پانۆڕامای مێژووی په‌که‌که و ته‌ڤگه‌ری ئازادی گه‌لی کوردستان
دوای دامرکاندنه‌وه‌ی بیست و هه‌شت سه‌رهه‌ڵدان و ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازانه‌ی کوردان له‌لایه‌ن سیسته‌مه داگیرکارییه‌کان و بێده‌نگی لێکردنێکی قووڵ و پڕ له‌ئێش و مه‌ینه‌تی کوردان، دوای خامۆشبوونێکی تراژیدیایانه‌ی ئاگردانی سه‌رهه‌ڵدانه پڕ له‌هیواکان، دوای هه‌موو نکۆڵی و قڕکردن و توانه‌وه به‌رده‌وامه‌کان، ته‌ڤگه‌ری ئاپۆچێتی جارێکی تر وەک پشکۆیەک که لەژێر خۆڵەمێشی هەزاران ساڵەى مێژووی ژێرده‌ستی و داگیرکاری‌دا خۆی حەشاردابوو و هەر پزیسکی دەدا، لەزەمەنێکی شەوەزەنگى بەستەڵەکگرتوودا بڵێسەی گرت و گڕ و کڵپەی سه‌ند و گڕکان ئاسا هەڵقوڵا و گڕی لەمێژووێکى شووم، لەقەدەرێکى سەپێنراو بەردا… مێژووێکى نوێی ئافراند… ئیدى مێژوو لەسەرووى قەدەرە سەپێنراوەکانەوە رێڕەوى خۆی گرت… مێژووی ئەم تەڤگەرە بۆتە قۆناخێکی نوێ و گرنگ لەمێژووی هاوچەرخی گەلی کوردستان و مرۆڤایەتی، پارچەیەکی دانەبڕاو لەمێژووی کوردستان، خۆرهەڵاتی ناوین و کۆمەڵگای مرۆڤایەتی. ئه‌مڕۆ که 31 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان په‌که‌که تێده‌په‌ڕێت، لەرووپەلەکانی مێژووی تەڤگەری (په‌که‌که)دا؛ پووختەی مێژووی گەلێک کە دەستبەرداری مەیلی ئازادیخوازانەی خۆی نابێت و لەپێناو گەیشتن بەئازادیدا، لەئاستی هەرە بڵنددا قوربانی، قارەمانێتی و گیانفیدایی هەرە مەزنی نواندووە و بۆتە سەرچاوەی مۆڕاڵ و وزە و توانستێکی بەهاداریش بۆ گەلانی خۆرهەڵاتی ناوین و جیهان…….