
شه‌وی ڕامان …. ئاسۆس محه‌مه‌د مه‌لا قادر
له دوای بوولێڵی ئێواره چاو هه‌ڵدێنم،
تاریک و ڕوون وه‌ک وشه‌یه‌یه‌ک هه‌ڵده‌کڕێنم،
هاوار ده‌که‌م له هه‌وارێکی ڕووناکم،
چیدی تاریکی ماچ ناکه‌م،
تاوێ تێپه‌ڕی ژیانم،
هه‌ڵده‌که‌وێ پڕاو پڕی چاوه‌کانم
تا له تریفه‌ی مانگ بڕوانم،
هاوار ده‌که‌م پڕ به زارم،
هاکا هه‌ڵات مانگی ڕووناک،
تا له گرشه گرشی ڕوونی ئه‌و بڕوانم،
چاوه‌ڕوانم،
ڕووناک بکا جێ هه‌وارم،
تا بۆم بلوێ له‌به‌ر چاوی خۆم بڕوانم،
تاوێکی برد چاوه‌ڕوانیم،
تا له ناکاوێکدا بینیم،
ههرینی شۆخ له بن باڵی ئاسمانێکی ئاماڵکهوه هه‌ڵده‌هاتن،
تاومدایه چاوه‌کانم،
تا بڕده‌که‌ن،
له ده‌ورووبه‌رم بڕوانم،
چاوه‌ڕوانم له ئه‌زموونی شه‌و بڕوانم،
ورده ورده وا ده‌بینم،
ئاوا ده‌بێ مانگی شۆخی پڕ له گرشه له چاوانم،
چاوه‌ڕوانم،
وا ده‌بینم،
ئه‌وه‌نده‌ی بڕ که‌ن چاوانم،
له ناوه‌ڕاستی ئاسماندا،
کۆڕ ده‌به‌ستن حه‌وت ئه‌ستێره،
پێیان ده‌ڵێن پێرو لێره،
کاکێشانی پڕ ئه‌ستێره،
له ناو مژی ته‌نکی خۆیدا،
چ به کزی چ به گه‌شی داڵده‌دا،
گرشه‌ی هه‌زاران ئه‌ستێره،
چاوه‌ڕوانم،
سره‌وت ناده‌ن چاوه‌کانم،
هه‌رچه‌ند وردبم،
له به‌ری ئاسمان ده‌ڕوانم،
به‌دیده‌که‌م پڕاو پڕی چاوه‌کانم،
پۆلێ ئه‌ستێره‌ی پڕ بڵێسه،
ده‌ڵێن ته‌رازوی ئاسمانن،
جا تێگهیم،
هاوارمکرد،
نه‌ینۆك ئاسا،
له ئه‌زموونی ئه‌و شه‌وه‌دا،
سه‌یری ڕابردووی خۆمم کرد،
بێ دڕدۆنگی بڕیارمدا،
جۆگه‌ی مه‌ندی پڕ له لیته‌ی مێشکی ته‌زیوو،
جارێکی دی جۆماڵبکهم،
وتم ئۆخه‌ی شه‌ونخوونی تاکه شه‌وێک،
چه‌ندین ئه‌زموونی فێرکردم،
ڕایچڵه‌کاندم،
فێری بهراوردیکردم،
فێریکردم،
پێم وانه‌بێ،
هه‌رچی هه‌بێ،
ڕه‌به‌ق ئاسا،
نا دڕدۆنگه و ده‌ربڕی تاکه واتایه،
گه‌ر چی ناوی ڕوناکیه،
به‌ڵام چه‌ندین قۆناخی جیاجیایه،
وتم ئۆخه‌ی شه‌ونخوونی تاکه شه‌وێک،
گه‌ر نه‌ته‌نێ به‌ری ئاسمان،
هه‌ورێکی ڕه‌ش،
گه‌ر نه‌ته‌نێ به‌ری ئاسمان،
هه‌وری که‌ژی پڕ له به‌فر،
گه‌ر هۆکاری کات و شوێنم،
ڕه‌شخوێن ئاسا،
پشتگوێ نه‌خه‌م،
ڕوو له چاوه‌کانم ده‌که‌م،
تکا ده‌که‌م،
ببوورن لێم،
تا به‌شێنه‌یی پێوبڵێم،
سه‌ربورده‌ی ڕابردووی خۆتان،
وتیان بڵێ!
وتم ئۆخه‌ی چاوه‌کانم،
چه‌ند بێده‌نگ و قسه نه‌زانن،
تا نه‌بیستن گوێیه‌کانم،
ده‌نگی وشه‌ی هه‌ڵقوڵاوی پڕ له بڵێسه‌ی ناو تاریه شه‌و،
تا فێرنه‌بن چاوه‌کانم،
به هه‌بوونی ڕووناکی شه‌و،
دام خستبوون له‌سه‌ر ئێوه پێڵوه‌کانم،
ببوورن لێم،
به‌ڵێن بێ پێڵوان لێک نهنێنم،
له تۆڵه‌ی که‌تنی پێشوشدا،
بێ وه‌نه‌وز و خه‌وبردنه‌وه،
به تاسه‌وه ڕۆژبکهمهوه،
تابزانین بۆ هه‌ردووکمان،
واتای چیه،
چروسانهوه،
چاوه‌ڕوانم،
ده‌ڕوا ته‌مه‌نی ژیانم،
به‌ڵام دێنێ بۆ چاوانم،
له ئاسۆوه، ورده ورده،
تاریک و ڕوونی به‌یانم،
له دواجاردا ورده ورده،
گزینگ ده‌دا،
سه‌ر هه‌ڵدێنی تاوی خه‌وتوو،
پڕ به پرزه‌ی شه‌به‌ق ده‌دا،
له چاوانم.
ئینجا زانیم،
بێ به‌سه‌ربه‌ستی ئه‌ندامانم،
به‌بێ دهستهوای چاوه‌کانم،
ڕکێفکووتی بێ سواریه،
وه‌ک دووخ،
له ڕاستی به‌ژنم بڕوانم.