
دشداشه …. ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
پۆشاک و جلوبه‌رگیش، وه‌ک ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و خۆراک و کشتوکاڵ و ده‌یان شتی دیکه، به‌شێکن له فه‌رهه‌نگ. هه‌ر کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێک، جڤاکێک، گه‌لێک، نه‌ته‌وه‌یه‌ک، خه‌ڵکی ده‌ڤه‌رێک، خه‌ڵکی وڵاتێک، فه‌رهه‌نگێکی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، که تا ڕاده‌یه‌ک له فه‌رهه‌نگی خه‌ڵکانێکی دیکه جیاوازه، به‌ڵام بوونی فه‌رهه‌نگی سه‌د له سه‌د پاڵاوته و ته‌نێ هی خۆ و بۆ خۆ و دهسپێکیشی هه‌ر له کن خۆ بووبێت، بڕێک ده‌گمه‌نه. فه‌رهه‌نگه‌کان تێکه‌ڵ به یه‌کدی بوونه و ده‌بن و له یه‌کدییان وه‌رگرتووه و وه‌رده‌گرن و له‌نێو یه‌کدیدا تواونه‌وه و ده‌توێنه‌وه. فه‌رهه‌نگ نامێنێت و فه‌رهه‌نگی نوێ په‌یدا ده‌بێت و شوێنی ده‌گرێته‌وه. هه‌رچی فه‌رهه‌نگی مرۆڤی سه‌ر ئه‌م زه‌وییه‌یه، هی هه‌مووانه و فه‌رهه‌نگه‌کان وه‌ک جۆگه‌ڵه ده‌ڕژێنه ڕووباری فه‌رهه‌نگی مرۆڤایه‌تییه‌وه. له‌م سه‌رده‌مه تیژڕۆ و بێ‌سنوور و کراوه‌یه‌ی ئه‌مڕۆدا، به هۆی جیهانگه‌ری و ئامرازی پێوه‌ندییه خێرا و زۆره‌کانه‌وه، خه‌ڵک له هه‌موو قوژبنێکی ئه‌م جیهانه، به خێراترین کات، پێکده‌گه‌ن و ئاگاداری هه‌موو شتێکی نوێ ده‌بن و زانیاریی ده‌گۆڕنه‌وه. له‌نێو شهپۆلهفهرههنگی ڕۆژاوادا، گه‌لێ شتی باش و به که‌ڵک و سوودبه‌خش و به‌هێز هه‌ن، که ده‌بنه هۆی پێشڤه‌چوون و نوێبوونه‌وه و بتهویی فه‌رهه‌نگه ژێرده‌سته‌کان. به‌شێک له‌و زانیارییانه ده‌بنه هۆی پێشخستنی هزری مرۆڤ و کرانه‌وه‌ی مێشک و فێربوون، لێ به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و شه‌پۆله زانیارییه، ته‌نێ پۆخڵ و خاشاک و زبڵهفهرههنگی ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژاوای سه‌رمایه‌دارییه، که ئه‌مڕۆ کلیلی سیاسه‌ت و ئابووری و فه‌رهه‌نگی هه‌موو جیهانیان له بهرکدایه و ئه‌و شه‌پۆله به ناوی جیهانگهرییهوه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یهێنێ و ده‌یبا و ده‌یڕێژێته نێو زه‌ریای وڵاتان و گه‌لانی به‌جێماوی جیهانه‌وه. پێچه‌وانه‌که‌شی، واته کاریگه‌ریی فه‌رهه‌نگی وڵاتان و گه‌لانی به‌جێماو، له‌وان، له ڕۆژاوا، نه هه‌یه و نه هه‌ستی پێده‌کرێ. فه‌رهه‌نگی زاڵی ئه‌وان(ڕۆژاوا) فه‌رهه‌نگێکه جێ به فه‌رهه‌نگی خه‌ڵک و جڤاکه لاوازه‌کان له‌ق ده‌کات، فه‌رهه‌نگێکی خۆسه‌پێنه.
کورد ئه‌گه‌ر هه‌ندیک تایبه‌تمه‌ندیی خۆی وه‌ک نه‌ته‌وه و خه‌ڵکێک هه‌بووبێ و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه به‌شێک بن له‌و فه‌رهه‌نگه‌ی، که هه‌یبووه، ئه‌مڕۆ خه‌ریکه له‌ده‌ستی ده‌دات و ده‌یدۆڕێنێ. بێجگه له وه‌رگرتنی توێکڵهفهرههنگ و پۆخڵهفهرههنگی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا، هه‌رچی زبڵهفهرههنگی تورکیا و وڵاتانی ده‌وروبه‌ریشه، به هۆی بازرگانی و بازاڕ و سه‌رمایه و کاڵا و ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه، ڕووی له کوردستان کردووه و جێی خۆی له‌نێو جڤاکی کورددا کردووه‌ته‌وه. له پاڵ ئه‌وانه‌شدا، وا نێرگه‌له و دشداشه‌ی عهرهبیییش ڕوویان له کوردستان کردووه.
له‌م به‌ینه‌دا و له ژماره‌یه‌کی حه‌فته‌نامه‌ی ڕووداودا، نووسینێکم خوێنده‌وه، باس له دیارده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی کراسی شۆڕ و درێژی عه‌ره‌بی(دشداشة، قمیص)، له هه‌ولێر و شوێنه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ده‌کات و باسی ئه‌وه ده‌کات، که بازاڕی فرۆشی دشداشه ڕوو له زێده‌بوون و په‌ره‌سه‌ندنه.
ساڵی 1972 له سه‌فه‌رێکمدا له به‌غداوه بۆ خانه‌قین، که چه‌ند ڕۆژێک له‌وێ مامه‌وه و ڕۆژانه له‌گه‌ڵ هه‌ندێ هاوڕێدا ده‌چووینه پیاسه‌ی نێو شار. ڕۆژێکیان له گه‌ڕه‌کی پاشاکۆپری و له چایخانه‌یه‌ک، که پێیانده‌گوت”چایخانه‌ی ئه‌بو شوکور” و ده‌که‌وته سه‌ر جۆگه‌ئاوی”باڵاجۆ”، دیتم کابرایه‌ک به عه‌گاڵ و چه‌تفه و چاکه‌ت و که‌وای عه‌ره‌بییه‌وه دانیشتووه. گوتیان ئه‌وه “شیخ وه‌هابی تاڵه‌بانی” یه. ئه‌و له سه‌رده‌می ڕێژیمی پاشایه‌تی عیراقدا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق بوو و وه‌کی دیکه‌ش یه‌کێک بوو له سه‌رۆکه‌کانی هۆزی تاڵه‌بانی و خاوه‌ن موڵک و ده‌ره‌به‌گیش بوو. من ئه‌وه یه‌که‌مجار بوو چاوم به‌و پیاوه بکه‌وێت. ئه‌و پیاوه، که له خانه‌قین بووایه، به زۆری له‌و چایخانه‌یه داده‌نیشت و هه‌میشه‌یش که‌وا و چاکه‌ت و عه‌گاڵ و چه‌تفه‌ی له‌به‌ردا بوو. عهگاڵێکی له‌سه‌ر چهتفهکهوه له‌سه‌رده‌نا، چوار گۆی زه‌ردی سورمه‌یی پرشهداری پێوه‌بوو، ڕێک وه‌ک ئه‌و عهگاڵه بوو، که شا سعوود کوڕی عه‌بدولعه‌زیزی ئال سعوود(1902– 1969) شای عه‌ره‌بستانی سعوودی له‌سه‌ری ده‌نا.
کۆتایی پاییزی ساڵی 1977بۆ یه‌که‌مجار چووم بۆ “سیمێل”، بۆ سه‌ردانی “سوعاد”ی خێزانم چووم، که ئه‌وده‌می له گوندی”قهسریهزدین”ی نێزیکی “سیمێل”، تازه و بۆ یه‌که‌مجار وه‌ک مامۆستای سه‌ره‌تایی، ده‌ستی به‌کار کردبوو. له “سیمێل”ه‌وه ده‌بوو به ماشێن بچووبام. منیش که هاتمه لای ئه‌و ماشێنانه‌ی بۆ قهسریهزدین ده‌چوون، دیتم چه‌ند لاندرۆڤه‌ر و پیکاپ و ئه‌وانه ڕاوه‌ستاون و کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک، که جلی عه‌ره‌بییان له‌به‌ره و به عه‌ره‌بی قسان ده‌که‌ن له ده‌وروبه‌ری ماشێنهکانن. یه‌کێک له شۆفێره‌کان ده‌سبه‌جێ لێی پرسیم بۆ کوێ ده‌ڕۆم. پێمگوت: بۆ قهسریهزدین. گوتی، وه‌ره لای خۆم. دیتم لاندرۆڤه‌رێکی هه‌یه. ئیدی، که نه‌فه‌ره‌کانی ته‌واو بوون، به منی گوت، له پێشه‌وه لای خۆی دانیشم. ئه‌و عه‌گال و چه‌تفه و جلکی عه‌ره‌بی له‌به‌ردا بوو و پێکه‌وه‌ش هه‌ر به عه‌ره‌بی قسه‌مان ده‌کرد. پرسیاری ئه‌وه‌ی لێکردم له کوێوه هاتووم و چ کاره‌م و بۆچی ده‌چم بۆ قهسریهزدین و چ ده‌که‌م له‌وێ و کێ له‌وێ ده‌ناسم و چه‌ند ده‌مێنمه‌وه و ئیدی هه‌موو ئه‌مانه. منیش وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌کانیم دایه‌وه. دوای وه‌ڵامه‌کانی من، که زانی له هه‌ولێره‌وه هاتووم و کوردم، گوتی: ئه‌ز ژی کوردم. منیش زۆرم پێ سه‌یر بوو و گوتم جا به‌و عه‌گاڵ و چه‌تفه و کنجه عه‌ره‌بییه‌ت، من چۆن بزانم تۆ کوردیت. ئیدی باسی خۆی کرد، که پێشمه‌رگه بووه و له سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلوولدا سه‌رلق بووه و دوای هه‌ره‌س، که گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئیدی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێزدی بووه، حوکوومه‌ت به تۆبزی جلی عه‌ره‌بی له‌به‌ر کردوون و به عه‌ره‌ب ناونووس کراون و گوتیشی که ئه‌و هه‌ر کورده و ڕقی له‌و جله عه‌ره‌بییه ده‌بێته‌وه و ئاماده‌یشه هه‌مدیس ببێته‌وه پێشمه‌رگه.
له یه‌کێک له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا له هه‌ولێر میوانی ماڵه دۆستێک بووم. شه‌وێکی هاوین بوو و دانیشتبووین. زه‌نگێک بۆ دۆسته خانه‌خوێکه‌م لێدرا و پاش که‌مێک ئۆتۆمبیلێک له‌به‌ر ماڵه‌که‌یاندا ڕاوه‌ستا و سێ کوڕی لاوی لێ دابه‌زین. هه‌رسێکیان دشداشهیان له‌به‌ردا بوو. به شێوه‌ی قسه‌کردنیان دیار بوو خه‌ڵکی سلێمانین. بڕێک دانیشتن. دوای ماوه‌یه‌ک من لێم پرسین، که چۆنه وا دشداشهیان له‌به‌ردایه! هه‌رسێکیان باسی ئه‌وه‌یان کرد، که حه‌زیان لێیه و پێیانوایه ئیسراحه‌ته و فێنکه و گوتیشیان، که له سلێمانییش له‌به‌ری ده‌که‌ن، نه‌ک هه‌ر له‌نێو ماڵدا یا بۆ خه‌وتن، به‌ڵکه ته‌نانه‌ت بۆ ده‌ره‌وه و نێو شار و به ڕۆژیش.
له هه‌مان ژماره‌ی ڕووداودا که باسی دشداشه هاتووه‌ته گۆڕێ، وێنه‌یه‌کی “میر ته‌حسین به‌گی ئێزدی” بڵاوکراوه‌ته‌وه، به خۆ و به عهگاڵه زله‌که‌یه‌وه. تۆ ئه‌گه‌ر میر ته‌حسین به‌گ، که سه‌رۆکی ئێزدییانی نه‌ک هه‌ر باشووری کوردستان، به‌ڵکه هه‌موو کوردستان و جیهانه نه‌ناسیت، هه‌رگیز به‌و عه‌گاڵ و پۆشاکه عهرهبییهیهوه، که هه‌میشه له‌به‌ری ده‌کات، نه‌ک هه‌ر نایناسییهوه، به‌ڵکه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌رۆکهۆزێکی عه‌ره‌ب و خه‌ڵکی عه‌ره‌بستانی سعوودی و کووه‌یت و شه‌ممه‌ر عه‌ره‌بی ده‌شتایی و بێئاوانی عه‌ره‌ب ڕاوه‌ستێت، هه‌رگیز نازانی ئه‌و کورده، هه‌ر به عه‌ره‌بی ده‌زانی و له عه‌ره‌بی جودا ناکه‌یه‌وه. میر ته‌حسین به‌گ، که دێته قسه‌ش خۆی پێ ڕه‌سه‌نترین کورده و ڕه‌نگه کوردی دیکه به زڕهکورد بژمێرێ.
هه‌موو نه‌ته‌وه و گه‌لێک جلی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. تۆ به هۆی جله‌وه، پێش زمان و ئاخاڤتن، ده‌توانیت که‌سێک بناسیته‌وه، خه‌ڵکی چ وڵاتێکه و سه‌ر به چ نه‌ته‌وه‌یه‌که. عه‌ره‌ب، هیندی، سیک(سیخ)، ئه‌فغانی، ئه‌فریقایی، ئیندیان، قه‌ره‌چ، کورد، ژنی موسوڵمان، سام، جووله‌که و…. سیخه‌کان، به مێزه‌ره گه‌وره‌کانیانه‌وه، که پرچه درێژه نهتهراشراوهکانیان ده‌شارێته‌وه، ده‌ناسرێنه‌وه. جووله‌که، به کڵاوه گچکه‌کانیان که ته‌وقی سه‌ریان داده‌پۆشی یا ته‌پله زل و پان و ڕدێنه درێژ و پۆشاکه ڕه‌شه‌کانیانه‌وه ده‌ناسرێنه‌وه. پیاوه ئایینهییه بووداییه‌کان، به جله پرته‌قاڵی ڕه‌نگ و شان و ملی ڕووتیانهوه ده‌ناسرێنه‌وه. ته‌نانه‌ت زۆرجاران ده‌شتوانی بزانیت ئه‌و که‌سه خه‌ڵکی چ ده‌ڤه‌رێکه، وه‌ک پۆشاکی پیاوانه‌ی کورد له بادینان، هه‌ولێر، سلێمانی و گه‌رمیان، یا مێزه‌ر و شه‌ده و مشکی و جامه‌دانی، مه‌هاباد، سلێمانی، کرماشان، بارزان، جزیره و که‌رکووک یا که‌وا و سه‌ڵته‌ی گه‌رمیانی و ڕانه‌کی پانتۆڵ ئاسای بادینان و ڕانه‌کی باریکی هه‌ولێر و دهڵپی سلێمانی.
چه‌ندین که‌سایه‌تی به جله میللی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیانه‌وه دهناسراناوه و ده‌ناسرێنه‌وه: یاسیر عه‌ره‌فات، به جله سه‌وزه سه‌ربازییه‌که‌ی و جامه‌دانی و عه‌گاڵه‌که‌یه‌وه. جامه‌دانییه‌که‌ی ئه‌و، که فلستینییانه بوو، بووبووه نیشانه و هێمایه‌ک بۆ فلستینییان و لایه‌نگرانیان له هه‌موو جیهاندا و ئێستاش هه‌زاران خه‌ڵک له سه‌ر و ملی خۆیانی ده‌ئاڵێنن. پاشاکانی عه‌ره‌بستانی سعوودی و میرنشینه عه‌ره‌به‌کان، به جله عه‌ره‌بی و عه‌گاڵ و جهتفه و دشداشهکانیانهوه. زۆرێک له سه‌رۆکه ئه‌فریقاییه‌کان و هیندوستانی و ئه‌فغانییان به جله میللییه‌کانی خۆیانه‌وه.
مه‌سعوود بارزانی، به ڕانه‌ک و چۆغه خاکی و پێشمهرگانهکهیهوه و به جامه‌دانییه سووره‌که‌یه‌وه، هێمایه‌که بۆ جلی کوردی. موعه‌ممه‌ر قه‌ززافی، به پۆشاکه ڕه‌نگاوڕه‌نگ و به‌رین و جوانه ئهفریقاییهکانییهوه، نموونه‌یه‌کی پۆشاکی ئه‌فریقاییه.
له کتێبی “سۆسیۆلۆژیای شۆڕشێک”دا، فرانز فانۆن(1925 – 1961)، ڕه‌وانناس و فیلۆسۆفی جڤاکناسی فرانسی، که شۆڕشگێڕ و ئازادیخواز بوو و له‌گه‌ڵ شۆڕشگێڕانی ئهلجهزائیردا بوو به پێشمه‌رگه و دژی فرانسهی داگیرکه‌ر جه‌نگا، پێیوایه: “تایبه‌تمه‌ندییه هونه‌رییه‌کانی پۆشاک و نه‌ریتی جل و خۆڕازاندنه‌وه، له هه‌موو شێوه‌کانی دیکه پتر له‌به‌رچاوه و شتێکه له هه‌موو جڤاکێکدا ده‌سبه‌جێ هه‌ستی پێ ده‌کرێ. مرۆڤ به هۆی پۆشاکه‌وه و به‌هۆی هونه‌ری چهندپاتهبوونی کنجی دیاریکراوی پیاوان و ژنانه‌وه، ده‌توانێ پانتاییه‌کی به‌رینی شارستانی و ده‌ڤه‌ری فه‌رهه‌نگی گه‌وره پۆلێن بکات. به هۆی پۆشاکه‌وه، پێش هه‌ر شتێکی دیکه، نموونه‌ی جڤاکه‌کان ده‌ناسرێنه‌وه. ئه‌و جله‌ی ژنان له جیهانی عه‌ره‌بدا ده‌یپۆشن، شتێکه بیانی ڕاسته‌وخۆ ده‌یبینن. ڕه‌نگه مرۆڤ بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر نه‌زانێت، که موسوڵمان به‌راز ناخۆن یا له کاتی به‌ڕۆژووبوونیاندا نابێ سێکس بکه‌ن، به‌ڵام چارشێوی ژنان تا ڕاده‌یه‌ک جێگرتووه و به شێوه‌یه‌کی گشتیش به‌سه بۆ ناسینه‌وه‌ی جڤاکی عه‌ره‌بی. به چارشێو شته‌کان دیاری ده‌کرێن و ڕێک ده‌خرێن. ژنی جه‌زائیری له چاوی خه‌ڵکی دیکه‌وه، ئه‌و ژنه‌یه، که له پشتی چارشێوه‌وه خۆی حه‌شار داوه”. فرانز فانۆن، ده‌گێڕێته‌وه، که چۆن سه‌رپۆش بووه‌ته جه‌نگێکی مه‌زن، هێزه‌کانی داگیرکا‌ر فره‌ترین سامان و زۆرترین جۆری کار و نه‌خشه‌یان بۆ ته‌رخان کرد و هێزێکی یه‌کجار گه‌وره‌یشیان خسته‌گه‌ڕ تێیدا. ئه‌و جه‌نگه تونده له نێوان ساڵانی 1930 و 1935 دا ده‌ستیپێکرد. فانۆن ده‌ڵێ:”ئه‌وده‌مه به‌رپرسانی کارگێڕی فرانسه، که له ئه‌لجه‌زائیر بوون، پێیانڕاسپێردرا، به هه‌ر نرخێک ده‌بێ، ڕه‌سانه‌یه‌تی گه‌لی ئه‌لجه‌زائیر تێکشکێنن، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکیان پێ درابوو بۆ په‌رتکردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گشت شێوه‌کانی هه‌بوون، ئه‌وه‌ی که له دوور یا نێزیک ڕوویه‌کی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ئهلجهزائیرییان پێشان ده‌دا”. ئیدی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌موو توانستێکیان خسته گه‌ڕ دژی پۆشینی چارشێو، که وه‌ک هێمای په‌یکه‌رێکی ژنی جه‌زائیری ته‌ماشا ده‌کرا. فانۆن ده‌ڵێ:”پسپۆرگهلێکی بواری ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ دانیشتووانه ڕه‌سه‌نه‌کان و به‌رپرسانی کارگێڕییه پێوه‌ندداره‌کان به عه‌ره‌ب، هاوئاهه‌نگییه‌کیان له نێوان کاره‌کانیاندا له‌سه‌ر بنه‌مای لێکۆڵینه‌وه‌کانی زانیارانی کۆمه‌ڵناس و زانیارانی ئاکار، ئه‌نجام دا”. ئیدی به گوێره‌ی ئه‌و ده‌ربڕینه به‌ناووبانگه”با کار بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ژنانمان له‌گه‌ڵ بن، ئیدی هه‌موو گه‌لیش به دوویاندا دێن”. به گوێره‌ی فانۆن، کارگێڕییه داگیرکاره‌که توانی تیۆرییه‌کی سیاسی دیاریکراو دابنات، که به‌مجۆره بوو”ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له توندوتۆڵی و یه‌کگرتوویی هه‌موو پارچه‌کانی و له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی به‌رخۆدان و به‌ره‌نگاریی جڤاکی جه‌زائیری بده‌ین، گه‌ره‌که پێش هه‌ر شتێک ژنان به لای خۆماندا ڕاکێشین و گه‌ره‌که هه‌وڵده‌ین له پشتی چارشێوه‌وه،که خۆیان له پشتییه‌وه ده‌شێرنه‌وه و له ماڵه‌کانیاندا، که پیاوان دهیانشێرنهوه، بۆیان بگه‌ڕێین”. فانۆن، پێیوایه له‌گه‌ڵ چڕکردنه‌وه‌ی هه‌وڵ و ته‌قه‌لای فرانسییانی داگیرکا‌ر بۆ داماڵینی چارشێوی ژنانی ئه‌لجه‌زائیر و له‌گه‌ڵ سه‌رکه‌وتنیان له‌و کاره‌دا به قایلکردنی تاکه ژنێکیش هه‌ستیان به چێژ و سه‌رکه‌وتن ده‌کرد، چونکه به‌و کاره‌یان، وا هه‌ستیان ده‌کرد، که به‌ره‌به‌ره و ورده‌ورده، به داماڵینی چارشێو، ژنانی ئه‌لجه‌زائیر ڕووت ده‌که‌نه‌وه و له ته‌واوی که‌سیه‌تی خۆی و فه‌رهه‌نگی خۆی و ئایینه‌که‌ی و ناسنامه‌که‌ی دووری ده‌خه‌نه‌وه و ئه‌وه‌ش هه‌ستی چێژێکی سێکسی لا دهئافراندن .
ئه‌گه‌ر به‌کاربردنی ئه‌و هه‌موو وشه و ده‌سته‌واژه ئه‌وروپاییانه له میدیا و نووسین و قسه‌کردندا و لاساییکردنه‌وه‌ی خوو و ڕه‌وتاری ئه‌وروپایی و ئه‌مه‌ریکایی و تورک و خه‌ڵکانی دیکه، به هۆی که‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنه کوردییه‌کانه‌وه، ئهوروپاییاندان و ڕۆژاواییاندنی خه‌ڵکی کوردستان بێت، ئه‌وا دشداشه و نێرگه‌له و زنجیره فیلمه عه‌ره‌بییه‌کان، به‌شێکن له پرۆسه‌ی نه‌گریسی عه‌ره‌باندنی کوردستان، که کورد بۆ خۆی و به ده‌ستی خۆی ئه‌نجامی ده‌دات. له‌گه‌ڵ فرۆشتنی هه‌ر دشداشهیهک و هه‌ر نێرگهلهیهکدا و له‌گه‌ڵ له‌به‌رکردنی هه‌ر دشداشهیهک و کێشانی هه‌ر نێرگه‌له‌یه‌ک له لایه‌ن کوردێکه‌وه، ڕێژه‌یه‌ک له عه‌ره‌باندن، سه‌رباری ئه‌و هه‌موو عه‌ره‌ب و عه‌ره‌باندنه‌ی که‌رکووک و مووسڵ و دیاله و کووت، ده‌خرێته سه‌ر خه‌رمانی عه‌ره‌باندنی کوردستان و سڕینه‌وه‌ی شته تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کورد. بڕوا ناکه‌م له هیچ شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌دا، خه‌ڵکێک هه‌بن، هێنده‌ی کورد، له پێناوی پاره و گیرفان و ده‌وڵه‌مه‌ندبووندا، هه‌ڵپه‌یان بێت و ئاماده‌ی هه‌موو جۆره سازش و کار و شتێک بن،که دژی ته‌واوی به‌رژه‌وه‌نده نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و وڵات و فه‌رهه‌نگ و ئایین و هه‌موو شته‌کانی دیکه‌شیان بێت، ئه‌وانه‌ی که خۆیان بانگه‌شه‌ی پیرۆزییان بۆ ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر ڕۆژێک له ڕۆژان خه‌ڵاتێک دابنرێت بۆ خه‌ڵکێک، گه‌لێک یا نه‌ته‌وه‌یه‌کی لاساییکه‌ره‌وه و سهردهقشکێن له لاساییکردنه‌وه و چاولێکه‌ریدا، ئه‌وا کورد یه‌که‌م خه‌ڵکێکن ده‌بنه به‌ره‌نده‌ی ئه‌و خه‌ڵاته. ڕه‌نگه خه‌ڵکی هێنده‌ی کورد چاولێکه‌ر، له‌م جیهانه‌دا که‌م یا ده‌گمه‌ن بن.
10 – 11- 2010