی گشتیی بۆ هەڵسوڕاوان و دڵسۆزانی بزووتنەوەی بێکاران

Closed
by November 25, 2010 تایبەت

هاوڕێیانی هێژا، هەڵسوڕاوان و چالاکانی یەکێتی بێکاران لە کوردستان لە هەر کوێیەك هەن

وێڕای ڕێز و سڵاو و خۆشەویستیمان، هەواڵتان، دەپرسین …

هاوڕێیان، هاوکاران و دلسۆزانی بزووتنەوەی بێکاری لە کوردستان، لەبەر دەستڕانەگەییشتنمان بە ئیمەیل ئەدرەس و ژمارەتەلەفۆنی هەمووتان، نەمانتوانی ڕاستەوخۆ پەیوەندیتان لەتەکدا بگرین و پەیام و پرسیارەکانیان ئاراستە بکەین و لە دەستپێکردنی پرۆژەکە ئاگادارتان بکەینەوە، بەدروستمان زانی کە لێرەوە پەیام و پرسیارەکانتان ئاراستە بکەین و داواتان لبکەین، کە بە هەر شێوەیەك و بە هەر ڕێگەیەك و بەهەر زمانێك بۆتان دەلوێت، بەشداری بکەن و لە بۆچوون و پێشنیاری خۆتان ئاگادارمان بکەنەوە و پرۆژەکە بە زانیاری و دۆکومێنتەکانتان فروانتر و پشتئەستوور بکەن.

ئێمە (سیروان عەلی، گۆران عەبدوڵڵا، ئاکۆ موحەمەد) وەك دەستەیەك لە ئێوە و بەشدارانی ڕێکخراوی یەکێتی بێکاران لە کوردستان لەو ڕۆژگارەدا، لەو بڕوایەداین کە ڕێکخراوی یەکێتی بێکاران لە کوردستان و مێژووەکەی بەشێکە لە ڕابوردووی هەر یەکە لە ئێمە و هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی و پاراستنی لە فەوتان و فەرامۆشی، ئەرکی سەرشانی هەر یەکە لە ئێمەیە، هەر ئەم بڕوایەشە کە ئێمەی لە دەوری ئەم پڕۆژەیە کۆکردووەتەوە و بە‌هەمان شێوەش لەو بڕوایەداین، کە بەبێ ئامادەیی و هاریکاری و بەشداری چالاکانەی ئەنگۆ، پڕۆژەکە ناتەواو و سەرکەوتوو نابێت.

لەسەر هەمان بنەما رێگە بە خۆمان دەدەین و کۆمەڵێك پرسیار وەك کلیلی کردنەوەی دەرگەی باسەکان و بەشدارییەکان ئاراستەی هەر یەکە لە ئەنگۆ دەکەین. چونکە لەو بڕوایەداین، بەبێ شڵەقاندنی گۆمی مەنگی بێدەنگی، هەستان بەو کارە ئەستەمە و هەموو کارێكیش لە خاڵێك و لە ساتێکدا و لە کەسانێکەوە دەستپێدەکات. هەڵبەتە نەوتراو نەمێنێتەوە، کە سالانێكە ئێمە بیرمان لەم پڕۆژەیە کردووەتەوە، بەڵام بەداخەوە بە هۆی نەبوونی پەیوەندی ڕاستەوخۆ و نەبوونی کاتی پێویست و گرفتی ڕۆژگارەوە بۆ ئێستا ماوەتەوە.

ماوە بڵێین، ئامانج لەم پەیامە تەنیا بەسەر کردنەوە نییە، بەڵکو بانگەوازە بۆ بەشداری و هاریکاری و باشترکردنی پرۆژەکە و سەرخستنی بە گەلکاری و کاری خۆبەخشی هەموولایەك، چونکە لەو بڕوایەداین بیرکردنەوەی کۆمەلێك لە هی تاکەکەسێك فراوانتر و کاری کۆمەڵێك لە هی کەسێك سەرکەوتوو تر و تێروتەسەلتر دەبێت.

تکایە لەتەك وەڵامەکانتاندا کورتەیەك وەك ناساندن لەمەر خۆتان بنێرن؛ بەتایبەت نازناوێك کە پێی ناسراون یا ناوی سیانیتان و ئەگەر بۆشتان گونجاو بوو وێنەیەکی بچووکی خۆتان بنێرن.

بە هیوای بەشداری و هاریکاری چالاکانەی هەموو خەباتکاران

دەستەی ئامادەکار
گۆران عەبدوڵڵا، سیروان عەلی، ئاکۆ موحەمەد

چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی و ده‌ستراگه‌یشتن به‌ پرسیار و وه‌ڵامه‌کان:

پێگه‌ی ئینته‌رنێتی (یه‌کێتی بێکاران لە کوردستان) : http://yeketi-bekaran.tk

ئیمەیل ئەدرەسی یەکێتی بێکاران لە کوردستان: y.beekaran@post.com

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.